❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئوكس كونت (1798-1875)

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-06-28 18:25:07

سورێن
سونبولی یانه
Kurdzhin: Grupy peshangy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-08
دواترین سه‌ردان: 2025-02-10
په‌یامه‌كان: 953
WindowsXPFirefox

ئوكس كونت (1798-1875)

ئوكس كونت (1798-1875)

ئوكس كونت داهینه‌ری وشه‌ی كومه‌لناسی بوو،وه‌ به‌ داهینه‌ری (سوسولوجیا)داده‌نرى وه‌ به‌ژداریه‌كی گه‌وره‌ی كردوه‌ له‌ بنیات نانی سیسته‌میك له‌ معریفه‌ی (سوسولوجیا)دا،پشت ده‌به‌ستى له‌ سه‌ر بنمای سه‌قامگیری زانسته‌ سروشتیه‌كان. (ئوكس كونت)له‌ شاری(موتیلی)ى فه‌رنسی له‌ دایك بووه‌ ،دایك و باوكی له‌سه‌ر ئایینی(كاسولیك)بوون،له‌ قوتابخانه‌ی ته‌كنیكی ده‌رجووه‌،پاشان بووه‌ به‌ ماموستای بیركاری ،له‌سالی(1817تا1824)قوتابی (سان سیمون)بووه‌،به‌لام هه‌رزوو له‌سالى 1824 ناكوكی كه‌وته‌ نیاوانیان،پاشان به‌ هه‌ول و ته‌قه‌لای(كونت) بو خوده‌رباز كردن له‌ كاریگه‌ری ماموستاكه‌ى ،وه‌ بنیاتنانی سیسته‌میكی فكری تایبه‌ت به‌خوى. (كونت) له‌ هه‌ل و مه‌رجیكی سیاسی و ئابوری شلوق و نائارام ژیاوه‌،چونكه‌ ئه‌م قوناغه‌ جه‌ندین شورشی (جه‌ندایتی)یه‌ك به‌دوای یه‌كی به‌ خوه‌ بینیوه‌ گرینگترینیان شورشی پیشه‌سازی بوو كه‌ گورانكاری ریشه‌یی له‌ ناو كومه‌لگای فه‌رنسی دروست كرد،وه‌ك دیارده‌ى ناكوكی جینایه‌تی. (كونت)جه‌خت ده‌كات كه‌ ئه‌ركی زانست بریتیه‌ له‌ گه‌یشتن به‌و په‌وه‌ندیانه‌ى شته‌كان پیكه‌وه‌ ده‌به‌ستیت وپاشان دارشتنی ئه‌و ریسانه‌ى گوزارشت له‌ كوى ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ ده‌كات، به‌مه‌ش زانسته‌ سروشتیه‌كان توانی هه‌نگاوی باش به‌ره‌و پیشه‌وه‌ بنیت (كونت)یه‌كه‌م كه‌س بوو( هه‌ستی په‌یوه‌ست بوونى) هینا كایه‌ى زانستی تایبه‌ت به‌ تایبه‌تیی كارو باره‌ كومه‌لاتیه‌كان،سه‌ره‌تا ناوی نا(فیزیای كومه‌لایه‌تی)وای ناساند كه‌ شیكردنه‌وه‌ى دیارده‌ كومه‌لاتیه‌كانه‌. دوای كونت(ادولف گیتلی)ئه‌م ناوه‌ی به‌ هه‌ندیك ئه‌زمون و تاقیكردنه‌وه‌كانی خوی نا كه‌ له‌ مه‌ر كومه‌لگاوه‌ به‌ئه‌نجامی گه‌یاندبوو. كونت له‌و بریاره‌ی پاش گه‌ست بووه‌ و سوسولوجیای هینایه‌ ریزی زانسته‌كانه‌وه‌ به‌م جوره‌ 1-ماتماتیك2-گه‌ردونناسی 3-كیمیا 4-فیزیا 5-بایلوجیا 6-كومه‌لناسی.

كونت سوسولوجیا یان (كومه‌لناسی)بو دوو به‌ش دابه‌ش كردوه‌

: 1-ستاتیكایه‌تی كومه‌لایه‌تی(الاستیكیا الاجتماعیه‌) ستاتیك تایبه‌ته‌ به‌ لیكولینه‌وه‌ له‌ كومه‌لگا مرویه‌كان و دامه‌زراو و ریكخستنه‌كانی كومه‌لایه‌تی،له‌كاتیكی دیاریكراو لیی ده‌كولیته‌وه‌،وه‌ك بابه‌تی(زمان-ئایین-مولكایه‌تی و خیزان-كاروپیشه‌)، لقی سه‌ره‌كی له‌ شیكردنه‌وه‌ى سوسو لوجیا بیرتیه‌ له‌(سیسته‌می كومه‌لایه‌تی)به‌ شیوه‌یه‌كی گشتی،وه‌ (خیزان)به‌شیوه‌یكی تایبه‌تی. (كونت)دابه‌ش كردنی كار به‌ یه‌كیك له‌ هانده‌ره‌كانی ره‌وتی كومه‌لایه‌تی داده‌نیت ،وه‌ئامرازیكه‌ له‌پیناو گه‌شه‌پیدانی توانسته‌كانی مروڤ ،وه‌سیسته‌میكی سیاسی به‌هیز هه‌بیت بتوانیت ئه‌و یاسایه‌ بجه‌سپینى و ریكی بخات.

