❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هه‌واری فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر محمد (د.خ)

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#61 2012-07-26 13:26:04

هه‌واری خاڵی
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-01-23
دواترین سه‌ردان: 2013-10-25
په‌یامه‌كان: 1177
WindowsSafari

Re: هه‌واری فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر محمد (د.خ)

(٤٢) هه‌ركه‌س له‌ئیسلامدا چاكه‌ بكات، خراپه‌كانی سه‌رده‌می نه‌فامی لێناگیرێت


٦٤ـ عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بن مسعود (رضي الله عنه): قَالَ: قَالَ أُنَاسٌ لِرَسُولِ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم): يَا رَسُولَ اللَّهِ، أَنُؤَاخَذُ بِمَا عَمِلْنَا فِي الْجَاهِلِيَّةِ؟ قَالَ: (أَمَّا مَنْ أَحْسَنَ مِنْكُمْ فِي الْإِسْلَامِ فَلَا يُؤَاخَذُ بِهَا، وَمَنْ أَسَاءَ أُخِذَ بِعَمَلِهِ فِي الْجَاهِلِيَّةِ وَالْإِسْلَامِ). [بخاري استتابة المرتدين/٦٥٢٦]

واته‌

(عبدالله‌) كوڕی (مسعود)(خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: خه‌ڵكانێك وتیان به‌پێغه‌مبه‌ر(صلی الله عليه وسلم) ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله عليه وسلم) ئایا لێپرسینه‌وه‌مان هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وكارانه‌ی له‌نه‌فامیدا ئه‌نجاممان داون؟ فه‌رمووی: (ئه‌وكه‌سه‌تان كه‌ له‌ئیسلامدا چاكه‌كار ده‌بێت، لێی ناپرسرێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌خراپه‌كاربوو [له‌ئیسلام هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه‌] له‌كاره‌كانی سه‌رده‌می نه‌فامیی و ئیسلامیشی ده‌پرسرێته‌وه‌).

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#62 2012-07-26 13:27:42

هه‌واری خاڵی
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-01-23
دواترین سه‌ردان: 2013-10-25
په‌یامه‌كان: 1177
WindowsSafari

Re: هه‌واری فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر محمد (د.خ)

(٤٣) ئه‌گه‌ر كه‌سێكتان موسڵمانێكی باش بێ هه‌رچاكه‌یه‌ك كه‌ده‌یكات به‌ده‌قات بۆی تۆمار ده‌كرێت


٦٥ـ عن أَبي هُرَيْرَةَ (رضي الله عنه) قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم): (قَالَ اللَّهُ عَزَّ وَجَلَّ: إِذَا تَحَدَّثَ عَبْدِي بِأَنْ يَعْمَلَ حَسَنَةً فَأَنَا أَكْتُبُهَا لَهُ حَسَنَةً مَا لَمْ يَعْمَلْ، فَإِذَا عَمِلَهَا فَأَنَا أَكْتُبُهَا بِعَشْرِ أَمْثَالِهَا. وَإِذَا تَحَدَّثَ بِأَنْ يَعْمَلَ سَيِّئَةً فَأَنَا أَغْفِرُهَا لَهُ مَا لَمْ يَعْمَلْهَا، فَإِذَا عَمِلَهَا فَأَنَا أَكْتُبُهَا لَهُ بِمِثْلِهَا). وَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم): (قَالَتِ الْمَلَائِكَةُ: رَبِّ ذَاكَ عَبْدُكَ يُرِيدُ أَنْ يَعْمَلَ سَيِّئَةً -وَهُوَ أَبْصَرُ بِهِ- فَقَالَ: ارْقُبُوهُ، فَإِنْ عَمِلَهَا فَاكْتُبُوهَا لَهُ بِمِثْلِهَا، وَإِنْ تَرَكَهَا فَاكْتُبُوهَا لَهُ حَسَنَةً، إِنَّمَا تَرَكَهَا مِنْ جَرَّائيَ). وَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم): (إِذَا أَحْسَنَ أَحَدُكُمْ إِسْلَامَهُ فَكُلُّ حَسَنَةٍ يَعْمَلُهَا تُكْتَبُ بِعَشْرِ أَمْثَالِهَا إِلَى سَبْعِ مِائَةِ ضِعْفٍ، وَكُلُّ سَيِّئَةٍ يَعْمَلُهَا تُكْتَبُ بِمِثْلِهَا حَتَّى يَلْقَى اللَّهَ (عزة و جل)). [بخاري حسن اسلام المرء/٤٢]

واته‌

(ابوهریره‌)(ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ر(صلی الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (خوای گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تی: ئه‌گه‌ر به‌نده‌كه‌م نیازی وابوو چاكه‌یه‌ك بكات، چاكه‌كه‌ی بۆ ده‌نووسم كه‌هێشتا نه‌یكردووه‌، ئه‌گه‌ر كردی ئه‌وا به‌ده‌قات بۆی ده‌نووسم، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نیازی وابوو كه‌خراپه‌یه‌ك بكات ئه‌گه‌ر نه‌یكرد من لێی خۆشده‌بم، ئه‌گه‌ر كردیشی یه‌ك خراپه‌ی بۆ ده‌نووسم).
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر(صلی الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (فریشته‌كان وتیان: په‌روه‌ردگار ئه‌وه‌ به‌نده‌كه‌ته‌ نیازی وایه‌ خراپه‌یه‌ك بكات ــ هه‌رچه‌نده‌ خوا باشتر چاوی لێیه‌تیــ فه‌رمووی: (چاودیًری بكه‌ن، ئه‌گه‌ر كردی وه‌كو خۆی بۆی بنووسن، ئه‌گه‌ر وازیشی لێهێنا چاكه‌یه‌كی بۆ بنووسن ـ چونكه‌ له‌به‌ر من وازی لێهێناوه‌).
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر(صلی الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (ئه‌گه‌ر یه‌كێكتان ئیسلامه‌تیه‌كه‌ی به‌باش ئه‌نجامدا، هه‌رچاكه‌یه‌ك كه‌ده‌یكات ده‌قات بۆی ده‌نووسرێت هه‌تا، حه‌وسه‌د قات. هه‌ر خراپه‌یه‌كیش كه‌ده‌یكات به‌قه‌د خراپه‌كه‌ بۆی ده‌نووسرێت هه‌تا ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ لای خوای گه‌وره‌).


٦٦ـ عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ (رضي الله عنه) قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم): (إِنَّ اللَّهَ تبارك و تعالى تَجَاوَزَ لِأُمَّتِي مَا حَدَّثَتْ بِهِ أَنْفُسَهَا، مَا لَمْ يَتَكَلَّمُوا أَوْ يَعْمَلُوا بِهِ). [بخاري العتقالخطأ والنسيان/٢٣٩١]

واته‌

(ابوهریره‌)(خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (خوای گه‌وره‌و باڵاده‌ست له‌وشتانه‌ی ئوممه‌تم ده‌بورێت كه‌به‌خه‌یاڵیاندا دێت، مادام نه‌یڵێن یان نه‌یكه‌ن).

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#63 2012-07-26 13:28:44

هه‌واری خاڵی
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-01-23
دواترین سه‌ردان: 2013-10-25
په‌یامه‌كان: 1177
WindowsSafari

Re: هه‌واری فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر محمد (د.خ)

(٤٤) موسڵمان ئه‌وه‌یه‌ موسڵمانان پارێزراوبن له‌زیانی


٦٧ـ عن عَبْدَ اللَّهِ بْنَ عَمْرِو بْنِ الْعَاصِ (رضي الله عنه): إِنَّ رَجُلًا سَأَلَ رَسُولَ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم): أَيُّ الْمُسْلِمِينَ خَيْرٌ؟ قَالَ: (مَنْ سَلِمَ الْمُسْلِمُونَ مِنْ لِسَانِهِ وَيَدِهِ).

واته

(عبدالله)كوڕی(عمرو) كوڕی(عاص)(خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پیاوێك له‌پێغه‌مبه‌ری خوای(صلی الله عليه وسلم) پرسی: كام موسڵمانه‌ چاكه‌؟ فه‌رمووی: (ئه‌وه‌ی كه‌ موسڵمانان له‌ده‌ست و زمانی پارێزراو بن).

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#64 2012-07-26 13:30:04

هه‌واری خاڵی
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-01-23
دواترین سه‌ردان: 2013-10-25
په‌یامه‌كان: 1177
WindowsSafari

Re: هه‌واری فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر محمد (د.خ)

(٤٥) هه‌ركه‌س له‌نه‌فامیدا چاكه‌ بكات و دوایی موسڵمان ببێ


٦٨ـ عن عُرْوَةُ بْنُ الزُّبَيْرِ: أَنَّ حَكِيمَ بْنَ حِزَامٍ أَخْبَرَهُ: أَنَّهُ قَالَ لِرَسُولِ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم): أَيْ رَسُولَ اللَّهِ، أَرَأَيْتَ أُمُورًا كُنْتُ أَتَحَنَّثُ بِهَا فِي الْجَاهِلِيَّةِ، مِنْ صَدَقَةٍ أَوْ عَتَاقَةٍ أَوْ صِلَةِ رَحِمٍ، أَفِيهَا أَجْرٌ؟ فَقَالَ [لهُ] رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم): (أَسْلَمْتَ عَلَى مَا أَسْلَفْتَ مِنْ خَيْرٍ). [بخاري الزكاةمن تصدق في الشرك ثم اسلم١٣٦٩]

واته

(عروه‌) كوڕی (زبیر) ده‌ڵێ: (حكیم) كوڕی (حزام) بۆی گێراوه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌پێغه‌مبه‌ری خوای(صلی الله عليه وسلم) وتووه‌: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله عليه وسلم) ئایا ئه‌و كاروبارانه‌ی كه‌له‌ نه‌فامیدا په‌رستشمان پێده‌كردن له‌خێرو ئازادكردنی به‌نده‌و سه‌ردان له‌ كه‌سوكار، ئایا پاداشتیان هه‌یه‌؟ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله عليه وسلم) له‌وه‌ڵامدا فه‌رمووی: (تۆ له‌سه‌ر ئه‌وچاكانه‌ موسڵمان بوویت كه‌پێشتر ئه‌نجامت داون).

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#65 2012-07-26 13:31:16

هه‌واری خاڵی
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-01-23
دواترین سه‌ردان: 2013-10-25
په‌یامه‌كان: 1177
WindowsSafari

Re: هه‌واری فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر محمد (د.خ)

(٤٦) وریاكردنه‌وه‌ له‌تاقیكردنه‌وه‌


٦٩ـ عَنْ حُذَيْفَةَ (رضي الله عنه) قَالَ: كُنَّا مَعَ رَسُولِ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) فَقَالَ: (أَحْصُوا لِي كَمْ يَلْفِظُ الْإِسْلَامَ). قَالَ: فَقُلْنَا: يَا رَسُولَ اللَّهِ، أَتَخَافُ عَلَيْنَا وَنَحْنُ مَا بَيْنَ السِّتِّ مِائَةٍ إِلَى السَّبْعِ مِائَةٍ؟ قَالَ: (إِنَّكُمْ لَا تَدْرُونَ لَعَلَّكُمْ أَنْ تُبْتَلَوْا). قَالَ: فَابْتُلِيَنَا، حَتَّى جَعَلَ الرَّجُلُ مِنَّا لَا يُصَلِّي إِلَّا سِرًّا). [بخاري الجهادكتابة الامام الناس/٢٨٩٥]

واته‌

(حذیفه‌)(خوای لێ ڕازی بێت)ده‌ڵێ: له‌خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوادا(صلی الله عليه وسلم) بووین، فه‌رمووی: (بۆم بژمێرن چه‌ند كه‌س دانی به‌ئیسلامدا ناوه‌) ده‌ڵێ: وتمان: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله عليه وسلم) ئایا غه‌می ئێمه‌ته‌ له‌كاتێكا ئێمه‌ له‌نێوان شه‌شسه‌د تا حه‌وسه‌د كه‌سین؟ فه‌رمووی: (ئێوه‌ نازانن له‌وانه‌یه‌ تووشی تاقیكردنه‌وه‌ ببن) ده‌ڵێ: تووشی هاتین هه‌تا وامان لێهات پیاوێك له‌ئێمه‌ مه‌گه‌ر

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#66 2012-07-26 13:32:45

هه‌واری خاڵی
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-01-23
دواترین سه‌ردان: 2013-10-25
په‌یامه‌كان: 1177
WindowsSafari

Re: هه‌واری فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر محمد (د.خ)

(٤٧) ئیسلام به‌غه‌ریبی سه‌ری هه‌ڵداو غه‌ریبیش ده‌كه‌وێته‌وه‌


٧٠ـ عَنِ ابْنِ عُمَرَ (رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَ) عَنِ النَّبِيِّ (صلی الله عليه وسلم) قَالَ: (إِنَّ الْإِسْلَامَ بَدَأَ غَرِيبًا، وَسَيَعُودُ غَرِيبًا كَمَا بَدَأَ، وَهُوَ يَأْرِزُ بَيْنَ الْمَسْجِدَيْنِ كَمَا تَأْرِزُ الْحَيَّةُ فِي جُحْرِهَا).

واته

(ابن عمر)(خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله عليه وسلم) فه‌رمووی: (ئیسلام به‌غه‌ریبی سه‌ری هه‌ڵداو غه‌ریبیش ده‌كه‌وێته‌وه‌ وه‌كو سه‌ره‌تا له‌نێوان دوو مزگه‌وته‌كه‌دا كۆده‌بێته‌وه‌، هه‌روه‌كو مار له‌كونه‌كه‌ی خۆیدا خۆی كۆده‌كاته‌وه‌).

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#67 2012-07-26 13:35:06

هه‌واری خاڵی
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-01-23
دواترین سه‌ردان: 2013-10-25
په‌یامه‌كان: 1177
WindowsSafari

Re: هه‌واری فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر محمد (د.خ)

(٤٨) وه‌حی بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا چۆن ده‌ستی پێكرد


٧١ـ عن عُرْوَةُ بْنُ الزُّبَيْرِ: أَنَّ عَائِشَةَ (رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا) -زَوْجَ النَّبِيِّ (صلی الله عليه وسلم)- أَخْبَرَتْهُ أَنَّهَا قَالَتْ: كَانَ أَوَّلُ مَا بُدِئَ بِهِ رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) مِنَ الْوَحْيِ الرُّؤْيَا الصَّادِقَةَ فِي النَّوْمِ، فَكَانَ لَا يَرَى رُؤْيَا إِلَّا جَاءَتْ مِثْلَ فَلَقِ الصُّبْحِ، ثُمَّ حُبِّبَ إِلَيْهِ الْخَلَاءُ، فَكَانَ يَخْلُو بِغَارِ حِرَاءٍ يَتَحَنَّثُ فِيهِ -وَهُوَ التَّعَبُّدُ- اللَّيَالِيَ أُوْلَاتِ الْعَدَدِ قَبْلَ أَنْ يَرْجِعَ إِلَى أَهْلِهِ، وَيَتَزَوَّدُ لِذَلِكَ، ثُمَّ يَرْجِعُ إِلَى خَدِيجَةَ فَيَتَزَوَّدُ لِمِثْلِهَا، حَتَّى فَجِئَهُ الْحَقُّ وَهُوَ فِي غَارِ حِرَاءٍ، فَجَاءَهُ الْمَلَكُ فَقَالَ: اقْرَأْ، قَالَ: (مَا أَنَا بِقَارِئٍ). قَالَ: (فَأَخَذَنِي فَغَطَّنِي حَتَّى، بَلَغَ مِنِّي الْجَهْدَ، ثُمَّ أَرْسَلَنِي، فَقَالَ: اقْرَأ، ْ قَالَ قُلْتُ: (مَا أَنَا بِقَارِئٍ). قَالَ: فَأَخَذَنِي فَغَطَّنِي الثَّانِيَةَ، حَتَّى بَلَغَ مِنِّي الْجَهْدَ، ثُمَّ أَرْسَلَنِي، فَقَالَ: أَقْرَأْ، فَقُلْتُ: (مَا أَنَا بِقَارِئٍ). قالَ: (فَأَخَذَنِي فَغَطَّنِي الثَّالِثَةَ، حَتَّى بَلَغَ مِنِّي الْجَهْدَ، ثُمَّ أَرْسَلَنِي، فَقَالَ: [اقْرَأْ بِاسْمِ رَبِّكَ الَّذِي خَلَقَ. خَلَقَ الْإِنْسَانَ مِنْ عَلَقٍ. اقْرَأْ وَرَبُّكَ الْأَكْرَمُ. الَّذِي عَلَّمَ بِالْقَلَمِ. عَلَّمَ الْإِنْسَانَ مَا لَمْ يَعْلَمْ][العلق: ١-٥]. فَرَجَعَ بِهَا رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) تَرْجُفُ بَوَادِرُهُ، حَتَّى دَخَلَ عَلَى خَدِيجَةَ فَقَالَ: (زَمِّلُونِي زَمِّلُونِي). فَزَمَّلُوهُ حَتَّى ذَهَبَ عَنْهُ الرَّوْعُ، ثُمَّ قَالَ لِخَدِيجَةَ: (أَيْ خَدِيجَةُ مَا لِي). وَأَخْبَرَهَا الْخَبَرَ، قَالَ: (لَقَدْ خَشِيتُ عَلَى نَفْسِي). فقَالَتْ لَهُ خَدِيجَةُ: كَلَّا، أَبْشِرْ، فَوَاللَّهِ لَا يُخْزِيكَ اللَّهُ أَبَدًا، وَاللَّهِ إِنَّكَ لَتَصِلُ الرَّحِمَ، وَتَصْدُقُ الْحَدِيثَ، وَتَحْمِلُ الْكَلَّ، وَتَكْسِبُ الْمَعْدُومَ، وَتَقْرِي الضَّيْفَ، وَتُعِينُ عَلَى نَوَائِبِ الْحَقِّ. فَانْطَلَقَتْ بِهِ خَدِيجَةُ حَتَّى أَتَتْ بِهِ وَرَقَةَ بْنَ نَوْفَلِ بْنِ أَسَدِ بْنِ عَبْدِ الْعُزَّى، وَهُوَ ابْنُ عَمِّ خَدِيجَةَ أَخِي أَبِيهَا، وَكَانَ امْرَأً تَنَصَّرَ فِي الْجَاهِلِيَّةِ، وَكَانَ يَكْتُبُ الْكِتَابَ الْعَرَبِيَّ وَيَكْتُبُ مِنَ الْإِنْجِيلِ بِالْعَرَبِيَّةِ مَا شَاءَ اللَّهُ أَنْ يَكْتُبَ، وَكَانَ شَيْخًا كَبِيرًا قَدْ عَمِيَ، فَقَالَتْ لَهُ خَدِيجَةُ، أَيْ عَمِّ، اسْمَعْ مِنِ ابْنِ أَخِيكَ، قَالَ وَرَقَةُ بْنُ نَوْفَلٍ: يَا ابْنَ أَخِي مَاذَا تَرَى؟ فَأَخْبَرَهُ رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) خَبَرَ مَا رَآى، فَقَالَ لَهُ وَرَقَةُ: هَذَا النَّامُوسُ الَّذِي أُنْزِلَ عَلَى مُوسَى (صلی الله عليه وسلم)، يَا لَيْتَنِي فِيهَا جَذَعًا، يَا لَيْتَنِي أَكُونُ حَيًّا حِينَ يُخْرِجُكَ قَوْمُكَ. قَالَ: رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم): (أَوَ مُخْرِجِيَّ هُمْ). قَالَ وَرَقَةُ: نَعَمْ لَمْ يَأْتِ رَجُلٌ قَطُّ بِمَا جِئْتَ بِهِ إِلَّا عُودِيَ، وَإِنْ يُدْرِكْنِي يَوْمُكَ أَنْصُرْكَ نَصْرًا مُؤَزَّرًا.

