❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / تووڕه‌بوون ئه‌و ژه‌هره‌ی‌ به‌هێمنی‌ ده‌تكوژێت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-07-24 15:43:12

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsXPMSIE7

تووڕه‌بوون ئه‌و ژه‌هره‌ی‌ به‌هێمنی‌ ده‌تكوژێت

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-fabe1b204b.jpg

به‌لامه‌وه‌ جوانه‌، ئه‌گه‌ر كه‌سێكی‌ زمانه‌وان بڵێت، واتێده‌گه‌م (تووڕه‌بوون) له‌ (تۆر)‌و (تۆر بوون)ه‌وه‌ هاتووه‌، واتا تۆران‌و دووركه‌وتنه‌وه‌ی‌ دووشت له‌یه‌كتری‌، كه‌ پێشتر نێوانیان خۆش‌و په‌یوه‌ندییان گه‌رموگوڕبووه‌. ئه‌و دوو شته‌ش (مرۆڤ)‌و (هۆش) یان (ژیرییه‌)، چونكه‌ هه‌ر كه‌ مرۆڤ تووڕه‌ده‌بێت‌و ده‌ستده‌كات به‌ هه‌ڵسوكه‌وته‌ توند‌و زبره‌كانی‌ دژی‌ خۆی‌‌و كه‌سانی‌ دیكه‌یه‌، ئیتر عه‌قڵ‌ بارده‌كات‌و جه‌سته‌یه‌كی‌ بزۆز‌و بێ‌ سه‌ره‌وبه‌ره‌ی‌‌و بێ‌ كۆنتڕۆڵ‌ به‌جێده‌هێڵیت، دوورنییه‌ هه‌ر ئه‌و هۆكاره‌ش بێت كه‌ هه‌ندێك كه‌س كاتێك له‌ ده‌می‌ تووڕه‌بوونیاندا هه‌ڵه‌یه‌ك یان تاوانێك ده‌كه‌ن، بیانوی‌ ئه‌وه‌ ده‌هێننه‌وه‌ كه‌ بێهۆش‌و بێئاگابوون له‌و كاته‌دا‌و چاویان نه‌یبینیوه‌.

