.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














لە نیوەڕۆیەكی گەرمدا، كە زۆربەی خەڵك لەبەر فێنككەرەوەكان خەوتبوون هەژێن بە ئاگرەوە لە حەوشەی ماڵەكەیان هاواری كردو گوتی "بابە گیان دایەگیان فریام كەون، خۆشم دەوێن". شێرزاد عوسمانی باوكی هەژێن دەیگوت "كچەكەم بووكە شوشەی ماڵ بوو".
هەژێن شێرزاد عوسمان، 16ساڵ، پۆلی هەشتی بنەڕەتی، سێ رۆژ بەر لەخۆسووتاندنی نمرەكانی خوێندنی ئەمساڵی وەرگرتەوەو لە پێنج وانە كەوتبوو. هەژێن بەدەرنەچوونی زۆر بێتاقەت دەبێت، باوكی لێی دەپرسێت "كچم بۆ بێتاقەتی؟ ئەگەر زیاتر هەوڵت بدابا دەردەچووی، بخوێنە با دوو رۆژی دیكە چاو لەدەستی كەس نەبیت، خوێندن پاشەرۆژی تۆیە، ئەگەر منیش بمخوێندبا ئێستا بەو گەرمایە ئاسنگەریم نەدەكرد".
هەژێن زۆر خەفەت بەنمرەكانیەوە دەخوات، مات و مەلوول دادەنیشێ، زەردەخەنەی جارانی نامێنێ و رێگەیەكی هەڵەش بۆ چارەسەر دادەنێ. رۆژی 22/6/2010 كاتێك خێزانەكەی لەشیرینی خەودا دەبن بە فرسەتی دەزانێت و ئاگر لە جەستەی خۆی بەردەدات و بە ئاگرەوە رادەكاتە نێوەڕاستی حەوشەی خانووە سێ قاتەكەیان و هاوار دەكات "دایە گیان بابە گیان فریام كەون، خۆشم دەوێن".
برا بچووكەكەی هەژین لەو كاتەدا لە ژوورەوە خەریكی یاری كردن دەبێت و دەچێتە دەرەوە، كە هەژێن بەئاگرەوە دەبینێ رادەكاتە لای دایك و باوكی بەپەشۆكاوی دەڵێت "دایە، بابە هەستن هەژێن بەئاگرەوە لەناو حەوشە را دەكات".
باوك و دایكی و خوشك و براكانی بەپەشۆكاوی رادەكەنە دەرەوە بیكوژێننەوە . شێرزادی باوكی هەژێن لەوكاتەدا لە حەسرەتان باوەش بەكچەكەیدا دەكات، بەڵام ناكوژێتەوەو دەستی باوكیشی دەسووتێت. دراوسێكان و كەسوكاری بەرەو زریكە و هات و هاوار ماڵی هەژێن دێن بە سەتڵ و قاپ ئاوی پێدا دەكەن دەیكوژێننەوە. ئێستا هەژێن لە نەخۆشخانەی ئێمرجسنی لە شاری هەولێر لەژێر چاودێری تەندروستی دایە و باری تەندروستی ناجێگیرە.
جەستەی هەژێن بە رێژەی 92% سووتابوو پێنج رۆژ لە نەخۆشخانەی ئێمرجنسی مایەوەو گیانی لەدەستدا. باوكی سەری سوڕماوە لەو سووتانەو دەڵێت "بەنزینمان لە ماڵەوە نییە، نەوتمان هەیە، ئەویش لەنێو تانكی دایە و قوفڵ دراوە، لەوانەیە بەهۆی زۆری ماددەی نایلۆن لەنێو جلەكانی بەو جۆرە سووتابێ".
