❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / دانپێنانەكەی(هێڤی)لەیەكەم شەوی بووكێنیدا..!!

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-08-11 18:14:05

جاوشين90
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: HAWINA HAWARE DUKAN
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-05-10
دواترین سه‌ردان: 2013-01-29
په‌یامه‌كان: 779
WindowsXPMSIE

دانپێنانەكەی(هێڤی)لەیەكەم شەوی بووكێنیدا..!!

پاش دوودڵییەكی زۆر ئاخیرییەكەی (هێڤی) بڕیاریدا نهێنییەكەی خۆی بدركێنێ!
شەو كاتژمێر گەیشتبووە دووی دوای نیوەشەو هێڤی هەر لە خەیاڵ و بیركردنەوەی ئەوە دابوو ئاخۆ بڕیار بدات، نەدات، نهێنییەكەی ئاشكرا بكات، یان هەر بەیەكجارەكی واز لە بیرۆكەی مێرد كردنەكەی بهێنێ، دۆشداما بوو بڕیاریكی وەها بڕیارێكی ترسناك و چارەنووسساز بوو . ئاخر ئاسان نییە نهێنی وەها مەترسیدار و گەورە ئاشكرا بكەی، نەیدەزانی چیبكات !! دەستی دایەوە مۆبایلەكەی بۆ ئەوەی قسە لەگەڵ (برزۆ)ی خۆشەویستی بكات، مۆبایلەكەی كردەوە و خستییە سەر ناوی برزۆ و كرتەیەكی لەسەر كرد و چەند چركەیەك وەستا و هەر زوو كرتەی رەتكردنەی لێدا و پێوەندییەكەی پچڕاند . پتر لە دە جاران ئەو كارەی كردبوو .هەناسەیەكی قووڵی هەڵكێشا و دڵی زۆر تووند بوو . بڕیاری دا بخەوێت، لە دڵی خۆیدا وتی : دەی خۆ بەو یەك دوو رۆژەش چ نابێت با یەك دوو رۆژێكی تریشی پێبچێت ئینجا بێ سێودوو هەرچیم هەبووە ونەبووە، چیم لێ روویداوە بە راشكاوی و بەبێ دوودڵی هەمووی پێدەڵێم ئەوسا ئەویش خۆی و خوای خۆی . چەرچەفەكەی بەخۆیدادا و چاوەكانی نووقاند، چەند خوولەكێكی پێچوو، هەندێك خۆی وەڕگێڕا و ئەمسەر و ئەو سەری كرد نەخێر خەوی چی تازە خەو لەچاوی تۆراوە .نووكەیەكی بۆ (هەتاو)ی دەستەخوشكە هەر نێزیكەكەی لێدا، بەڵكو قسەیەكی لەگەڵدا بكات و بەگفتوگۆیان بگاتە بڕیارێكی یەكلاكەرەوە . دوای چەند خولكێك وەستان ئەویش وەڵامی نەبوو، زانی نووستووە . لەولاشەوە هەفتەیەك زیاتر بوو، كە برزۆ هەموو رۆژ لێیدەپرسی كە چیبوو وەڵامی داواكەی ناداتەوە، برزۆ پێیدە ووت : هێڤی من یان زەواج لەگەڵ تۆدا دەكەم یان بەژیانم ژن ناهێنم . هێڤی ئەو شەوە تەواو وەڕس ببوو، ناچار لەدڵی خۆیدا دوا بڕیاری داو كۆتایی بەو ململانێییە دەروونییەی هێنا و چارەنووسی خۆی دایە دەست قەدەر.
شەوی بووكێنی و بەسەر هاتەكەی هێڤی
بەیانی رۆژی دواتر دەوری كاتژمێر دە و نیو بوو، كە لەگەڵ تەپەتەپی دەرگای ژوورەكەی وەئاگا هات و هەڵسا دەرگاكەی كردەوە، بینی دایكیەتی، دایكی سەرنجێكی پڕ دیقەتی لێدا و پێیوت كچم چییە ئەوە بۆچی نەدەرگا دەكەیەوە و نەلە خەویش هەڵدەستی ؟ تۆ دەزانی كاتژمێر چەندە، كەی دەوام بەمشێوەیە دەبێ، هێڤی سەیرێكی كاتژمێرەكەی سەر دیوارەكەی كرد و دەستی دایە مۆبایلەكەی و تەلەفۆنێكی بۆ هەتاو كرد دوای كەمێك هەتاو وەڵامی دایەوە، پاش چاك و چۆنی داوای لێكرد لەفەرمانگە مۆڵەتی بۆ وەربگرێت . ئینجا تەلەفۆنی بۆ برزۆ كرد و بریارەكەی خۆی پێووت . ئێوارە لەگەڵ برزۆ یەكتریان دیت و یەك دوو كاتژمێرێك پێكەوە بوون و مەسەلەی داخوازی كردن و مارە كردن و ماڵ و حاڵ و زۆر شت تریان بڕاندەوە . . دوای هەفتەكە هەموو شتێك تەواو