❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / روونکردنەوە سەبارەت بە سەرچاوەى خەرجییەکانى شانۆگەرى (سێوەکەى خۆم)

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-07-26 17:05:04

bahoz
ناچالاک کراوه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-26
دواترین سه‌ردان: 2011-05-04
په‌یامه‌كان: 377
WindowsXPFirefox

روونکردنەوە سەبارەت بە سەرچاوەى خەرجییەکانى شانۆگەرى (سێوەکەى خۆم)



کوردمیلۆدی ـ شانۆ ـ روونکردنەوە /

هەولێر 25 تەمووز/یۆلیۆ (کوردمیلۆدی) ـ دواى کۆبوونەوەى دەستەى کارگێڕى گروپ لە مانگى ئازارى ئەمساڵ و دواى ئەنجام نەدانى (پرۆژەى شار و شانۆ)، بە کۆى دەنگ و بە بڕیارى راستەوخۆى (کارۆخ ئیبراهیم)ى سەرۆکى (گروپى گەنج بۆ شانۆ)، بڕى (12000000) دوازدە ملیۆن دینار لە بودجەى ساڵانەى گروپ تەرخان کرا “بە مەرجێک لە ماوەى 1/1/2010 تا 30/6/2010 پارەى شەش مانگ کۆبکرێتەوە و بخرێتە خزمەتى شانۆگەرى سێوەکەى خۆم”.


بەڵام دواى چەندین گۆڕانکارى لە کۆى گشتى کارە هونەرییەکان و هەوڵدان بۆ ئەنجامدانى کارەکە بە شێوەیەکى جوانتر، لەسەر داواى (کارۆخ ئیبراهیم) وەکو سەرۆکى گروپ و دەرهێنەرى شانۆگەرى (سێوەکەى خۆم)، بریاردرا (4000000) چوار ملیۆن دیناریتر لەسەر بودجەى گروپ تەرخان بکرێت بۆ کارەکە، چونکە “چەندین کەرستەى تر پێویست بوون بۆ دیکۆر و تەواوکارى شانۆگەرییەکە”. بۆیە حاڵى حازر کارەکە باشتر لەوەى پێشبینى دەکرا ئەنجام دەدرێت. ئەوەى پێویستە لێرە ئاماژەى پێبکەم ئەوەیە، کە ستافى کار بە دەرهێنەر و یاریدەدەرانى و ئەکتەر و ستافى دیکۆر، بە هونەرمەندە شێوەکار و پەیکەرسازەکان و کادیرە هونەرییەکانى بوارى رووناکى و جێبەجێکردنى دەنگ لە کاتى نمایش و ستافى راگەیاندن بە هەموو یەکەکانى وەکو سەرپەرشتیارى راگەیاندن و دیزاینەر و مۆنتێر و وێنەگرەکان خۆبەخشانە و بێ بەرامبەر کارەکە ئەنجام دەدەن. جگە لە موزیکژەنەکان کە لە بەرامبەر پاداشت کارى خۆیان ئەنجامداوە لە ستۆدیۆى سۆڵۆ.

وەکو ئامادەکارییەکان کە ئێمە بۆمان کردووە، کاتژمێر06:00ى ئێوارە لە (هۆڵى گەل)ى شارى هەولێر لە رێکەوتى 27/7/2010 رۆژى سێشەممە، یەکەم رۆژى نمایشى شانۆگەرى (سێوەکەى خۆم) دەبێت.

ئاشتیڤان سەلام کۆیى
ب.گشتى کارگێڕى و دارایى
شانۆگەرى (سێوەکەى خۆم)
24/7/2010

(کوردمیلۆدی)

سه‌رچاوه‌:کورد میلۆدی

Kurdzhin
ویســــــــــــتم ژیان هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنم
چۆنـــــــــــــــم بوێ وا خۆم بژیێنم
که‌چی ژیان هه‌ڵی خه‌ڵه‌تـــــــاندم
چۆنی ویســــــــــــت ئاوای ژیاندم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net