واته

(عروه‌) كوڕی(زبیر) ده‌ڵێ: (عائشه‌) (خوای لێ ڕازی بێت) هاوسه‌ری پێغه‌مبه‌ر(صلی الله عليه وسلم) ئاگاداری كردم وتی: سه‌ره‌تا كه‌وه‌حی ده‌ستی پێكرد بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله عليه وسلم) خه‌ونی ڕاست بووه‌، هیچ خه‌ونێكی نه‌ده‌دی كه‌ وه‌كو ڕوناكی به‌ره‌به‌یان نه‌یه‌ته‌دی، پاشان گۆشه‌گیری له‌لا خۆشه‌ویست كرا، هه‌ربۆیه‌ ده‌چووه‌ ئه‌شكه‌وتی(حیراء) په‌رستشی تێدا ئه‌نجام ده‌دا، چه‌نده‌ها شه‌و ده‌مایه‌وه‌ پێش ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌و خۆی ئاماده‌بكاته‌وه‌ بۆی، ئینجا ده‌گه‌ڕایه‌وه‌ بۆلای خه‌دیجه‌و خۆی ئاماده‌ ده‌كرده‌وه‌ بۆ هه‌مان شت، هه‌تا له‌پڕ له‌كاتێكا له‌ئه‌شكه‌وتی حیرادا بوو (هه‌ق) ڕایچڵه‌كاندو، فریشته‌كه‌ هاته‌ لای و فه‌رمووی: بخوێنه‌، وتم: (من خوێنده‌وار نیم) فه‌رمووی: گرتمی و گوشیمی به‌خۆیدا هه‌تا ماندوی كردم ئینجا به‌ریدام و فه‌رمووی: بخوێنه‌، وتم: (من خوێندوار نیم)، جارێكیت گرتمی و گوشیمی به‌خۆیدا هه‌تا ماندوی كردم و، ئینجا به‌ریدام و فه‌رمووی: بخوێنه‌، منیش وتم: (من خوێنده‌وار نیم)، فه‌رمووی: بۆ سیێه‌م جار گرتمی و گوشیمی به‌خۆیدا هه‌تا ماندووی كردم، ئینجا به‌ردام و وتی:[ اقرأ باسم ربك الذي خلق. خلق الانسان من علق. اقرأ وربك الاكرم. الذي علم بالقلم. علم الانسان مالم يعلم] العلق: ١ ـ ٥ . به‌وشێوه‌یه‌ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله عليه وسلم) گه‌ڕایه‌وه‌ بۆماڵه‌وه‌، ده‌ماره‌كانی ملی ده‌له‌رزی هه‌تا چووه‌ ژووره‌وه‌ بۆ لای خه‌دیجه‌و فه‌رمووی: (دامپۆشن، دامپۆشن) دایانپۆشی هه‌تا هێمن بوویه‌وه‌، ئینجا به‌خه‌دیجه‌ی فه‌رموو: (ئه‌ی خه‌دیجه‌ ئه‌وه‌ من چیمه‌؟) ئینجا هه‌واڵه‌كه‌ی بۆ گێڕایه‌وه‌و فه‌رمووی: (زۆر له‌خۆم ترسام) خه‌دیجه‌پێی وت: نه‌خێر، مژده‌ت لێبێت، هه‌رگیز خوا تۆسه‌ر شۆڕناكات، سوێند به‌خوا، تۆسه‌ردانی كه‌سوكارت ده‌كه‌یت، ڕاستگۆیت، كارئاسانی بۆ خه‌ڵكی ده‌كه‌یت، پێویستیی نه‌دار دابین ده‌كه‌یت، ڕێز له‌میوان ده‌گریت، كۆمه‌كی لێقه‌وماوان ده‌كه‌یت. پاشان خه‌دیجه‌ هه‌ستاو پێغه‌مبه‌ری(صلی الله عليه وسلم) له‌گه‌ڵ خۆیدا برد بۆ لای وه‌ره‌قه‌ی كوری نه‌وفه‌ل كوری (اسد) كوری (عبدالعزی)، كه‌ ئامۆزای باوك برای خه‌دیجه‌ بوو پیاوێك بوو له‌نه‌فامیدا بووبوو به‌گاور، نوسراوی به‌عه‌ره‌بی ده‌نووسیه‌وه‌ ئینجیلیشی به‌عه‌ره‌بی ده‌نووسیه‌وه‌ ئه‌وه‌نده‌ی ویستی خوای له‌سه‌ر بووبێت، پیاوێكی به‌ته‌مه‌ن و نابینابوو خه‌دیجه‌ پێی وت: ئه‌ی مامه‌، گوێ بگره‌ له‌برازاكه‌ت وه‌ره‌قه‌ وتی: ئه‌ی برازا چیت دیووه‌؟ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله عليه وسلم) ئاگاداری كرد له‌وه‌ی كه‌ دیویه‌تی، وه‌ره‌قه‌ وتی: ئه‌وه‌ ئه‌و فریشته‌یه‌ كه‌دابه‌زیه‌ سه‌ر موسای كوڕی عیمران(علیه‌ السلام) خۆزگه‌ له‌وكاته‌دا من لاوێكی به‌هێز بومایا، خۆزگه‌ من زیندوو بومایا له‌كاتێكا خزمه‌كانت ده‌ربه‌ده‌رت ده‌كه‌ن. پێغه‌مبه‌ر(صلی الله عليه وسلم) فه‌رمووی: (ئایا ئه‌وان ده‌رم ده‌كه‌ن) وه‌ره‌قه‌ وتی: به‌ڵێ هه‌رگیز كه‌سێك نه‌هاتووه‌ ئه‌وه‌ی تۆی هێنابێ و، دوژمنایه‌تی نه‌كرابێت، ئه‌گه‌ر مام تا ئه‌و ڕۆژه‌ پشتگیرییه‌كی به‌هێزت ده‌كه‌م.


٧٢ـ عن يَحْيَى قال: سَأَلْتُ أَبَا سَلَمَةَ: أَيُّ الْقُرْآنِ أُنْزِلَ قَبْلُ؟ قَالَ: [يَا أَيُّهَا الْمُدَّثِّرُ]. فَقُلْتُ: أَوِ: [اقْرَأْ]. فَقَالَ: سَأَلْتُ جَابِرَ بْنَ عَبْدِ اللَّهِ (رضي الله عنه): أَيُّ الْقُرْآنِ أُنْزِلَ قَبْلُ؟ فقَالَ: [يَا أَيُّهَا الْمُدَّثِّرُ]. فَقُلْتُ: أَوِ [اقْرَأْ]. قَالَ جَابِرٌ: أُحَدِّثُكُمْ مَا حَدَّثَنَا رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم)، قَالَ: (جَاوَرْتُ بِحِرَاءٍ شَهْرًا، فَلَمَّا قَضَيْتُ جِوَارِي نَزَلْتُ، فَاسْتَبْطَنْتُ بَطْنَ الْوَادِي، فَنُودِيتُ، فَنَظَرْتُ أَمَامِي وَخَلْفِي وَعَنْ يَمِينِي وَعَنْ شِمَالِي فَلَمْ أَرَ أَحَدًا، ثُمَّ نُودِيتُ، فَنَظَرْتُ فَلَمْ أَرَ أَحَدًا، ثُمَّ نُودِيتُ، فَرَفَعْتُ رَأْسِي فَإِذَا هُوَ، عَلَى الْعَرْشِ فِي الْهَوَاءِ يَعْنِي جِبْرِيلَ (عَلَيْهِ السَّلَام )، فَأَخَذَتْنِي رَجْفَةٌ شَدِيدَةٌ، فَأَتَيْتُ خَدِيجَةَ فَقُلْتُ: دَثِّرُونِي، فَدَثَّرُونِي، فَصَبُّوا عَلَيَّ مَاءً، فَأَنْزَلَ اللَّهُ (عزة و جل): [يَا أَيُّهَا الْمُدَّثِّرُ. قُمْ فَأَنْذِرْ. وَرَبَّكَ فَكَبِّرْ. وَثِيَابَكَ فَطَهِّرْ…]). [بخاري التفسيرالمدثر/٤٦٤]

واته

(یحیی) ده‌ڵێ: پرسیارم له‌(ابو سلمه‌)كرد كامه‌ی قورئان له‌پێشدا دابه‌زی؟ وتی: [يا ايها المدثر] وتم: یا (اقرا)، ئه‌ویش وتی: پرسیارم كرد له‌(جابر) كوری(عبدالله) (خوای لێ ڕازی بێت): كامه‌ی قورئان له‌پێشدا دابه‌زیووه‌؟ ئه‌ویش وتی: [يا ايها المدثر] منیش وتم: یا (اقرا) جابر وتی: پێغه‌مبه‌ر(صلی الله عليه وسلم) چی به‌ ئێمه‌ وت: بۆتان ده‌گێڕمه‌وه‌، فه‌رمووی: (مانگێك له‌ئه‌شكه‌وتی حیرا له‌خه‌ڵوه‌تدا بووم، مانگه‌كه‌م ته‌واو كرد، دابه‌زیم چوومه‌ ناو دۆڵه‌كه‌وه‌، بانگم لێكرا، سه‌یری پێشه‌وه‌و دواوه‌و ڕاست و چه‌پی خۆمم كرد كه‌سم نه‌بینی جارێكیتر بانگ كرام، سه‌یرم كرد كه‌سم نه‌دی، ئینجا سه‌رم به‌رزكرده‌وه‌ كه‌ده‌بینم له‌سه‌ر عه‌رشه‌ له‌ئاسماندا، واته‌ جوبرائیل(علیه السلام) كوتوپڕ له‌ڕزێكی توند دایگرتم، هاتمه‌وه‌ بۆ لای خه‌دیجه‌، وتم: دامپۆشن، دامپۆشن، ئه‌وانیش ئاویان لێپرژاندم، ئینجا خوای گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ی نارده‌ خواره‌وه ‌[يا ايها المدثر، قم فانذر. وربك فكبر. وثيابك فطهر ]).

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#68 2012-07-26 13:37:44

هه‌واری خاڵی
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-01-23
دواترین سه‌ردان: 2013-10-25
په‌یامه‌كان: 1177
WindowsSafari

Re: هه‌واری فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر محمد (د.خ)

(٤٩) زۆری وه‌حی و یه‌ك له‌دوای یه‌كبوونی


٧٣ـ عن أنس بن مالك (رضي الله عنه) قالَ: إن الله (عزة و جل) تابَعَ الوحي على رسولِ الله (صلی الله عليه وسلم) قَبلَ وفاته حتى تُوفّيَ، و أكثرُ ما كان الوحيُ يومَ تَوفّيَ رسولُ اللهِ (صلی الله عليه وسلم).

واته‌

(انس) كوری(مالك) (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: خوای گه‌وره‌ یه‌ك له‌دوای یه‌ك وه‌حی ده‌نارده‌ خواره‌وه‌ بۆ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله عليه وسلم) هه‌تا كۆچی دواییكرد، زۆرترینی وه‌حیش له‌و ڕۆژه‌دابوو كه‌ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله عليه وسلم) كۆچی دوایی تێداكرد.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#69 2012-07-26 13:39:21

هه‌واری خاڵی
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-01-23
دواترین سه‌ردان: 2013-10-25
په‌یامه‌كان: 1177
WindowsSafari

Re: هه‌واری فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر محمد (د.خ)

(٥٠) شه‌وڕه‌وی به‌پێغه‌مبه‌ر(د.خ) بۆ ئاسمانه‌كان و فه‌رزكردنی نوێژه‌كان


٧٤ـ عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ (رضي الله عنه): أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) قَالَ: (أُتِيتُ بِالْبُرَاقِ -وَهُوَ دَابَّةٌ أَبْيَضُ طَوِيلٌ، فَوْقَ الْحِمَارِ وَدُونَ الْبَغْلِ، يَضَعُ حَافِرَهُ عِنْدَ مُنْتَهَى طَرْفِهِ- قَالَ: فَرَكِبْتُهُ حَتَّى أَتَيْتُ بَيْتَ الْمَقْدِسِ، قَالَ فَرَبَطْتُهُ بِالْحَلْقَةِ الَّتِي يَرْبِطُ بِهِ الْأَنْبِيَاءُ، قَالَ: ثُمَّ دَخَلْتُ الْمَسْجِدَ، فَصَلَّيْتُ فِيهِ رَكْعَتَيْنِ، ثُمَّ خَرَجْتُ، فَجَاءَنِي جِبْرِيلُ (عَلَيْهِ السَّلَام ) بِإِنَاءٍ مِنْ خَمْرٍ وَإِنَاءٍ مِنْ لَبَنٍ، فَاخْتَرْتُ اللَّبَنَ، فَقَالَ جِبْرِيلُ (عَلَيْهِ السَّلَام ): اخْتَرْتَ الْفِطْرَةَ، قالَ: ثُمَّ عَرَجَ بِنَا إِلَى السَّمَاءِ فَاسْتَفْتَحَ جِبْرِيلُ، فَقِيلَ [لهُ] مَنْ أَنْتَ؟ قَالَ: جِبْرِيلُ، قِيلَ: وَمَنْ مَعَكَ؟ قَالَ: مُحَمَّدٌ، قِيلَ: وَقَدْ بُعِثَ إِلَيْهِ؟ قَالَ: قَدْ بُعِثَ إِلَيْهِ، فَفُتِحَ لَنَا، فَإِذَا أَنَا بِآدَمَ، فَرَحَّبَ بِي وَدَعَا لِي بِخَيْرٍ، ثُمَّ عَرَجَ بِنَا إِلَى السَّمَاءِ الثَّانِيَةِ، فَاسْتَفْتَحَ جِبْرِيلُ (عَلَيْهِ السَّلَام )، فَقِيلَ: مَنْ أَنْتَ؟ قَالَ: جِبْرِيلُ، قِيلَ: وَمَنْ مَعَكَ؟ قَالَ: مُحَمَّدٌ، قِيلَ: وَقَدْ بُعِثَ إِلَيْهِ؟ قَالَ: قَدْ بُعِثَ إِلَيْهِ، قالَ: فَفُتِحَ لَنَا. فَإِذَا أَنَا بِابْنَيِ الْخَالَةِ: عِيسَى ابْنِ مَرْيَمَ وَيَحْيَى بْنِ زَكَرِيَّاءَ صَلَوَاتُ اللَّهِ عَلَيْهِمَا، فَرَحَّبَا وَدَعَوَا لِي بِخَيْرٍ، ثُمَّ عَرَجَ بِي إِلَى السَّمَاءِ الثَّالِثَةِ، فَاسْتَفْتَحَ جِبْرِيلُ، فَقِيلَ: مَنْ أَنْتَ؟ قَالَ: جِبْرِيلُ، قِيلَ: وَمَنْ مَعَكَ؟ قَالَ: مُحَمَّدٌ (صلی الله عليه وسلم) قِيلَ: وَقَدْ بُعِثَ إِلَيْهِ؟ قَالَ: قَدْ بُعِثَ إِلَيْهِ، فَفُتِحَ لَنَا فَإِذَا أَنَا بِيُوسُفَ، إِذَا هُوَ قَدْ أُعْطِيَ شَطْرَ الْحُسْنِ، قالَ: فَرَحَّبَ بي، وَدَعَا لِي بِخَيْرٍ، ثُمَّ عَرَجَ بِنَا إِلَى السَّمَاءِ الرَّابِعَةِ، فَاسْتَفْتَحَ جِبْرِيلُ (عَلَيْهِ السَّلَام )، قِيلَ: مَنْ هَذَا؟ قَالَ: جِبْرِيلُ، قِيلَ: وَمَنْ مَعَكَ؟ قَالَ: مُحَمَّدٌ، قيلَ: وَقَدْ بُعِثَ إِلَيْهِ؟ قَالَ: قَدْ بُعِثَ إِلَيْهِ، فَفُتِحَ لَنَا فَإِذَا أَنَا بِإِدْرِيسَ، فَرَحَّبَ وَدَعَا لِي بِخَيْرٍ، قَالَ اللَّهُ عَزَّ وَجَلَّ: [وَرَفَعْنَاهُ مَكَانًا عَلِيًّا]. ثُمَّ عَرَجَ بِنَا إِلَى السَّمَاءِ الْخَامِسَةِ فَاسْتَفْتَحَ جِبْرِيلُ، قِيلَ: مَنْ هَذَا؟ قَالَ: جِبْرِيلُ، قِيلَ: وَمَنْ مَعَكَ؟ قَالَ: مُحَمَّدٌ، قِيلَ: وَقَدْ بُعِثَ إِلَيْهِ؟ قَالَ: قَدْ بُعِثَ إِلَيْهِ، فَفُتِحَ لَنَا، فَإِذَا أَنَا بِهَارُونَ (صلی الله عليه وسلم)، فَرَحَّبَ وَدَعَا لِي بِخَيْرٍ. ثُمَّ عَرَجَ بِنَا إِلَى السَّمَاءِ السَّادِسَةِ، فَاسْتَفْتَحَ جِبْرِيلُ (عَلَيْهِ السَّلَام )، قِيلَ: مَنْ هَذَا؟ قَالَ: جِبْرِيلُ، قِيلَ: وَمَنْ مَعَكَ؟ قَالَ: مُحَمَّدٌ(صلی الله عليه وسلم)، قِيلَ: وَقَدْ بُعِثَ إِلَيْهِ؟ قَالَ: قَدْ بُعِثَ إِلَيْهِ؟ فَفُتِحَ لَنَا فَإِذَا أَنَا بِمُوسَى (عَلَيْهِ السَّلَام )، فَرَحَّبَ [بي]، وَدَعَا لِي بِخَيْرٍ، ثُمَّ عَرَجَ إِلَى السَّمَاءِ السَّابِعَةِ، فَاسْتَفْتَحَ جِبْرِيلُ، قِيلَ: مَنْ هَذَا؟ قَالَ: جِبْرِيلُ، قِيلَ: وَمَنْ مَعَكَ؟ قَالَ: مُحَمَّدٌ (صلی الله عليه وسلم)، قِيلَ: وَقَدْ بُعِثَ إِلَيْهِ؟ قَالَ: قَدْ بُعِثَ إِلَيْهِ، فَفُتِحَ لَنَا، فَإِذَا أَنَا بِإِبْرَاهِيمَ (صلی الله عليه وسلم) مُسْنِدًا ظَهْرَهُ إِلَى الْبَيْتِ الْمَعْمُورِ، وَإِذَا هُوَ يَدْخُلُهُ كُلَّ يَوْمٍ سَبْعُونَ أَلْفَ مَلَكٍ، لَا يَعُودُونَ إِلَيْهِ. ثُمَّ ذَهَبَ بِي إِلَى السِّدْرَةِ الْمُنْتَهَى، وَإِذَا وَرَقُهَا كَآذَانِ الْفِيَلَةِ، وَإِذَا ثَمَرُهَا كَالْقِلَالِ، قَالَ: فَلَمَّا غَشِيَهَا مِنْ أَمْرِ اللَّهِ مَا غَشِيَ تَغَيَّرَتْ، فَمَا أَحَدٌ مِنْ خَلْقِ اللَّهِ يَسْتَطِيعُ أَنْ يَنْعَتَهَا مِنْ حُسْنِهَا، فَأَوْحَى، اللَّهُ إِلَيَّ مَا أَوْحَى فَفَرَضَ عَلَيَّ خَمْسِينَ صَلَاةً فِي كُلِّ يَوْمٍ وَلَيْلَةٍ، فَنَزَلْتُ إِلَى مُوسَى (عَلَيْهِ السَّلَام )، فَقَالَ: مَا فَرَضَ رَبُّكَ عَلَى أُمَّتِكَ؟ قُلْتُ: خَمْسِينَ صَلَاةً، قَالَ: ارْجِعْ إِلَى رَبِّكَ فَاسْأَلْهُ التَّخْفِيفَ، فَإِنَّ أُمَّتَكَ لَا يُطِيقُونَ ذَلِكَ، فَإِنِّي قَدْ بَلَوْتُ بَنِي إِسْرَائِيلَ وَخَبَرْتُهُمْ. قَالَ: فَرَجَعْتُ إِلَى رَبِّي فَقُلْتُ: يَا رَبِّ خَفِّفْ عَلَى أُمَّتِي، فَحَطَّ عَنِّي خَمْسًا، فَرَجَعْتُ إِلَى مُوسَى فَقُلْتُ: حَطَّ عَنِّي خَمْسًا، قَالَ: إِنَّ أُمَّتَكَ لَا يُطِيقُونَ ذَلِكَ، فَارْجِعْ إِلَى رَبِّكَ فَاسْأَلْهُ التَّخْفِيفَ. قَالَ: فَلَمْ أَزَلْ أَرْجِعُ بَيْنَ رَبِّي تَبَارَكَ وَتَعَالَى وَبَيْنَ مُوسَى عَلَيْهِ السَّلَام حَتَّى قَالَ: يَا مُحَمَّدُ، إِنَّهُنَّ خَمْسُ صَلَوَاتٍ. كُلَّ يَوْمٍ وَلَيْلَةٍ، لِكُلِّ صَلَاةٍ عَشْرٌ، فَذَلِكَ خَمْسُونَ صَلَاةً، وَمَنْ هَمَّ بِحَسَنَةٍ، فَلَمْ يَعْمَلْهَا كُتِبَتْ لَهُ حَسَنَةً فَإِنْ عَمِلَهَا كُتِبَتْ لَهُ عَشْرًا، وَمَنْ هَمَّ بِسَيِّئَةٍ فَلَمْ يَعْمَلْهَا لَمْ تُكْتَبْ شَيْئًا، فَإِنْ عَمِلَهَا كُتِبَتْ سَيِّئَةً وَاحِدَةً. قَالَ: فَنَزَلْتُ حَتَّى انْتَهَيْتُ إِلَى مُوسَى (صلی الله عليه وسلم) فَأَخْبَرْتُهُ، فَقَالَ: ارْجِعْ إِلَى رَبِّكَ فَاسْأَلْهُ التَّخْفِيفَ. فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم): فَقُلْتُ: قَدْ رَجَعْتُ إِلَى رَبِّي حَتَّى اسْتَحْيَيْتُ مِنْهُ).

