.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









سڵاو هاوڕێیان....
خۆشحاڵم بۆ جاری یەکەم دێمە خزمەتتان..
هەرچەندە پێشتر هاوڕێیەک ئەم هۆنراوەیەی منی داناوە لە یانە، بەڵام من هۆنراوەکەم دەستکاری کردوە و بەم شێوەیە بڵاو کردەوە... هیوام وایە بەدڵتان بێت..
هیچم نەماوە پێت بڵێم..
لێم مەپرسە ..
دەبێ چۆن بم
كە هەناسەم بۆنی سوتانی گرتووە
دەبێ چۆن بم!
ئێش و ژانی زامەكانم
بەسوێ ترن
لە شكانی چرای دەستی قەرەجێ !
هێشتا چۆلەكەی خەیاڵم .. لەچاوەكانما ئاڵۆزە و
لە كڵاورۆژنەی ئومێدەوە دەروانمە ماڵێكی ئاسوودە
چرۆی لێوەكانم
لە ترسی چەقۆی خەزانێك و
سەرمای زستانی بێ رەحمیت .. هەڵوەرین وەرین
پەنجەكانم ..
چڵی دوو درەختی سەوز بوون
پێیەكانم ..
شەكەتی رێگای سەخت بوون
كەچی تۆش ..
لە پەنجەرەی بێ پەروایدا دەڕوانی
هیچم نەماوە بۆ وتن
تۆ لە بەردێكی كەڕ دەچی
نە ئازاری شێلانی دەبیستی و
نەسوتانم لە سارای ئەوینا دەبینی !
بۆیە گیانە خودا حافیز
هیچ نەماوە بیڵێم
توانا عومەر
شەوی 12/13-1-2010
12:45
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن Twana Omer (2010-07-15 13:21:33)

له‌سه‌ر هێڵ نییه







ده‌ست خۆش کاکه توانا به‌هیوای به‌رهه‌می زیاتر

له‌سه‌ر هێڵ نییه



زۆر سوپاس کاکه ژێکاف گیان تۆش هه‌ر سه‌رکه‌وتو بیت براکه‌م
له‌سه‌ر هێڵ نییه




ده‌سته کانت خۆش بێت

له‌سه‌ر هێڵ نییه



زۆۆر سوپاس به‌ڕێزه‌که‌م
له‌سه‌ر هێڵ نییه