❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / خه‌نده‌ له‌بیر مه‌كه‌ن

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-07-26 14:28:59

m.b bawanoori
جوانه‌مه‌رگ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: باوه‌نور/گرمیان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-04
دواترین سه‌ردان: 2012-04-04
په‌یامه‌كان: 1624
ویبگه‌
WindowsFirefox

خه‌نده‌ له‌بیر مه‌كه‌ن

خه‌نده‌ له‌بیر مه‌كه‌ن


1_خه‌نده‌ جوانتر ئه‌كات:

هه‌موو ئێمه‌ به‌ره‌و ڕووی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ هه‌میشه‌ لێو به‌خه‌نده‌ن هه‌نگاو ئه‌نێین نه‌ك به‌ویستی خۆمان به‌ڵكو هێزێكی ناووه‌كی پاڵمان پێوه‌ ئه‌نێت بۆ ناسینی ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ی جوانتر ئه‌ڕواننه‌ ژیان...



http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-f11b69be67.bmp

2_خه‌نده‌ حاڵ و ئه‌حواڵی خه‌ماویمان ئه‌گۆڕێت

هه‌ركات زۆر هه‌ستت به‌ بێ تاقه‌تی و بێزاری كرد هه‌وڵ بده‌ خه‌نده‌ بخه‌یته‌ لێوه‌كانت ئه‌و كات بێزاری و بێتاقه‌تیه‌كه‌ت ناچار به‌ هه‌ڵاتن ده‌بێت چونكه‌ دوژمنی خه‌نده‌یه‌...

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-c29a6ece84.bmp


3_خه‌نده‌ چاره‌ نوس سازه‌:

خه‌نده‌ شادیتان بۆ ئه‌هێنێت،،،واتان لێ ئه‌كات دنیا گه‌وره‌تر ئه‌بینیت هه‌موو كه‌سه‌كان وه‌ك موگناتیس و ئاسن به‌لای خۆتا ڕاده‌كێشیت..

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-9bae52511f.bmp

4_خه‌نده‌ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانه‌:

به‌خه‌نده‌ ئه‌توانیت له‌شێكی ته‌ندروستت هه‌بێ ئه‌توانێت ئه‌و ئازارانه‌ كه‌م بكه‌یته‌وه‌ كه‌هێرشی ناكاو ده‌كه‌نه‌ سه‌رت و له‌ناویان به‌ریت یان كه‌میان كه‌یته‌وه‌....


http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-ad9dce8b01.bmp

5_خه‌نده‌...........................

خه‌نده‌ كاریگه‌ری ته‌مه‌ن كارناكاته‌ سه‌ر مرۆڤی خۆشه‌ویست ئه‌توانیت به‌خه‌نده‌ یادگارییه‌ تاڵ و شیرینه‌كانت به‌راورد بكه‌یت یان ڕابردووی تاڵ بڕازێنیته‌وه‌ به‌خۆشی...

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-ca2d9e0be1.bmp

6_خه‌نده‌ په‌ستانی خوێن كه‌م ده‌كاته‌وه‌..

به‌خه‌نده‌ په‌ستانی خوێن كه‌م ده‌بێته‌وه‌ یانی دێته‌ باری ئاسایی ئه‌توانیت تاقی بكه‌یته‌وه‌..


http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-259192c7c9.bmp

7_خه‌نده‌ ده‌رمانی ده‌رمان خانه‌ی له‌شی خۆته‌:

به‌پێی وته‌ی لێكۆڵه‌وه‌ران خه‌نده‌ ته‌نها ده‌رمانێكی ده‌رمانخانه‌ی له‌شی خۆته‌ ده‌توانیت له‌ هه‌موو كاتێكدا سودی لێببینیت..ئه‌توانین بڵێین خه‌نده‌ ده‌رمانێكی له‌بن نه‌هاتوو دیارییه‌كی په‌روه‌ردگاره‌ بۆ هه‌موو كه‌سه‌كان...

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-8edcb923b6.bmp

8_خه‌نده‌ جوانتر ڕوخسارتان نیشان ئه‌دات:

زۆرێك له‌ماسولكه‌كانی ڕوخسار شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی وه‌ر ده‌گرێت ده‌كێشرێت،،،،ئیتر پێویست به‌ڕاكێشانی پێستی ڕوخسار ناكات هه‌وڵ بده‌ خه‌نده‌ت له‌سه‌ر لێو بێت..


http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-8876ed1fbc.bmp


9_خه‌نده‌ وات نیشان ئه‌دات سه‌ركه‌وتوو دیار بیت:

وا به‌رچاو ده‌كه‌وێت ئه‌وكه‌سانه‌ی خه‌نده‌یان زۆره‌ باوه‌ڕبوونی به‌هێزیان له‌ خۆیاندا ڕوواندووه‌ هه‌میشه‌ واده‌رده‌كه‌ون له‌كاره‌كانیان سه‌ركه‌ه‌وتون و بۆ پێشه‌وه‌ هه‌نگاو ده‌نێن..


http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-4ae2ab5332.bmp


10_له‌كۆتایدا هیوادارم خه‌نده‌ له‌بیر نه‌كرێت چونكه‌ ئه‌گه‌ر هه‌موو كێشه‌كانی ژیانمان بۆ لانه‌بات به‌پێی پێویست كه‌ه‌می ده‌كاته‌وه‌ له‌شێكی ته‌ندروست و ساغمان پێش كه‌ش ئه‌كات جوانتر روخساری ڕاسته‌قینه‌مان ده‌رده‌كه‌وێت ،هیوامان بۆ ژیان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ .....

