❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ڕۆسێتی و لاریۆندا و بۆسکا له‌لایه‌ن فیفاوه‌ پشت گوێ خران

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-06-30 18:38:25

Hamwar A.Ali
کازیوەی یانە
شوێن: ☻ کوردستان☺
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-16
دواترین سه‌ردان: 2014-01-25
په‌یامه‌كان: 2537
WindowsXPMSIE7

ڕۆسێتی و لاریۆندا و بۆسکا له‌لایه‌ن فیفاوه‌ پشت گوێ خران

ڕۆسێتی و لاریۆندا و بۆسکا له‌لایه‌ن فیفاوه‌ پشت گوێ خران
  http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-dd886bddd2.jpg

هه‌ریه‌که‌ له‌دوو ناوبژیوانی به‌ناوبانگی ئه‌وروپی ڕۆبێرتۆ ڕۆسێتی ئیتاڵی و ماسیمۆ بۆساکای سویسری وه‌ ناوبژیوانی ئۆرۆگوای لاریۆندا له‌لایه‌ن یه‌کێتی تۆپی پێی جیهانه‌وه‌ نێردرانه‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌ ئه‌ویش دوای ئه‌و هه‌ڵه‌ ئاشکرایانه‌ی ئه‌م ناوبژیوانانه‌و یارمه‌تی ده‌ره‌کانیان له‌ میانه‌ی یاریه‌کانی جامی جیهاندا ئه‌نجامیاندابوو که‌بووه‌یه‌ هۆی تاراده‌یه‌ک ساردی به‌یاریه‌کانی جامی جیهانه‌وه‌ و بوونه‌ هۆی دوورخستنه‌وه‌ی چه‌ند هه‌ڵبژارده‌یه‌کی به‌هێز له‌ پاڵه‌وانێتیه‌که‌دا.

ڕۆبێرتۆ ڕۆسێتی که‌ ناوبژیوانی یاری نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین و هه‌ڵبژارده‌ی مه‌کسیك بوو وه‌ به‌هۆی هه‌ڵه‌یه‌کی یارمه‌تی ده‌ره‌که‌یه‌وه‌ کالکاگنۆ به‌ تاوانباری ده‌رچوو هه‌رچه‌نده‌ ئه‌مه‌ کێشه‌ی ناوبژیوان نیه‌ به‌ڵام یه‌کێتیه‌که‌ ناوبراوی له‌ لیستی ناوبژیوانانی یاری داهاتوودا ده‌رهێناوه‌، ئه‌وه‌ی شایه‌نی ئاماژه‌یه‌ له‌ یاری نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین و مه‌کسیك یارمه‌تیده‌ری رۆسێتی گۆڵیکی ئۆفسایدی ئاشکرای کارلۆس تیفێزی بۆ ئه‌رجه‌نتین ئه‌ژمارکرد.

یه‌کێتی تۆپی پێی فیفا ناوبژیوانی ئۆرۆگوای جۆرج لاریۆندای ئۆرگوایشی له‌ لیسته‌که‌ دوورخسته‌وه‌ به‌هۆی نه‌ژماردنی گۆڵێکی ئاشکرای فرانك لامپارتی ئینگلیزی به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا که‌ئه‌مه‌ش کاری له‌سه‌ر ئه‌نجامی یاریه‌که ‌کرد.

ناوبژیوانی سویسری ماسیمۆ بوساکای سویسریشی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێش بینی ده‌کرا باشترین ناوبژیوانی جامه‌که‌ بێت به‌ڵام له‌لایه‌ن یه‌کێتیه‌که‌وه‌ ته‌نها یاریه‌کی پێ به‌خشرا و پاشانیش بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی درا ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی گۆڵپارێزی هه‌ڵبژارده‌ی باشوری ئه‌فریقای به‌کارتی سوورکرده‌ ده‌ره‌وه‌ له‌کاتێکدا گومان له‌ سزاکه‌ هه‌بوو.


یاریگا

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-d60e1e0a34.jpg
♥..... BesT FriendS ArE HArD To FinD CuZ ThE VerY BesT OnE Is AlreadY MinE......♥

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net