.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1











مردن نه‌بوایه "ژیان هه‌موو جوانیه‌کانی له‌ده‌ست ده‌دا"
مردن نه‌بوایه
له‌پۆلی دووه‌می ناوه‌ندی بووم ، ده‌رسیان له‌باوه‌ڕ به‌فریشته‌کان بوو .باسی ئه‌وه‌م بۆ ده‌کردن که فریشته‌کان هیچ خراپه‌کاری و گوناهێک ناکه‌ن ، هه‌رچیه‌ک که‌ده‌یکه‌ن په‌رستش و به‌ندایه‌تییه بۆ خودا.
(ئۆیا) هه‌لسایه سه‌رپێ و وتی :
- به‌ڵام مامۆستا ! ئایا ئیسرائیل له‌مه به‌ده‌ر نییه؟
-بۆچی کچه‌که‌م؟
- له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که گیانی مرۆڤ ده‌کێشێت ، ڕوح له‌لاشه‌ی هه‌موو مرۆڤێک جیا ده‌کاته‌وه دهیانمرێنێ ئایا به‌مه‌ش ده‌وترێ کاری چاک؟
- ئه‌ی بۆنا کچی خۆم ؟! مردنیش بۆخه‌ڵکی خێری تێدایه.
گشت قوتابییه‌کان که‌وتنه نێو پاکیزه‌ییه منداڵانهکهیان واگوێان ڕادێرابوو هه‌ناسه‌یان له‌خۆیان بڕیبوو.
دووباره ووتم :
- مردن شتێکی باشه ، چاکه‌یه‌کی خودایه به‌رامبه‌ر مرۆڤه‌کان .
کاتێک دهمیویست باسه‌که به‌م شێوه‌یه پوخت بکه‌مه‌وه قوتابییه‌کان و به‌تایبه‌ت کچه‌کانیش ڕووخساریان شێوابوو، ترسی ناخیان له‌ڕوویان ڕه‌نگی ده‌دایه‌وه، به‌ڵام باش گوێیان ڕادێرابوو.
وتم :
- تاوێک بیر بکه‌نه‌وه ، ئه‌گه‌ر پیره‌کان نه‌مردنایه چی ڕووی ده‌دا؟
وه‌ڵام به‌دوای وه‌ڵامدا ده‌هات :
- کێ چاوی به‌م هه‌مووخه‌ڵکه ده‌بوو که پێویستیان به چاودێرییه، مردن نه‌بوایه ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی که‌کاریان ده‌کرد و شتیان به‌ده‌ست ده‌هێنا له‌کورتی ده‌دا، ئه‌وانه‌ش که‌له‌سه‌ر حازرهکی ده‌یانخوارد نه‌یانده‌توانی هیچ کارێك بکه‌ن و له‌سه‌ر ئه‌وه‌شه‌وه پێویستان به چاولێبوردن زیادی ده‌کرد . جا چۆن ڕیز و خۆشه‌ویستیمان بۆ ئه‌مانه به‌رده‌وام ده‌بوو، که‌ئاوا بار ده‌بوون به‌سه‌رمانه‌وه ؟چۆن که‌سانێک کهتاههتایه به‌سه‌رمانه‌وه ده‌بوون؟ ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی رۆژ به‌رۆژ حاڵیان شپرزه‌تر ده‌بوو ،ده‌ستیان ده‌که‌وته له‌رزه‌و چاویان له‌بینین ده‌که‌وت نانیان پێنه‌ده‌خورا ئاویان پێنهدهخورایهوه . خواردن و خواردنه‌وه‌یان به‌سه‌رخۆیاندا ده‌ڕشت .ههربهوهندهش بوه‌ستایه باش بوو ، نه‌یان ده‌توانی بچنه سه‌رئاویش رۆژ به‌رۆژ ئه‌م ژیانه بۆیان زه‌حمه‌تر دهبووو وای لێده‌هات له‌قه‌ره‌ی نه‌یه‌ن، ئێستا ئێوه بڵێن ، ئایا ژیانێکی واخۆشتره یان مردن؟
- ئینجا مه‌گه‌ر مردن بۆکه‌سێک که به‌موسوڵمانی ژیابێت و به موسوڵمانیشمردبێت خراپه؟ ئایا بۆکه‌سێک که به‌سه‌ربه‌رزی دینداریه‌وه ده‌ژیی و پاشانیش هه‌ر به‌باوه‌ڕداری سه‌رده‌نێته‌وه مردن ڕوداوێکی پڕ له‌مه‌ترسییه؟وای لیهات خۆیان که‌وتنه وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌که :
- نه‌خێر مامۆستا ! بۆوهها که‌سێک مردن ڕزگاربوونه له‌ژیانێکی پڕ له‌ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه و چوونه به‌ره‌و به‌هه‌شتی پڕ له‌خۆشی و کامه‌رانی .
به‌م جۆره بۆمڕوونکردنهوه که‌مردن بۆ گه‌لێک به‌ساڵاچوو و نه‌خۆش که به‌ده‌ست ئێش و ئازاره‌وه ناڵه‌یانه ڕزگاربوونه . چ جای ئه‌وه‌ی ئه‌و که‌سه به‌جۆرێک ژیابێت قیامه‌تی بردبێته‌وه ئه‌وه بۆی ده‌بێته ده‌روازه‌ی به‌خته‌وه‌ری ئاسوده‌یه‌کی نه‌بڕاوه، که‌واته ئیسرائیل کارێکی خراپ ناکات ، به‌ڵکو پاسه‌پۆرتی به‌هه‌شت ده‌داته ده‌ستی مرۆڤی باوه‌ڕدار ڕایده‌گه‌یه‌نێت که ئه‌رکداریی و ڕه‌نجبه‌ریی دونیا به‌کۆتا هاتووه‌و کاتی پاداشت وه‌رگرتنه‌وه‌ی نه‌بڕاوه هاتووه.
- ده ئێستا ئێوه بڵێن:
ئایا ئه‌و گه‌وره فریشته‌یه‌ی ناوی ئیسرائیله ، چاکه له‌گه‌ڵ ئاده‌میزاد ده‌کات یاخود خراپه؟
* * 
کارمــان به‌م قسانه ، نـــاسینی خوایه
ئه‌و ڕووحهمان که لــه جهستــرمانـدایه
ڕؤژێــــــــــــــــک دادێ ، ده‌ردێ و ده‌ڕوا
چۆن مه‌ل لهقهفهسهوه ده‌چێ به‌هه‌وا
سه‌رچاوه "کتێبی یاداشتنامه‌ی مامۆستایه‌ک"
تایبه‌ت به " کوردژین" .. "شازاده-شه‌نێ"