شێرزاد عوسمان پیاوێكی قژ ماش و برنجی باڵا مام ناوەندییە. لەكاتی گێڕانەوەی قسەكانی چاوەكانی لەژێر عەینەكە روونەكەوە فرمێكسكیان تێدا قەتیس مابوو. ئەو بەر لە مردنی كچەكەی قسەی بۆ (رووداو) كردو لە پرسگەی نەخۆشخانەی ئێمرجسنی شاری هەولێر چاوەڕێی دوا هەواڵی تەندروستی كچەكەی دەكرد. جار بەجار دەستی چەپی دەخستە سەر دەستە سووتاوەكەی و دەیگوت "زۆر شوكرم و تەنیا دوعا دەكەم خوای گەورە كچەكەم بگەڕێنێتەوە باوەشمان، هەژێن بووكە شوشەی ماڵەكەم بوو، قەت دڵم نەشكاندووە، چی ویستبا بێ دڵیم نەدەكرد، هەفتەیەك نابێت پارەم پێدا ملوانكەیەكی زێڕی كڕی، ئێستا لەناو جانتاكەیەتی". بەڵام هەژێن نەگەڕایەوە باوەشی باوكی. باوكی هەژێن گوتیشی "هەموو ئێوارەیەك كە لە ئیش دەگەڕامەوە دەمگوت هەژەكە هەژەكە وەرە باوەشم، كە دەهاتە باوەشم ماندووێتیم دەحەسایەوە".
شێرزاد كاری ئاسنگەری دەكات و سێ كوڕ و سێ كچی هەیە و ماڵی لە گەڕەكی حەوتی حەسارۆكی شاری هەولێرە، هەژێن كچە گەورەی ماڵە و تەنها برایەكی لەخۆی گەورەتری هەیە، شێرزاد عوسمان گوتی "كچەكەم هیچ كێشەی نەبوو، هەر كێشەیەكی هەبووایە پێیدەگوتم، وەك هاوڕێ بووین، زۆر هۆگری بووم". شێرزاد گوتیشی "هەژێن 92%ی سووتا بوو لەو ئازارەشدا جارجار هاوار دەكرد دایە بابە خۆشم دەوێن".
تائێستا بۆ باوكی هەژێن روون نەبووەتەوە كچەكەی بۆچی خۆی سووتاندووە، ئەوگومان دەكات بەهۆی دەرنەچوونی لە قوتابخانە خۆی سووتاندبێ "كچەكەم لە خوێندن باش نەبوو، نەمدەزانی هۆكارەكە چییە، هیچ گرفتی نەبوو، بەیانیان هەڵدەستا بە رێكوپێكی خۆی حازر دەكرد بۆ مەكتەب، هیچ كات باسی مردن و خۆسووتاندنی نەكردووە، دوو مانگ لەمەوبەر دوو هاوڕێی خۆیان سووتاند و مردن، هەژێن چووبووە پرسەكەیان . كە هاتەوە دەیگوت بابە چۆن ئەو كچانە وێراون خۆیان بسووتێنن؟ چۆن دڵیان هات خۆیان عەزاب بدەن؟ كەچی ئەویش وای بەسەر خۆی هێنا".
لەبەردەم نەخۆشخانەی ئمێرجنسی دەستە دەستە كەسوكاری هەژێن دەهاتن بۆ سەردانی باوك و مام و خاڵۆژن و كەسە نزیكەكانی، بە بەردەوامی لەوێ چاوەڕێی هەواڵی باشتربوون و گەڕانەوەی ژیانی هەژێنیان دەكرد دەیانگوت "هەموومان هەژێنمان زۆر خۆشدەویست، زۆر رووخۆش بوو".
باوكی هەژێن سەرەڕای نزاكانی لە خوای گەورە كە داوای دەكرد كچەكەی بداتەوە، ئامۆژگاری گەنجانیش دەكات "دەبێ گەنج و هەرزەكاران چیتر بێ ورە نەبن، لەبەر شكستێكی بچووكی ژیان خۆیان لەناو نەبەن، دەبێ ئەوان لە گرفتەكان بەهێزتر بن".
هەر چەندە باوكی هەژێن دەڵێت نەوت لە ماڵەكەیاندا نەبووە، بەڵام نەقیب ژیلەمۆ عەبدولقادر، بەڕێوەبەری پۆلیسی توندوتیژی دژی ژنان بە (رووداو)ی گوت "هەژێن لە ئیفادەی پۆلیس گوتوویەتی بەهۆی گڵپەكردنی تەباخ سووتاوە و كەسیشی تۆمەتبار نەكردووە".
sabast

لهسهر هێڵ نییه







way ka gwna7a daikw bawky 4an gwna7nnnn
dasakanbt xosh bet kaka zhekfa zor badarhateky naxosh bw


xoshmawey daya gyan
لهسهر هێڵ نییه