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-d6e556800f.bmp


ماوه‌ته‌وه‌ بڵێین...............پێبكه‌نه‌ باهه‌موو دنیا بۆت پێبكه‌نێت.............



ئاماده‌كردنی مریوان باوه‌نوری

Kurdzhin

زیره‌کی سنوری هه‌یه‌،،به‌ڵام هیچ سنورێک نیه‌ بۆ بێ ئه‌قڵی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-07-26 16:26:08

Glenakam
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-05-28
دواترین سه‌ردان: 2014-02-13
په‌یامه‌كان: 567
WindowsXPMSIE7

Re: خه‌نده‌ له‌بیر مه‌كه‌ن

9_خه‌نده‌ وات نیشان ئه‌دات سه‌ركه‌وتوو دیار بیت:

وا به‌رچاو ده‌كه‌وێت ئه‌وكه‌سانه‌ی خه‌نده‌یان زۆره‌ باوه‌ڕبوونی به‌هێزیان له‌ خۆیاندا ڕوواندووه‌ هه‌میشه‌ واده‌رده‌كه‌ون له‌كاره‌كانیان سه‌ركه‌ه‌وتون و بۆ پێشه‌وه‌ هه‌نگاو ده‌نێن..


ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاک مه‌ریوان گیان
بابه‌تێکی جوان و به‌ پێزه‌ مــــاندوو بونی پێوه‌ دیاره‌
هیوای ته‌مه‌ن دێژی و له‌ش ساغیت بۆ ئه‌خوازم
پێویسته‌ هه‌مومان به‌ ده‌م ژیانه‌وه‌ پێبکه‌نین و دڵخۆش بین
خۆ ڕاگڕ بین له‌ به‌رده‌م هه‌ر کێشه‌یه‌ک که‌ توشمان ئه‌بێت بێ هیوا نه‌بین...
هیوای به‌رده‌وامیت بۆ ئه‌خوازم و بێ به‌شمان نه‌که‌یت له‌ بابه‌ته‌ جوانه‌کانت
هه‌رسه‌رکه‌وتوو بیت دوباره‌ ده‌سته‌کانت خۆش بێت...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-07-26 21:16:55

m.b bawanoori
جوانه‌مه‌رگ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: باوه‌نور/گرمیان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-04
دواترین سه‌ردان: 2012-04-04
په‌یامه‌كان: 1624
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: خه‌نده‌ له‌بیر مه‌كه‌ن

سوپاس بۆ به‌ڕێزتان گلێنه‌كه‌م خۆشحاڵم كه‌ به‌ڕێزتان بابه‌ته‌كه‌تان به‌دڵ بووه‌

بێگومان خه‌نده‌ی هه‌میشه‌یی جوانی ڕوخسارمان نیشان ئه‌دات

هیوادارم هه‌میشه‌ لێو به‌ خه‌نده‌ بیت سوپاس

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-07-26 21:20:22

★SoZi★
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ❤ ســـلێـمانی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2013-08-30
په‌یامه‌كان: 5238
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: خه‌نده‌ له‌بیر مه‌كه‌ن

ده‌سته‌کانت خۆش بێت مه‌ریوان گیان
هه‌موو کات به‌ بابه‌ته‌ جوانه‌کانت دڵ خۆش و سه‌رسام ئه‌بم
هیوادارم هه‌موو کاته‌کانت به‌ خه‌نده‌ به‌رێ بکه‌یت...
سه‌رکه‌وتوو بیت هاورێ گیان...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-07-26 22:30:28

m.b bawanoori
جوانه‌مه‌رگ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: باوه‌نور/گرمیان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-04
دواترین سه‌ردان: 2012-04-04
په‌یامه‌كان: 1624
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: خه‌نده‌ له‌بیر مه‌كه‌ن

زۆر زۆر سوپاس بۆ به‌ڕێزتان سۆزی گیان هیوادارم له‌ ئاست متمانه‌ی ئێوه‌و هاوڕێیانی به‌ڕێزی یانه‌ش بم و بتوانم كه‌لێنێكی بچوكی یانه‌ش پڕ بكه‌مه‌وه‌ خۆش حاڵ بووم به‌په‌یامه‌كه‌ی به‌ڕێزت هیوادارم به‌ڕێزیشتان هه‌میشه‌ لێو به‌خه‌نده‌ بن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net