له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌سته‌کانت خۆش بێت (شازاده شه‌نێ) خان بابه‌تێکی زۆر جوانه، هه‌رسه‌رکه‌وتو بیت به‌ڕێزم.
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌سته‌كانت خۆشبیت shazada-shane به راستی بابه‌تیكی زۆرزۆر جوانه خواپاداشتی به‌خێرت بداته‌وه
ئایا ئه‌و گه‌وره فریشته‌یه‌ی ناوی ئیسرائیله ، چاکه له‌گه‌ڵ ئاده‌میزاد ده‌کات یاخود خراپه؟
بێگومان مردنیش نیعمهتێكهله نیعمه‌ته‌كانی خوای مه‌زن گه‌ر ئێمه بناغه‌یه‌كی باشمان هه بێت بۆدواڕۆژ
خۆ خودای مه‌زن نه‌یگوتوه به‌س هه‌ژاره‌كان بمرن!!!!!!مردن ڕێگایه‌كه هه‌مومان ده‌بێ پێیدا ڕهتبین
بۆیه ئیزرائیل چاكهلهگهڵ ئینسان ده‌كات وه له كۆتاییدا ڕۆحی خۆشی ئه كێشێت
دووباره ده سته‌كانت خۆشبیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه




دةستت خؤشبيت هاوري كيان بابةتيكي زؤر جوانت هةل بزاردووة
هيواي سةركةوتنت بؤ دةخوازم
كاتت شاد
له‌سه‌ر هێڵ نییه






dastakant xosh bet shazada shane gyan babatekt zor jwan w sarnj rakesh bw taman drezh bet basaqa hiway bardawamit bo axwazm w be bashman nakit la babata jwanakant har bzhet baqwrban
له‌سه‌ر هێڵ نییه








dastu chawt xosh xatu shane babatiki zor jwanbu ... sarkatu bet ...xwae gawra padashtt batwa


له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت هاورێیانم زۆر زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان به‌هیوای بهدڵبونتان و سودی گشتی بۆ هه‌موو لایه‌کتان ..
سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان دووباره هه‌ربژین به‌شادی و ته‌مه‌ن درێژبن ..
شاد و به‌خته‌وه‌ربن..
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
