.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1











زانا به‌ریتانییه‌کان له زانکۆی شیفڵد له پشکنینێکی تازه‌دا بۆیان ده‌رکه‌وتووه که ئه‌ستێره‌یه‌کی تر هه‌یه گه‌وره‌ییه‌که‌ی 265 ئه‌وه‌نده‌ی خۆره و رووناکییهکهشی 10 ملیۆن جار له خۆر زیاتره.
زانایانی به‌ریتانیا به گه‌وره‌ترین ئامێرى ته‌لیسکۆب ئه‌م پشکنینه‌یان کردووه، ناوی تهلیسکۆبهکهش (هابڵ سپه‌یس) ـه‌و پانی ئه‌م ئه‌ستێره‌یه‌ش به به‌راورد له‌گه‌ڵ خۆردا 50 جار پانتره و 300 ئه‌وه‌نده‌ی خۆر قورستره.
ئه‌م ئه‌ستێره‌یه له‌ناو کۆمه‌ڵیک ئه‌ستێره‌دا دۆزراوه‌ته‌وه که پێیانده‌وترێت ئه‌ستێره زه‌به‌لاحه‌كان (monster stars) و گه‌وره‌ترینیان ناوی R136A1) ـه.
ئه‌م ئه‌ستێره قه‌باره گه‌وره‌یه له ناوچه‌یه‌ک دۆزراوه‌ته‌وه که ناسراوه به (تارانتولا نهبولا) له گه‌ردوندا که به دوری 165 هه‌زار ساڵی روناكی (light year) له‌م هه‌ساره‌یه‌وه دووره که ئێمه تیایدا ده‌ژین.
ئه‌م ئه‌ستێره تازه‌یه بووه‌ته جێگه‌ی سه‌رسوڕمانی زانا گه‌وره‌کان و یه‌کێک له زاناکان که ناوی پڕۆفیسۆر (رافایل هیرشی) ـه ده‌ڵێت: ئه‌م ئه‌ستێره تازه‌یه بۆی هه‌یه وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌و پرسیارانه بگۆڕێت که له رابردوودا ده‌ستمانکه‌وتوون، چونکه ئه‌م ئه‌ستێره‌یه ئه‌و خه‌سڵه‌تانه‌ی تیدایه که له رۆژدا هه‌یه، واته هه‌موو ئه‌و پێداویستیيانهی تێدایه که یارمه‌تیده‌رن بۆ ژیان.
ئه‌وه‌ی که ئێستا زاناکانی سه‌رقاڵ کردووه ئه‌وه‌یه که بتوانن وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌یان ده‌ست بکه‌وێت که ئایا له چوار ده‌وری ئه‌و ئه‌ستێره هاوشێوه‌یه‌ی خۆر دنیایه‌کی تر هه‌یه و ژیانی له سه‌ر بێت.
هه‌روه‌ها به‌پێی ئه‌و لێكدانه‌وانه‌ی كراون ئه‌گه‌ر ئه‌و ئه‌ستێره تازه‌یه له شوێنی خۆر بوایه، ئه‌وا ساڵێک ده‌بوو به سێ هه‌فته به‌هۆی قورسايی و گه‌وره‌ییه‌که‌یه‌وه.
ئه‌وه‌ی که بووه‌ته جێگه‌ی ترسیش له‌م ئه‌ستیره‌یه ئه‌وه‌یه ئه‌م ئه‌ستێره‌یه به‌هۆی گه‌وره‌یی قه‌باره‌که‌یه‌وه زۆری نه‌ماوه بته‌قێته‌وه.
puk mediya

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه



له‌سه‌ر هێڵ نییه






وهییییییییی ماشاءالڵه ده‌ستت خۆش فریشته گیان.
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستت خۆش فریشته گیان به‌راستی هه‌واڵێکی زۆر سه‌یره

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ئۆ، به‌راستی هه‌واڵێکی سه‌رنج راکێشه و سه‌یره، ده‌ست خۆش فریشته خان.
له‌سه‌ر هێڵ نییه









zor supas azizan dasti ewash xosh bet
hiway sarkawtan bo hemo layak axwazim her la xoshiya ben
inshalla
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
