.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه















چکلێت
بەچکلێتێک دەستى پێ کرد،من چکلێتێکم خستە نێو لەپى دەستى .ئەویش چکلێتێکى دایە
دەستم.من منداڵ
بووم ،ئەویش منداڵ بوو . من سەرم بەرز کردەوە ،ئەویش سەرى بەرز کردەوە.تەماشاى کرد کە
ئەمناسێت پێکەنیم و....وتى (هاوڕێین) وتم (هاوڕێى هاوڕێ) وتى تاکوێ، منیش وتم
هاوڕێیەتى (تا)ى تێدا نیە. وتى(تامردن) من تەنها پێکەنیم و ووتم (تا)ى تێدا نیە.
وتى باشە تادواى مردن.وتم (نەخێر تاى تێدا نەبێت).وتى(ڕازیم تائەو کاتەى زیندوو
دەبینەوە) یانى ژیانى دواى مردن(تا زیندوو بوونەوە) لەوێش هاوڕێى یەکترین.تا بەهەشت،
تادۆزەخ،تا هەرجێگایەک بێت هاوڕێى یەکترین.پێکەنیم و وتم (تۆ تا هەر جێگایەک دڵت
ئەیەوێت (تا)یەک دابنێ،ئەگەر ئەتەوێت
تایەک بکێشە لەم سەرى دنیا تا ئەو سەرى دنیا. بەڵام من هەرگیز تا
دانانێم.تەماشایەکى کردم و تەماشام کرد،بڕواى نەدەکرد،ئەمزانى ئەو دەیەوێت
هاوڕێیەتیمان تاى تێدا بێت.لە هاوڕێیەتى بێ تا تێ نەدەگەیشت.....
وتى وەرە بۆ هاوڕێیەتیمان نیشانەیەک دابنێین.وتم باشە تۆ دایبنێ...،وتى چکلێت،
هەرجارێک یەکترمان بینى چکلێتێک لەمنەوە بۆتۆ و چکلێتێکیش لەتۆوە بۆمن..وتم باشە
ڕازیم..
هەر جارەو چکلێتێکم دەخستە نێو دەستەکانى ئەویش چکلێتێکى دەدایە من سەیرى یەکترمان
دەکرد یانى هاوڕێین.هاوڕێى هاوڕێ ،من چکلێتەکەى خۆمم دەکردەوەو یەکسەر ئەم خستە
دەممەوەو دەمخوارد، دەیگوت تۆ هاوڕێى ناوسکتى ،ئەو چکلێتەکەى دەخستە نێو سندوقێکى
بچکۆلەى جوان،ئەم وت بیخۆ ئەى وت تەواو دەبێت ،نامەوێت تەواو بێت ئەمەوێت بۆ هەمیشە
بمێنن........
سندوقەکەى پڕبوو لەچکلێت بەڵام هیچکامیانى نەدەخوارد.من هەموویم خواردبوو، پێم وتى
ئەگەر ڕۆژێک مێروولە یان کرم چکلیچتەکان بخۆن چى دەکەى؟ ئەى وت نا ئاگام
لێیانە،،وتى ئەمەوێت تا ئەو کاتەى هاوڕێین،،،،من چکلێتەکەم خستە دەممەوەو (خێرا
وتم نا نا تاى تێدا نیە هاوڕێیەتى تاى تێدا نیە....)
یەک ساڵ دوو ساڵ چوار ساڵ حەوت ساڵ دە ساڵ بیست ساڵ رٍۆیشت من گەورە بووم و ئەویش
گەورە بوو،، من هەموو چکلێتەکانم خواردووە ئەویش هەموو چکلێتەکانى هەڵگرتووە،،
ئەو ئەمشەو هاتووە کە ماڵئاوایى بکات، ئەیەوێت بڕوات بۆ جێگا دوور دوورەکان ئەى
وت (ئەڕۆم بەڵام دەگەڕێمەوە) من دەمزانى ئەڕوات وناگەڕێتەوە ..لە بیرى چووبوو
چکلێتم پێ بدات،من لە بیرم نەچووبوو یەک چکلێتم خستە نێو لەپى دەستى و وتم (ئەمە بۆ
خواردن) چکلێتێکى تریشم دایێ (وتم ئەمەشیان کۆتایى ترین چکلێت بۆ ناو
سندوقەکەت)..............
ئەو لەبیرى چووبوو سندوقێکى هەیە بۆ چکلێتەکانى هەردووکیانى خوارد...! پێکەنیم و وتم
ئەمزانى هاوڕێیەتى منن تا ى تێدا نیە وەکو هەمیشە باشبوو هەموو چکلێتەکانم خوارد..
ئێستا ئەو بە سندوقێکى پڕ چکلێتى بەخواردوو ئەیەوێت چى بکات.............!!!؟
ماڵئاوایى کرد و بۆ هەمیشە ڕۆیشت.....................
نوسینى سهراب سهپرى وەرگێرانى مریوان باوەنورى
تایبهت به کوردژین

زیرهکی سنوری ههیه،،بهڵام هیچ سنورێک نیه بۆ بێ ئهقڵی.
لهسهر هێڵ نییه







dastakant xosh betttt zor jwan bwww


xoshmawey daya gyan
لهسهر هێڵ نییه









سوپاس ساشا گیان دهستت خۆشبێت
لهسهر هێڵ نییه








dest xosh zor xosh bo her sarkew to bit

لهسهر هێڵ نییه









سوپاس بۆ پهیامهكهت هاوڕێ گیان دهستت خۆش
لهسهر هێڵ نییه