پێناسه‌ی‌ تووڕه‌بوون:
تووڕه‌بوون حاڵه‌تی‌ هه‌ڵچونێكی‌ نێگه‌تیڤانه‌ی‌ مرۆڤه‌، كه‌ به‌چه‌ند پله‌یه‌كدا تێپه‌ڕده‌بێت، مه‌رج نییه‌ ماوه‌ی‌ نێوان پله‌كان له‌ هه‌موو مۆرڤه‌كاندا یه‌كسان بێت، له‌ وروژاندنێكی‌ ساده‌و ساكاره‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات تا ده‌گاته‌ پله‌ به‌رزه‌كان، كه‌ توندی‌‌و سووربوونه‌وه‌ی‌ ده‌مووچاوو له‌رزین‌و تێكچونی‌ هاوسه‌نگی‌‌و مانی‌ لـێ‌ ده‌كه‌وێته‌وه‌، یاخود ئاو به‌چاوداهاتن‌و زمانگیران‌و وشكبوونی‌ لێوه‌كان‌و چاوده‌رپه‌ڕاندن‌و گرژبوونی‌ ته‌ختایی‌ ناوچه‌وان‌و قیژه‌قیژ‌و هاواری‌ پێوه‌ ده‌رده‌كه‌وێت. جۆری‌ هۆكاره‌كه‌‌و پله‌ی‌ توندیی‌ كاریگه‌ریی‌ ئه‌و هۆكاره‌ وروژێنه‌ره‌‌و سیستمی‌ هۆرمۆنی‌‌و خۆراكی‌‌و په‌روه‌رده‌‌و بۆماوه‌و ته‌مه‌ن، به‌پله‌ی‌ یه‌كه‌م كارده‌كه‌نه‌ سه‌ر ڕاده‌ی‌ توندیی‌ تووڕه‌بوونه‌كه‌.
پێناسه‌كانی‌ تووڕه‌بوون زۆرن، زانایانی‌ ده‌روونناسی‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ هه‌ریه‌كه‌یان به‌جۆرێك پێناسه‌یانكردووه‌. كورترین پێناسه‌ی‌ ئه‌مه‌یه‌: "تووڕه‌بوون، هه‌ڵچوونێكی‌ نێگه‌تیڤانه‌یه‌‌و وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی‌ كارتێكه‌ره‌ ده‌ره‌كی‌‌و ناوه‌كییه‌كانه‌و به‌چه‌ند شێوازێك ده‌رده‌بڕدرێت، له‌ چه‌ند ئاست‌و پله‌یه‌كدا." بۆ نموونه‌، له‌ منداڵی‌ ساوادا به‌بزێوی‌‌و گریان‌و هاوار ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام له‌ ته‌مه‌نه‌كانی‌ سه‌رووتردا به‌ جموجۆڵ‌‌و مانگرتن‌و قیژه‌ ده‌رده‌كه‌وێ‌، له‌ هه‌رزه‌كاردا له‌ شێوه‌ی‌ هه‌ڵمه‌ت‌و هاتووهاوار‌و تۆران‌و مانگرتن‌و یاخیبووندا ده‌رده‌كه‌وێ‌، به‌ڵام له‌ كه‌سانی‌ سه‌روو ئه‌م ته‌مه‌نانه‌دا، شێوه‌ی‌ تری‌ هه‌یه‌، وه‌ك سزادان‌و كۆنتڕۆڵ‌‌و چێككردنه‌وه‌و بڕیار‌و هه‌ڵوێست، له‌ ته‌مه‌نه‌ زۆره‌كانیشدا دیسان له‌ شێوه‌ی‌ بێ‌ سه‌ره‌‌وبه‌ره‌یی‌‌و منداڵبوونه‌وه‌دا تووڕه‌بوون ده‌رده‌كه‌وێ‌، وه‌ك تۆران‌و یاخیبوون‌و گریان‌و دڵ‌ له‌خۆ دامان‌و هه‌ستكردن به‌ كه‌میی‌ خود‌و بێده‌سه‌ڵاتی‌ ده‌ربڕین.
ژیان بێ‌ تووڕِه‌بوون ناچێته‌ سه‌ر، هه‌ندێ‌ نه‌رمه‌ تووڕه‌بوون هه‌یه‌، كه‌ به‌ سووده‌ بۆ مرۆڤ. بۆ نموونه‌، تووڕه‌بوونی‌ مرۆڤ له‌خودی‌ خۆی‌، كاتێك قوتابییه‌ك هه‌ستده‌كات له‌ ڕِووی‌ ئاستی‌ زیره‌كی‌‌و زانستیدا كه‌متره‌ له‌ هاوڕێ‌‌و هاوته‌مه‌نه‌كانی‌، ئیتر ئه‌مه‌ قبوڵناكات‌و له‌خۆی‌ تووڕه‌ده‌بێ‌، ئامانجی‌ ئه‌م تووڕه‌بوونه‌ش، به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی‌ باشی‌ لـێ‌ ده‌كه‌وێته‌وه‌و سوودمه‌ندده‌بێت.
زانایانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و سایكۆلۆژی‌ هه‌ر له‌ منداڵییه‌وه‌ مرۆڤ دابه‌شده‌كه‌ن بۆ دوو جۆری‌ سه‌ره‌كی‌: مرۆڤی‌ كراوه‌، مرۆڤی‌ داخراو. هه‌میشه‌ مرۆڤه‌ كراوه‌كان سرووشت‌و باری‌ ده‌روونی‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و كه‌سێتیان به‌ جۆرێكه‌، كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ گه‌شبینانه‌ ده‌ڕواننه‌ ژیان‌و به‌زوویی‌ تێكه‌ڵاوی‌ خه‌ڵكی‌ تر ده‌بن‌و پێیانوایه‌ ژیان پڕه‌ له‌ ئومێد‌و بنیادنان‌و هه‌ره‌وه‌زی‌‌و ئاسووده‌یی‌‌و دڵخۆشه‌‌و هیچ خواستێك نییه‌ بڤه‌‌و قاچاغ بێت له‌ مرۆڤ‌و چێژوه‌رگرتن. كه‌چی‌ جۆری‌ داخراو ئه‌وانه‌ن، كه‌ هه‌میشه‌ خۆیان له‌ناو بازنه‌یه‌كی‌ داخراودا ده‌بیننه‌وه‌و له‌و باوه‌ڕِه‌دان، كه‌ هه‌موو شته‌كان سنووردارن‌و مرۆڤیش بوونه‌وه‌رێكی‌ به‌زۆر هێنراوی‌ ماندووی‌ ناچاره‌‌و هه‌رده‌بێ‌ ئه‌م گوزه‌ران‌و ژیانه‌ پڕ له‌ كوێره‌وه‌رییه‌ بگوزه‌رێنێ‌‌و له‌ كۆڵ‌ خۆی‌ بكاته‌وه‌.
ته‌نانه‌ت جۆری‌ یه‌كه‌می‌ ئه‌م مرۆڤانه‌، هه‌ر له‌ منداڵییه‌وه‌ نیشانه‌و هێماكانی‌ ده‌رده‌كه‌وێ‌‌و به‌ (منداڵه‌ كراوه‌كان) ده‌ناسرێن، ئه‌وانی‌ دیكه‌ش به‌ (منداڵه‌ داخراوه‌كان) ده‌ناسرێن. تووڕِه‌بوون له‌ مرۆڤی‌ جۆری‌ یه‌كه‌مدا به‌ (تووڕه‌بوونی‌ هه‌موار) ناوده‌برێت، به‌ڵام له‌وانی‌ دیكه‌دا به‌ (تووڕه‌بوونی‌ ناهه‌موار) ده‌ناسرێت، به‌زۆری‌ توڕه‌بوونی‌ هه‌موار، مرۆڤ به‌رامبه‌ر به‌ خودی‌ خۆی‌ به‌كاریده‌هێنێ‌‌و سوودیشی‌ لـێ‌ ده‌بینێ‌، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌رامبه‌ر كه‌سانی‌ تریش به‌كاریبهێنن، هه‌رده‌بێته‌ مایه‌ی‌ سوود بۆ كه‌سی‌ به‌رامبه‌ر. له‌جۆری‌ یه‌كه‌میاندا مرۆڤ كه‌ هه‌رده‌م به‌رگریی‌ له‌خۆی‌ ده‌كات‌و تووڕه‌بوون به‌كارده‌هێنێ‌ بۆ نیشاندانی‌ لاوازیی‌ خۆی‌‌و سزادانی‌ به‌رامبه‌ره‌كه‌ی‌، ئاكامه‌كه‌یشی‌ زیانگه‌یاندنه‌ به‌ هه‌ردوولا.
هۆیه‌كانی‌ تووڕه‌بوون، یاخود ئه‌و پاڵه‌نه‌رانه‌ی‌ مرۆڤ ده‌جوڵێنێت بۆ تووڕه‌بوون، زۆرن. هه‌ندێكی‌ په‌یوه‌ندیی‌ به‌ باری‌ فه‌سله‌ژی‌‌و كۆئه‌ندامی‌ ده‌مار‌و سیستمی‌ كاری‌ هۆرمۆنه‌كان‌و خۆراكی‌ مرۆڤ‌و ژینگه‌ی‌ سرووشتییه‌وه‌ هه‌یه‌، ئه‌ویتریشی‌ په‌یوه‌ندیی‌ به‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ مرۆڤ‌و ژینگه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ هه‌یه‌. واته‌ ئه‌و هێز‌و گوشاره‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی‌ له‌ مرۆڤه‌كانی‌ ده‌وروبه‌رییه‌وه‌ ده‌كرێته‌ سه‌ری‌‌و ئه‌ویش به‌رگه‌ی‌ ئه‌و گوشارانه‌ ناگرێ‌‌و هه‌ڵوێست‌و په‌رچه‌كرداری‌ خۆی‌ وه‌رده‌گرێت، كه‌ سه‌ره‌تاكه‌ی‌ به‌ تووڕِه‌بوونێكی‌ نه‌رم ده‌ستپێده‌كات‌و دواتر ورده‌ ورده‌ ده‌چێته‌ پله‌كانی‌ تره‌وه‌.
هه‌ندێ‌ له‌و هۆكارانه‌ به‌كورتی‌ ده‌سته‌بژێریده‌كه‌ین‌و به‌كورتی‌ ده‌رباره‌یان هه‌ندێ‌ ڕوونكردنه‌وه‌و ڕاڤه‌ ده‌خه‌ینه‌ڕوو، له‌وانه‌ش:
