.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













یاریگا///- پیێر لویجی کۆلینا له‌دایکبووی 13ـی 2ـی 1960ـه.ناوبژیوانێکی پێشووی تۆپی پێی ئیتاڵیه.به‌باشترین ناوبژیوان له‌مێژووی تۆپی پێ-دا دانراوه.
ئه‌و هیچی لهئهستێرهکان که‌متر نه‌بوو و ناوبانگ و شۆره‌تی له‌ئاستی باشترین یاریزانانی جیهان بوو،ڕوخسار و شێوه‌ی ئه‌و له زه‌ینی هه‌موو هانده‌ر و بینه‌رێکی تۆپی پێ-دا چه‌سپیوه و ته‌نها به‌بینینی وێنه و ڕوخساری،دێته‌وه خه‌یاڵت که باشترین ناوبژیوانه تاکو ئێستا تۆپی پێ به‌خۆیه‌وه دیبێتی.
کۆلینا له بۆڵۆنیا له‌دایکبووه و له زانکۆیه‌کی نێوخۆی خوێندویه‌تی وزانستی ئابووری له‌ساڵی 1984 ته‌واوکردووه. له‌هه‌ڕه‌تی لاوی‌دا یاریی تۆپی پێی ده‌کرد و له یانه‌یه‌کی میلی یاریزانی هێڵی به‌رگری بوو،به‌ڵام له‌ساڵی 1977 خۆی له ناوبژیوانیدا بینیه‌وه،پاش ئه‌وه‌ی هه‌ستی کرد که به‌هره‌یه‌کی تێدایه و توانای له‌ئه‌ستۆگرتنی به‌رپرسیارێتییه‌کی له‌وشێوه‌ی هه‌یه.
له‌ماوه‌ی سێ ساڵ ناوبژیوانیدا به‌رزترین و گرنگترین یارییه‌کانی هه‌رێمه‌کانی پێده‌سپێردرا،و له‌هه‌مانکاتدا خزمه‌تی سه‌ربازی ته‌واوکرد.
له 1988،به‌خێراییه‌کی زۆر هه‌نگاوی ده‌نا و بووه ناوبژیوانی خولی پله سێی نیشتیمانی،دواتر خوله‌کانی C1 و C2 “پله سێ و پله چوار”ـی بڕی.دوای سێ ساڵ،به‌هۆی لێوه‌شاوه‌ییه‌وه به‌رزکرایه‌وه بۆ خولی پله دووه‌کان و دواتر خولی پله یه‌که‌کان”کاڵچیۆ”.
له‌و ساڵانه‌دا،کۆلینا تووشی نه‌خۆشی (ئه‌ڵۆپیشا)[1] بوو،که بووه هۆیوهرینی مووه‌کانی سه‌ری به‌شێوه‌یه‌کی کت‌وپڕ و خێرا،که‌ئه‌مه‌ش دیمه‌نێکی نوێی به ڕووخساری به‌خشی و نازناوی کۆجاک[2] ـی پێبه‌خشرا.
له‌ساڵی 1995،دوای ئه‌وه‌ی 43 یاریی فه‌رمی له خولی ئیتاڵی به‌ڕێوه‌برد،ناوی خرایه لیستی ناوبژیوانانی یه‌کێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی”فیفا”ـه‌وه.پێنج یاریی له ئۆڵۆمپیادی 1996 به‌ڕێوه‌برد که یاریی کۆتایی نێوان نیجیریا و ئه‌رجه‌نتین یه‌ک له‌و یارییانه بوو.یاریی کۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌کانی 1999 ـی نێوان مانچسته‌ر یونایتد و بایه‌رن میونشن-ی به‌ڕێوه‌برد،که کۆلینا ئه‌و یارییه‌ی به‌یه‌کێک له‌و یارییه لهیادنهکراوانه دانا که بۆ هه‌میشه له بیر و هزری ده‌مێننه‌وه به‌هۆی ئه‌و هوتاف کێشان و ده‌نگه ناڕه‌زاییانه‌ی له‌دژی به‌رزبوونه‌وه له کۆتایی یارییه‌که‌دا.له‌و یارییه‌دا کۆلینا چوار خوله‌ک کاتی زیادکراوی هه‌ژمارکرد،تاکو ئه‌و کاته بایه‌رن میونشن 1-0 له‌پێشه‌وه‌بوو به‌گۆڵێکی ماریۆ باسله‌ر که له‌سه‌ره‌تایی یارییه‌که‌دا تۆماریکرد.به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کی
چاوه‌ڕواننه‌کراو یانه ئینگلیزییه‌که دوو گۆڵی له‌و کاته زیادکراوه‌دا تۆمارکرد و جامه‌که‌ی له‌ئامێز گرت له یاریگای نیوکامپ له‌به‌رشه‌لۆنه.
