.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















خۆشه‌ویستى سیحرى به‌رده‌وامبوونى ژیان و خۆراكى ده‌روونى مرۆڤ و پاڵنه‌رى په‌یوه‌ندییه رِوحى و ده‌روونى و كۆمهلاَیهتیهكانه، هه‌وێنى ده‌روونێكى ئاسوده و ژیانێكى به‌خته‌وه‌ره.
خۆشه‌ویستى خاوه‌نى هێزێكى گه‌وره‌یه و هه‌ر خۆشه‌ویستیه‌كه هێزى به‌خشیوه‌ته دایكه‌كان تا منداڵه‌كانیان به‌خێو بكه‌ن و دره‌نگانى شه‌و و درێژایی رِۆژ بۆ خزمه‌ت و په‌روه‌رده‌كردنى ئه‌وان بخه‌نه سه‌ریه‌ك و بۆ ئه‌و هه‌موو قورسیه‌ش به‌ئاسانى برِوانن و چێژى لێ وه‌ربگرن و بهخهندهیهكى خۆشه‌ویستى هه‌موو هیلاكى و ماندویهتیهكیان برِهوێتهوه، خۆشه‌ویستیه وا له‌مرۆڤ ده‌كات نان و ئاو نه‌خوات و له‌به‌ر خاترى خۆشه‌ویستى خودا بهرِۆژووبێت،
هه‌ر خۆشه‌ویستیشه مرۆڤ والێده‌كات گیانى به‌خت بكات و به‌سه‌ر شاخه‌كاندا سه‌ربكه‌وێت و نیگار و نه‌خشیان له‌سه‌ر بنه‌خشێنێت،
فاكته‌رێكى سه‌ره‌كى به‌خته‌وه‌رى خۆشه‌ویستیه، خۆشه‌ویستى شه‌كرى شیرینكردنى چاى ژیانه و ئاوه بۆ گه‌شه و نه‌شونماى دره‌ختى كامه‌رانى و ئاسوده‌یی رِوحى و جێگیرى ده‌روونى،
ده‌با هه‌میشه خۆشه‌ویستى كالاَى به‌رى بالاَى ژیانمان بێت و بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌م چه‌ند خاڵه ده‌خه‌ینه رِوو.
1- خۆشه‌ویستى خوا و پێغه‌مبه‌ر با هه‌میشه لهدڵتدابێ، چونكه رِۆحت شاد و گه‌ش و ده‌رونت ئارام ده‌كات، په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ ئاسماندا له‌گه‌ڵ سروشتى خۆتدا ته‌بایه و به‌ختیاریت پێده‌به‌خشێت و وات لێده‌كات خۆشیه‌كانى ژیان بهبهخششى ئه‌و بزانیت و ناخۆشیهكانیشى تاقیكردنه‌وه بزانیت و ئارامیان له‌سه‌ر بگریت.
2- خۆشه‌ویستى بۆ هه‌موو مرۆڤێك: كه‌سانى ترت بێ به‌رامبه‌ر خۆشبوێت و رِێزى كه‌سایه‌تیان بگره و هه‌موو مرۆڤێكت خۆشبوىَ و دڵنیابه هه‌موانیش تۆیان خۆشده‌وێت.
3- خۆت خۆشبوێت و رِێزى كه‌سایه‌تى خۆت بگره و به‌و بارودۆخه‌ى ئێستا تێیدایت رِازیبه و هه‌میشه هیوات بهئایندهیهكى گهشتربێت و له‌خواى گه‌وره بخوازه كه‌یارمه‌تیت بدات سبه‌ینێت لهمرِۆ باشتر بێت، بۆئه‌مه‌ش هه‌میشه له‌هه‌وڵى بهردهوامدابه.
4-خۆشه‌ویستى پیشه و كاره‌كه‌ت وات لێده‌كات كاركردن به‌ئه‌رك و ماندوبون نه‌زانیت و چێژ له‌هه‌موو ساته‌كانى كاركردنت وه‌ربگریت، به‌هۆى خۆشویستنى پیشه‌كه‌ت به‌رهه‌مى زیاتر و به‌ره‌و پێشچونى باشتر و داهێنان له‌كار و پیشهكهتدا بهێنه دى، ده‌با كاته‌كانى كاركردنمان به‌خۆشه‌ویستیه‌وه بهرِێبكهین و بۆ ژیان پێبكه‌نین تا ژیان بۆمان پێبكه‌نێت.
5- خۆشه‌ویستى خێزانى هۆكارێكى گرنگه بۆ به‌خته‌وه‌رى كامه‌رانى و هێزێكى گه‌وره‌ى ده‌رونیمان پێ ده‌به‌خشێت، مرۆڤ كاتێك لهخێزاتێكدا ده‌ژى كه خۆشه‌ویستیه‌كى پته‌و له‌نێوان ئه‌ندامه‌كانى ئه‌و خێزانه‌دا هه‌بێت هیچ هۆكارێكى ده‌ره‌كى ناتوانێت به‌خته‌وه‌رى و ئاسوده‌یی رِاستهقینهى لێبسه‌نێته‌وه و رِێگاى ژینى هه‌رچه‌نده سه‌خت و دژواربێت به‌ئاسانى پێیدا گوزه‌ر ده‌كات و ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌كان له‌به‌رچاویدا بچوك و لاواز ده‌بن.
6- خۆشه‌ویستى نیشتیمان و كۆمه‌ڵگا وا له‌مرۆڤ ده‌كات هه‌ستێكى كۆمهلاَیهتى رِوحى گه‌وره‌ى بۆ دروست ببێت و خۆى و به‌ئه‌ندامى كۆمه‌ڵگه و كۆمه‌ڵگه به‌پشتیوانى خۆى بزانێت و ئه‌مه‌ش هه‌ستێكى زیاترى خۆشه‌ویستى و ئاسوده‌یی پێ ببه‌خشێت.
7- خۆشه‌ویستى چاكهكارى، چاكه‌كردن دڵ و ده‌روونى مرۆڤ ئاسوده و كامه‌ران ده‌كات و خۆشه‌ویستیه‌كى سروشتى هه‌یه له‌بونیادى مرۆڤدا بۆ چاكه‌كردن و به‌خشین و هاوكارى و یارمه‌تى كه‌سانى تر.
به‌و هیوایه‌ى به‌خۆشه‌ویستییه‌وه بژین و هه‌وڵبده‌ین و به‌رده‌وامبین، به‌خۆشه‌ویستى تاڵیه‌كان بگۆرِین بۆ شیرین و تاریكیه‌كان بۆ رِوناكى و سه‌ختیه‌كان بۆ ته‌ختى و خراپه‌كان بۆ چاكه و ناخۆشیه‌كان به‌خۆشى، با هه‌میشه به‌خۆشه‌ویستیه‌وه بژین و خۆشه‌ویستیمان خۆشبوێت.
ZAHIRZANA@YAHOO.COM
سه‌رچاوه :كوردیۆ ... زاهیر زانا

❤:✿سُـــبْــحَـــانَ اللهِ وَبِــحْــــمــــدِهْ❤:✿
❤:✿سُــبْـــحَـــانَ اللهِ الــعًــظِـــيــــمْ❤:✿
له‌سه‌ر هێڵ نییه