❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / سه‌رۆكی كوردستان بۆ گۆڤاری گوڵان: زۆر موعجیبم بە میسی ؟؟؟؟؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-07-21 17:58:11

Ronyas
فریشته‌ی ناز
شوێن: ☆ سليمانى☆
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-05-29
دواترین سه‌ردان: 2013-07-11
په‌یامه‌كان: 950
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

سه‌رۆكی كوردستان بۆ گۆڤاری گوڵان: زۆر موعجیبم بە میسی ؟؟؟؟؟

سه‌رۆكی كوردستان بۆ گۆڤاری گوڵان: زۆر موعجیبم بە میسی 

له‌میانی دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری گوڵاندا، به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی كوردستان چه‌ندین پرسیاری هه‌مه‌چه‌شنی دوور له‌ سیاسه‌ت ئاراسته‌كرا و ئه‌ویش به‌وپه‌ڕی شه‌فافی و راشكاوییه‌وه‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی داوه‌ته‌وه‌..له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكدا به‌ڕێز سه‌رۆكی كوردستان ئه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كات كه‌ زۆر به‌ یاریزانی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ (لۆنێل میسی) موعجیبه‌.. بۆ زیاتر ئاشنابوونتان فه‌رموون ئێوه‌ و به‌شێكی ئه‌و دیمانه‌یه‌ی كه‌ گۆڤاری گوڵان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌رۆكی كوردستانی سازكردووه‌...

گوڵان: گوێمان لێبووە پێشتر جەنابتان هاندەری تیپی ئەڵمانیا بوون، بەڵام ئێستا هاندەری تیپی ئیتاڵیان، دوای دووركەوتنەوەی ئەو دوو هەڵبژاردەیە لە مۆندیال، ئایا جەنابی سەرۆك سەیری یارییەكانی كردووە، ئەگەر سەیری كردووە هاندەری چ هەڵبژاردەیەك بووە؟
سه‌رۆكی كوردستان: بەراستی من حەز لە فتبۆڵ دەكەم و كاتی خۆی یاری فتبۆڵیشم كردووە، تا جارێك من قوتابی بووم لەیاری فتبۆڵدا دەستم شكا، ئینجا بابێینەوە سەر پرسیارەكە، من زۆر كەیفم بە تیپی ئەڵمانی دەهات، بەڵام ئەو دەرچوو،ئیتاڵیەكانیش لەساڵی 1991 كە قەت ئەو هەڵوێستەیان لەبیر ناكەم،هەموو یاریزانانی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا تۆپێكیان بۆ ناردم هەمووشیان ئیمزایان كردبوو لێیان نوسیبوو(لەگەڵ رێز و خۆشەویستیمان بۆ كوردستان)،ئەمەش وەك پێوەندییەكی دۆستانە، بەڵام لە یاری كۆتایی مۆندیال، لەبەرئەوەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بەشی زۆریان یاریزانانی یانەی بەرشەلۆنە بوون، ئەو یاریزانانەش هێندە بەڕێز و جوانی یارییان دەكرد، مرۆڤ هەر لەخۆیەوە حەزیدەكرد هەڵبژاردەی ئیسپانیا بیباتەوەو،پیرۆزیان بێت.هەروەها زۆریش موعجیبم بە میسی، واتە میسی و یاریزانانی بەرشلۆنە لە هەڵبژاردەی ئیسپانیادا، لە رادەبەدەر بەرەوشت و بەڕێزن، تەبعەن من پێم خۆش بوو ئەڵمانیا بیباتەوە كە ئەڵمانیا دەرچوو، پێم خۆش بوو ئیسپانیا بردیەوە.زیاتر لەبەر رێزم بوو بۆ یاریزانانی بەرشەلۆنە.

گوڵان: ئایا ئێستا جەنابی سەرۆك خۆی وەرزش دەكات، ئەگەر وەرزش دەكەن جەنابت چ وەرزشێك دەكەیت، ئایا وەرزشی جەنابت رۆژانەیە، یان ئەو كاتەی بوارت هەبێت؟
سەرۆكی كوردستان: بەڵێ من ئێستاش رۆژانە وەرزش دەكەم، بەیانیان زوو هەڵدەستم، هەرچییەك هەبێت من دەبێت وەرزشی خۆم بكەم.



دوورگه‌

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن رِؤنياس (2010-07-21 18:00:24)

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-55cfa7e9d6.jpg

‌
کریستالى بیده‌نگیتان بکیشن به‌ دیواره‌کانى ده‌نگدا!!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-07-21 18:07:46

sherwani
خونچەی نوێ
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-08-29
دواترین سه‌ردان: 2012-12-04
په‌یامه‌كان: 41
WindowsXPOpera

Re: سه‌رۆكی كوردستان بۆ گۆڤاری گوڵان: زۆر موعجیبم بە میسی ؟؟؟؟؟

هیوای له‌ش ساغی و ته‌مه‌ن درێژی بۆ جه‌نابی هیژا کاک مه‌سعود بارزانی ده‌خوازم.
ئینشاالله‌ هه‌ر ته‌مه‌ن درێژبێت بۆمان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-07-21 18:13:02

Ronyas
فریشته‌ی ناز
شوێن: ☆ سليمانى☆
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-05-29
دواترین سه‌ردان: 2013-07-11
په‌یامه‌كان: 950
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: سه‌رۆكی كوردستان بۆ گۆڤاری گوڵان: زۆر موعجیبم بە میسی ؟؟؟؟؟

سوباس بؤ بةيامةكةت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net