واته‌

(انس) كوڕی(مالك(خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ر(صلی الله عليه وسلم) فه‌رمووی: (بۆراقیان بۆ هێنام ـ وڵاغێكه‌ سپی و درێژ، له‌گوێدرێژ به‌رزترو له‌هێستر نزمتربوو، چه‌ند چاو بڕی بكردایا سمی له‌وێ داده‌نا ـ فه‌رمووی: (سواری بووم هه‌تا گه‌یشتمه‌ (بیت ولمه‌قدیس)، به‌ستمه‌وه‌ به‌و ئه‌ڵقه‌یه‌ی كه‌ پێغه‌مبه‌ران پێوه‌یان ده‌به‌سته‌وه‌، فه‌رمووی: (ئینجا چوومه‌ ناو مزگه‌وته‌كه‌وه‌ دووركات نوێژم تێداكرد، ئینجا هاتمه‌وه‌ ده‌ره‌وه‌ جوبره‌ئیل هات بۆ لام جامێك مه‌یی و جامێك شیری پێبوو، منیش شیره‌كه‌م هه‌ڵبژارد، جوبره‌ئیل(علیه‌ السلام) وتی: فیتره‌و سروشتی پاكت هه‌ڵبژارد، فه‌رمووی: ئینجا به‌رز كراینه‌وه‌ به‌ره‌و ئاسمان جوبره‌ئیل داوای ده‌رگاكردنه‌وه‌ی كرد، پێی وترا تۆ كێیت؟ فه‌رمووی: جوبره‌ئیل، وترا: كێت له‌گه‌ڵدایه‌؟ فه‌رمووی: موحه‌مه‌د. وترا: ئایا په‌یامی بۆ ڕه‌وانه‌كراوه‌؟ فه‌رمووی: بێگومان بۆی ڕه‌وانه‌كراوه‌، ئینجا ده‌رگامان بۆكرایه‌وه‌ كه‌ده‌بینم ئاده‌م له‌وێیه‌، پێشوازی لێكردم و دۆعای خێری بۆ كردم. ئینجا به‌رزكراینه‌وه‌ بۆ ئاسمانی دووه‌م. جوبره‌ئیل(علیه‌ السلام) داوای ده‌رگاكردنه‌وه‌ی كرد، وترا: تۆ كێیت؟ فه‌مووی: جوبره‌ئیل وترا: ئه‌ی كێت له‌گه‌ڵدایه‌؟ فه‌رمووی: موحه‌مه‌د . وترا: ئایا په‌یامی بۆ ڕه‌وانه‌كراوه‌؟ فه‌رمووی: بۆی ڕه‌وانه‌كراوه‌ فه‌رمووی: ده‌رگامان بۆكرایه‌وه‌ كه‌ده‌بینم هه‌ردوو پوورزاكه‌ عیسای كوڕی مریه‌م(علیه‌ السلام) و یه‌حیای كوری زه‌كه‌رییا(علیه‌ السلام) پێشوازیان لێكردم و دۆعای خێریان بۆ كردم. ئینجا به‌رزكراینه‌وه‌ بۆ ئاسمانی سێیه‌م. جوبره‌ئیل فه‌رمووی: ده‌رگامان لێبكه‌نه‌وه‌، وترا: تۆ كێیت؟ وتی: جوبره‌ئیل، وترا: ئه‌ی كێیت له‌گه‌ڵدایه‌؟ وتی: موحه‌مه‌د . وترا: ئایا په‌یامی بۆ ڕه‌وانه‌كراوه‌؟ وتی: به‌ڵێ بۆی ڕه‌وانه‌كراوه‌، ده‌رگامان بۆكرایه‌وه‌، كه‌ده‌بینم یوسف علیه‌ السلام له‌وێیه‌، نیوه‌ی جوانیی دراوه‌تێ، فه‌رمووی : پێشوازی لێكردوم و دۆعای خێری بۆ كردوم. ئینجا به‌رزكراینه‌وه‌ بۆ ئاسمانی چواره‌م جوبره‌یل داوای ده‌رگاكردنه‌وی كرد، وترا: ئه‌وه‌ كێیه‌؟ فه‌رمووی: جوبره‌ئیل: وترا: ئه‌ی كێت له‌گه‌ڵدایه‌؟ فه‌رمووی: موحه‌مه‌د(صلی الله عليه وسلم) وترا: ئایا په‌یامی بۆ ڕه‌وانه‌كراوه‌؟ فه‌رمووی: به‌ڵێ بۆی ڕه‌وانه‌كراوه‌. ده‌رگامان بۆكرایه‌وه‌ كه‌ده‌بینم ئیدریس له‌وێیه‌، پێشوازی لێكردم و دۆعای خێری بۆ كردوم، خوای گه‌وره‌ ده‌رباه‌ری فه‌رموویه‌تی: [ورفعناه مكانا علياً] ئینجا به‌زركراینه‌وه‌ بۆ ئاسمانی پێنجه‌م. جوبره‌ئیل داوای ده‌رگاكردنه‌وه‌ی كرد، وترا: ئه‌وه‌ كێیه‌؟ فه‌رمووی: جوبره‌ئیل، وترا: ئه‌ی كێت له‌گه‌ڵدایه‌؟ فه‌رمووی: موحه‌مه‌د، وترا: ئایا په‌یامی بۆ ڕه‌وانه‌كراوه‌؟ فه‌رمووی: بۆی ڕه‌وانه‌كراوه‌، ده‌رگامان بۆكرایه‌وه‌ كه‌ده‌بینم هارون(علیه‌ السلام) له‌وێیه‌، پێشوازی لێكردم و دۆعای خێری بۆكردم، ئینجا به‌رزكراینه‌وه‌ بۆ ئاسمانی شه‌شه‌م، جوبره‌ئیل داوای ده‌رگاكردنه‌وه‌ی كرد، وترا: ئه‌وه‌ كێیه‌؟ وتی: جوبره‌ئیل، وترا: ئه‌ی كێت له‌گه‌ڵدایه‌؟ فه‌رمووی: موحه‌مه‌د. وترا: ئایا په‌یامی بۆ ڕه‌وانه‌كراوه‌؟ فه‌رمووی: بۆی ڕه‌وانه‌كراوه‌. فه‌رمووی: ده‌رگامان لێكرایه‌وه‌ كه‌ده‌بینم موسا (صلی الله عليه وسلم) له‌وێیه‌ پێشوازی لێكردم دۆعای خێری بۆ كردم، وترا: به‌رزكراینه‌وه‌ بۆ ئاسمانی حه‌وته‌م. جوبره‌ئیل داوای ده‌رگاكردنه‌وه‌ی كرد، وترا: ئه‌وه‌ كێیه‌؟ فه‌رمووی: جوبره‌ئیل، وترا: ئه‌ی كێت له‌گه‌ڵدایه‌؟ فه‌رمووی: موحه‌مه‌د، وترا: ئایا په‌یامی بۆ ‌ڕوانه‌كراوه‌؟ فه‌رمووی: بۆی ڕه‌وانه‌كراوه‌، ده‌رگامان لێكرایه‌وه‌ كه‌ده‌بینم ئیبراهیم(صلی الله عليه وسلم) له‌وێیه‌ پاڵیداوه‌ به‌(بیت المعمور)ه‌وه‌، ئه‌و ماڵه‌ ڕۆژانه‌ حه‌فتا هه‌زار فریشته‌ ده‌چنه‌ ناوی جارێكیتر بۆی ناگه‌ڕینه‌وه‌، ئینجا بردمی بۆ لای دره‌ختی(سدره‌ المنتهی)ده‌بینم گه‌ڵاكانی ده‌ڵیی گوێی فیله‌ به‌ره‌كه‌ی ده‌ڵێی مه‌ركانه‌یه‌، فه‌رمووی: كاتێ دره‌خته‌كه‌ فرمانی خوا دابه‌زیه‌ سه‌ری گۆڕانی به‌سه‌رداهات به‌شێوه‌یه‌ك كه‌هیچ كه‌س له‌دروستكراوه‌كانی خوا نه‌توانێ وه‌سفی جوانیه‌كه‌ی بكات، ئه‌وسا خوای گه‌وره‌ ئه‌و(وه‌حی)یه‌ی كه‌ویستی پێی دام، له‌شه‌وو ڕۆژێكدا په‌نجا نوێژی له‌سه‌ر فه‌رزكردم، ئینجا دابه‌زیم بۆ لای موسا(علیه‌ السلام) فه‌رمووی: په‌روه‌ردگارت چی له‌سه‌ر ئوممه‌تت فه‌رزكرد؟ وتم: په‌نجا نوێژ، فه‌رمووی: بگه‌ڕێره‌وه‌ بۆلای په‌روه‌ردگارت و داوای سوكباریی لێ بكه‌، به‌ڕاستی ئوممه‌تت ئه‌وه‌یان پێناكرێت، چونكه‌ من نه‌وه‌ی ئیسرائیلم تاقیكردۆته‌وه‌و هه‌ڵم سه‌نگاندون، فه‌رمووی: گه‌ڕامه‌وه‌ بۆ لای په‌روه‌ردگارم و وتم: ئه‌ی په‌روه‌ردگارم ئاسانكاری بكه‌ له‌سه‌ر ئوممه‌تم، پێنج نوێژی له‌سه‌ر لابردم، گه‌وڕامه‌وه‌ بۆ لای موسا(علیه‌ السلام) وتم: پێنجی له‌سه‌ر لابردووم، فه‌رمووی: ئوممه‌تت ئه‌وه‌یان پێناگرێت؟ بگه‌ڕێره‌وه‌ بۆ لای په‌روه‌ردگارت، داوای سوكباریی لێبكه‌، فه‌رمووی به‌رده‌وام ده‌هاتم و ده‌چووم له‌نێوان په‌روه‌دگاری باڵاده‌ست و موسادا (علیه ‌السلام) هه‌تا فه‌رمووی: ئه‌ی موحه‌مه‌د: ئه‌وا كردمن به‌ پێنج نوێژ له‌هه‌موو شه‌ووڕۆژێكدا، هه‌رنوێژێك به‌ ده‌نوێژ ئه‌وه‌ په‌نجا نوێژ، هه‌ركه‌سێك نیازی چاكه‌یه‌كی هه‌بێت و نه‌یكات ئه‌وه‌ چاكه‌یه‌كی بۆ ده‌نووسرێت، ئه‌گه‌ر كردی ده‌چاكه‌ی بۆ ده‌نووسرێت، هه‌ركه‌سیش نیازی خراپه‌یه‌كی هه‌بێ و نه‌یكا هیچ نانووسرێت، خۆ ئه‌گه‌ر كردی به‌یه‌ك گوناه بۆی ده‌نووسرێت. فه‌رمووی: پاشان دابه‌زیم تاگه‌یشتمه‌وه‌ لای موسا (علیه‌ السلام) هه‌واڵم دایه‌، ئه‌ویش فه‌رمووی: بگه‌ڕێره‌وه‌ بۆ لای په‌روه‌ردگارت و داوای سوكباریی لێبكه‌، پێغه‌مبه‌ر e) فه‌رمووی: ئه‌وه‌نده‌ گه‌ڕاومه‌ته‌وه‌ بۆ خزمه‌تی ئیتر شه‌رمی لێده‌كه‌م).

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#70 2012-07-27 10:17:57

هه‌واری خاڵی
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-01-23
دواترین سه‌ردان: 2013-10-25
په‌یامه‌كان: 1177
WindowsSafari

Re: هه‌واری فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر محمد (د.خ)

(٥١) پێغه‌مبه‌ر (د.خ) یادی پێغه‌مبه‌ران(د.خ) ده‌كات


٧٥ـ عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ (رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَ) قَالَ: سِرْنَا مَعَ رَسُولِ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) بَيْنَ مَكَّةَ وَالْمَدِينَةِ، فَمَرَرْنَا بِوَادٍ، فَقَالَ: (أَيُّ وَادٍ هَذَا). فَقَالُوا: وَادِي الْأَزْرَقِ، فَقَالَ: (كَأَنِّي أَنْظُرُ إِلَى مُوسَى (عَلَيْهِ السَّلَام ) -فَذَكَرَ مِنْ لَوْنِهِ وَشَعَرِهِ شَيْئًا لَمْ يَحْفَظْهُ دَاوُدُ- وَاضِعًا إِصْبَعَيْهِ فِي أُذُنَيْهِ، لَهُ جُؤَارٌ إِلَى اللَّهِ بِالتَّلْبِيَةِ، مَارًّا بِهَذَا الْوَادِي). قَالَ: ثُمَّ سِرْنَا حَتَّى أَتَيْنَا عَلَى ثَنِيَّةٍ، فَقَالَ: (أَيُّ ثَنِيَّةٍ هَذِهِ). قَالُوا: هَرْشَى أَوْ لِفْتٌ، فَقَالَ: (كَأَنِّي أَنْظُرُ إِلَى يُونُسَ عَلَى نَاقَةٍ حَمْرَاءَ، عَلَيْهِ جُبَّةُ صُوفٍ، خِطَامُ نَاقَتِهِ لِيفٌ خُلْبَةٌ، مَارًّا بِهَذَا الْوَادِي مُلَبِّيًا).

واته‌

(ابن عباس)(خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: له‌خزمه‌ت پێه‌مبه‌ری خوادا(صلی الله عليه وسلم) له‌نێوان مه‌ككه‌و مه‌دینه‌دا ده‌رۆیشتین، به‌شیوێكدا تێپه‌ڕین، فه‌رمووی: (ئه‌مه‌ كام شیوه‌) وتیان: شیوه‌ شینه‌، فه‌رمووی: (هه‌ر ده‌ڵێی چاوم له‌موسایه‌(علیه‌ السلام) ـ ئینجا باسی ڕه‌نگی و قژی به‌شێوه‌یه‌ك كرد كه ‌داود بۆی له‌به‌رنه‌كرابوو ــ په‌نجه‌ی خستبووه‌ هه‌ردوو گوێیه‌وه‌، به‌ده‌نگی به‌رز له‌خوا ده‌پاڕایه‌وه‌ كه ‌دۆعای لێقبوڵ بكات، به‌م شێوه‌دا ده‌ڕۆیشت)، ده‌ڵێ: ڕۆیشتین هه‌تا گه‌یشتینه‌ گردێك، فه‌رمووی: (ئه‌مه‌ كام گرده‌؟) وتیان: (هه‌رشی) یان(له‌فت)ه‌. فه‌رمووی: (هه‌ر ده‌ڵێی چاوم له‌(یونس)ه‌ به‌سه‌ر وشترێكی سووره‌وه‌، جبه‌یه‌كی خوری له‌به‌ردایه‌، ڕه‌شوه‌ی وشتره‌كه‌ی یه‌ك تاڵه‌، به‌م شێوه‌ ده‌ڕواو له‌خوا ده‌پارێته‌وه‌).


٧٦ـ عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ (رضي الله عنه) قَالَ: قَالَ النَّبِيُّ (صلی الله عليه وسلم): (حِينَ أُسْرِيَ بِي لَقِيتُ مُوسَى (عَلَيْهِ السَّلَام ) -فَنَعَتَهُ النَّبِيُّ (صلی الله عليه وسلم)- فَإِذَا هو رَجُلٌ -حَسِبْتُهُ قَالَ- مُضْطَرِبٌ، رَجِلُ الرَّأْسِ، كَأَنَّهُ مِنْ رِجَالِ شَنُوءَةَ. قَالَ: وَلَقِيتُ عِيسَى -فَنَعَتَهُ النَّبِيُّ (صلی الله عليه وسلم)- فَإِذَا رَبْعَةٌ أَحْمَرُ، كَأَنَّمَا خَرَجَ مِنْ دِيمَاسٍ. يَعْنِي حَمَّامًا. قَالَ: وَرَأَيْتُ إِبْرَاهِيمَ (عَلَيْهِ السَّلَام )، وَأَنَا أَشْبَهُ وَلَدِهِ بِهِ، قَالَ: فَأُتِيتُ بِإِنَاءَيْنِ فِي أَحَدِهِمَا لَبَنٌ وَفِي الْآخَرِ خَمْرٌ، فَقِيلَ لِي: خُذْ أَيَّهُمَا شِئْتَ، فَأَخَذْتُ اللَّبَنَ فَشَرِبْتُهُ، فَقَالَ: هُدِيتَ الْفِطْرَةَ -أَوْ: أَصَبْتَ الْفِطْرَةَ- أَمَّا إِنَّكَ لَوْ أَخَذْتَ الْخَمْرَ غَوَتْ أُمَّتُكَ). [بخاري الانبياءواذكر في كتاب مريم /٣٢٥٦]

واته‌

(ابوهریره‌)(خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ر(صلی الله عليه وسلم) فه‌رمووی: (كاتێ شه‌وڕه‌ویم پێكرا گه‌یشتم به‌موسا(علیه‌ السلام) پێغه‌مبه‌ر(صلی الله عليه وسلم) وه‌سفی كرد هه‌ر ده‌ڵێی پیاوێكی ـ وابزانم فه‌رمووی: لاوازه‌ قژی كه‌مێك لوله‌ ده‌ڵێی له‌پیاوانی [خێڵی] شه‌نوئه‌یه‌. فه‌رمووی: گه‌یشتم به‌عیسا(علیه‌ السلام) پێغه‌مبه‌ر(صلی الله عليه وسلم) وه‌سفی كرد ـ ئه‌ویش باڵامناوه‌ندی، هه‌ر ده‌ڵێی له‌(حه‌مام) هاتۆته‌ ده‌ره‌وه‌. فه‌رمووی: چاویشم كه‌وت به‌ ابراهیم (علیه‌ السلام) من نزیكترین نه‌وه‌یه‌كم كه‌له‌و ده‌چێ فه‌رمووی: دوو ده‌فریان بۆ هێنام یه‌كێكیان شیری تێدابوو ئه‌ویتریان مه‌ی، پێموترا: كامیانت ده‌وێ هه‌ڵیگره‌ منیش شیره‌كه‌م هه‌ڵگرت و خواردمه‌وه‌، وتی: فیتره‌و سروشتی پاكت هه‌ڵبژارد یان پێكات به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌یه‌كه‌ت هه‌ڵبژاردایا ئوممته‌كه‌ت سه‌رلێشێواو ده‌بوو).

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#71 2012-07-27 10:19:04

هه‌واری خاڵی
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-01-23
دواترین سه‌ردان: 2013-10-25
په‌یامه‌كان: 1177
WindowsSafari

Re: هه‌واری فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر محمد (د.خ)

(٥٢) پێغه‌مبه‌ر (د.خ) باسی مه‌سیح (علیه‌ السلام)و جه‌جاڵ دا ده‌كات


٧٧ـ عن عَبْدُ اللَّهِ بْنُ عُمَرَ (رضي الله عنه) قالَ: ذَكَرَ رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) يَوْمًا بَيْنَ ظَهْرَانَيِ النَّاسِ الْمَسِيحَ الدَّجَّالَ فَقَالَ: (إِنَّ اللَّهَ تَبَارَكَ وَتَعَالَى لَيْسَ بِأَعْوَرَ، أَلَا، إِنَّ الْمَسِيحَ الدَّجَّالَ أَعْوَرُ عَيْنِ الْيُمْنَى، كَأَنَّ عَيْنَهُ عِنَبَةٌ طَافِيَةٌ). قَالَ: وَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم): (أَرَانِي اللَّيْلَةَ فِي الْمَنَامِ عِنْدَ الْكَعْبَةِ، فَإِذَا رَجُلٌ آدَمُ كَأَحْسَنِ مَا تَرَى مِنْ أُدْمِ الرِّجَالِ، تَضْرِبُ لِمَّتُهُ بَيْنَ مَنْكِبَيْهِ، رَجِلُ الشَّعْرِ، يَقْطُرُ رَأْسُهُ مَاءً، وَاضِعًا يَدَيْهِ عَلَى مَنْكِبَيْ رَجُلَيْنِ، وَهُوَ بَيْنَهُمَا يَطُوفُ بِالْبَيْتِ، فَقُلْتُ: مَنْ هَذَا؟ فَقَالُوا: الْمَسِيحُ ابْنُ مَرْيَمَ. وَرَأَيْتُ وَرَاءَهُ رَجُلًا جَعْدًا قَطَطًا، أَعْوَرَ عَيْنِ الْيُمْنَى، كَأَشْبَهِ مَنْ رَأَيْتُ مِنَ النَّاسِ بِابْنِ قَطَنٍ، وَاضِعًا يَدَيْهِ عَلَى مَنْكِبَيْ رَجُلَيْنِ، يَطُوفُ بِالْبَيْتِ، فَقُلْتُ: مَنْ هَذَا؟ قَالُوا: هَذَا الْمَسِيحُ الدَّجَّالُ).

