.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1







ئه‌وانه‌ی بڕێکی زۆر له برنجی سپی ده‌خۆن، ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به شه‌کره‌ی له جۆری دوو زۆر زیاتره، به‌به‌راوردکردن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی برنجی سروشتی ده‌خۆن؛ واتا برنجی بۆر.
هۆکاری ئه‌م پۆزهتیڤییهش بۆ ڕیشاڵ، کانزاییه‌کان و ڤیتامینی ناو برنجی بۆر ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئه‌م زانیارییه نوێیه‌ش توێژه‌رانی ئه‌مه‌ریکی له‌ئاکامی شیکارکردنه‌وه‌یه‌کی فراوان پێیگه‌یشتوون و درێژه‌ی ناوه‌ڕۆکی ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌که‌ش له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Archives of Internal Medicine"دا بڵاوکراوه‌ته‌وه.
"Qi Sun" له "Women's Hospital" له "Boston" ده‌ڵێت: "ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه به یه‌که‌مین لێکۆڵینه‌وه داده‌نرێت، که په‌یوه‌ندییه‌ك له‌نێوان خواردنی برنجی سپی و بۆردا پێکه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه و کاریگه‌ی خواردنی ئه‌م دوو جۆره برنجه‌ش له‌سه‌ر تووشبوون به نه‌خۆشی شه‌کره له‌نێوا ئه‌مه‌ریکییه‌کاندا ده‌کات."
له‌میانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌که‌یاندا توێژه‌رانی ئه‌مه‌ریکی بۆ ماوه‌یه‌کی دوورودرێژ چاودێری شێوازی خۆراکی، ته‌ندروستی و ژیانی نزیکه‌ی 200 هه‌زار به‌شداربووی مێنییه و نێرینه‌یان کرد. توێژه‌ران تیری ته‌واویان خستبووه سه‌ر خواردنی برنجی سپی و بۆر و کاریگه‌ی خواردنی ئه‌م دوو جۆر برنجه‌ش له‌سه‌ر تووشبوون به جۆری دووه‌می شه‌کره.
ده‌رئه‌نجام توێژه‌ران بۆیان ده‌رکه‌وت، که خواردنی برنج پێنج ڕۆژ له هه‌فته‌یه‌کدا ئه‌گه‌ره‌کانی تووشبوون به شه‌کره به‌رز ده‌کاته‌وه. هاوکات توێژه‌ران بۆیان ده‌رکه‌وت، که خواردنی برنجی بۆر دووجار یان زیاتر له هه‌فته‌یه‌کدا ده‌بێته هۆکاری نزمکردنه‌وه‌ی تووشبوون به نه‌خۆشی شه‌کره.
چونکه به‌شداربووان به‌شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام برنجی بۆریان نه‌خواردووه و خۆراکی سه‌ره‌کیان ڕۆژانه‌یان نه‌بووه، هه‌ربۆیه توێژه‌ران
ناتوانن بڵێن، که مرۆڤ به خواردنی زۆری برنجی بۆر خۆی له‌تووشبوون به نه‌خۆشی شه‌کره ده‌پارێزێت.
خۆزگه
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