له‌ساڵی 2002،کۆلینا گه‌یشته چڵه‌پۆپه به‌هه‌ڵبژاردنی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی یاریی کۆتایی جامی جیهانی له‌نێوان به‌ڕازیل و ئه‌ڵمانیا،له‌لێدوانێکیدا بۆ تایمزی به‌ریتانی،ئۆلیڤه‌ر کانی گۆڵچی و کاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا له‌جامی جیهانی 2002 گوتی:”کۆلینا ناوبژیوانی یه‌که‌مه له‌جیهاندا،هیچ گومانێک له‌وه‌دا نییه،به‌ڵام ئه‌و به‌خت بۆ ئێمه ناهێنێت و که‌سێکی شوومه،وانییه؟”.مه‌به‌ستی ئۆلیڤه‌رکان له‌وه ئه‌و دوو یارییهبوون که کۆلینا ناوبژیوانی تێدا کردبوو و ببووه هۆی شکستی کان،که یه‌که‌میان یاریی کۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپای 1999بوو که ئۆلیڤه‌ر کان گۆڵچی یانه ئه‌ڵمانییه‌که بوو و ئه‌و یارییه‌یان 2-1 به مانچسته‌ر یونایتد دۆڕاند،هه‌روه‌ها یاریی دووه‌میان دۆڕانی هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل بوو له کۆتا یاریی جامی جیهانی 2002.
له‌ساڵی 2003،دوو کتێبی بڵاوکرده‌وه،که یه‌که‌میان ژیاننامه‌ی خۆی وئه‌وه‌ی دیکه به‌ناوی (The Rules of the Game)ـه که مه‌به‌ستت لێی یاساکانی کاری ناوبژیوانییه و له دوو توێی ئه‌و کتێبه‌دا باسیان لێوه ده‌کات.
پاشتر یاریی کۆتایی جامی یه‌کێتی ئه‌وروپا(خولی ئه‌وروپی ئێستا)ـی له‌نێوان هه‌ردوو یانه‌ی مارسیلیا و ڤالانسیا به‌ڕێوه‌برد له 2004. جامی وڵاتانی ئه‌وروپای 2004(یۆرۆی 2004) دوا پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی کۆلینا بوو.به‌هۆی تێپه‌ڕینی ته‌مه‌نی له 45 ساڵ له ساڵی 2005 که به‌پێی یاساکانی فیفا ده‌بێت له‌و ته‌مه‌نه‌دا ناوبژیوان واز له‌کاره‌که‌ی بهێنێت.دوا یاریی نێوده‌وڵه‌تی که کۆلینا به‌ڕێوه‌ی برد له‌نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال و سلۆڤاکیا بوو له‌چوارچێوه‌ی یارییه‌کانی پاڵاوتن بۆ گه‌یشتن به کۆتاییه‌کانی جامی جیهانی 2006 له یاریگای”ئیستادیۆ دا لوز”له
لیشبۆنه.
