❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / شێرپه‌نجه‌ی قۆلۆن و خۆراکی گونجاو

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-07-15 23:54:15

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

شێرپه‌نجه‌ی قۆلۆن و خۆراکی گونجاو

شێرپه‌نجه‌ی قۆلۆن و خۆراکی گونجاو

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-009cd03052.jpg

شێرپه‌نجه‌ی قۆلۆن یه‌کێکه‌ له‌ جۆره‌ به‌ناوبانگه‌کانی شێرپه‌نجه‌ که‌ دووچاری مرۆڤ ده‌بێته‌وه‌ زۆرێک هۆکار هه‌ن که‌ ده‌بنه‌ هۆی زیاتر توش بوونی مرۆڤ به‌م شێرپه‌نجه‌ییه‌ ،،، پزیشکه‌کان  دوای توێژینه‌وه‌ییه‌کی پزیشکی سه‌رده‌میانه‌  له‌ زانکۆی پزیشکی کارۆلینای باکور له‌ راپۆرته‌که‌یدا که‌ بلاوکراوه‌ته‌وه‌ ئاماژه‌ به‌ هۆکار و چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌ی قۆلۆن ده‌کات ،،،


(ستيفن جولدفنجر) پزیشکێکی تایبه‌ت به‌ بواری شێرپه‌نجه‌ی قۆلۆنه‌ و سه‌رۆکی دامه‌زراوه‌ی (هارفاردی ته‌ندروستیه‌ ) ئاماژه‌ی به‌وه‌دا زۆرێک هۆکاری مه‌ترسیدار و گرنگ  هه‌ن که‌ ده‌بنه‌ هۆی توش بوون به‌م نه‌خۆشیه‌ و په‌یوه‌ستن به‌ ژیانی مرۆڤ ،،، له‌م هۆکارانه‌ :

1- خواردنی گۆشتی سور : په‌یوه‌ست کردنی ئه‌م جۆره‌ خواردنه‌ له‌گه‌ل مێوه‌ و سه‌وزه‌ ئه‌بێته‌ هۆی که‌م بوونه‌وه‌وی مه‌ترسی  توش بوون به‌م نه‌خۆشیه‌
2- ئه‌نجام نه‌دانی وه‌رزش به‌ شێوه‌ییه‌کی رێک و پێک : ئه‌مه‌ هۆکارێکه‌ بۆ توش بوون به‌م نه‌مخۆشیه‌ ،، به‌لام ئه‌نجامدانی ئه‌بێته‌ هۆی که‌م بوونه‌وه‌ی مه‌ترسی توش بوون به‌م نه‌خۆشیه‌ ئه‌مه‌ش به‌هۆی زیادبوونی   کێشی له‌ش  و هه‌روه‌ها خواردنی جۆرێک له‌و خواردنانه‌ی که‌ پێویسته‌ دوای ژه‌مه‌کان وه‌رزش ئه‌نجام بدرێت .
3- ته‌مه‌ن :  ته‌مه‌نی گه‌وره‌ و زیادبوونی کێش له‌م ته‌مه‌نه‌ مه‌ترسی توش بوون به‌م نه‌خۆشیه‌ زیاتر ده‌بێت .
4- جگه‌ره‌ کێشان : ئه‌مه‌ش هۆکارێه‌ جگه‌ له‌وه‌ی که‌ زیان ده‌گه‌ینێت به‌ ته‌ندروستی مرۆڤ و توشی زۆرێک له‌ نه‌خۆشیه‌کانی ده‌کات وه‌ک نه‌خۆشی دڵ و جۆره‌کانی تری شێرپه‌نجه‌ مه‌ترسیداره‌کان و زۆر جاریش ئه‌بێته‌ هۆی مردنی مرۆڤ ،
5-  ماده‌ کولیه‌کان : ئه‌م جۆره‌ خواردنه‌وانانه‌ په‌یووه‌ستن به‌ توش بوون به‌ شێرپه‌نجه‌ی قۆلۆن و نه‌خۆشیه‌کانی تر ،



نیشانه‌کانی ئه‌م نه‌خۆشیه‌ چین :