واته

(عبدالله‌) كوڕی (عمر) (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله عليه وسلم) ڕۆژێك له‌ناو خه‌ڵكیدا باسی جه‌جاڵی فێڵبازی ده‌كرد ده‌یفه‌رموو: (خوای گه‌وره‌ یه‌كچاو نییه‌، به‌ڵام جه‌جاڵی فێڵباز چاوی ڕاستی كوێره‌، چاوی ده‌ڵێی ده‌نكه‌ ترێی ده‌رپه‌ریووه‌) ده‌ڵێ: هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله عليه وسلم) فه‌رمووی: (ئه‌مشه‌و له‌خه‌وما له‌لای كه‌عبه‌دا پیاوێكی گه‌نم ڕه‌نگیان پیشاندام، جوانترین شێوه‌ی گه‌نم ڕه‌نگ كه‌ دیبێتت له‌پیاواندا، زڵفی له‌سه‌ر هه‌ردووشانی بوو، قژی شێوه‌ لول بوو سه‌ری ئاوی لێده‌تكا، ده‌ستی خستبووه‌ سه‌رشانی دووپیاو، له‌نێوان هه‌ردووكیاندا ته‌وافی كه‌عبه‌ی ده‌كرد وتم: ئه‌وه‌كێیه‌؟ وتیان: مه‌سیحی كوری مه‌ریه‌مه‌، پیاوێكیشم دی له‌دوایه‌وه‌ قژی زۆر لول بوو، چاوی ڕاستی كوێر بوو، كه‌سم نه‌دیوه‌ به‌قه‌د ئه‌و له‌ كوڕی (قطن)بچێت، ده‌ستی خستبووه‌ سه‌رشانی دووپیاو ته‌وافی كه‌عبه‌ی ده‌كرد وتم: ئه‌وه‌ كێیه‌؟ وتیان: ئه‌وه‌ جه‌جاڵه‌.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#72 2012-07-27 10:21:33

هه‌واری خاڵی
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-01-23
دواترین سه‌ردان: 2013-10-25
په‌یامه‌كان: 1177
WindowsSafari

Re: هه‌واری فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر محمد (د.خ)

(٥٣) پێغه‌مبه‌ر(د.خ) نوێژی بۆ پێغه‌مبه‌ران (علیه‌ السلام) كرد


٧٨ـ عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ (رضي الله عنه) قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم): (لَقَدْ رَأَيْتُنِي فِي الْحِجْرِ، وَقُرَيْشٌ تَسْأَلُنِي عَنْ مَسْرَايَ، فَسَأَلَتْنِي عَنْ أَشْيَاءَ مِنْ بَيْتِ الْمَقْدِسِ لَمْ أُثْبِتْهَا، فَكُرِبْتُ كُرْبَةً مَا كُرِبْتُ مِثْلَهُ قَطُّ، قَالَ: فَرَفَعَهُ اللَّهُ لِي أَنْظُرُ إِلَيْهِ، مَا يَسْأَلُونِي عَنْ شَيْءٍ إِلَّا أَنْبَأْتُهُمْ بِهِ. وَقَدْ رَأَيْتُنِي فِي جَمَاعَةٍ مِنَ الْأَنْبِيَاءِ، فَإِذَا مُوسَى (عَلَيْهِ السَّلَام ) قَائِمٌ يُصَلِّي، فَإِذَا رَجُلٌ ضَرْبٌ جَعْدٌ، كَأَنَّهُ مِنْ رِجَالِ شَنُوءَةَ، وَإِذَا عِيسَى ابْنُ مَرْيَمَ (عَلَيْهِ السَّلَام ) قَائِمٌ يُصَلِّي، أَقْرَبُ النَّاسِ بِهِ شَبَهًا عُرْوَةُ بْنُ مَسْعُودٍ الثَّقَفِيُّ، وَإِذَا إِبْرَاهِيمُ (عَلَيْهِ السَّلَام ) قَائِمٌ يُصَلِّي، أَشْبَهُ النَّاسِ بِهِ صَاحِبُكُمْ -يَعْنِي نَفْسَهُ- فَحَانَتِ الصَّلَاةُ، فَأَمَمْتُهُمْ، فَلَمَّا فَرَغْتُ مِنَ الصَّلَاةِ قَالَ قَائِلٌ: يَا مُحَمَّدُ هَذَا مَالِكٌ صَاحِبُ النَّارِ، فَسَلِّمْ عَلَيْهِ، فَالْتَفَتُّ إِلَيْهِ فَبَدَأَنِي بِالسَّلَامِ).

واته‌

(ابوهریره‌)(خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله عليه وسلم) فه‌رمووی: (خۆم بینی له‌ حجری ئیسماعیلدا، قوره‌یش پرسیاری شه‌وڕه‌ویه‌كه‌یان لێده‌كردم، پرسیاری شتانێكیان لێده‌كردم له‌(بیت المقدس) كه‌سه‌رنجم لێنه‌دابوو له‌وێ، غه‌مێكی زۆر دایگرتم كه‌ له‌وه‌وپێش هه‌رگیز تووشی غه‌می وا نه‌بووبووم، فه‌رمووی: خوای گه‌وره‌ به‌رزی كرده‌وه‌ بۆم، منیش سه‌رنجم ده‌دا، هه‌ر پرسیارێكیان لێده‌كردم خێرا وه‌ڵامم ده‌دایه‌وه‌، خۆیشم بینی له‌ناو كۆمه‌ڵێك پێغه‌مه‌ردا، كه‌ده‌بینم موسا(علیه‌ السلام) نوێژ ده‌كات، ده‌بینم پیاوێكی لاوازی قژ لووله‌، هه‌رده‌ڵێی له‌پیاوانی (شه‌نوئه‌یه‌). ئینجا ده‌بینم عیسای كوڕی مه‌ریه‌م به‌پێوه‌یه‌و نوێژ ده‌كات، ئه‌وه‌ی كه‌ زۆر له‌و ده‌چێت عوروه‌ی كوری مه‌سعودی ثه‌قه‌فیه‌.
ئینجا ده‌بینم ئیبراهیم(علیه‌ السلام) به‌پێوه‌یه‌و نوێژده‌كات، كه‌سێك كه‌ زۆر له‌و بچێت هاوه‌ڵه‌كه‌تانه‌ ـ مه‌به‌ستی خۆیه‌تی ــ كاتێ، كاتی نوێژهات بووم به‌ئیمامیان، كه‌ له‌نوێژ بوومه‌وه‌، قسه‌كه‌رێك پێی وتم: ئه‌ی موحه‌مه‌د ئه‌وه‌ مالیكه‌ خاوه‌نی ئاگره‌كه‌، سه‌لامی لێبكه‌، كه‌لامكرده‌وه‌ بۆی، ئه‌و سه‌لامی له‌ من كرد).


٧٩ـ عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بن مسعود (رضي الله عنه) قَالَ: لَمَّا أُسْرِيَ بِرَسُولِ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) انْتُهِيَ بِهِ إِلَى سِدْرَةِ الْمُنْتَهَى، وَهِيَ فِي السَّمَاءِ السَّادِسَةِ، إِلَيْهَا يَنْتَهِي مَا يُعْرَجُ بِهِ مِنَ الْأَرْضِ فَيُقْبَضُ مِنْهَا، وَإِلَيْهَا يَنْتَهِي مَا يُهْبَطُ بِهِ مِنْ فَوْقِهَا فَيُقْبَضُ مِنْهَا، قَالَ: [إِذْ يَغْشَى السِّدْرَةَ مَا يَغْشَى] [النجم:٩]. قَالَ: فَرَاشٌ مِنْ ذَهَبٍ، قَالَ فَأُعْطِيَ رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) ثَلَاثًا: أُعْطِيَ الصَّلَوَاتِ الْخَمْسَ، وَأُعْطِيَ خَوَاتِيمَ سُورَةِ الْبَقَرَةِ، وَغُفِرَ لِمَنْ لَمْ يُشْرِكْ بِاللَّهِ مِنْ أُمَّتِهِ شَيْئًا الْمُقْحِمَاتُ.

واته‌

(عبدالله) كوڕی (مسعود)(خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: كاتی شه‌وڕه‌وی كرا به‌پێغه‌مبه‌ر(صلی الله عليه وسلم) دواشوێن گه‌یه‌نرایه‌ (سدرة المنهى) كه‌ له‌ئاسمانی شه‌شه‌مدایه‌، هه‌رچی له‌سه‌ر زه‌وی به‌رزده‌كرێته‌وه‌، ده‌گاته‌ ئه‌وێ، له‌وێ وه‌رده‌گیرێته‌وه‌و، هه‌رچی له‌سه‌رو خۆیه‌وه‌ داده‌به‌زێت هه‌رله‌وێ وه‌رده‌گیرێت، ده‌ڵێ: [ اذ يغشى السدرة ما يغشى ] النجم١٦ ئه‌وه‌ش په‌پووله‌یه‌كی ئاڵتونیه‌، له‌وكاته‌دا پێغه‌مبه‌ر(صلی الله عليه وسلم) سێ به‌هره‌ی پێدرا، پێنج نوێژه‌كه‌ی پێدرا، كۆتاییه‌كانی سووره‌تی البقره‌، هه‌روه‌ها لێبوردنی گوناهه‌ گه‌وره‌كانی ئوممه‌تی پێدرا بۆ كه‌سێك كه‌هیچ شتێكی نه‌كردبێت به‌هاوه‌ڵی خوا.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#73 2012-07-27 10:27:18

هه‌واری خاڵی
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-01-23
دواترین سه‌ردان: 2013-10-25
په‌یامه‌كان: 1177
WindowsSafari

Re: هه‌واری فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر محمد (د.خ)

(٥٤) له‌باره‌ی ئه‌م ئایه‌ته‌وه‌ [فكان قاب قوسین أو ادنی ]


٨٠ـ عن الشَّيْبَانِيُّ قَالَ: سَأَلْتُ زِرَّ بْنَ حُبَيْشٍ (رضي الله عنه) عَنْ قَوْلِ اللَّهِ (عزة و جل): [فَكَانَ قَابَ قَوْسَيْنِ أَوْ أَدْنَى] [النجم: ٩] فقَالَ: أَخْبَرَنِي ابْنُ مَسْعُودٍ (رضي الله عنه): أَنَّ النَّبِيَّ (صلی الله عليه وسلم) رَأَى جِبْرِيلَ (عَلَيْهِ السَّلَام ) لَهُ سِتُّ مِائَةِ جَنَاحٍ.

واته

(شه‌یبانی)وتی: پرسیارم كرد له‌(زر) كوڕی (حبیش)(خوای لێ ڕازی بێت) له‌باره‌ی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ی خوای گه‌وره‌[ فكان قاب قوسين أو أدنى] النجم/٩، ده‌ڵێ: (ابن مسعود) هه‌واڵی دامێكه‌: پێغه‌مبه‌ر(صلی الله عليه وسلم) جوبره‌ئیلی دی شه‌سه‌دباڵی هه‌بووه‌.


٨١ـ عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ (رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَ) قَالَ: [مَا كَذَبَ الْفُؤَادُ مَا رَأَى… وَلَقَدْ رَآهُ نَزْلَةً أُخْرَى] [النجم: ١١-١٣]. قَالَ: رَآهُ بِفُؤَادِهِ مَرَّتَيْنِ.

واته

(ابن عباس)(خوای لێ ڕازی بێت) وتی:[ما كذب الفؤاد ما راى...ولقد راه نزلة اخرى] النجم١١ ـ ٥٩ ـ ١٣ ده‌ڵێ: به‌دڵ دووجار دیویه‌تی *.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#74 2012-07-27 10:34:12

هه‌واری خاڵی
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-01-23
دواترین سه‌ردان: 2013-10-25
په‌یامه‌كان: 1177
WindowsSafari

Re: هه‌واری فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر محمد (د.خ)

(٥٥) له‌باره‌ی بینینی خوای گه‌وره‌وه‌


٨٢ـ عَنْ مَسْرُوقٍ قَالَ: كُنْتُ مُتَّكِئًا عِنْدَ عَائِشَةَ (رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا) فَقَالَتْ: يَا أَبَا عَائِشَةَ، ثَلَاثٌ مَنْ تَكَلَّمَ بِوَاحِدَةٍ مِنْهُنَّ فَقَدْ أَعْظَمَ عَلَى اللَّهِ الْفِرْيَةَ. قُلْتُ: مَا هُنَّ؟ قَالَتْ: مَنْ زَعَمَ أَنَّ مُحَمَّدًا (صلی الله عليه وسلم) رَأَى رَبَّهُ فَقَدْ أَعْظَمَ عَلَى اللَّهِ الْفِرْيَةَ، قَالَ: وَكُنْتُ مُتَّكِئًا فَجَلَسْتُ، فَقُلْتُ: يَا أُمَّ الْمُؤْمِنِينَ أَنْظِرِينِي وَلَا تَعْجَلِينِي، أَلَمْ يَقُلِ اللَّهُ عَزَّ وَجَلَّ: [وَلَقَدْ رَآهُ بِالْأُفُقِ الْمُبِينِ] [التكوير: ٢٣]. [وَلَقَدْ رَآهُ نَزْلَةً أُخْرَى] [النجم: ١٣]. فَقَالَتْ (رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا): أَنَا أَوَّلُ هَذِهِ الْأُمَّةِ سَأَلَ عَنْ ذَلِكَ رَسُولَ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم)، فَقَالَ: (إِنَّمَا هُوَ جِبْرِيلُ -(عَلَيْهِ السَّلَام )- لَمْ أَرَهُ عَلَى صُورَتِهِ الَّتِي خُلِقَ عَلَيْهَا غَيْرَ هَاتَيْنِ الْمَرَّتَيْنِ، رَأَيْتُهُ مُنْهَبِطًا مِنَ السَّمَاءِ، سَادًّا عِظَمُ خَلْقِهِ مَا بَيْنَ السَّمَاءِ إِلَى الْأَرْضِ). فَقَالَتْ: أَوَ لَمْ تَسْمَعْ أَنَّ اللَّهَ (عزة و جل) يَقُولُ: [لَا تُدْرِكُهُ الْأَبْصَارُ وَهُوَ يُدْرِكُ الْأَبْصَارَ وَهُوَ اللَّطِيفُ الْخَبِيرُ] [الانعام: ١٠٣]. أَوَ لَمْ تَسْمَعْ أَنَّ اللَّهَ (عزة و جل) يَقُولُ: [وَمَا كَانَ لِبَشَرٍ أَنْ يُكَلِّمَهُ اللَّهُ إِلَّا وَحْيًا أَوْ مِنْ وَرَاءِ حِجَابٍ أَوْ يُرْسِلَ رَسُولًا] الى قوله: [عَلِيٌّ حَكِيم ٌ] [الشوري: ٥١]؟ قَالَتْ: وَمَنْ زَعَمَ أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) كَتَمَ شَيْئًا مِنْ كِتَابِ اللَّهِ فَقَدْ أَعْظَمَ عَلَى اللَّهِ الْفِرْيَةَ، وَاللَّهُ يَقُولُ: [يَا أَيُّهَا الرَّسُولُ بَلِّغْ مَا أُنْزِلَ إِلَيْكَ مِنْ رَبِّكَ وَإِنْ لَمْ تَفْعَلْ فَمَا بَلَّغْتَ رِسَالَتَهُ] [المائدة: ٦٧]. قَالَتْ: وَمَنْ زَعَمَ أَنَّهُ يُخْبِرُ بِمَا يَكُونُ فِي غَدٍ فَقَدْ أَعْظَمَ عَلَى اللَّهِ الْفِرْيَةَ، وَاللَّهُ يَقُولُ: [قُلْ لَا يَعْلَمُ مَنْ فِي السَّمَوَاتِ وَالْأَرْضِ الْغَيْبَ إِلَّا اللَّهُ] [النمل: ٥٦]. وَزَادَ داود: قَالَتْ وَلَوْ كَانَ مُحَمَّدٌ (صلی الله عليه وسلم) كَاتِمًا شَيْئًا مِمَّا أُنْزِلَ عَلَيْهِ لَكَتَمَ هَذِهِ الْآيَةَ: [وَإِذْ تَقُولُ لِلَّذِي أَنْعَمَ اللَّهُ عَلَيْهِ وَأَنْعَمْتَ عَلَيْهِ أَمْسِكْ عَلَيْكَ زَوْجَكَ وَاتَّقِ اللَّهَ وَتُخْفِي فِي نَفْسِكَ مَا اللَّهُ مُبْدِيهِ وَتَخْشَى النَّاسَ وَاللَّهُ أَحَقُّ أَنْ تَخْشَاهُ]. [الأحزاب: ٣٧]

واته‌

(مسروق) ده‌ڵێ: له‌لای عائیشه‌(رضی الله عنها) پاڵم دابوویه‌وه‌، وتی: ئه‌ی باوكی(عائیشه‌) سێ شت هه‌ن هه‌ركه‌س له‌باره‌ی یه‌كێكیانه‌وه‌ قسه‌ بكات، ئه‌وه‌ درۆیه‌كی گه‌وره‌ی به‌ده‌م خواوه‌ كردووه‌، وتم: ئه‌و سێ شته‌ چین؟ وتی: هه‌ركه‌س بڵێ گوایا محمد(صلی الله عليه وسلم) په‌روه‌ردگاری خۆی دیووه‌، ئه‌وه‌ درۆیه‌كی گه‌وره‌ی به‌ده‌م خواوه‌ كردووه‌. ده‌ڵێ: من شانم دادابوو ئینجا دانیشتم و وتم: ئه‌ی دایكی ئیمانداران مۆڵه‌تم بده‌ په‌له‌م لێمه‌كه‌، ئه‌ی خوای گه‌وره‌ نه‌یفه‌رمووه‌:[ولقد راه بالافق المبين] التكویر:٢٣ [ولقد راه نزلة اخرى] النجم: ١٣ (عائیشه‌) وتی: من یه‌كه‌م كه‌سم له‌م ئوممه‌ته‌ كه‌ ئه‌وه‌م له‌پێغه‌مبه‌ر(صلی الله عليه وسلم) پرسیووه‌ فه‌رموویه‌تی: (ئه‌وه‌ جوبره‌ئیله‌ (علیه‌ السلام) هه‌رگیز له‌سه‌ر وێنه‌ی خۆی نه‌مدیوه‌ كه ‌له‌سه‌ری دروستكراوه‌ جگه‌ له‌م دووجاره‌، دیومه‌ له‌ ئاسمان دابه‌زیووه‌. (عائشه‌) وتی: ئه‌ی نه‌تبیستووه‌ خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: (چاوه‌كان نابینن، ئه‌و چاوه‌كان ده‌بینێت، هه‌ر ئه‌و نه‌رمونیان و شاره‌زایه‌)[انعام :١٠٣)] ئه‌ی ئایا نه‌تبیستووه‌ كه ‌خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: (هیچ مرۆڤێك بۆی نییه‌ خوا قسه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات، مه‌گه‌ر وه‌حی بۆ بنێرێت، یان له‌پشتی په‌روه‌رده‌وه‌ یان ڕه‌وانه‌كراو بنێرێت) هه‌تا ده‌فه‌رموێت: (به‌رزو دانایه‌) [الشوری:٥١] (عائشه‌) وتی: هه‌ركه‌سیش بڵێ كه‌پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) شتێكی له‌كتێبی خوا شاردۆته‌وه‌ ئه‌و درۆیه‌كی گه‌وره‌ی به‌ده‌م خواوه‌ كردووه‌، خوا فه‌رموویه‌تی: (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر بێگه‌یه‌نه‌ ئه‌وه‌ی بۆت دابه‌زیووه‌ له‌لای په‌روه‌ردگارته‌وه‌، ئه‌گه‌ر نه‌یگه‌یه‌نی ئه‌و په‌یامه‌كه‌یت نه‌گه‌یاندووه‌ [ المائدة : ٦٧] ده‌ڵێ: هه‌ركه‌س بڵێ من ده‌زانم سبه‌ینێ چی ڕووده‌دات ئه‌وه‌ درۆیه‌كی گه‌وره‌ی به‌ده‌م خواوه‌ كردووه‌، خوا فه‌رموویه‌تی: (تۆ ئه‌ی محه‌مه‌د كاتێ به‌و كه‌سه‌ی كه‌زه‌یده‌و خوا نیعمه‌تی ئیمانی پێبه‌خشیووه‌، تۆش نیعمه‌تی ئازادیو په‌روه‌رده‌ت له‌نزیكی خۆته‌وه‌ پێداوه‌، ده‌ڵێیت هاوسه‌ری خۆت بهێڵه‌ره‌وه‌ لای خۆت كه‌(زه‌ینه‌ب)ه‌، له‌خوا بترسه‌و (ته‌ڵاقی مه‌ده‌) شتێك له‌دڵ و ده‌روونی خۆتا ده‌شاریته‌وه‌ كه‌خوا ده‌یه‌وێت ئاشكرای بكات، له‌خه‌ڵكی ده‌ترسیت، به‌ڵام خوا له‌پێشتره‌ كه‌حسابی بۆ بكه‌یت و لێی بترسیت).