هه‌رچه‌نده IFF(یه‌کێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا)گۆڕانکاریی تایبه‌تی له‌یاساکانی کرد به‌وه‌ی ته‌مه‌نی پێویستی بۆ وازهێنانی ناوبژیوانان بۆ 46 ساڵ گۆڕی تاکو کۆلینا بتوانێت وه‌رزێکی دیکه‌ش به‌رده‌وامبێت له‌کاره‌که‌ی،به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌کی که‌م کێشه‌یه‌ک له‌نێوان IFF و کۆلینا ڕوویدا به‌هۆی ڕێکه‌وتنی کۆلینا له‌گه‌ڵ کۆمپانیای ئۆپڵ(Opel)تاکو ببێته سپۆنسه‌ریان و ڕیکلامیان بۆ بکات،له‌هه‌مانکاتدا کۆمپانیای Opel سپۆنسه‌ری یانه‌ی ئه‌یسی میلان بوو،ئه‌وه‌ش بووه جێی مشت‌ومڕ و ناڕه‌زایی به‌رپرسانی یه‌کێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا،بۆیه له‌زۆرێک له‌یارییه گرنگه‌کان کۆلینا
لهناوبژیوانیهتیی کردنی لابرا.وه‌کو وه‌ڵامێکیش بۆ ئه‌وه،کۆلینا بڕیاریی وازهێنانی له کاری ناوبژیوانی هێنا،یه‌کیه‌تیی ناوبژیوانانی خولی ئیتاڵی ناڕه‌زاییان به‌بڕیاره‌که‌ی کۆلینا ده‌ربڕی و ڕه‌تیانکرده‌وه که خانه‌نشینی بکه‌ن،به‌ڵام “کۆجاک”له‌بڕیاره‌که‌ی پاشگهزنهبۆیهوه.
دواتر ناوبژیوانی یارییه دۆستانه خێرخوازییه‌کانی مانگی 5ـی 2006 و مانگی 9ـی 2008 ـی کرد که له‌مه‌ی دوایینیان له‌خوله‌کی 21 که‌وته سه‌ر زه‌وی و نه‌یتوانی یارییه‌که ته‌واوبکا.دوا یاریی که کۆلینا ناوبژیوانی کرد یارییه‌کی دۆستانه‌ی خێرخوازیی بوو له 6/6/2010.
کۆلینا به‌هۆی سه‌رکه‌وتووی له به‌ڕێوه‌بردنی یارییه‌کان بووه یه‌کێک له‌به‌ناوبانگترین ئه‌ستێره‌کانی جیهانی تۆپی پێ و له‌ساڵی 2005 له‌گه‌ڵ تیری هێنری و فرانچسکۆ تۆتی،وێنه‌که‌ی له‌سه‌ر به‌رگ-که‌ڤه‌ر(Cover)ـی یاریی به‌ناوبانگی ئه‌لیکترۆنی Pro Evolution Soccer 4 نه‌خشێنرا.
ئه‌وه شتێکی ئاسایی نه‌بوو،چونکه هه‌میشه له‌سه‌ر به‌رگی ئه‌و یارییه ڤیدیۆییانه ته‌نها وێنه‌ی یاریزانان و ڕاهێنه‌ران(ئه‌ویش زۆر به‌که‌می) ده‌بینرا.هه‌رچه‌نده وێنه‌که‌ی کۆلینا به‌ته‌نها له‌به‌رگی پێشه‌وه‌ی ئه‌و یارییه وهرزشییهبوو له وه‌شانی پێشووتریدا واتا Pro Evolution Soccer 3،هه‌رچه‌نده یه‌که‌مجاریش بوو به‌ڵام ڕوخساری وی نامۆ نه‌بوو و هه‌موو هه‌وادارێکی تۆپی پێ ده‌یناسییه‌وه.هه‌ر به هۆی شێوه‌ی ناسراویه‌وه(لای بینه‌رانی تۆپ پێ)بووه هۆی چوونی کۆلینا بۆ نێو جیهانی بازرگانی،له‌کاتی جامی جیهانی 2006 کۆلینا ڕیکلامی بۆ هه‌ردوو کۆمپانیای ئه‌دیداسی ئه‌ڵمانی و ماسته‌ر کارت Master card ده‌کرد.