1ـ زۆرلێكردن، مرۆڤ خواست‌و ئازادییه‌، چه‌نده‌ ئیشه‌كان به‌ئه‌رك‌و گران بن، ئه‌گه‌ر مرۆڤ به‌ ویست‌و خواستی‌ ئازادانه‌ی‌ خۆی‌ هه‌ڵیانبژێرێت‌و بچێته‌ ژێریانه‌وه‌، ئه‌وا كاره‌كان بچووك ده‌رده‌كه‌ون، خۆ ئه‌گه‌ر به‌زۆربێت ئه‌وا مرۆڤه‌كه‌ خۆی‌ به‌ (كارلێكرا‌و) ده‌بینێ‌‌و هه‌رگیز وه‌ك (كارا) نایه‌ته‌ پێشه‌وه‌، بۆیه‌ نیشانه‌كانی‌ ناڕازیبوون‌و بێزاری‌‌و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی‌ تێدا ده‌رده‌كه‌وێ‌. زۆرلێكردن‌و به‌زۆرپێكردن یه‌كێكه‌ له‌ هۆكاره‌كانی‌ تووڕه‌بوونی‌ مرۆڤ به‌ باری‌ ناهه‌مواردا. پێوێسته‌ په‌روه‌رده‌كاران‌و دایكان‌و باوكان‌و به‌خێوكاران‌و مامۆستایان ئه‌م خاڵه‌ به‌هه‌ندوه‌ربگرن‌و هه‌وڵبده‌ن به‌زۆر‌و تۆبزی‌ هیچ ئه‌رك‌و كارێك به‌سه‌ر به‌ربه‌سته‌كانیاندا نه‌سه‌پێنن‌و هاوكات ئه‌ركێك به‌ منداڵه‌كانیان بسپێرن كه‌ له‌توانایاندا هه‌بێت، هه‌رگیز به‌ بیانووی‌ گه‌شبینی‌ خۆمان بۆ منداڵه‌كانمان چاوه‌ڕوانی‌ شتی‌ گه‌وره‌تر له‌ توانای‌ خۆیان لێ نه‌كه‌ین، تاوه‌كو دوایی‌ نه‌كه‌وینه‌ گازه‌نده‌ له‌ به‌ختڕه‌شیی‌ خۆمان‌و كڵۆڵی‌ منداڵه‌كانمان‌و لۆمه‌كردنیان‌و شكاندنه‌وه‌و به‌كه‌مگرتنیان.
2ـ له‌ده‌ستدان، زۆرجار هۆكاری‌ تووڕه‌بوون، به‌تایبه‌تی‌ له‌ منداڵدا، ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ له‌ده‌ستدانی‌ شتێكی‌ ماددی‌ یان مه‌عنه‌وی‌ له‌ منداڵدا، وه‌ك نه‌مانی‌ دایك، باوك یان خۆشه‌ویستێكی‌، یاخود ونبوون‌و له‌ده‌ستدانی‌ شتێك كه‌ به‌لایه‌وه‌ خۆشه‌ویسته‌، وه‌ك تۆپ یان یارییه‌ك له‌ یاری‌‌و یاده‌وه‌رییه‌كانی‌، ته‌نانه‌ت له‌ده‌ستدانی‌ شتێك كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ به‌لایه‌وه‌ گرنگ بووه‌ له‌ ته‌مه‌نی‌ منداڵیدا ده‌بێته‌ هۆی‌ سه‌رهه‌ڵدانی‌ تووڕِه‌بوونی‌ له‌ قۆناغه‌كانی‌ هه‌رزه‌كاری‌‌و ته‌مه‌نه‌كانی‌ دواییدا. بۆ نموونه‌، كه‌سێك چاره‌ی‌ هاوڕێكه‌ی‌ ناوێت كه‌ (12) ساڵ‌ له‌مه‌وبه‌ر زۆر هۆگری‌ یه‌كتری‌ بوون، هۆیه‌كه‌ی‌ ئه‌وه‌یه‌، كه‌ كه‌سی‌ دووه‌م نه‌یتوانیوه‌ بگات به‌و بڕوانامه‌یه‌ی‌ به‌رامبه‌ره‌كه‌ی‌ هه‌یه‌تی‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ وا هه‌ستده‌كات شتێكی‌ له‌ده‌ستداوه‌، كه‌ هاوڕێكه‌ی‌ له‌ده‌ستی‌ نه‌داوه‌.
3ـ سه‌نگینترین شت له‌ مرۆڤدا به‌هایه‌، به‌هاش له‌ كه‌سێتی‌ مرۆڤدا كۆده‌كرێته‌وه‌‌و دروستكردنی‌ كه‌سیش خه‌رمانی‌ ڕه‌نجی‌ چه‌ند ساڵه‌ی‌ مرۆڤه‌‌و هیچ كه‌سێك ئاماده‌نییه‌ به‌ئاسانی‌ ده‌ستبه‌رداریبێت، یان كه‌سێتی‌ له‌كه‌دار‌و بێ‌ نرخ بكرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ هیچ كه‌سێكی‌ ئاسایی‌ شكاندنه‌وه‌و ته‌ریقكردنه‌وه‌و سووكایه‌تی‌ پێ‌ قبوڵ‌ ناكرێت، خۆ ئه‌گه‌ر به‌رانبه‌ری‌ كرا، ئه‌وا تووڕه‌ده‌بێت‌و به‌رگری‌ له‌ كه‌سێتی‌ خۆی‌ ده‌كات، به‌تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر له‌به‌رچاوی‌ كه‌سانی‌ تر سووكایه‌تی‌ پێ‌ بكرێت، كه‌ له‌لای‌ ئه‌وان به‌ كه‌سایه‌تیی‌ په‌سه‌ند‌و نایاب ناسراون.

xandan

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net