❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چۆن بیردەكەینەوە؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-07-27 06:25:24

یاسه‌مین
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-27
دواترین سه‌ردان: 2012-12-23
په‌یامه‌كان: 1485
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

چۆن بیردەكەینەوە؟




چۆن بیردەكەینەوە؟


چۆنیيەتی بیركردنەوە پەیوەندی بە دیاریكردنی ئاڕاستەی ژیانمانەوە هەیە، ئاڕاستەی ژیانیش ئامانجی بەرهەممان بۆدیاری دەكات. فەیلەسوفێكی یۆنانی دەڵێت: (پێم بڵێ‌ چۆن بیردەكەیتەوە، هەتا پێت بڵێم دووچاری چ نەخۆشییەك بوویت)، هێزی شاراوەی ناخ توانای دیاریكردنی چاكەو خراپەو جیاكردنەوەی لە یەكتر نییەو نازانێت كە چی بە سودی مرۆڤەو چ زیان‌و زەرەر لە مرۆڤ دەدات...

چۆنیيەتی بیركردنەوە پەیوەندی بە دیاریكردنی ئاڕاستەی ژیانمانەوە هەیە، ئاڕاستەی ژیانیش ئامانجی بەرهەممان بۆدیاری دەكات. فەیلەسوفێكی یۆنانی دەڵێت: (پێم بڵێ‌ چۆن بیردەكەیتەوە، هەتا پێت بڵێم دووچاری چ نەخۆشییەك بوویت)، هێزی شاراوەی ناخ توانای دیاریكردنی چاكەو خراپەو جیاكردنەوەی لە یەكتر نییەو نازانێت كە چی بە سودی مرۆڤەو چ زیان‌و زەرەر لە مرۆڤ دەدات، بەڵكو ئەم زانین‌و جیاكردنەوەیە كاری هێزی ئاشكراو بە ئاگای مرۆڤە. هێزی شاراوە ئەو بڕیارو ئاگادارییانەی كە لە لایەن هێزی بە ئاگاو خۆویستەوە پێدەدرێت چاو لە ئاستیان دادەخات‌و بە هەموو توانایاوە دەست بە ئەنجام دانیان دەكات. ئەدمۆندئیسپێنەر دەڵێت: ئەوە مێشكی ئێمەیە كە دەوڵەمەندمان دەكات یان هەژارمان دەكات، دڵخۆش یان دڵتەنگمان دەكات‌و بەدبەختمان دەكات. هەموو ئەو شتانەی لە دەوروبەری خۆتدا دەیان بینیت واگومان مەبە كە خۆبەخۆ لە خۆڕادرووست بوون، هەموویان لە ئەنجامی ڕامان‌و بیركردنەوەی خۆتن، پێشەوا عەلی خوا لێی رازی بێت دەفەرموێت: (جیهانی هەر كەسێك بە ئەندازەی بیركردنەوەو ڕامانییەتی). بیروڕامانەكانت ئەركی قورس‌و گران نین بەسەرتەوە، بەڵكو خۆتی كە بڕیارو بارودۆخەكانی دەوروبەری خۆت ئاكام‌و ئەنجامی هەمان بڕیاروپلاندانانی بە ئاگایانەی خۆتە كە هەڵتبژاردوون. ژیان وەكو ئاوێنەیەكە، بیروڕامانەكانت بۆ لای خۆت دەگەڕێنێتەوە، بە وتەی مەولەوی ئێرانی: جیهان شاخەو كاری ئێمە هات‌و هاوارە. بەرەو ئێمە دێتەوە دەنگ‌وهەرا هەر بەو هاوارە. زۆربەی خەڵكی ئارەزوومەندی