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-ea792ba8ab.jpg


وه‌ک ده‌زانین هه‌موو نه‌خشیه‌ک که‌ دووچاری مرۆڤ ده‌بێت کۆمه‌لێک نیشانه‌ و جیاکاری هه‌یه‌ که‌ ده‌زانین توشی ئه‌م جۆره‌ یان جۆرێکی تر نه‌خۆشی بووه‌ ،،، وه‌ک ده‌زانین ئه‌م جۆره‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌ زیاتر له‌ ته‌مه‌نی گه‌وره‌ توشی مرۆڤ دێت ئه‌ویش توشی کۆئه‌ندامی هه‌زمی دێت و هه‌ندێک نیشانه‌ی تیا سه‌رهه‌لده‌ده‌ ‌ گرنگترین جیاکه‌ره‌وه‌کا و نیشانه‌کانی شێرپه‌نجه‌ی قۆلۆن بیتین له‌ :
1- گۆڕانکاری روودان له‌ کۆئه‌ندامی هه‌زمی  و توش بوون به‌ سکچوون
2- بوونی خوێن له‌ کۆم .
3- هه‌لاوسان له‌ ناوچه‌کانی سک .
هه‌روه‌ها هه‌ندێک نیشانه‌ی تر هه‌ن که‌ له‌ حاله‌تی درونگتر دروست ده‌بن وه‌ک ( هه‌وکردن به‌تایبه‌تی هه‌وکردنی جگه‌ر و ده‌رکه‌وتنی زه‌ردی له‌ جگه‌ر و  هه‌ست کردن به‌ هه‌ناسه‌ ته‌نگی و هه‌وکردنی بۆری هه‌ناسه‌ ) ،



هه‌لبژاردنی خواردنی پارێزرا و گونجاو :


http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-78b87bc364.jpg

زۆرێک له‌ خواردنه‌کان ئه‌بنه‌ هۆی پاراستنی مرۆڤ له‌ توش بوون به‌ شێرپه‌نجه‌کان ئه‌ویش به‌ هه‌بوونی دژه‌ ئۆکسید دژی خانه‌کانی ئه‌م جۆره‌ نه‌خۆشیانه‌ ،،، خواردنی رێژه‌ییه‌کی زۆر له‌ مێوه‌ و سه‌وزه‌ که‌ ده‌وله‌مه‌ندن به‌ ڤیتامین  ئه‌بێته‌ هۆی به‌هێز کردنی ئامێری به‌رگری له‌ شی ئاده‌میزاد و پارێزگاری کردن له‌ توش نه‌بوون  خانه‌کانی شیرپه‌نجه‌ .
بۆ یارمه‌تی دان و پاراستنی له‌ش له‌ خانه‌کانی شێرپه‌نجه‌ خۆت دوور بگره‌ له‌ خواردنی گۆشتی سور  و خواردنی قوتو به‌ند ،،چونکه‌ توێژینه‌وه‌ییه‌کی نێی پزیشکی ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه‌ که‌ خواردنی رێژه‌ییه‌کی زۆر له‌ گۆشتی سور و قوتو به‌ند و خواردنه‌ دروستکراوه‌کان  ئه‌بێته‌ هۆی  توش بوون به‌ شێرپه‌نجه‌ی قۆلۆن و زۆرێک له‌ نه‌خۆشیه‌کانی تر ،،
به‌لام ئه‌و خواردنانه‌ی که‌ ده‌بێته‌ هۆی پارێزگاری کردن له‌ نه‌خۆشیه‌که‌ وه‌ک ( پاقله‌ مه‌نیه‌کان وه‌ک نۆک و فاسولیا و لۆبیا و ....هتد و مێوه‌ و سه‌وزه‌  ده‌بنه‌ هۆی ده‌وره‌ دانی خانه‌کانی شێرپه‌نجه‌ی قۆلۆن و رێگرتن له‌ گه‌شه‌ کردن و له‌ ناوبردنیان ، هه‌روه‌ها خۆراکه‌ رووه‌کیه‌کان که‌ ده‌وله‌مه‌ندن به‌ ماده‌ییه‌ک ‌ ناسراوه‌ به‌ (فايتو) ده‌بێته‌ هۆی پاراستنی له‌شی مرۆڤ به‌ توش بوون به‌ شێرپه‌نجه‌ ،،



هه‌نگاونان به‌ره‌و  ته‌ندروستییه‌کی باش :