کۆلینا هه‌رچه‌نده ناوبژیوان بوو و له‌نێو جیهانی تۆپی پێ ـدا بوو،به‌ڵام خۆشه‌ویسترین یاریی وه‌رزشی کۆلینا تۆپ باسکه‌یه،و هانده‌رێکی سه‌رسه‌خت و له‌مێژینه‌ی یانه‌ی فۆرتیتودۆ بۆڵۆنیا(Fortitudo Bologna)ـیه،که یه‌کێکه له‌باشترین و به‌هێزترین یانه‌کانی تۆپی باسکه له ئه‌وروپادا.له 25ـی 1ـی 2010 کۆلینا به‌شداربوو له‌یارییه‌کی دۆستانه‌ی خێرخوازی بۆ یارمه‌تییدانی قوربانیان و زیانلێکه‌وتووانی بومه‌له‌رزه‌که‌ی هایتیی،یارییه‌که له‌نێوان هاڕێکانی زێدان و ڕۆناڵدۆ و یانه‌ی به‌نفیکا بوو له لیشبۆنه‌ی پورتوگال.
هه‌ر له 2010،کۆلینا گێمی یه‌که‌می یارییه‌کی دیکه‌ی دۆستانه‌ی به‌ڕێوه‌برد له‌نێوان ئه‌ستێره‌کانی تۆپی پێی ئینگلته‌را و ئه‌ستێره‌کانی جیهانی.له ئه‌ستێره‌کانی ئینگلته‌رادا هه‌ریه‌ک له دێڤید سیمان،ئالان شیره‌ر،تێدی شێرینگهام،جێمی ڕێدناپ،مارتن کیۆن و نیکی بات یارییان ده‌کرد و له‌لاه‌ین هاری ڕێدناپ و برایان ڕۆبسۆن ـه‌وه ڕاهێنه‌رایه‌تی و سه‌رپه‌رشتی ده‌کرا.له ئه‌ستێره‌کانی جیهانیش یانز لیمان،هێنریک لارسۆن،زینه‌دین زێدان،ڕایان گیگز،لویس فیگۆ و سامی هیپیا یارییان ده‌کرد و له‌لاه‌ین کینی داگلیش،ئا‌یان ڕاش و ئێریک هاریسۆنه‌وه سه‌رپه‌رشتی و ڕاهێنه‌رایه‌تی ده‌کرا.گێمی دووه‌می ئه‌و یارییه له‌لایه‌ن مارک کلاتێنبێرگی ناوبژیوانی ئینگلیزییه‌وه به‌ڕێوه‌بردرا.
له 5/7/2010 کۆلینا بووه ئه‌مینداری یاسایی یه‌کێتی تۆپی پێی ئۆکرانیا.هه‌روه‌ها تاکو مانگێک پێش ئێستا که پۆستی دیاریی کردنی ناوبژیوانانی خولی ئیتاڵی هه‌بوو،وازی لێهێنا به‌هۆی وه‌رگرتنی پۆستی دیاریی کردنی ناوبژیوانانی خولی پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا که له‌لایه‌ن یه‌کێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا(یوفا)ـه‌وه پێی سپێردرا.
ژیانی تایبه‌تیی
کۆلینا له‌ساڵی 1988 له ڤێرسیلیا خێزانی داهاتووی خۆی بۆ یه‌که‌مجار بینی.پاش ماوه‌یه‌ک پێکه‌وه ژیان له شارۆچکه‌ی ڤیاریجۆ،چوونه نێو که‌ژاوه‌ی هاوسه‌رگیری،کۆلینا دوو کچی هه‌یه.
له‌دوای وازهێنانی یه‌کجاره‌کییه‌وه له جیهانی تۆپی پێ و ناوبژیوانیی،وهکوئامۆژگاریی کارێکی دارایی کار ده‌کات.