٨٣ـ عَنْ أَبِي مُوسَى (رضي الله عنه) قَالَ: قَامَ فِينَا رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) بِخَمْسِ كَلِمَاتٍ، فَقَالَ: (إِنَّ اللَّهَ (عزة و جل) لَا يَنَامُ، وَلَا يَنْبَغِي لَهُ أَنْ يَنَامَ، يَخْفِضُ الْقِسْطَ وَيَرْفَعُهُ، يُرْفَعُ إِلَيْهِ عَمَلُ اللَّيْلِ قَبْلَ عَمَلِ النَّهَارِ، وَعَمَلُ النَّهَارِ قَبْلَ عَمَلِ اللَّيْلِ، حِجَابُهُ النُّورُ -وَفِي رِوَايَةِ: النَّارُ- لَوْ كَشَفَهُ لَأَحْرَقَتْ سُبُحَاتُ وَجْهِهِ مَا انْتَهَى إِلَيْهِ بَصَرُهُ مِنْ خَلْقِهِ).

واته

(ابو موسی)(خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله عليه وسلم) له‌ناوماندا هه‌ستایه‌ سه‌رپێ و پێنج وته‌ی فه‌رموو: (خوای گه‌وره‌ ناخه‌وێ، ناگونجێ كه‌بخه‌وێ، ته‌رازو به‌رزده‌كاته‌وه‌و نزمی ده‌كاته‌وه‌. [به‌كرده‌وه‌ی به‌نده‌كان خۆیان ]، كرداری شه‌و پێش كرداری ڕۆژ به‌رز ده‌بێته‌وه‌ بۆ لای، كرداری ڕۆژیش پێش كرداری شه‌و، په‌رده‌كه‌ی نووره‌ ـ له‌ڕیوایه‌تێكیشا ـ ئاگره‌، ئه‌گه‌ر ئه‌و په‌رده‌ لاببات نووری ڕووخساری هه‌موو ئه‌و دروستكراوانه‌ ده‌سوتێنێ كه‌بینایی پێی ده‌گات [واته‌ هه‌موو بوونه‌وه‌ر].


٨٤ـ عن أَبي هُرَيْرَةَ (رضي الله عنه) أَنَّ أُنَاسًا قَالُوا لِرَسُولِ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم): يَا رَسُولَ اللَّهِ، هَلْ نَرَى رَبَّنَا يَوْمَ الْقِيَامَةِ؟ فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم): (هَلْ تُضَارُّونَ فِي رُؤْيَةِ الْقَمَرِ لَيْلَةَ الْبَدْرِ). قَالُوا: لَا يَا رَسُولَ اللَّهِ، قَالَ: (هَلْ تُضَارُّونَ فِي الشَّمْسِ لَيْسَ دُونَهَا سَحَابٌ). قَالُوا: لَا، قَالَ: (فَإِنَّكُمْ تَرَوْنَهُ كَذَلِكَ. يَجْمَعُ اللَّهُ النَّاسَ يَوْمَ الْقِيَامَةِ، فَيَقُولُ: مَنْ كَانَ يَعْبُدُ شَيْئًا فَلْيَتَّبِعْهُ، فَيَتَّبِعُ مَنْ كَانَ يَعْبُدُ الشَّمْسَ الشَّمْسَ، وَيَتَّبِعُ مَنْ كَانَ يَعْبُدُ الْقَمَرَ الْقَمَرَ، وَيَتَّبِعُ مَنْ كَانَ يَعْبُدُ الطَّوَاغِيتَ الطَّوَاغِيتَ، وَتَبْقَى هَذِهِ الْأُمَّةُ فِيهَا مُنَافِقُوهَا، فَيَأْتِيهِمُ اللَّهُ تَبَارَكَ وَتَعَالَى فِي صُورَةٍ غَيْرِ صُورَتِهِ الَّتِي يَعْرِفُونَ. فَيَقُولُ: أَنَا رَبُّكُمْ، فَيَقُولُونَ: نَعُوذُ بِاللَّهِ مِنْكَ، هَذَا مَكَانُنَا حَتَّى يَأْتِيَنَا رَبُّنَا فَإِذَا جَاءَ رَبُّنَا عَرَفْنَاهُ. فَيَأْتِيهِمُ اللَّهُ تَعَالَى فِي صُورَتِهِ الَّتِي يَعْرِفُونَ فَيَقُولُ أَنَا رَبُّكُمْ فَيَقُولُونَ أَنْتَ رَبُّنَا فَيَتَّبِعُونَهُ وَيُضْرَبُ الصِّرَاطُ بَيْنَ ظَهْرَيْ جَهَنَّمَ، فَأَكُونُ أَنَا وَأُمَّتِي أَوَّلَ مَنْ يُجِيزُ، وَلَا يَتَكَلَّمُ يَوْمَئِذٍ إِلَّا الرُّسُلُ، وَدَعْوَى الرُّسُلِ يَوْمَئِذٍ: اللَّهُمَّ سَلِّمْ سَلِّمْ، وَفِي جَهَنَّمَ كَلَالِيبُ مِثْلُ شَوْكِ السَّعْدَانِ، هَلْ رَأَيْتُمُ السَّعْدَانَ). قَالُوا: نَعَمْ يَا رَسُولَ اللَّهِ، قَالَ: (فَإِنَّهَا مِثْلُ شَوْكِ السَّعْدَانِ، غَيْرَ أَنَّهُ لَا يَعْلَمُ مَا قَدْرُ عِظَمِهَا إِلَّا اللَّهُ، تَخْطَفُ النَّاسَ بِأَعْمَالِهِمْ، فَمِنْهُمُ الْموبق [يعني] بِعَمَلِهِ، وَمِنْهُمُ الْمُجَازَى حَتَّى يُنَجَّى، حَتَّى إِذَا فَرَغَ اللَّهُ مِنَ الْقَضَاءِ بَيْنَ الْعِبَادِ، وَأَرَادَ أَنْ يُخْرِجَ بِرَحْمَتِهِ مَنْ أَرَادَ مِنْ أَهْلِ النَّارِ، أَمَرَ الْمَلَائِكَةَ أَنْ يُخْرِجُوا مِنَ النَّارِ مَنْ كَانَ لَا يُشْرِكُ بِاللَّهِ شَيْئًا مِمَّنْ أَرَادَ أَنْ يَرْحَمَهُ، مِمَّنْ يَقُولُ: لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ، فَيَعْرِفُونَهُمْ فِي النَّارِ، يَعْرِفُونَهُمْ بِأَثَرِ السُّجُودِ، تَأْكُلُ النَّارُ مِنِ ابْنِ آدَمَ إِلَّا أَثَرَ السُّجُودِ، حَرَّمَ اللَّهُ عَلَى النَّارِ أَنْ تَأْكُلَ أَثَرَ السُّجُودِ، فَيُخْرَجُونَ مِنَ النَّارِ وَقَدِ امْتَحَشُوا، فَيُصَبُّ عَلَيْهِمْ مَاءُ الْحَيَاةِ، فَيَنْبُتُونَ مِنْهُ كَمَا تَنْبُتُ الْحِبَّةُ فِي حَمِيلِ السَّيْلِ، ثُمَّ يَفْرُغُ اللَّهُ تَعَالَى مِنَ الْقَضَاءِ بَيْنَ الْعِبَادِ وَيَبْقَى رَجُلٌ مُقْبِلٌ بِوَجْهِهِ عَلَى النَّارِ، وَهُوَ آخِرُ أَهْلِ الْجَنَّةِ دُخُولًا الْجَنَّةَ، فَيَقُولُ: أَيْ رَبِّ اصْرِفْ وَجْهِي عَنِ النَّارِ، فَإِنَّهُ قَدْ قَشَبَنِي رِيحُهَا، وَأَحْرَقَنِي ذَكَاؤُهَا. فَيَدْعُو اللَّهَ مَا شَاءَ اللَّهُ أَنْ يَدْعُوَهُ، ثُمَّ يَقُولُ اللَّهُ تَبَارَكَ وَتَعَالَى: هَلْ عَسَيْتَ إِنْ فَعَلْتُ ذَلِكَ بِكَ أَنْ تَسْأَلَ غَيْرَهُ؟ فَيَقُولُ: لَا أَسْأَلُكَ غَيْرَهُ، وَيُعْطِي رَبَّهُ مِنْ عُهُودٍ وَمَوَاثِيقَ مَا شَاءَ اللَّهُ، فَيَصْرِفُ اللَّهُ وَجْهَهُ عَنِ النَّارِ، فَإِذَا أَقْبَلَ عَلَى الْجَنَّةِ وَرَآهَا، سَكَتَ مَا شَاءَ اللَّهُ أَنْ يَسْكُتَ، ثُمَّ يَقُولُ: أَيْ رَبِّ قَدِّمْنِي إِلَى بَابِ الْجَنَّةِ، فَيَقُولُ اللَّهُ لَهُ، أَلَيْسَ قَدْ أَعْطَيْتَ عُهُودَكَ وَمَوَاثِيقَكَ لَا تَسْأَلُنِي غَيْرَ الَّذِي أَعْطَيْتُكَ؟ وَيْلَكَ يَا ابْنَ آدَمَ مَا أَغْدَرَكَ! فَيَقُولُ: أَيْ رَبِّ! وَيَدْعُو اللَّهَ، حَتَّى يَقُولَ لَهُ: فَهَلْ عَسَيْتَ إِنْ أَعْطَيْتُكَ ذَلِكَ أَنْ تَسْأَلَ غَيْرَهُ؟ فَيَقُولُ: لَا وَعِزَّتِكَ، فَيُعْطِي رَبَّهُ مَا شَاءَ اللَّهُ مِنْ عُهُودٍ وَمَوَاثِيقَ، فَيُقَدِّمُهُ إِلَى بَابِ الْجَنَّةِ، فَإِذَا قَامَ عَلَى بَابِ الْجَنَّةِ انْفَهَقَتْ لَهُ الْجَنَّةُ، فَرَأَى مَا فِيهَا مِنَ الْخَيْرِ وَالسُّرُورِ، فَيَسْكُتُ مَا شَاءَ اللَّهُ أَنْ يَسْكُتَ، ثُمَّ يَقُولُ: أَيْ رَبِّ أَدْخِلْنِي الْجَنَّةَ، فَيَقُولُ اللَّهُ تَبَارَكَ وَتَعَالَى لَهُ: أَلَيْسَ قَدْ أَعْطَيْتَ عُهُودَكَ وَمَوَاثِيقَكَ أَنْ لَا تَسْأَلَ غَيْرَ مَا أُعْطِيتَ؟ وَيْلَكَ يَا ابْنَ آدَمَ مَا أَغْدَرَكَ! فَيَقُولُ: أَيْ رَبِّ لَا أَكُونُ أَشْقَى خَلْقِكَ، فَلَا يَزَالُ يَدْعُو اللَّهَ حَتَّى يَضْحَكَ اللَّهُ تَبَارَكَ وَتَعَالَى مِنْهُ، فَإِذَا ضَحِكَ اللَّهُ مِنْهُ قَالَ: ادْخُلِ الْجَنَّةَ، فَإِذَا دَخَلَهَا قَالَ اللَّهُ لَهُ: تَمَنَّهْ، فَيَسْأَلُ رَبَّهُ وَيَتَمَنَّى، حَتَّى إِنَّ اللَّهَ لَيُذَكِّرُهُ مِنْ كَذَا وَكَذَا، حَتَّى إِذَا انْقَطَعَتْ بِهِ الْأَمَانِيُّ قَالَ اللَّهُ تَعَالَى: ذَلِكَ لَكَ وَمِثْلُهُ مَعَهُ). قَالَ عَطَاءُ بْنُ يَزِيدَ: وَأَبُو سَعِيدٍ الْخُدْرِيُّ مَعَ أَبِي هُرَيْرَةَ لَا يَرُدُّ عَلَيْهِ مِنْ حَدِيثِهِ شَيْئًا، حَتَّى إِذَا حَدَّثَ أَبُو هُرَيْرَةَ أَنَّ اللَّهَ [(عزة و جل)] قَالَ لِذَلِكَ الرَّجُلِ: (وَمِثْلُهُ مَعَهُ). قَالَ أَبُو سَعِيدٍ. (وَعَشَرَةُ أَمْثَالِهِ مَعَهُ) يَا أَبَا هُرَيْرَةَ. قَالَ أَبُو هُرَيْرَةَ: مَا حَفِظْتُ إِلَّا قَوْلَهُ: (ذَلِكَ لَكَ وَمِثْلُهُ مَعَهُ). قَالَ أَبُو سَعِيدٍ: أَشْهَدُ أَنِّي حَفِظْتُ مِنْ رَسُولِ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) قَوْلَهُ: (ذَلِكَ لَكَ وَعَشَرَةُ أَمْثَالِهِ). قَالَ أَبُو هُرَيْرَةَ: وَذَلِكَ الرَّجُلُ آخِرُ أَهْلِ الْجَنَّةِ دُخُولًا الْجَنَّةَ).

واته

(ابوهریره‌)(خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: كه‌سانێك وتیان به‌پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله عليه وسلم) ئایا له‌ڕۆژی قیامه‌تدا په‌روه‌ردگارمان ده‌بینین؟ پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله عليه وسلم) فه‌رمووی: (ئایا له‌بینینی مانگی چوارده‌دا یه‌كتر سه‌غڵه‌ت ده‌كه‌ن؟) وتیان: نه‌خێر ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله عليه وسلم) فه‌رمووی: (ئایا بۆ بینینی خۆر له‌ڕۆژێكدا هه‌ور به‌ری نه‌گرتبێت یه‌كتری سه‌غڵه‌ت ده‌كه‌ن؟) وتیان: نه‌خێر ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله عليه وسلم) فه‌رمووی: (ده‌ئێوه‌ ئاوا ده‌یبینن، خوا له‌ڕۆژی قیامه‌تدا خه‌ڵكی كۆده‌كاته‌وه‌، ده‌فه‌رموێت: هه‌ركه‌س شتێكی په‌رستووه‌، باشوێنی بكه‌وێت، ئه‌وه‌ی خۆری په‌رستووه‌ شوێن خۆر ده‌كه‌وێت، ئه‌وه‌ی مانگی په‌رستووه‌ شوێن مانگ ده‌كه‌وێت، ئه‌وه‌ی ملهوڕانی په‌رستووه‌ شوێن ملهوڕان ده‌كه‌وێت. ئه‌م ئوممه‌ته‌ ده‌مێنێته‌وه‌و مونافیقه‌كانیشی تێدایه‌، خوای گه‌وره‌ له‌شێوه‌یه‌كدا كه‌نایناسنه‌وه‌ خۆیان نیشان ده‌دات ده‌فه‌رموێت: من په‌روه‌ردگاری ئێوه‌م، ده‌ڵێن: په‌نا ده‌گرین به‌خوا له‌تۆ، ئه‌مه‌ شوێنمانه‌ هه‌تا په‌روه‌ردگارمان دێت، ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارمان هات ده‌یناسینه‌وه‌، ئینجا خوای گه‌وره‌ له‌وشێوه‌دا كه‌ده‌یناسن دێت و ده‌فه‌رموێت: من په‌روه‌ردگارتانم ده‌ڵێن: تۆ په‌روه‌ردگاری ئێمه‌یت، شوێنی ده‌كه‌ون، ئینجا پردی صیراگ ده‌خرێته‌ سه‌رپشتی دۆزه‌خ، ئه‌وكاته‌ من و ئوممه‌ته‌كه‌م یه‌كه‌م كه‌سین كه ‌ده‌په‌ڕینه‌وه‌، له‌وڕۆژه‌دا كه‌س قسه‌ ناكات جگه‌ له‌پێغه‌مبه‌ران، دۆعاو نزای پێغه‌مبه‌رانیش له‌ورۆژه‌دا: خوایه‌ به‌سه‌لامه‌تیی، به‌سه‌لامه‌تیی، له‌دۆزه‌خیشدا قولاپ هه‌یه‌ هه‌ر ده‌ڵێی دڕكی سه‌عدانه‌، ئایا سه‌عدانتان دیووه‌؟ وتیان: به‌ڵێ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله عليه وسلم) فه‌رمووی: (له‌ڕاستیدا وه‌كو دڕكی سه‌عدان وایه‌، به‌ڵام كه‌س ڕاده‌ی زلیه‌كه‌ی نازانێ خوا نه‌بێ، خه‌ڵكی به‌پێی كرده‌وه‌كانیان ده‌ڕفێنێ [بۆناو دۆزه‌خ ]، هه‌یانه‌ تیاده‌چێت به‌كرده‌وه‌كانی، هه‌شیانه‌ سزاده‌درێت تا ڕزگار ده‌كرێت، هه‌تا كاتێ خوا له‌دادوه‌ریی نێوان به‌نده‌كانی ده‌بێته‌وه‌، ده‌یه‌وێ به‌به‌زه‌یی خۆی كێی بووێت له‌ئاگر ده‌ری بهێنێ، فه‌رمان ده‌كات به‌فریشته‌كان، ئه‌وكه‌سه‌ ده‌ربێنن له‌ئاگر كه‌هیچ هاوه‌ڵی بۆ خوا بریارنه‌داوه‌، كه‌سێك خوا بیه‌وێت ڕه‌حمی پێبكات كه‌ وتویه‌تی: (لا اله الا الله)، له‌ئاگره‌كه‌دا به‌شوێنه‌واری سوجده‌دا ده‌ینناسنه‌وه‌، [ئاگر هه‌موو شوێنێكی ئاده‌میزاد ده‌سوتێنێ جه‌ له‌ شوێنی سه‌جده‌]، خوا حه‌رامی كردوه‌ له‌سه‌ر ئاگر كه‌شوێنی سه‌جده‌ بسوتێنێ، پاشان ده‌رده‌هێنرێن له‌ئاگر دوای ئه‌وه‌ی سوتاون و بوون به‌خه‌ڵوز، ئینجا ئاوی ژیان ده‌كرێت به‌سه‌ریانداو سه‌وز ده‌بنه‌وه‌ هه‌روه‌كو تۆوێك له‌لیته‌ی لافاودا سه‌وز ده‌بێت، ئینجا خوای گه‌وره‌ له‌دادوه‌ریی نێوان به‌نده‌كانی ده‌بێته‌وه‌، پیاوێك ده‌مێنێته‌وه‌ كه‌ ڕووی له‌ئاگری دۆزه‌خه‌، ئه‌وه‌ش دواهه‌مین كه‌سه‌، كه‌ده‌چێته‌ به‌هه‌شت، ئینجا ده‌ڵێت: ئه‌ی په‌روه‌ردگارم ڕووم وه‌رگێره‌ له‌ئاگر، چونكه‌ تێنه‌كه‌ی ئازاری داوم و ژه‌هراوی كردووم، بڵێسه‌كانی سووتاندومی، ئینجا ده‌ست ده‌كات به‌پاڕانه‌وه‌ له‌خوا، چه‌ند خوا ویستی له‌سه‌ر بێت كه‌لێی بپارێته‌وه‌. ئینجا خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: ئایا ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ت بده‌مێ خۆزگه‌ ده‌خوازی بۆشتیتر؟ ده‌ڵێ: داوای شتی ترت لێناكه‌م ئه‌وه‌نده‌ی خوا ویستی له‌سه‌ر بێت به‌ڵێن ده‌دا به‌خوا [كه‌داوای هیچیتر نه‌كات] خوای گه‌وره‌ش ده‌یگه‌یه‌نێته‌ ده‌رگای به‌هه‌شت. كاتێ ده‌گاته‌ ده‌رگای به‌هه‌شت، ده‌رگای به‌هه‌شتی بۆ واڵا ده‌بێت، هه‌رچی جوانی و خۆشی تێدایه‌ ده‌یبینێ، ئه‌وه‌نده‌ی خواویستی له‌سه‌ر بێت بێده‌نگ ده‌بێت، ئینجا ده‌ڵێ ئه‌ی په‌روه‌ردگارم بمخه‌ره‌ ناو به‌هه‌شته‌وه‌، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: مه‌گه‌ر په‌یمان و به‌ڵێنت نه‌دا كه‌ داوای هیچیتر نه‌كه‌یت جگه‌ له‌وه‌ی پێم داویت؟ سه‌رگه‌ردان خۆیت ئه‌ی ئاده‌میزاد چه‌ند سته‌مكاریت؟ ده‌ڵێ: ئه‌ی په‌روه‌ردگارم با نه‌بمه‌ به‌دبه‌خترین دروستكراوت، به‌رده‌وام له‌خوا ده‌پاڕێته‌وه‌ هه‌تا خوا ده‌ست ده‌كات به‌پێكه‌نین، كاتێ پێده‌كه‌نێ ده‌فه‌رموێت: بچۆره‌ به‌هه‌شته‌وه‌، ئینجا كه‌چووه‌ ناو به‌هه‌شته‌وه‌، خواپێی ده‌فه‌رموێت: داوابكه‌، ئینجا داوا له‌خوا ده‌كات و ‌خۆزگه‌ ده‌خوازێت، هه‌تا خوا خۆی شتی بیرده‌خاته‌وه‌، هه‌تا هیچ ئاواتێكی نامێنێ، ئینجا خوا ده‌فه‌رموێت: ئه‌وه‌ بۆ تۆو ئه‌وه‌نده‌ی تریشی له‌گه‌ڵدابێت، (عطاء)ی كوڕی (یزید) ده‌ڵێ: (ابو سعيد الخدرى) له‌گه‌ڵ (ابوهریره‌)دا هیچی له‌و فه‌رمووده‌ی ئه‌و ڕه‌ت نه‌كرده‌وه‌، هه‌تا كاتێ (ابوهریره‌) وتی: خوای گه‌وره‌ به‌و پیاوه‌ی فه‌رموو: ئه‌وه‌نده‌ی تریشی له‌گه‌ڵدا بێت) (ابوسعید) وتی:[نه‌خێر] ده‌ئه‌وه‌نده‌ی تریشی له‌گه‌ڵدابێت) ئه‌ی (ابوهریره‌) (ابوهریره‌) وتی: من هه‌ر ئه‌وه‌م له‌به‌ركردووه‌: ئه‌مه‌ بۆ تۆ ئه‌وه‌نده‌ی تریشی له‌گه‌ڵدابێت. (ابو سعید) وتی: شایه‌تی ده‌ده‌م من له‌ پێغه‌مبه‌ری خوام(صلی الله عليه وسلم) وه‌رگرتووه‌ فه‌رموویه‌تی: ئه‌وه‌ بۆ تۆ ده‌ ئه‌وه‌نده‌شی له‌گه‌ڵدا بێت) (ابوهریره‌) وتی: ئه‌وپیاوه‌ دواین به‌هه‌شتیه‌ كه‌ده‌چێته‌ به‌هه‌شت.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#75 2012-07-27 10:50:37