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-9b4253b6d8.jpg

دروستکردنی پێوانه‌ییه‌کی رێکخراو له‌ نێوان خواردن و چالاکیه‌کانی له‌ش ئه‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ مرۆڤ بارێکی ته‌ندروستی جێگری هه‌بێت و دوور بێت له‌ زۆرێک له‌ نه‌خۆشیه‌کان به‌تایبه‌تی شێرپه‌نجه‌ی قۆلۆن ،، وه‌ک :
1- دابه‌شکردنی بڕی خۆراک به‌ درێژایی ‌ رۆژ و خواردنی خۆراکی که‌م له‌ ژه‌مه‌کان  له‌گه‌ل ئه‌نجامدانی چالاکیه‌ وه‌رزشیه‌کان ،
2-   خواردنی خۆراکه ته‌ندرستیه‌کان وه‌ک سه‌نده‌ویچ و مریشک و شه‌ربه‌تی مێوه‌کان و شه‌ربه‌تی شروشتی و هه‌روه‌ها خواردنی ئه‌و خۆراکانه‌ی که‌ رێژه‌ییه‌کی که‌می سۆدیۆمی تیایه‌ ،
3- ئه‌نجامدانی وه‌رزش به‌شیوه‌ییه‌کی گونجا ورێکخراو رۆژانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ندروستیه‌کی باشت هه‌بێت ،
چاره‌سه‌ری بۆ نه‌خۆشی شیرپه‌نجه‌ی قۆلۆنهه‌موو نه‌خۆشیه‌ک که‌ دووچاری مرۆڤ ده‌بێت پێویستی به‌ چاره‌سه‌ر هه‌یه‌ له‌ سه‌ره‌تای توش بوونی ،، شێرپه‌نجه‌ی قۆلۆنیش وه‌ک ئه‌م نه‌خۆشیانه‌ له‌ سه‌ره‌تای توش وبونی  به‌ مرۆڤ پێویستی به‌ چاره‌سه‌ر هه‌یه‌ به‌تایبه‌تی چاره‌سه‌ری ( نه‌شته‌رگه‌ر ، چاره‌سه‌ری کیمیایی ، چاره‌سه‌ر به‌ تیشک و چاره‌سه‌ر به‌ شه‌پۆله‌کان )



ئــــامــــاده‌کــــردنـــی / ســــــیــــروان

تــــایـــبـــه‌ت بـــه‌ کــــوردژیــــن

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-cb44b44495.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-07-18 22:49:22

bahoz
ناچالاک کراوه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-26
دواترین سه‌ردان: 2011-05-04
په‌یامه‌كان: 377
WindowsXPSafari

Re: شێرپه‌نجه‌ی قۆلۆن و خۆراکی گونجاو

شێرپه‌نجه‌ی قۆلۆن یه‌کێکه‌ له‌ جۆره‌ به‌ناوبانگه‌کانی شێرپه‌نجه‌ که‌ دووچاری مرۆڤ ده‌بێته‌وه‌ زۆرێک هۆکار هه‌ن که‌ ده‌بنه‌ هۆی زیاتر توش بوونی مرۆڤ به‌م شێرپه‌نجه‌ییه‌ ،،، پزیشکه‌کان  دوای توێژینه‌وه‌ییه‌کی پزیشکی سه‌رده‌میانه‌  له‌ زانکۆی پزیشکی کارۆلینای باکور له‌ راپۆرته‌که‌یدا که‌ بلاوکراوه‌ته‌وه‌ ئاماژه‌ به‌ هۆکار و چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌ی قۆلۆن ده‌کات ،،،

ده‌ستت خۆش بێت

Kurdzhin
ویســــــــــــتم ژیان هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنم
چۆنـــــــــــــــم بوێ وا خۆم بژیێنم
که‌چی ژیان هه‌ڵی خه‌ڵه‌تـــــــاندم
چۆنی ویســــــــــــت ئاوای ژیاندم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-07-20 20:23:47

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: شێرپه‌نجه‌ی قۆلۆن و خۆراکی گونجاو

زۆر سوپاس به‌رێزم بۆ په‌یامه‌که‌ت
ده‌ستی تۆش خۆش بێت هیوادارم که‌ سود مه‌ند بن به‌ زانیارییه‌کان
دووباره‌ سوپاس و ته‌مه‌ن درێژو به‌خته‌وه‌ر بیت و دوور بیت له‌ نه‌خۆشی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-07-20 22:49:23

Nigar
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: Pirmam
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-06-16
دواترین سه‌ردان: 2013-10-13
په‌یامه‌كان: 2407
WindowsXPMSIE

Re: شێرپه‌نجه‌ی قۆلۆن و خۆراکی گونجاو

dest u panjat xosh bo am babate jwana inshehla hemu andaman sodi le abinen her sarkew to bit

Kurdzhin
(ھیچ سەرینێک لە کۆشی دایک نەرمتر نیە ، ھیچ گولێک لە دەمی دایک جوانتر نیە ) نیگــــــــــــار 

کــوردژیــن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net