2-دینامیكیه‌تی به‌رده‌وام بوونی كومه‌لایه‌تی(الدینامیكه‌ الاجتماعیه‌) socil dynamics ئه‌م زانسته‌ بایه‌خ ده‌دات به‌ ئاشكرا كردن و خستنه‌ روی په‌ره‌ سه‌ندنی كومه‌لایه‌تی ، ئه‌م په‌ره‌سندنه‌ش به‌ شیوه‌یه‌كی یه‌ك له‌ دوای به‌ریووه‌ ده‌جیت و سوسولوجیاكان ده‌توانن له‌ ریی ریگایه‌كی زانستی تاوتوى بكات، مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیش لیكولینه‌وه‌و شیكردنه‌وه‌ى كومه‌لگای مروڤایه‌تیه‌ به‌ شیوه‌یه‌كی گشتی.

ره‌خنه‌گران به‌ئاشكرا ده‌لین(كونت)نه‌یتوانیوه‌ شیكاریك ده‌رباره‌ی دیارده‌ گورانكاریه‌ كومه‌لاتیه‌كان پیشكه‌ش بكات وه‌ له‌به‌رده‌م هه‌ر دیارده‌یه‌ك ده‌ست وه‌ستاو بووه‌،جونكه‌ گورانكاری به‌ لای (كونت) به‌ ته‌نیا ئامرازیك بووه‌ بو جیبه‌جی كردنى یه‌ك ئامانج ئه‌ویش سه‌قامگیری و ئارامی كومه‌لگا بوو،لیره‌دا (كونت)خاوه‌ن فكریكی محافیزكاری بوو دژ به‌ ره‌خنه‌ىرادیكالیه‌كانی سه‌رده‌می خوى. به‌لام سه‌ره‌رای بوونی ئه‌م هه‌موو كه‌م و كورتیه‌ نابنه‌ هوى كه‌م كردنه‌وه‌ى رولی كونت له‌ دامه‌زراندنی(سوسولوجیا)دا.وه‌ كاریگه‌ری زوری له‌ سه‌ر سوسولوجیاكانی خوی به‌جیهیشت له‌وانه‌ش(دوكهایم).


جون به‌راوردكاری ده‌كه‌ین له‌ نیوان (سوسولوجیای ماركس)و(سوسولوجیای كونت):؟ له‌ سه‌رتای سه‌ده‌ى19م كومه‌لناسی گه‌وره‌ترین دابه‌ش بوونی به‌خویه‌وه‌ بینی ،له‌كاتیكدا كه‌ هزری ماركس بلاوبوه‌ له‌ ئه‌وروپا ئه‌و هزره‌ش ناونرا(ماركسسیزم) دژو پیجه‌وانه‌ی هزره‌كانی (سان سیمون و اوكس كونت)بوو كه‌ به‌ (علم الاجتماع الوچعی )ناسرابوو. له‌ ئه‌نجامی لیكولینه‌وه‌ كردن ده‌رده‌كه‌ویت كه‌ لیكجوونی جیاواز له‌ نیوان(ماركس وكونت)هه‌بووسه‌باره‌ت به‌و كاریگه‌ریانه‌ى له‌ بیری تیوری(النڤریات)به‌سه‌ركومه‌لگایان جیهیشتبوو. ده‌رده‌كه‌ویت كه‌وا هه‌ردووكیان یه‌ك مه‌به‌ستیان هه‌بوو له‌سه‌ر ئاسارو هزری كومه‌لایه‌تی و سیاسی ،وه‌ یه‌ك ئاراسته‌یان هه‌بوو كه‌وا هیج نه‌رمییكی تیدا نه‌بوو له‌ بیری زانستی. لا خوشیان پییان وابوو كوا هزرو بیریان زانستی وبابه‌تیانه‌یه‌ وه‌ به‌ خیرایی بلاو بوته‌وه‌ و توانای گورانكاری هه‌یه‌ له‌سه‌ر كومه‌لگا،له‌گه‌ل ئه‌مه‌شدا هه‌ردوكیان كه‌لتوریكی زوریان بومان جیهیشت. كونت پیش ماركس به‌ 20سال له‌ دایك بووه‌ له‌ ناو شورشی فه‌رنسی دا پیگه‌یشتوه‌ كه‌ به‌ گه‌وره‌ترین روداو دادنریت له‌ میژوی نویدا. شورشی فه‌رنسا لای( كونت ): روداویك بوو كوتایی پیهات. به‌لام لای( ماركس ): شورشه‌كه‌ كوتایی پینهاتووه‌ هیشتا به‌رده‌وامه‌ كونت وماركس هه‌ردووكیان بى باوه‌رو ده‌مارگیر بوون.

نوسین و ئاماده‌کردنی سورێن
تایبه‌ت به‌کوردژین

Kurdzhin
http://www.kurdupload.com/images/1Qhi3D1340444249/i4.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net