هه‌واری خاڵی
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-01-23
دواترین سه‌ردان: 2013-10-25
په‌یامه‌كان: 1177
WindowsSafari

Re: هه‌واری فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر محمد (د.خ)

(٥٦) ده‌رچوونی یه‌كتاپه‌رستان له‌ئاگر


٨٥ـ عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الخدري (رضي الله عنه) قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم): (أَمَّا أَهْلُ النَّارِ الَّذِينَ هُمْ أَهْلُهَا، فَإِنَّهُمْ لَا يَمُوتُونَ فِيهَا وَلَا يَحْيَوْنَ، وَلَكِنْ نَاسٌ أَصَابَتْهُمُ النَّارُ بِذُنُوبِهِمْ -أَوْ قَالَ: بِخَطَايَاهُمْ- فَأَمَاتَهُمْ إِمَاتَةً، حَتَّى إِذَا كَانُوا فَحْمًا أُذِنَ بِالشَّفَاعَةِ، فَجِيءَ بِهِمْ ضَبَائِرَ ضَبَائِرَ، فَبُثُّوا عَلَى أَنْهَارِ الْجَنَّةِ. ثُمَّ قِيلَ: يَا أَهْلَ الْجَنَّةِ أَفِيضُوا عَلَيْهِمْ، فَيَنْبُتُونَ نَبَاتَ الْحِبَّةِ تَكُونُ فِي حَمِيلِ السَّيْلِ). فَقَالَ رَجُلٌ مِنَ الْقَوْمِ: كَأَنَّ رَسُولَ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) قَدْ كَانَ بِالْبَادِيَةِ.

واته

(ابو سعید الخدری)(خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ر(صلی الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (نیشته‌جێكانی دۆزه‌خ ئه‌وانه‌ی خه‌ڵكی ئه‌وێن، به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ نه‌ده‌مرن تیایداو نه‌ده‌ژین، به‌ڵام كه‌سانێك له‌ئێوه‌ به‌هۆی تاوانه‌كانیانه‌وه‌ كه‌وتوونه‌ته‌ دۆزه‌خه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ به‌جۆره‌ مردنێك مراندونی، كاتێ بوون به‌خه‌ڵوز مۆڵه‌تی شه‌فاعه‌ت ده‌درێت، ئه‌وكاته‌ كۆمه‌ڵ كۆمه‌ڵ جیاجیا ده‌یانهێنن بڵاوده‌كرێنه‌وه‌ به‌سه‌ر ڕووباره‌كانی به‌هه‌شتا، ئینجا ده‌وترێت: ئه‌ی خه‌ڵكی به‌هه‌شت ئاو بكه‌ن به‌سه‌ریاندا، ئینجا ده‌ڕوێنه‌وه‌ وه‌كو (تۆو) له‌ناو لیتاوی لافاودا به‌خێرایی ده‌ڕوێن) یه‌كێك له‌خه‌ڵكه‌كه‌و وتی: ده‌ڵێی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله عليه وسلم) له‌لادێدا ژیاوه‌.


٨٦ـ عَنْ أَنَسٍ، عَنِ ابْنِ مَسْعُودٍ: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) قَالَ: (آخِرُ مَنْ يَدْخُلُ الْجَنَّةَ رَجُلٌ، فَهْوَ يَمْشِي مَرَّةً وَيَكْبُو مَرَّةً، وَتَسْفَعُهُ النَّارُ مَرَّةً، فَإِذَا مَا جَاوَزَهَا الْتَفَتَ إِلَيْهَا فَقَالَ: تَبَارَكَ الَّذِي نَجَّانِي مِنْكِ، لَقَدْ أَعْطَانِي اللَّهُ شَيْئًا مَا أَعْطَاهُ أَحَدًا مِنَ الْأَوَّلِينَ وَالْآخِرِينَ، فَتُرْفَعُ لَهُ شَجَرَةٌ، فَيَقُولُ: أَيْ رَبِّ أَدْنِنِي مِنْ هَذِهِ الشَّجَرَةِ فَلِأَسْتَظِلَّ بِظِلِّهَا، وَأَشْرَبَ مِنْ مَائِهَا، فَيَقُولُ اللَّهُ (عزة و جل): يَا ابْنَ آدَمَ لَعَلِّي إِنَّ أَعْطَيْتُكَهَا سَأَلْتَنِي غَيْرَهَا؟ فَيَقُولُ: لَا يَا رَبِّ، وَيُعَاهِدُهُ أَنْ لَا يَسْأَلَهُ غَيْرَهَا، وَرَبُّهُ يَعْذِرُهُ لِأَنَّهُ يَرَى مَا لَا صَبْرَ لَهُ عَلَيْهِ، فَيُدْنِيهِ مِنْهَا فَيَسْتَظِلُّ بِظِلِّهَا وَيَشْرَبُ مِنْ مَائِهَا، لَا أَسْأَلُكَ غَيْرَهَا؟ فَيَقُولُ: يَا ابْنَ آدَمَ أَلَمْ تُعَاهِدْنِي أَنْ لَا تَسْأَلَنِي غَيْرَهَا؟ فَيَقُولُ: لَعَلِّي إِنْ أَدْنَيْتُكَ مِنْهَا تَسْأَلُنِي غَيْرَهَا؟ فَيُعَاهِدُهُ أَنْ لَا يَسْأَلَهُ غَيْرَهَا، وَرَبُّهُ يَعْذِرُهُ لِأَنَّهُ يَرَى مَا لَا صَبْرَ لَهُ عَلَيْهِ، فَيُدْنِيهِ مِنْهَا فَيَسْتَظِلُّ بِظِلِّهَا وَيَشْرَبُ مِنْ مَائِهَا، ثُمَّ تُرْفَعُ لَهُ شَجَرَةٌ عِنْدَ بَابِ الْجَنَّةِ، هِيَ أَحْسَنُ مِنَ الْأُولَيَيْنِ، فَيَقُولُ: أَيْ رَبِّ أَدْنِنِي مِنْ هَذِهِ لِأَسْتَظِلَّ بِظِلِّهَا وَأَشْرَبَ مِنْ مَائِهَا، لَا أَسْأَلُكَ غَيْرَهَا. فَيَقُولُ: يَا ابْنَ آدَمَ أَلَمْ تُعَاهِدْنِي أَنْ لَا تَسْأَلَنِي غَيْرَهَا؟ قَالَ: بَلَى يَا رَبِّ، هَذِهِ لَا أَسْأَلُكَ غَيْرَهَا، وَرَبُّهُ يَعْذِرُهُ لِأَنَّهُ يَرَى مَا لَا صَبْرَ لَهُ عَلَيْهَا، فَيُدْنِيهِ مِنْهَا، فَإِذَا أَدْنَاهُ مِنْهَا، فَيَسْمَعُ أَصْوَاتَ أَهْلِ الْجَنَّةِ، فَيَقُولُ: أَيْ رَبِّ أَدْخِلْنِيهَا، فَيَقُولُ: يَا ابْنَ آدَمَ مَا يَصْرِينِي مِنْكَ؟ أَيُرْضِيكَ أَنْ أُعْطِيَكَ الدُّنْيَا وَمِثْلَهَا مَعَهَا؟ قَالَ: يَا رَبِّ، أَتَسْتَهْزِئُ مِنِّي وَأَنْتَ رَبُّ الْعَالَمِينَ). فَضَحِكَ ابْنُ مَسْعُودٍ، فَقَالَ: أَلَا تَسْأَلُونِي مِمَّ أَضْحَكُ؟ فَقَالُوا: مِمَّ تَضْحَكُ؟ قَالَ: هَكَذَا ضَحِكَ رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) فَقَالُوا: مِمَّ تَضْحَكُ يَا رَسُولَ اللَّهِ؟ قَالَ: (مِنْ ضِحْكِ رَبِّ الْعَالَمِينَ حِينَ قَالَ: أَتَسْتَهْزِئُ مِنِّي وَأَنْتَ رَبُّ الْعَالَمِينَ؟ فَيَقُولُ: إِنِّي لَا أَسْتَهْزِئُ مِنْكَ، وَلَكِنِّي عَلَى مَا أَشَاءُ قَادِرٌ).

واته

(انس) له ‌(ابن مسعود)ه‌وه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌، ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (دواین كه‌س كه‌ده‌چێته‌ به‌هه‌شته‌وه‌ پیاوێكه‌ تاوێك ده‌ڕوات و تاوێك ده‌كه‌وێت، تاوێكیش ئاگر ده‌یگه‌زێت، كاتێ لێی تێپه‌ڕ ده‌بێت لاده‌كاته‌وه‌ به‌لایداو ده‌ڵێ: گه‌وره‌یی بۆ ئه‌و زاته‌ی رزگاری كردم له‌تۆ، خوای گه‌وره‌ شتێكی داوه‌ به‌من نه‌به‌ پێشینان و نه‌به‌ پاشینانی نه‌داوه‌، ئینجا دره‌ختێكی بۆ ده‌رده‌خرێت، ئه‌ویش ده‌ڵێ: ئه‌ی په‌روه‌ردگارم نزیكم بكه‌ره‌وه‌ له‌و دره‌خته‌ بابچمه‌ سێبه‌ره‌كه‌ی و له‌ئاوه‌كه‌شی بخۆمه‌وه‌، خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت: ئه‌ی نه‌وه‌ی ئاده‌م له‌وانه‌یه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ت بده‌مێ داوای شتی تریش بكه‌یت؟ ده‌ڵێ: نه‌خێر ئه‌ی په‌روه‌ردگار، په‌یمانی ده‌داتێ كه‌داوای هیچیتر نه‌كات خوای گه‌وره‌ش لێی قبوڵ ده‌كات. چونكه‌ ئه‌و شتانێك ده‌بینێ ئارام ناگرێت له‌سه‌ری ئینجا نزیكی ده‌كاته‌وه‌، ئه‌ویش ده‌چێته‌ سێبه‌ره‌كه‌یه‌وه‌و له‌ئاوه‌كه‌ش ده‌خواته‌وه‌، ئینجا دره‌ختێكی له‌پێشووه‌كه‌ باشتری پیشان ده‌ده‌ن، ئه‌ویش ده‌ڵێ: ئه‌ی په‌روه‌ردگار له‌و دره‌خته‌ نزیكم بكه‌ره‌وه‌ با له‌ئاوه‌كه‌ی بخۆمه‌وه‌و له‌سێبه‌ره‌كه‌یدا بحه‌وێمه‌وه‌، ئیتر داوای هیچی ترت لێناكه‌م، خوا ده‌فه‌رموێت: ئه‌ی نه‌وه‌ی ئاده‌م: په‌یمانت نه‌دامێ كه‌داوای هیچی تر نه‌كه‌یت، ده‌ڵێ : به‌ڵێ ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئه‌مه‌و ئیتر داوای هیچ ناكه‌م، ده‌فه‌رموێت: له‌وانه‌یه‌ ئه‌گه‌ر نزیكت بكه‌مه‌وه‌ داوای شتی تریش بكه‌یت ئه‌ویش په‌یمانی ده‌داتێ كه‌داوای هیچی تر نه‌كات، خوای گه‌وره‌ش لێی قبوڵ ده‌كات، چونكه‌ شتانێك ده‌بینێ كه‌ئارام ناگرێت له‌سه‌ری. ئینجا نزیكی ده‌كاته‌وه‌ لێی، ده‌چێته‌ سێبه‌ره‌كه‌ی و له‌ئاوه‌كه‌ش ده‌خواته‌وه‌، ئینجا دره‌ختێكی له‌ده‌رگای به‌هه‌شتا نیشان ده‌ده‌ن، چاكتر له‌دووانه‌ پێشووه‌كه‌. ده‌ڵێ: ئه‌ی په‌روه‌ردگار نزیكم بكه‌ره‌وه‌و له‌و دره‌خته‌ تابچمه‌ سێبه‌ره‌كه‌ی و له‌ئاوه‌كه‌ی بخۆمه‌وه‌، ئیتر داوای هیچت لێناكه‌م ده‌فه‌رموێت: ئه‌ی نه‌وه‌ی ئاده‌م: ئه‌ی په‌یمانت نه‌دا كه‌داوای هیچی تر نه‌كه‌یت؟ ده‌ڵێ: به‌ڵێ هه‌ر ئه‌مه‌و ئیتر داوای هیچیتر ناكه‌م. خوای گه‌وره‌ش لێی قبوڵ ده‌كات، چونكه‌ شتانێك ده‌بینێ كه‌ئارام ناگرێت له‌سه‌ری، ئینجا نزیكی ده‌كاته‌وه‌ لێی كاتێ كه‌نزیك ده‌بێته‌وه‌، ده‌نگی خه‌ڵكی به‌هه‌شت ده‌بیستێ، ده‌ڵێ: ئه‌ی په‌روه‌ردگار بمخه‌ره‌وه‌ ناو به‌هه‌شته‌وه‌، ده‌فه‌رموێت: ئه‌ی نه‌وه‌ی ئاده‌م چی ڕازییت ده‌كات و داواكاریت نامێنێ؟ ئایا ڕازیت به‌وه‌ی كه‌دنیات بده‌مێ و به‌وێنه‌ی دنیاش له‌گه‌ڵیا؟ ده‌ڵێ: ئه‌ی په‌روه‌ردگار گاڵته‌ به‌من ده‌كه‌یت و تۆ په‌روه‌ردگاری جیهانیانی، [ئالێره‌دا]((ابن مسعود) پێده‌كه‌نێ، ئینجا وتی: لێم ناپرسن بۆچی پێده‌كه‌نم؟ وتیان: به‌چی پێده‌كه‌نی؟ وتی: هه‌ر ئاوا پێغه‌مبه‌ری خواش(پێكه‌نی و وتیان: به‌چی پێده‌كه‌نی ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله عليه وسلم) فه‌رمووی: (له‌پێكه‌نینی په‌روه‌ردگاری جیهانیان كاتێ [كابرا] وتی: ئایا گاڵته‌ به‌من ده‌كه‌یت و تۆ په‌روه‌ردگاری جیهانیانی؟ فه‌رمووی: من به‌تۆ پێناكه‌نم، به‌ڵام هه‌رچیم بوێت ده‌سه‌ڵاتم هه‌یه‌ به‌سه‌ریا).


٨٧ـ عن أَبُي الزُّبَيْرِ: أَنَّهُ سَمِعَ جَابِرَ بْنَ عَبْدِ اللَّهِ يُسْأَلُ عَنِ الْوُرُودِ؟ فَقَالَ: نَجِيءُ نَحْنُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ عَنْ كَذَا وَكَذَا -انْظُرْ- أَيْ ذَلِكَ فَوْقَ النَّاسِ. قَالَ: فَتُدْعَى الْأُمَمُ بِأَوْثَانِهَا وَمَا كَانَتْ تَعْبُدُ، الْأَوَّلُ فَالْأَوَّلُ، ثُمَّ يَأْتِينَا رَبُّنَا بَعْدَ ذَلِكَ فَيَقُولُ: مَنْ تَنْظُرُونَ؟ فَيَقُولُونَ: نَنْظُرُ رَبَّنَا، فَيَقُولُ: أَنَا رَبُّكُمْ، فَيَقُولُونَ: حَتَّى نَنْظُرَ إِلَيْكَ، فَيَتَجَلَّى لَهُمْ يَضْحَكُ، قَالَ: فَيَنْطَلِقُ بِهِمْ وَيَتَّبِعُونَهُ، وَيُعْطَى كُلُّ إِنْسَانٍ مِنْهُمْ -مُنَافِقٍ أَوْ مُؤْمِنٍ- نُورًا، ثُمَّ يَتَّبِعُونَهُ. وَعَلَى جِسْرِ جَهَنَّمَ كَلَالِيبُ وَحَسَكٌ تَأْخُذُ مَنْ شَاءَ اللَّهُ (عزة و جل)، ثُمَّ يُطْفَأُ نُورُ الْمُنَافِقِينَ، ثُمَّ يَنْجُو الْمُؤْمِنُونَ، فَتَنْجُو أَوَّلُ زُمْرَةٍ وُجُوهُهُمْ كَالْقَمَرِ لَيْلَةَ الْبَدْرِ، سَبْعُونَ أَلْفًا لَا يُحَاسَبُونَ، ثُمَّ الَّذِينَ يَلُونَهُمْ كَأَضْوَإِ نَجْمٍ فِي السَّمَاءِ، ثُمَّ كَذَلِكَ، ثُمَّ تَحِلُّ الشَّفَاعَةُ، وَيَشْفَعُونَ حَتَّى يَخْرُجَ مِنَ النَّارِ مَنْ قَالَ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ، وَكَانَ فِي قَلْبِهِ مِنَ الْخَيْرِ مَا يَزِنُ شَعِيرَةً، فَيُجْعَلُونَ بِفِنَاءِ الْجَنَّةِ، وَيَجْعَلُ أَهْلُ الْجَنَّةِ يَرُشُّونَ عَلَيْهِمُ الْمَاءَ حَتَّى يَنْبُتُوا نَبَاتَ الشَّيْءِ فِي السَّيْلِ وَيَذْهَبُ حُرَاقُهُ، ثُمَّ يَسْأَلُ حَتَّى تُجْعَلَ لَهُ الدُّنْيَا وَعَشَرَةُ أَمْثَالِهَا مَعَهَا. [بخاري الرقائقصفة الجنة والنار٦١٩٠]

واته

(ابو زبیر) ده‌ڵێ: گوێم لێبووه‌(جابر) كوڕی (عبدالله) (خوای لێ ڕازی بێت) پرسیاری تێپه‌ڕبوونی سه‌ر پردی دۆزه‌خی لێكرا؟ وتی: ئێمه‌ ڕۆژی قیامه‌ت به‌م شێوه‌و به‌وشێوه‌ دێین(سه‌یركه‌) واته‌: ئه‌وه‌ش به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا، وتی: میلله‌تان به‌ناوی بته‌كانیانه‌وه‌و ئه‌وشتانه‌ی ده‌یانپه‌رستن بانگ ده‌كرێن. یه‌ك له‌دوای یه‌ك ئینجا په‌روه‌ردگارمان دێت بۆلامان و ده‌فه‌رموێت: چاوه‌رێی كێن؟ ده‌ڵێن: چاوه‌رێی په‌روه‌ردگارمانین، ده‌فه‌رموێت: من په‌روه‌ردگارتانم، ده‌ڵێن: باسه‌یرت بكه‌ین، ئینجا به‌ده‌م پێكه‌نینه‌وه‌ خۆی ده‌رده‌خات بۆیان، ده‌ڵێ: ئینجا ده‌ڕواو ئه‌مانیش شوێنی ده‌كه‌ون به‌هه‌ر ئاده‌میزادێك له‌وان ـ مونافیق یا باوه‌ڕدار ـ نورێكی ده‌داتێ ئینجا شوێنی ده‌كه‌ون له‌سه‌ر پردی دۆزه‌خ قولاپ و دڕك هه‌یه‌ هه‌رچی خوای گه‌وره‌ بیه‌وێ ده‌یگرێت، ئینجا ڕووناكی مونافیقه‌كان ده‌كوژێته‌وه‌، پاشان ئیمانداران ڕزگاریان ده‌بێت. یه‌كه‌م كۆمه‌ڵ كه ‌ڕزگاریان ده‌بێ ده‌موچاویان وه‌كو مانگی چوارده‌ وایه‌ حه‌فتا هه‌زاریان لێپرسینه‌وه‌یان نییه‌. ئینجا ئه‌وانه‌ی دوای ئه‌وان دێن، وه‌كو ڕوناكترین ئه‌ستێره‌ی ئاسمانن هه‌روه‌ها به‌هه‌مان شێوه‌ ئینجا شه‌فاعه‌ت ده‌ست پێده‌كات، شه‌فاعه‌تیان بۆ ده‌كرێت، هه‌تا هه‌رچی وتبێتی (لا اله‌ الا الله‌)و به‌ئه‌ندازه‌ی ده‌نكه‌ جۆیه‌كی بچووك خیر له‌دڵیدا بووبێت له‌ئاگر دێته‌ ده‌ره‌وه‌و ده‌خرێته‌ گۆڕه‌پانی به‌هه‌شت و، خه‌ڵكی به‌هه‌شت ئاویان لێده‌پرژێنن هه‌تا ده‌ڕوێن وه‌كو ڕوانی ڕووه‌كی ناولیتاوی لافاو، ئاسه‌واری سوتاویه‌كه‌یان له‌سه‌ر نامێنێ پاشان [هه‌ریه‌كه‌یان]ده‌پاڕێته‌وه‌ هه‌تا به‌قه‌د دنیاو ده‌ئه‌وه‌نده‌ی تریشیان ده‌درێتێ.