له‌دوای به‌ڕێوه‌بردنی یارییه‌کی قۆناغی دووه‌می جامی جیهانی 2002 له‌نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی یابان و تورکیا،کۆلینا ناوبانگێکی زۆری له یابان په‌یداکرد و به‌رده‌وام له تیڤییه‌کان و به‌رهه‌مه‌کانی کۆمپانیای تاکۆیاکی به‌دیار ده‌که‌وت.
هه‌روه‌ها له تورکیاش ناوبانگێکی تایبه‌تی هه‌یه و که‌سێکی خۆشه‌ویسته له‌لای تورکییه‌کان،چونکه هیچ تیمێکی تورکی،چی هه‌ڵبژارده‌ی تورکیا یاخود هه‌ر یانه‌یه‌کی ئه‌و وڵاته،هیچ یارییه‌کیان نه‌دۆڕاندووه که پیێر لویجی کۆلینا به‌ڕێوه‌ی بردبێت.
خه‌ڵات و نازناوه‌کان
باشترین ناوبژیوانی جیهان(6 جار):
1998،1999،2000،2001،2002،2003
وه‌رگری خه‌ڵاتی دکتۆرای شانازیی(فه‌خری)له ساڵی 2004،که‌له‌لایه‌ن زانکۆی هاڵ ـه‌وه پێی به‌خشرا وه‌کو”ڕێزلێنانێک بۆ ناودارکردن و خزمه‌تکردنی جیهانی تۆپی پێ و وه‌رزش به‌گشتی”.
چی له‌باره‌ی پیێر لویجی کۆلیناوه وتراوه؟
ده‌یڤد بێکهام:به‌بڕوای من کۆلینا باشترین ناوبژیوانه له‌مێژووی تۆپی پێدا(ئه‌م وته‌یه‌ی بێکهام له‌سه‌ر به‌رگی کتێبه‌که‌ی کۆلینا ده‌رباره‌ی کاری ناوبژیوانی نووسرابوو).
جۆزێف سێپ پلاته‌ر(سه‌رۆکی فیفا):تۆپی پێ هه‌رگیز ناوبژیوانێکی دیکه‌ی وه‌کو کۆلینا دروست ناکاته‌وه.
زه‌ینه‌دین زێدان:ده‌بێت ناوی کۆلینا له‌گه‌ڵ مارادۆنا و پیلێ و ئه‌فسانه‌کانی تۆپی پێ بهێنرێت،چونکه ئه‌وه‌ی کۆلینا کردوویه‌تی،هیچی له‌وه‌ی مارادۆنا و پیلێ و ئه‌ستێره‌کانی دیکه که‌متر نییه.
ڕۆناڵدۆ:به‌درێژایی ژیانی وه‌رزشییم،ناوبژیوانێکی وه‌کو کۆلینام نه‌بینیوه،ئه‌و زیاد له دوو چاوی هه‌یه و هه‌موو جوڵه‌یه‌کی نێو یاریگا ده‌بینێت.
میشێل پلاتینی(سه‌رۆکی یه‌کێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا):ئه‌گه‌ر هه‌موو ناوبژیوانانی تۆپی پێ له‌هه‌مان ئاستی کۆلینا بووایه‌ن،هیچ که‌سێک هیچ کاتێک باسی له‌به‌کارهێنانی ته‌کنه‌لۆژیا له تۆپی پێ نه‌ده‌کرد.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
[1] ئه‌ڵۆپیشا نه‌خۆشییه‌که که کت‌وپڕ ده‌بێته هۆی وه‌رینی مووی ته‌واوی جه‌سته له ماوه‌یه‌کی تا ڕاده‌یه‌ک که‌مدا.
2-کۆجاک به‌رنامه‌یه‌کی ته‌له‌ڤیزیۆنی ئه‌مریکیی به‌ناوبانگه ،له‌لایه‌ن پێشکه‌شکاری به‌ناوبانگ تێللی ساڤاناس ـه‌وه ئاماده و پێشکه‌ش ده‌کرێت که شێوه و ڕوخساری به کۆلینا ده‌چێت.


له‌سه‌ر هێڵ نییه