خۆشگوزەرانی‌و كەیف‌و پشوو درێژین، بەڵام لایەك بە لای باشكردنی بیروبۆچوون‌و ڕامانەكانیان ناكەنەوە، دكتور ئیبراهیم فەقێ‌ دەڵێت: تۆ ئەمڕۆ لێرەدایت بە هۆی بیركردنەوەكانی دوێنێتەوە، بەهۆی بڕیارەكانی ئەمڕۆشەوە سبەینێ دەخوڵقێنی. جاكەوایە باخۆمان بە دوور بگرین لە بیركردنەوەی سلبی، چونكە وەك دەبینین ئەو كەسەی بە هزر گەلی سلبی بیردەكاتەوە كەسێك دەبینێت‌و پاڵپشتی لە ڕاكەی دەكات لە هزرەكانیدا پەیوەندی هاوڕێیەتی لە نێوانیاندا دروست دەبێت‌و لەگەڵ ئەو كەسانەی بیركردنەوەی سلبیان هەیەو پاڵپشتی لە یەكتر دەكەن. پەندێك هەیە دەڵێت: بەدبەختی بەدبەختی ڕادەكێشێت‌و بەدبەختەكانیش بەدبەختەكان ڕادەكێشن، بە پێچەوانەش ڕاستە. ئەگەر بیركردنەوەو ڕامانی باش‌و بە كەڵك لە جیاتی خراپ‌و بێ سوودو قەڵب دابنێین ئەوا لە هەموو قۆناغەكانی ژیاندا سەركەوتودەبین، ئەگەر لە ڕۆخی دەریایەكدا بین‌و تەنیا پەرداخێكت پێبێت چەندە دەتوانیت ئاو لەو دەریایە دەربهێنیت؟ ئایا دەریا دەبێتە كۆسپ لە بەردەم هەڵگۆزینی ئاوەكە؟ تەنها كۆسپێك كە دێتە ڕێگەت‌و دەبێتە لەمپەر لە هەڵگۆزینی ئاوی زیاتر بچووكی‌و سنووری كەمی پەرداخەكەیە. ماركۆس ئەدریلیوس دەڵێت: ژیانمان زادەی بیركردنەوەكانمانە ئێمە ئەگەر بەشێوەیەك بیربكەینەوەو ئەم پرسیارانە لە خۆمان بكەین دەبینین بیركردنەوەیەكی ئیجابیمان دەبێت، وەكو ریدپركلینج دەڵێت: شەش خزمەتكاری دڵسۆزم هەیە كە هەموو زانستەكانم لەوانەوە وەرگرتووە، ئەمیش ئەمانەن: چیم دەوێت؟ بۆچی دەمەوێت؟ كەی بە دەست دێت؟ چۆن بەدەست دێت؟ لە كوێ بەدەستی بهێنم؟ كێ‌ هاوكاریم بكات لە بەدەست هێنانی ئەمە؟ لە ئەمڕۆوە سەرنجی هزرەكانت بدە بەرلەوەی بگۆڕێن بۆ تەركیز. سەرنجی تەركیزەكانت بدە بەرلەوەی بگۆڕێن بۆ هەستكردن. سەرنجی هەستكردنەكانت بدە بەرلەوەی بگۆڕێن بۆ ڕەفتار. سەرنجی ڕە فتارت بدە بەرلەوەی بگۆڕێ بۆ ئاكام. سەرنجی ئاكامەكانت بدە بەرلەوەی سەرەنجامت دیاری بكەن. تۆ ئەو ناونیشانە نیت كە بەخۆتت داوە، یاخود ئەوانی دی بە تۆیان داوە. یابێ ئومێدی یاڕاڕای یاخود شكست نیت. تۆ تەمەنت یا كێشت یا ڕواڵەت یا قەبارە یا ڕەنگت نیت. تۆ ڕابردوو نیت، ئێستا نیت، داهاتووش نیت. تۆ باشترین بە دیهێنراوی كە خوای گەورە بە دیهێناوە. سەرچاوە: موعجیزەی مێشك/بیركردنەوەی سلبی‌و ئیجابی

كارزان سه‌لیم
kurdiu

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net