٨٨ـ عن يَزِيدُ الْفَقِيرُ قَالَ: كُنْتُ قَدْ شَغَفَنِي رَأْيٌ مِنْ رَأْيِ الْخَوَارِجِ، فَخَرَجْنَا فِي عِصَابَةٍ ذَوِي عَدَدٍ، نُرِيدُ أَنْ نَحُجَّ ثُمَّ نَخْرُجَ عَلَى النَّاسِ. قَالَ فَمَرَرْنَا عَلَى الْمَدِينَةِ فَإِذَا جَابِرُ بْنُ عَبْدِ اللَّهِ يُحَدِّثُ الْقَوْمَ، جَالِسٌ إِلَى سَارِيَةٍ، عَنْ رَسُولِ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) قَالَ: فَإِذَا هُوَ قَدْ ذَكَرَ الْجَهَنَّمِيِّينَ، قَالَ: فَقُلْتُ لَهُ: يَا صَاحِبَ رَسُولِ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم)، مَا هَذَا الَّذِي تُحَدِّثُونَ؟ وَاللَّهُ يَقُولُ: [إِنَّكَ مَنْ تُدْخِلِ النَّارَ فَقَدْ أَخْزَيْتَهُ] [آلعمران: ١٩٢]. وَ: [كُلَّمَا أَرَادُوا أَنْ يَخْرُجُوا مِنْهَا أُعِيدُوا فِيهَا] [السجدة: ٢٠] فَمَا هَذَا الَّذِي تَقُولُونَ؟ قَالَ: فَقَالَ: أَتَقْرَأُ الْقُرْآنَ؟ قُلْتُ: نَعَمْ، قَالَ: فَهَلْ سَمِعْتَ بِمَقَامِ مُحَمَّدٍ عَلَيْهِ السَّلَام -يَعْنِي- الَّذِي يَبْعَثُهُ اللَّهُ فِيهِ؟ قُلْتُ: نَعَمْ، قَالَ: فَإِنَّهُ مَقَامُ مُحَمَّدٍ (صلی الله عليه وسلم) الْمَحْمُودُ الَّذِي يُخْرِجُ اللَّهُ بِهِ مَنْ يُخْرِجُ، قَالَ: ثُمَّ نَعَتَ وَضْعَ الصِّرَاطِ وَمَرَّ النَّاسِ عَلَيْهِ، قَالَ: وَأَخَافُ أَنْ لَا أَكُونَ أَحْفَظُ ذَاكَ، قَالَ: غَيْرَ أَنَّهُ قَدْ زَعَمَ أَنَّ قَوْمًا يَخْرُجُونَ مِنَ النَّارِ بَعْدَ أَنْ يَكُونُوا فِيهَا، قَالَ: يَعْنِي فَيَخْرُجُونَ كَأَنَّهُمْ عِيدَانُ السَّمَاسِمِ، قَالَ: فَيَدْخُلُونَ نَهَرًا مِنْ أَنْهَارِ الْجَنَّةِ، فَيَغْتَسِلُونَ فِيهِ، فَيَخْرُجُونَ كَأَنَّهُمُ الْقَرَاطِيسُ. فَرَجَعْنَا، قُلْنَا: وَيْحَكُمْ، أَتُرَوْنَ الشَّيْخَ يَكْذِبُ عَلَى رَسُولِ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم)؟ فَرَجَعْنَا، فَلَا وَاللَّهِ مَا خَرَجَ مِنَّا غَيْرُ رَجُلٍ وَاحِدٍ. أَوْ كَمَا قَالَ أَبُو نُعَيْمٍ.

واته

(یزید الفقیر) ده‌ڵێ: بۆچوونێك له‌بۆچوونه‌كانی خه‌واریج سه‌رنجی ڕاكێشام، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێكدا ویستمان حه‌ج بكه‌ین و ئینجا بچینه‌ ناو ده‌سته‌ی خه‌واریج، ده‌ڵێ: به‌مه‌دینه‌دا تێپه‌رین ده‌بینین (جابر)ی كوڕی (عبدالله) پاڵی دابوو به‌كۆڵه‌كه‌یه‌كه‌وه‌و فه‌رمووده‌ی له‌پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ بۆ خه‌ڵك ده‌خوێنده‌وه‌ باسی دۆزه‌خیه‌كانی ده‌كرد، منیش وتم: ئه‌ی هاوه‌ڵی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله عليه وسلم) ئه‌م فه‌رموودانه‌ چییه‌ ده‌یخوێنیته‌وه‌؟ [له‌كاتێكا] خوا فه‌رموویه‌تی:[ انك من تدخل النار فقد أخزيته ] ال عمران: ١٨٢ [ كلما ارادوا أن يخرجوا منها اعيدوا فيها ] السجده‌:٢٠. ئیتر ئێوه‌ باسی چی ده‌كه‌ن؟ وتی: ئایا قورئان ده‌زانیت؟ وتم: به‌ڵێ، وتی: ئایا باسی پله‌وپایه‌ی موحه‌مه‌دت(صلی الله عليه وسلم) بیستووه‌ ــ واته‌ ئه‌و پله‌وپایه‌یه‌ی كه ‌خوا زیندووی ده‌كاته‌وه‌ تێیدا؟ وتم : به‌ڵێ، وتی: ئه‌وه‌ پله‌وپایه‌ی محه‌مه‌ده‌(صلی الله عليه وسلم) ئه‌وه‌ی كه‌ خوا به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌ كێی بوێ له‌دۆزه‌خ ده‌ری دێنێ. ئینجا باسی پردی سیرات و تێپه‌ڕبوونی خه‌ڵكی به‌سه‌ریای ده‌كرد، وتی: ئه‌ترسم باش له‌به‌رم نه‌بێت . ده‌ڵێ ئه‌و ده‌یگوت گوایا: كۆمه‌ڵێك له‌ئاگر ده‌رده‌هێنرێن پاش ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ك له‌ئاگردابوون، ده‌ڵێ: واته‌ ده‌رده‌هێنرێن، هه‌روه‌كو داركونجی وان، ده‌ڵێ: ئینجا ده‌خرێنه‌ ناو ڕووبارێكی به‌هه‌شته‌وه‌ له‌وێدا خۆیان ده‌شۆرن، پاشان ده‌هێنرێنه‌ ده‌ره‌وه‌ هه‌روه‌كو په‌ڕه‌ی سپی... ئێمه‌ش گه‌ڕاینه‌وه‌ وتمان: كۆستان كه‌وێ ئایا واده‌بینن كه‌ ئه‌و پیاوه‌ پیره‌ درۆ به‌ده‌م پێغه‌مبه‌ری خواوه‌(صلی الله عليه وسلم) بكات؟ ئینجا گه‌ڕاینه‌وه‌، سوێند به‌خوا كه‌سمان لێنه‌چووه‌ ناو خه‌واریج جگه‌ له‌یه‌ك پیاو وه‌كو (ابونعیم) وتی.


٨٩ـ عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ (رضي الله عنه): أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) قَالَ: (يَخْرُجُ مِنَ النَّارِ أَرْبَعَةٌ، فَيُعْرَضُونَ عَلَى اللَّهِ تعالى، فَيَلْتَفِتُ أَحَدُهُمْ فَيَقُولُ: أَيْ رَبِّ، إِذْ أَخْرَجْتَنِي مِنْهَا فَلَا تُعِدْنِي فِيهَا، فَيُنْجِيهِ اللَّهُ مِنْهَا).

واته

(انس) ی كوڕی (مالك)(خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (چوار كه‌س له‌ئاگر ده‌هێنرێنه‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌خرێنه‌ به‌رده‌ستی خوای گه‌وره‌، یه‌كێكیان لاده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێ: ئه‌ی په‌روه‌ردگارم، وه‌ك ده‌رت هێنام له‌وێ مه‌مخه‌ره‌وه‌ ناوی خواش ڕزگاری ده‌كات لێی).

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#76 2012-07-27 10:52:33

هه‌واری خاڵی
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-01-23
دواترین سه‌ردان: 2013-10-25
په‌یامه‌كان: 1177
WindowsSafari

Re: هه‌واری فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر محمد (د.خ)

(٥٧) شه‌فاعه‌ت


٩٠ـ عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ (رضي الله عنه) قَالَ: أُتِيَ رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) يَوْمًا بِلَحْمٍ، فَرُفِعَ إِلَيْهِ الذِّرَاعُ، وَكَانَتْ تُعْجِبُهُ، فَنَهَسَ مِنْهَا نَهْسَةً، فَقَالَ: (أَنَا سَيِّدُ النَّاسِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ، وَهَلْ تَدْرُونَ بِمَ ذَاكَ؟ يَجْمَعُ اللَّهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ الْأَوَّلِينَ وَالْآخِرِينَ فِي صَعِيدٍ وَاحِدٍ، فَيُسْمِعُهُمُ الدَّاعِي، وَيَنْفُذُهُمُ الْبَصَرُ، وَتَدْنُو الشَّمْسُ، فَيَبْلُغُ النَّاسَ مِنَ الْغَمِّ وَالْكَرْبِ مَا لَا يُطِيقُونَ، وَمَا لَا يَحْتَمِلُونَ، فَيَقُولُ بَعْضُ النَّاسِ لِبَعْضٍ: أَلَا تَرَوْنَ مَا أَنْتُمْ فِيهِ؟ أَلَا تَرَوْنَ مَا قَدْ بَلَغَكُمْ؟ أَلَا تَنْظُرُونَ مَنْ يَشْفَعُ لَكُمْ إِلَى رَبِّكُمْ؟ فَيَقُولُ بَعْضُ النَّاسِ لِبَعْضٍ: ائْتُوا آدَمَ، فَيَأْتُونَ آدَمَ، فَيَقُولُونَ: يَا آدَمُ أَنْتَ أَبُو الْبَشَرِ، خَلَقَكَ اللَّهُ بِيَدِهِ، وَنَفَخَ فِيكَ مِنْ رُوحِهِ، وَأَمَرَ الْمَلَائِكَةَ فَسَجَدُوا لَكَ، اشْفَعْ لَنَا إِلَى رَبِّكَ، أَلَا تَرَى إِلَى مَا نَحْنُ فِيهِ؟ أَلَا تَرَى إِلَى مَا قَدْ بَلَغَنَا؟ فَيَقُولُ آدَمُ: إِنَّ رَبِّي غَضِبَ الْيَوْمَ غَضَبًا لَمْ يَغْضَبْ قَبْلَهُ مِثْلَهُ، وَلَنْ يَغْضَبَ بَعْدَهُ مِثْلَهُ، وَإِنَّهُ نَهَانِي عَنِ الشَّجَرَةِ فَعَصَيْتُهُ، نَفْسِي نَفْسِي، اذْهَبُوا إِلَى غَيْرِي، اذْهَبُوا إِلَى نُوحٍ. فَيَأْتُونَ نُوحًا فَيَقُولُونَ: يَا نُوحُ أَنْتَ أَوَّلُ الرُّسُلِ إِلَى الْأَرْضِ، وَسَمَّاكَ اللَّهُ عَبْدًا شَكُورًا، اشْفَعْ لَنَا إِلَى رَبِّكَ، أَلَا تَرَى مَا نَحْنُ فِيهِ؟ أَلَا تَرَى مَا قَدْ بَلَغَنَا؟ فَيَقُولُ لَهُمْ: إِنَّ رَبِّي قَدْ غَضِبَ الْيَوْمَ غَضَبًا لَمْ يَغْضَبْ قَبْلَهُ مِثْلَهُ، وَلَنْ يَغْضَبَ بَعْدَهُ مِثْلَهُ، وَإِنَّهُ قَدْ كَانَتْ لِي دَعْوَةٌ دَعَوْتُ بِهَا عَلَى قَوْمِي، نَفْسِي نَفْسِي، اذْهَبُوا إِلَى إِبْرَاهِيمَ (عَلَيْهِ السَّلَام ) فَيَأْتُونَ إِبْرَاهِيمَ فَيَقُولُونَ: أَنْتَ نَبِيُّ اللَّهِ وَخَلِيلُهُ مِنْ أَهْلِ الْأَرْضِ، اشْفَعْ لَنَا إِلَى رَبِّكَ، أَلَا تَرَى إِلَى مَا نَحْنُ فِيهِ؟ أَلَا تَرَى إِلَى مَا قَدْ بَلَغَنَا فَيَقُولُ لَهُمْ: إِبْرَاهِيمُ إِنَّ رَبِّي قَدْ غَضِبَ الْيَوْمَ غَضَبًا لَمْ يَغْضَبْ قَبْلَهُ مِثْلَهُ، وَلَا يَغْضَبُ بَعْدَهُ مِثْلَهُ، وَذَكَرَ كَذَبَاتِهِ، نَفْسِي نَفْسِي، اذْهَبُوا إِلَى غَيْرِي، اذْهَبُوا إِلَى مُوسَى (عَلَيْهِ السَّلَام )، فَيَأْتُونَ مُوسَى (عَلَيْهِ السَّلَام ) فَيَقُولُونَ: يَا مُوسَى أَنْتَ رَسُولُ اللَّهِ فَضَّلَكَ اللَّهُ تعالى بِرِسَالَاتِهِ وَبِتَكْلِيمِهِ عَلَى النَّاسِ، اشْفَعْ لَنَا إِلَى رَبِّكَ، أَلَا تَرَى إِلَى مَا نَحْنُ فِيهِ؟ أَلَا تَرَى مَا قَدْ بَلَغَنَا؟ فَيَقُولُ لَهُمْ مُوسَى: إِنَّ رَبِّي قَدْ غَضِبَ الْيَوْمَ غَضَبًا لَمْ يَغْضَبْ قَبْلَهُ مِثْلَهُ، وَلَنْ يَغْضَبَ بَعْدَهُ مِثْلَهُ، وَإِنِّي قَتَلْتُ نَفْسًا لَمْ أُومَرْ بِقَتْلِهَا، نَفْسِي نَفْسِي، اذْهَبُوا إِلَى عِيسَى (عَلَيْهِ السَّلَام ) فَيَأْتُونَ عِيسَى (عَلَيْهِ السَّلَام )، فَيَقُولُونَ: يَا عِيسَى أَنْتَ رَسُولُ اللَّهِ، وَكَلَّمْتَ النَّاسَ فِي الْمَهْدِ، وَكَلِمَةٌ مِنْهُ أَلْقَاهَا إِلَى مَرْيَمَ وَرُوحٌ مِنْهُ، فَاشْفَعْ لَنَا إِلَى رَبِّكَ، أَلَا تَرَى مَا نَحْنُ فِيهِ؟ أَلَا تَرَى مَا قَدْ بَلَغَنَا؟ فَيَقُولُ لَهُمْ عِيسَى: إِنَّ رَبِّي قَدْ غَضِبَ الْيَوْمَ غَضَبًا لَمْ يَغْضَبْ قَبْلَهُ مِثْلَهُ، وَلَنْ يَغْضَبَ بَعْدَهُ مِثْلَهُ -وَلَمْ يَذْكُرْ لَهُ ذَنْبًا- نَفْسِي نَفْسِي، اذْهَبُوا إِلَى غَيْرِي، اذْهَبُوا إِلَى مُحَمَّدٍ(صلی الله عليه وسلم). فَيَأْتُونِّي، فَيَقُولُونَ: يَا مُحَمَّدُ، أَنْتَ رَسُولُ اللَّهِ وَخَاتَمُ الْأَنْبِيَاءِ، وَغَفَرَ اللَّهُ لَكَ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذَنْبِكَ وَمَا تَأَخَّرَ، اشْفَعْ لَنَا إِلَى رَبِّكَ، أَلَا تَرَى مَا نَحْنُ فِيهِ؟ أَلَا تَرَى مَا قَدْ بَلَغَنَا؟ فَأَنْطَلِقُ فَآتِي تَحْتَ الْعَرْشِ، فَأَقَعُ سَاجِدًا لِرَبِّي، ثُمَّ يَفْتَحُ اللَّهُ عَلَيَّ وَيُلْهِمُنِي مِنْ مَحَامِدِهِ وَحُسْنِ الثَّنَاءِ عَلَيْهِ شَيْئًا لَمْ يَفْتَحْهُ لِأَحَدٍ قَبْلِي، ثُمَّ قَالُ: يَا مُحَمَّدُ، ارْفَعْ رَأْسَكَ سَلْ تُعْطَهِ، اشْفَعْ تُشَفَّعْ. فَأَرْفَعُ رَأْسِي فَأَقُولُ: يَا رَبِّ أُمَّتِي أُمَّتِي! فَيُقَالُ: يَا مُحَمَّدُ، أَدْخِلِ الْجَنَّةَ مِنْ أُمَّتِكَ مَنْ لَا حِسَابَ عَلَيْهِ مِنَ الْبَابِ الْأَيْمَنِ مِنْ أَبْوَابِ الْجَنَّةِ، وَهُمْ شُرَكَاءُ النَّاسِ فِيمَا سِوَى ذَلِكَ مِنَ الْأَبْوَابِ، وَالَّذِي نَفْسُ مُحَمَّدٍ بِيَدِهِ، إِنَّ مَا بَيْنَ الْمِصْرَاعَيْنِ مِنْ مَصَارِيعِ الْجَنَّةِ لَكَمَا بَيْنَ مَكَّةَ وَهَجَرٍ، أَوْ: كَمَا بَيْنَ مَكَّةَ و بُصرى).

