❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بۆئه‌وه‌ی دایکت به‌بیربێته‌وه‌ ئه‌م چیرۆکه‌ بخوێنه‌وه‌!

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-07-08 14:43:18

LaNa HawLery
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: slemani
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-06-10
دواترین سه‌ردان: 2012-05-03
په‌یامه‌كان: 282
WindowsXPMSIE7

بۆئه‌وه‌ی دایکت به‌بیربێته‌وه‌ ئه‌م چیرۆکه‌ بخوێنه‌وه‌!

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-b75e9ac47b.jpg




ئیواره‌بوو كوڕه‌ بچكۆلانه‌كه‌ سه‌ركه‌وت بۆ ژووری چێشتلینان بۆ لای دایكی، له‌وكاته‌دا كه‌ دایكی خه‌ریكی ئاماده‌كردنی جێشتی ئێواره‌ بوو، كوڕه‌ بچكۆلانه‌كه‌ پارچه‌ كاغه‌زێكی دایه‌ ده‌ستی دایكی كه‌ چه‌ند داواكارییه‌كی تێدا نووسرابوو، پاش ئه‌وه‌ی دایكی ده‌ستی خۆی به‌ به‌روانكه‌كه‌ی به‌ری خۆی وشك كرده‌وه‌، پارچه‌ كاغه‌زه‌كه‌ی خوێنده‌وه‌.
ئه‌مه‌ش ئه‌م شتانه‌ بوون كه‌ كوڕه‌كه‌ی تێیدا نووسیبوونی‌:
ـ كرێی‌ بڕینی چیمه‌ن و گژوگیا (5) دۆلار.
ـ كرێی‌ خاوینكردنه‌وه‌ی ژووره‌كه‌م له‌م هه‌فته‌یه‌دا (1) دۆلار.
ـ چاودێرییكردنی برا بچكۆله‌كه‌م له‌و كاته‌ی تۆ ئه‌ڕۆیت بۆ كه‌لوپه‌لكڕین (25) سه‌نت.
ـ لابردن و فڕێدانی زبڵ و پاشماوه‌(1) دۆلار.
ـ بۆ به‌ده‌ستهێنانی نمره‌یه‌كی باش له‌ كارته‌كه‌م (5) دۆلار.
ـ خاوینكردنه‌وه‌ و كۆكردنه‌وه‌ی گه‌ڵا و پاشماوه‌كانی حه‌وشه‌ (2) دۆلار.
ـ رۆیشتن بۆ فرۆشگا بۆ كاری‌ تۆ(50) سه‌نت.
سه‌رجه‌می هه‌مووی(14) دۆلار(75) سه‌نت.

دایكه‌كه‌ وه‌ستا و سه‌یری كوڕه‌كه‌ی كرد، كوڕه‌كه‌ توانی هه‌موو یادگارییه‌كانی‌ چاوی دایكی بخوێنێته‌وه‌ كه‌ ده‌دره‌وشانه‌وه‌ له‌ بیر و هزری دایكیدا، دایكه‌كه‌ ده‌ستی دایه‌ قه‌ڵه‌م و پارچه‌ كاغه‌زه‌كه‌ی وه‌رگێڕا یه‌وه و چه‌ند شتێكی تیادا نووسی.
ئه‌مه‌ش ئه‌م شتانه‌ بوون كه‌ تیایدا نووسی:
ـ كرێی‌ ئه‌و (9) مانگه‌ی كه‌ تۆم هه‌ڵگرت و له‌ كاتێكدا تۆ له‌ ناو سكی مندا گه‌شه‌ت كرد و گه‌وره‌بووی (هیچ).
ـ هه‌موو ئه‌و شه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ تۆدا هه‌ڵده‌ستامه‌وه‌، چاودێری و دوعام بۆ ده‌كردی (هیچ).
ـ بۆ هه‌موو ئه‌و كاته‌نه‌ی‌ گریاو‌م، هه‌موو ئه‌و فرمێسكانه‌م كه‌ تۆ بووی به‌ هۆی رژاندنیان به‌ درێژایی سا‎ڵ (هیچ).
ـ بۆ هه‌موو ئه‌و شه‌وانه‌ی كه‌ پڕبوون له‌ ترس و هه‌موو ئه‌و دڵه‌ڕاوكێیانه‌ی رووبه‌ڕووم ده‌بوونه‌وه‌ (هیچ).
كوڕم كاتێك كۆیان ده‌كه‌یه‌وه‌، نرخی تێچوونی خۆشه‌ویستیم بۆت (هیچ).
له‌وكاته‌ی كوڕه‌كه‌ هه‌موو ئه‌و نووسینه‌ی خوێنده‌وه‌ كه‌ دایكی‌ بۆی‌ نوسیبوو، چاوه‌كانی‌ پڕبوون له‌ فرمێسك و گوتی‌: دایكه‌ زۆرم خۆش ده‌وێی‌، پاشان قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی‌ وه‌رگرت و به‌ چه‌ند پیتێكی‌ گه‌وره‌ نووسی‌: دایه‌ گیان كرێیه‌كه‌ت به‌ ته‌واوه‌تی‌ دا.

و. له‌ ئینگلیزییه‌وه‌: ڕێبوار مسته‌فا شێخ

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن LaNoKa (2010-07-08 14:45:09)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net