❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / پێویسته‌ منداڵ له‌ ته‌مه‌نی 9 مانگیدا شیری لێببڕێته‌وه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-07-12 16:57:48

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsXPMSIE

پێویسته‌ منداڵ له‌ ته‌مه‌نی 9 مانگیدا شیری لێببڕێته‌وه‌

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-5461b0e93c.jpg

پزیشكه‌كان وای به‌باش ده‌زانن پێدانی شیر به‌ مه‌مه‌ی‌ شووشه‌ به‌منداڵ له‌ته‌مه‌نی 9 مانگیدا رابگیرێت، وه‌كو خۆپارێزییه‌ك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ كاریگه‌ری‌ خراپی ئه‌و شێوازی خواردنه‌ له‌لای منداڵان.
توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ نوێ كه‌ له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك شاره‌زای پزیشكییه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌ و له‌ گۆڤاری "پزیشكی منداڵان"دا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ تێیدا هاتووه‌، "به‌كارهێنانی‌ مه‌مه‌ی شووشه‌ بۆ پێدانی شیر و خۆراك به‌منداڵان بۆ ماوه‌یه‌كی‌ دور و درێژ، ده‌بێته‌ هۆكاری‌ تێكچوونی‌ ددانی‌ منداڵ و كه‌مخۆراكی لایان".
تویژینه‌وه‌كه‌ هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: زۆر به‌كارهێنانی مه‌مه‌ی شووه‌ بۆ پێدانی شیر به‌منداڵان، بۆ ماوه‌یه‌كی‌ دور و درێژ ده‌بێته‌ هۆكاری‌ ئاڵوده‌بوونی‌ منداڵان له‌سه‌ر ئه‌و جۆره‌ خواردنه‌ به‌وه‌ی‌ نه‌توانن به‌ئاسانی وازی لێبێنن".
د. جوناسان مه‌كوایه‌ر له‌نه‌خۆشخانه‌ی‌ سانت مایكل له‌ تۆرنتۆ-ی‌ كه‌نه‌دا كه‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌و تیمه‌یه‌ توێژینه‌وه‌كه‌ی‌ ئه‌نجامداوه‌ ده‌ڵێت: "به‌ماوه‌ی‌ پێنج خوله‌ك ده‌توانین رێڕه‌وی‌ ته‌ندروستی‌ منداڵ بگۆڕین ئه‌گه‌ر دایكان و باوكان به‌قسه‌مان بكه‌ن".
توێژینه‌وه‌كه‌ چاودێری‌ 201 منداڵی تا ته‌مه‌نی دوو ساڵیی كردووه‌ و بۆی‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ 60%یان مه‌مه‌ی شووشه‌یان كه‌مكردووه‌ته‌وه‌ بۆ پێدانی شیر به‌منداڵه‌كانیان.
توێژینه‌وه‌كه‌ داوای له‌ پزیشكه‌كانیش كردووه‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ دایك و باوكی منداڵان بكه‌ن و مه‌ترسی به‌كارهێنانی‌ مه‌مه‌ شووشه‌یان بۆ باس بكه‌ن و رێوشوێنی‌ چۆنێتی‌ بڕینه‌وه‌ی‌ شیریش به‌منداڵانیان فێربكه‌ن له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا.
توێژینه‌وه‌كه‌ ئه‌وه‌ش روون ده‌كاته‌وه‌ كه‌ كێشه‌كه‌ له‌ شووشه‌ یان كوپی شیردانه‌كه‌ نییه‌، به‌ڵكو له‌خودی شیره‌كه‌ یان ئه‌و خواردنه‌وه‌یه‌یه‌ له‌ناو شووشه‌كه‌دایه‌ كه‌ كاربۆهیدراتی تێدایه‌ و كاتێك له‌گه‌ڵ به‌كتریای‌ ناو ده‌م تێكه‌ڵ ده‌بێت، ده‌بێته‌ هۆی‌ تێكچوونی‌ ددانی‌ منداڵان و تووشبوونیان به‌ته‌سه‌وس، بۆیه‌ كاتێك منداڵ ته‌مه‌نی ده‌بێت به‌ساڵێك ئه‌وا پێویستی به‌خۆراكی تری‌ وه‌كو گۆشت و مریشك و ماسی و هێلكه‌ و میوه‌هات ده‌بێت.
پزیشكه‌كان جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی‌ راگرتنی‌ به‌كارهێنانی‌ مه‌مه‌ شووشه‌ و كوپی تایبه‌ت به‌شیردانی منداڵ ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ته‌مه‌نی 1 ساڵیدا، پێدانی خواردنی‌ تر كه‌ گه‌رمۆكه‌ی پێویستی‌ تێدا بێت كه‌ زامنی‌ خۆراكی باش بێت بۆ منداڵ.

xandan

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net