واته

(ابوهریره‌)(خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ ڕۆژێكیان گۆشتیان هێنا بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله عليه وسلم) باڵێكیان دایه‌ ده‌ستی، ئه‌ویش حه‌زی له‌باڵ ده‌كرد، قه‌پێكی لێگرت، ئینجا فه‌رمووی: (من گه‌وره‌ی خه‌ڵكیم له‌ڕۆژی قیامه‌تا، ئایا ده‌زانن به‌چی ده‌بمه‌ گه‌وره‌؟ خوای گه‌وره‌ له‌ڕۆژی قیامه‌تدا خه‌ڵكی پێشینان و پاشینان هه‌موو له‌یه‌ك شوێندا كۆده‌كاته‌وه‌، بانگخواز ده‌نگی ده‌یانگاتێ چاو ده‌یانبینێت، خۆریش نزیك ده‌بێته‌وه‌ خه‌ڵكی تووشی غه‌م و په‌ژاره‌یه‌ك ده‌بن به‌رگه‌ی ناگرن و، له‌توانایاندا نییه‌ هه‌ندێكیان به‌هه‌ندێكیان ده‌ڵێن: ئایا نابینن ئێوه‌ له‌چ حاڵێكدان؟ ئایا نابینن چی یه‌خه‌ی گرتوون؟ ئایا ناگه‌ڕێن به‌دوای كه‌سێكدا كه‌له‌لای خوا شه‌فاعه‌تتان بۆ بكات؟ هه‌ندێكیان به‌هه‌ندێكی تریان ده‌ڵێن: بچن بۆلای ئاده‌م، ده‌چن بۆلای ئاده‌م، پێی ده‌ڵێن: ئه‌ی ئاده‌م تۆباوكی مرۆڤیت، خوا به‌ده‌ستی [قودره‌تی]خۆی تۆی دروستكردووه‌، له‌ ڕۆحی خۆی گیانی به‌به‌ردا كردووی، فه‌رمانی كرد به‌فریشته‌كان كرنووشیان بۆ بردی، ده‌لای په‌روه‌ردگارت تكامان بۆ بكه‌، ئایا نابینی ئێمه‌ له‌چ حاڵێكداین؟ ئایا نابینی چی یه‌خه‌ی گرتووین؟ ئاده‌میش ده‌ڵێ: ئه‌مڕۆ په‌روه‌ردگارم به‌شێوه‌یه‌ك تووڕه‌ بووه‌ كه‌تا ئێستا ئاوا تووڕه‌ نه‌بوو، له‌مه‌ولاش ئاوا تووڕه‌ نابێت، ئه‌و دره‌خته‌كه‌ی له‌من قه‌ده‌غه‌كردو منیش سه‌رپێچیم كرد، [ئه‌مڕۆ]هه‌ر خه‌می خۆمه‌، خه‌می خۆمه‌، بچن بۆلای یه‌كێكیتر، بچن بۆلای نوح، ده‌چن بۆ لای نوح (علیه‌ السلام) ده‌ڵێن: تۆ یه‌كه‌م ڕه‌وانه‌كراوی بۆ سه‌ر زه‌وی، خوای گه‌وره‌ ناوی ناوی به‌نده‌ی سوپاسگوزار، تكامان بۆ بكه‌ لای په‌روه‌ردگارت، ئایا نابینی ئێمه‌ له‌چیداین؟ ئایا نابینی چی یه‌خه‌ی گرتووین؟ ئه‌ویش پێیان ده‌ڵێت: په‌روه‌ردگارم ئیمڕۆ تووڕه‌بوونێك تووڕه‌ بووه‌ له‌مه‌وپێش ئاوا تووڕه‌ نه‌بووه‌، له‌مه‌ولاش ئاوا تووڕه‌ نابێت، من له‌ڕاستیدا یه‌ك دۆعام هه‌بوو ئه‌ویش له‌گه‌له‌كه‌مم كرد، ئێستا هه‌ر غه‌می خۆمه‌ غه‌می خۆمه‌، بچن بۆ لای ابراهیم (علیه‌ السلام) ئه‌وانیش ده‌چن بۆلای (ابراهیم) (علیه‌ السلام) پێی ده‌ڵێن: تۆ پێغه‌مبه‌ری خوایت و خۆشه‌ویستی ئه‌وی له‌سه‌رزه‌ویدا تكامان بۆ بكه‌ لای په‌روه‌ردگارت، ئایا نابینی ئێمه‌ له‌چ حاڵێكداین، ئایا نابینی چییه‌خه‌ی گرتووین؟ ئیبراهیم پێیان ده‌ڵێت: ئه‌مڕۆ په‌روه‌ردگارم تووڕه‌بوونێك توڕه‌بووه‌ كه‌له‌مه‌وپێش ئاوا تووڕه‌نه‌بووه‌و، له‌مه‌ولاش ئاوا تووڕه ‌نابێت، ئینجا باسی درۆكانی كرد، ئه‌مرۆ هه‌ر غه‌می خۆمه‌، هه‌ر غه‌می خۆمه‌، بچن بۆلای كه‌سێكیتر بچن بۆلای (موسی) (علیه‌ السلام) ئه‌وانیش ده‌چن بۆ لای (موسی)(علیه‌ السلام) پێی ده‌ڵێن: ئه‌ی (موسی) تۆ پێغه‌مبه‌ری خوای، خوای گه‌وره‌ ڕێزی زیاتری داوه‌ به‌ تۆ به‌په‌یامه‌كانی و به‌قسه‌كردنی له‌گه‌ڵتا، تكامان بۆ بكه‌ لای په‌روه‌ردگارت، ئایا نابینی ئێمه‌ له‌چ حاڵێكداین؟ ئایا نابینی چی یه‌خه‌ی گرتووین؟ (موسی) پێیان ده‌ڵێت: ئه‌مڕۆ په‌روه‌ردگارم تووڕه‌بوونێك تووڕه‌بووه‌ كه‌له‌مه‌وپێش ئاوا تووڕه‌ نه‌بووه‌و له‌مه‌ودواش ئاوا تووڕه‌ نابێت، من كه‌سێكم كوشتووه‌ فه‌رمانم پێنه‌كرابوو بیكوژم، ئێستا هه‌ر غه‌می خۆمه‌، هه‌ر غه‌می خۆمه‌، بچن بۆلای (عیسی).
ئه‌وانیش دێن بۆلای(عیسی)(علیه‌ السلام) پێی ده‌ڵێن: ئه‌ی (عیسی) تۆ پێغه‌مبه‌ری خوای، له‌بێشكه‌دا قسه‌ت له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیدا كردووه‌، ڕۆحی خواو وشه‌یه‌كی پیرۆزی ئه‌ویت كه‌ هه‌ڵی داوه‌ بۆ مریه‌م و به‌خشراوی به‌مریه‌م ده‌ تكامان بۆ بكه‌ لای په‌روه‌ردگارت، ئایا نابینی ئێمه‌ له‌چ حاڵێكداین؟ ئایا نابینی چی یه‌خه‌ی گرتووین؟ (عیسی)ش پێی وتن: ئه‌مڕۆ په‌روه‌ردگارم تووڕه‌بوونێك تووڕه‌بووه‌ كه‌له‌مه‌وپێش ئاوا تووڕه‌ نه‌بووه‌و له‌مه‌و دواش ئاوا توڕه‌نابێت، هه‌ر غه‌می خۆمه‌ بچن بۆلای كه‌سێكیتر بچن بۆلای (محمد)(صلی الله عليه وسلم) ئه‌وانیش دێن بۆلام، ده‌ڵێن: ئه‌ی (محمد)، تۆ پێغه‌مبه‌ری خوایت، دواپێغه‌مبه‌ری، خوای گه‌وره‌ له‌گوناهه‌ پێشووه‌كانت و گوناهه‌ دواییه‌كانیشت خۆش بووه‌، تكامان بۆ بكه‌ له‌لای په‌روه‌ردگارت، ئایا نابینی ئێمه‌ له‌چ حاڵێكداین؟ ئایا نابینی چی یه‌خه‌ی گرتووین؟ منیش ڕاده‌په‌ڕم و دێمه‌ ژێر عه‌رش، ده‌كه‌وم به‌سوجده‌دا بۆ په‌روه‌ردگار، ئینجا خوا دڵم ده‌كاته‌وه‌ چه‌ند سوپاسگوزاریه‌ك و ستایشێكی پیرۆز ده‌خاته‌ دڵمه‌وه‌ كه‌له‌وه‌وپێش نه‌یداوه‌ به‌كه‌س، ئینجا ده‌فه‌رموێت: ئه‌ی (محمد) سه‌رت به‌رزبكه‌ره‌وه‌، داوابكه‌ ده‌تدرێتێ، تكا بكه‌ لێت وه‌رده‌گیرێت، منیش سه‌رم به‌رزده‌كه‌مه‌وه‌و ده‌ڵێم: ئه‌ی په‌روه‌ردگارم ئوممه‌تم، ئوممه‌تم ! پێم ده‌وترێ: ئه‌ی (محمد) له‌ئوممه‌ته‌كه‌ت ئه‌وانه‌ی لێپرسینه‌وه‌یان له‌سه‌ر نییه‌ له‌ده‌رگای لای ڕاستی ده‌رگاكانی به‌هه‌شته‌وه‌، بیانخه‌ ناو به‌هه‌شته‌وه‌، ئوممه‌تت له‌ده‌رگاكانی تریشا به‌شدارن له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی، سوێند به‌وه‌ی گیانی منی به‌ده‌سته‌، له‌نێوان دوو لاشیپانی ده‌رگاكانی به‌هه‌شتا به‌قه‌د نێوان مه‌ككه‌و هه‌جه‌ر پانه‌، یاوه‌كو نێوانی مه‌ككه‌و بوسرا).

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#77 2012-07-27 10:56:48

هه‌واری خاڵی
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-01-23
دواترین سه‌ردان: 2013-10-25
په‌یامه‌كان: 1177
WindowsSafari

Re: هه‌واری فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر محمد (د.خ)

(٥٨) من یه‌كه‌م كه‌سم له‌به‌هه‌شتا شه‌فاعه‌ت ده‌كه‌م و، شوێنكه‌وتوانیشم له‌هه‌موو پێغه‌مبه‌ران زیاتره‌


٩١ـ عن أَنَسُ بْنُ مَالِكٍ (رضي الله عنه) قَالَ: قالَ النَّبِيُّ (صلی الله عليه وسلم): (أَنَا أَوَّلُ شَفِيعٍ فِي الْجَنَّةِ، لَمْ يُصَدَّقْ نَبِيٌّ مِنَ الْأَنْبِيَاءِ مَا صُدِّقْتُ، وَإِنَّ مِنَ الْأَنْبِيَاءِ نَبِيًّا مَا يُصَدِّقُهُ مِنْ أُمَّتِهِ إِلَّا رَجُلٌ وَاحِدٌ).

واته

(انس) كوڕی (مالك) (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ر(صلی الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (من یه‌كه‌م شه‌فاعه‌تكارم له‌به‌هه‌شتا، هیچ پێغه‌مبه‌رێك به‌قه‌د من خه‌ڵك باوه‌ڕی پێنه‌هێناوه‌ له‌ناو پێغه‌مبه‌راندا، پێغه‌مبه‌ر هه‌یه‌ له‌ناو میلله‌ته‌كه‌یدا كه‌س باوه‌ڕی پێنه‌هێناوه‌ جگه‌ له‌یه‌ك پیاو).

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#78 2012-07-27 11:32:06

هه‌واری خاڵی
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-01-23
دواترین سه‌ردان: 2013-10-25
په‌یامه‌كان: 1177
WindowsSafari

Re: هه‌واری فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر محمد (د.خ)

(٥٩)پێغه‌مبه‌ر(د.خ) داوای كردنه‌وه‌ی ده‌رگای به‌هه‌شت ده‌كات


٩٢ـ عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ (رضي الله عنه) قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم): (آتِي بَابَ الْجَنَّةِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ، فَأَسْتَفْتِحُ، فَيَقُولُ الْخَازِنُ: مَنْ أَنْتَ؟ فَأَقُولُ: مُحَمَّدٌ، فَيَقُولُ: بِكَ أُمِرْتُ لَا أَفْتَحُ لِأَحَدٍ قَبْلَكَ).

واته

(انس) كوڕی (مالك) (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ر(صلی الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: له‌ڕۆژی قیامه‌تدا دێمه‌ ده‌رگای به‌هه‌شت، داوای كردنه‌وه‌ی ده‌كه‌م، ده‌رگاوانه‌كه‌ ده‌ڵێ: تۆ كێیت؟ ده‌ڵێم: محمد، ده‌ڵێت: فه‌رمانم به‌ تۆ پێكراوه‌ له‌پێش تۆدا بۆكه‌سی تری ناكه‌مه‌وه‌).

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#79 2012-07-27 11:38:51

هه‌واری خاڵی
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-01-23
دواترین سه‌ردان: 2013-10-25
په‌یامه‌كان: 1177
WindowsSafari

Re: هه‌واری فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر محمد (د.خ)

(٦٠) هه‌ر پێغه‌مبه‌رێك نزایه‌كی گیرای هه‌یه‌


٩٣ـ عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ (رضي الله عنه) قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم): (لِكُلِّ نَبِيّ دَعْوَةٌ مُسْتَجَابَةٌ، فَتَعَجَّلَ كُلُّ نَبِيّ دَعْوَتَهُ، وَإِنِّي اخْتَبَأْتُ دَعْوَتِي شَفَاعَةً لِأُمَّتِي يَوْمَ الْقِيَامَةِ، فَهِيَ نَائِلَةٌ -إِنْ شَاءَ اللَّهُ- مَنْ مَاتَ مِنْ أُمَّتِي لَا يُشْرِكُ بِاللَّهِ شَيْئًا).

واته

(ابو هریره‌) (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ر(صلی الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (هه‌ر پێغه‌مبه‌رێك نزایه‌كی گیرای هه‌یه‌ هه‌موو پێغه‌مبه‌رێك په‌له‌ی كردووه‌ له‌نزاكه‌یدا به‌ڵام من نزاكه‌م شاردۆته‌وه‌ بۆ ئوممه‌ته‌كه‌م بۆ ڕۆژی قیامه‌ت كه‌(ان شاء الله)گیرایه‌ بۆ هه‌ركه‌س له‌ئوممه‌تم كه‌مردبێ و هاوه‌ڵی بۆ خوا بریار نه‌دابێ.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#80 2012-07-27 11:40:06

هه‌واری خاڵی
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-01-23
دواترین سه‌ردان: 2013-10-25
په‌یامه‌كان: 1177
WindowsSafari

Re: هه‌واری فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر محمد (د.خ)

(٦١)پاڕانه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر(د.خ) بۆ ئوممه‌ته‌كه‌ی


٩٤ـ عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَمْرِو بْنِ الْعَاصِ (رضي الله عنه): أَنَّ النَّبِيَّ (صلی الله عليه وسلم) تَلَا قَوْلَ اللَّهِ (عزة و جل) فِي إِبْرَاهِيمَ (عَلَيْهِ السَّلَام ): [رَبِّ إِنَّهُنَّ أَضْلَلْنَ كَثِيرًا مِنَ النَّاسِ فَمَنْ تَبِعَنِي فَإِنَّهُ مِنِّي ومَنْ عصاني] [إبراهيم: ٣٦] الْآيَةَ، وَقَالَ عِيسَى (عَلَيْهِ السَّلَام ): [إِنْ تُعَذِّبْهُمْ فَإِنَّهُمْ عِبَادُكَ وَإِنْ تَغْفِرْ لَهُمْ فَإِنَّكَ أَنْتَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ] [المائدة: ١٨]. فَرَفَعَ يَدَيْهِ وَقَالَ: (اللَّهُمَّ أُمَّتِي اللهم أُمَّتِي). وَبَكَى، فَقَالَ اللَّهُ (عزة و جل): يَا جِبْرِيلُ اذْهَبْ إِلَى مُحَمَّدٍ -وَرَبُّكَ أَعْلَمُ- فَسَلْهُ مَا يُبْكِيكَ؟ فَأَتَاهُ جِبْرِيلُ (عَلَيْهِ السَّلَام ) فَسَأَلَهُ فَأَخْبَرَهُ رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) بِمَا قَالَ -وَهُوَ أَعْلَمُ- فَقَالَ اللَّهُ (عزة و جل): يَا جِبْرِيلُ اذْهَبْ إِلَى مُحَمَّدٍ فَقُلْ: إِنَّا سَنُرْضِيكَ فِي أُمَّتِكَ وَلَا نَسُوءُكَ.

واته

(عبدالله) كوڕی (عمرو) كوڕی (عاص)(خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ر(صلی الله عليه وسلم) ئه‌م ئایه‌ته‌ی خوێنده‌وه‌:[ رب انهن أضللن كثيراً من الناس فمن تبعني فأنه مني ومن عصاني ] (ابراهیم:٣٦). عیساش(علیه‌ السلام) فه‌رموویه‌تی:[ ان تعذبهم فأنهم عبادك وان تغفر لهم فانك انت العزيز الحكيم ](المائده‌: ١١٨)واته‌: ئه‌گه‌ر سزایان بده‌یت ئه‌وان هه‌ر به‌نده‌ی تۆن، خۆ ئه‌گه‌ر لێشیان خۆش ببیت ته‌نها تۆ سه‌ر بڵندو دانایت.
ئنجا ده‌ستی به‌رزكرده‌وه‌و فه‌رمووی: ئه‌ی خوایه‌ ئوممه‌ته‌كه‌م ئه‌ی خوایه‌ ئوممه‌ته‌كه‌م، ئینجا گریا، خوای گه‌وره‌ به‌جوبره‌ئیلی فه‌رموو: بڕۆ بۆلای موحه‌مه‌د، خۆ په‌روه‌ردگارت زاناتره‌ ـ لێی بپرسه‌ بۆچی ده‌گریت؟ جوبره‌ئیل(علیه‌ السلام) هات و پرسیاری لێكرد: پێغه‌مبه‌ر(صلی الله عليه وسلم) ئاگاداری كرد له‌وته‌كه‌ی ئه‌ویش زاناتره‌ ـ خوای گه‌وره‌ فه‌رمووی: ئه‌ی جوبره‌ئیل بچۆ بۆلای موحه‌مه‌د پێی بڵێ: ئێمه‌ به‌رامبه‌ر به‌ ئوممه‌ته‌كه‌ت ڕازیت ده‌كه‌ین و دڵت ناشكێنین.


٩٥ـ عَنْ جَابِرٍ (رضي الله عنه): أَنَّ الطُّفَيْلَ بْنَ عَمْرٍو الدَّوْسِيَّ أَتَى النَّبِيَّ (صلی الله عليه وسلم) فَقَالَ: يَا رَسُولَ اللَّهِ هَلْ لَكَ فِي حِصْنٍ حَصِينٍ وَمَنْعَةٍ؟ قَالَ: حِصْنٌ كَانَ لِدَوْسٍ فِي الْجَاهِلِيَّةِ، فَأَبَى ذَلِكَ النَّبِيُّ (صلی الله عليه وسلم) لِلَّذِي ذَخَرَ اللَّهُ لِلْأَنْصَارِ، فَلَمَّا هَاجَرَ النَّبِيُّ (صلی الله عليه وسلم) إِلَى الْمَدِينَةِ هَاجَرَ إِلَيْهِ الطُّفَيْلُ بْنُ عَمْرٍو، وَهَاجَرَ مَعَهُ رَجُلٌ مِنْ قَوْمِهِ، فَاجْتَوَوُا الْمَدِينَةَ فَمَرِضَ فَجَزِعَ، فَأَخَذَ مَشَاقِصَ لَهُ فَقَطَعَ بِهَا بَرَاجِمَهُ، فَشَخَبَتْ يَدَاهُ حَتَّى مَاتَ، فَرَآهُ الطُّفَيْلُ بْنُ عَمْرٍو فِي مَنَامِهِ، فَرَآهُ وَهَيْئَتُهُ حَسَنَةٌ، وَرَآهُ مُغَطِّيًا يَدَيْهِ، فَقَالَ لَهُ: مَا صَنَعَ بِكَ رَبُّكَ؟ فَقَالَ: غَفَرَ لِي بِهِجْرَتِي إِلَى نَبِيِّهِ (صلی الله عليه وسلم)، فَقَالَ: مَا لِي أَرَاكَ مُغَطِّيًا يَدَيْكَ؟ قَالَ: قِيلَ لِي: لَنْ نُصْلِحَ مِنْكَ مَا أَفْسَدْتَ. فَقَصَّهَا الطُّفَيْلُ عَلَى رَسُولِ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم): (اللَّهُمَّ وَلِيَدَيْهِ فَاغْفِرْ).

واته‌

جابر(خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: (طفیل) كوڕی (عمرو الدوسی) هات بۆ خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر(صلی الله عليه وسلم)وتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله عليه وسلم) ئایا قه‌ڵایه‌كی قایمت ناوێ كه‌بتپارێزێت؟ ڕاوی ده‌ڵێ: ئه‌و قه‌ڵایه‌ هی ده‌وس بوو له‌سه‌رده‌می نه‌فامیدا، پێغه‌مبه‌ر(صلی الله عليه وسلم) ڕازی نه‌بوو، به‌وچوونه‌ چونكه‌ خوا ڕێزی ئه‌و كۆچه‌ی بۆ پشتیوانه‌كانی هه‌ڵگرتبوو، كاتێ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله عليه وسلم) كۆچیكرد بۆ مه‌دینه‌(طفیل)كوڕی (عمرو) كۆچی كرد بۆلای، پیاوێكیش له‌هۆزه‌كه‌ی له‌گه‌ڵیا كۆچی كرد، حه‌زیان له‌مه‌دینه‌ نه‌بوو له‌وێ نه‌خۆش كه‌وتبوو و بێزاربوو، تیرێكی پێبوو به‌سه‌ری تیره‌كه‌ كڵاوه‌ی سه‌رپه‌نجه‌كانی خۆی بڕی، خوێنی ده‌سته‌كانی به‌ربوون هه‌تا مرد.
(طفيل)كوڕی (عمر) له‌خه‌ویا ئه‌و پیاوه‌ی بینی به‌دیمه‌نێكی جوانه‌وه‌ به‌ڵام ده‌سته‌كانی داپۆشراوبووه‌، پێی وتووه‌: په‌روه‌ردگارت چی لیكردی؟ ده‌ڵێ: به‌كۆچكردنم بۆلای پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی(صلی الله عليه وسلم) لێم خۆشبوو ده‌ڵێ وتم: ئه‌ی بۆچی ئاوا ده‌ستت داپۆشراوه‌؟ (طفيل) بۆ پێغه‌مبه‌ری گێرایه‌وه‌، پێغه‌مبه‌ر(صلی الله عليه وسلم) فه‌رمووی: (خوای گه‌وره‌ له‌ده‌سته‌كانیشی خۆش ببه‌).

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net