بوو، داخوازی كرا و خێزانی هەردوولا پێكهاتن و ئاهەنگی مارەبڕینیش بەخۆشییەوە ساز كرا و رۆژی پینجشەمیش بۆ رۆژی گواستنەوە دیاریكرا . بەدرێژایی ئەو چەند رۆژە برزۆ هەر لەنێو خۆشی خۆیدایە و ئەویش غەرقی نێو خەیاڵاتی خۆی ببوو . رۆژی پێنجشەمە هات و ماڵی زاوا هێڤیان بردە ساڵۆن و وەك بووك رازاندیانەوە، لەنێو كەژاوەی خۆشی و بەزم و سەفایێ، زاوا هات و دەستی بووكێی گرت و چوونە ناو ئاهەنگی هەڵپەڕكێ . تا بەرەبەری ئێوارێ، بەزم و شایی بەردەوام بوو . كە ئاهەنگ گێڕان تەواو بوو، ئیدی هەردووكیان وەك بووك و زاوا چونە ئەو ئوتێلەی كە برزۆ پێشوەخت گرتبووی . شەو تا درەنگ وەختێك بە یەكەوە دانیشتن و خەریكی قسان بوون و هێڤی بەردەوام بیری لەوە دەكردەوە و لەدڵی خۆیدا دەیوت : خوایە چۆنی پێبلێم چۆن و لەچییەوە دەستپێبكەم، نیگەرانی و نا ئارامییەكەی هێڤی زیاتر و زیاتر ببوو، شپرزە و رەنگ پەڕیو بوو، ئەو سەر و سیما تێكچوونەشی وردە وردە و زۆر بەئاشكرا لە سەری دیار دەكەوت .برزۆ زانی كە هێڤی زۆر شپرزەیە، هێڤیش هەستی بەوە كرد كە خەریكە وا برزۆ بەحاڵ وباری دەزانێت، لەدڵیشی دەیووت : هەیهوو هویهوو، من لەچ حاڵێكم و ئەویش لەچ حاڵێكە، من لەترسی چییەوە شپرزەم ئەویش وا دەزانێ من لەترسییەوە شپرزەم . تەماشایەكی سەر و سیمای برزۆی كرد و ووتی : برزۆ من و تۆ دەمێكە بەدڵ و بەگیان یەكترمان خۆشدەوێت، خۆشەویستیم بۆ تۆ، سنووری نییە . برزۆ خەریكبوو قسەیەك بكات، بەڵام هەر زوو هێڤی قسەكەی پێبڕی و ووتی : تكات لێدەكەم، ئەمشەو تا قسەی خۆم تەواو نەكەم، تۆ هیچ شتێك مەڵێ . من دەمەوێ بەسەرهاتێكی خۆمت بۆ بگێڕمەوە ئینجا دوای ئەوە خۆت و ویژدانی خۆت حوكمم بەسەردا بدە . برزۆ سەیرێكی كرد و ئەو قسانەی هێڤی پێ زۆر سەیر و سەمەرە بوو، چیبووە، تا بیەوێ بۆمی بگێڕێتەوە . لەو بیركردنەوانەدا بوو كە، هێڤی دەستی بەقسە كردەوە و زنجیرەی بیركردنەوەی پچڕاند، هێڤی ووتی : خۆت دەزانی من لە زانكۆی بەغدا قوتابی بووم، سێ ساڵ پێش ئێستا كە لە پۆلی چوار بووم، كوڕێكم ناسی و پەیوەندییەكمان لە نێواندا دروستبوو، كوڕە بەڵێنی پێدام كە بێتە خوازبێنیم، هاتە ماڵیشمان كە جارێ باوكم هێشتا لە ژیاندا مابوو، رەزامەندی باوكمی وەرگرت، پاش دوو سێ مانگ هاتە خوازبێنیم، و مارەی كردم، قەول و قەرارمان وابوو هەر كە لە تاقیكردنەوەكانی كۆلێژ تەواو بوین ئاهەنگی گواستنەوەمان ساز بكەین . وا بوو رۆژانە پێكەوە پیاسەمان دەكرد، چەند جارێك بەتەنها دادەنیشتین و ئەو پەڕەكەی دەستی دەگرتم و هیچیتر . بەڵام جارێكیان كە رۆژی پێنجشەمە بوو، بردمی بۆ بەشی ناوخۆیی خۆیان، دەرفەتی وەرگرتبوو، چۆن ئەوەیان نازانم، بەهەرحاڵ دوای دانیشتن و قسە كردن لێمهاتە پێشەوە و دەستبازی لەگەڵ كردم و منیش چەندی هەوڵمدا رێگری لێبكەم، سوودی نەبوو نەمتوانی، ئەو هەر بەردەوامبوو لە دەست بۆ بردنم، ئاخیرییەكەی منیش تەسلیمی بووم و ئەوەی روویدا روویدا . كاتێك وەئاگاتمەوە دەبینم بۆخۆم جلم لەبەر داكەندراوە و نیوە رووتم، چاوم بۆ ئەویش گێڕا نەكەوتەبەرچاوم، شپرزە بووم، ئاوڕێكم بەملا وئەولادا گێڕا كاغەزێكی ئەوم بەرچاو كەوت كە نوسیبووی : من ببوورە لەوەی كە روویدا شەیتان پێكردم، بەڵام ناتوانم بتخوازم من تۆم تەڵاق دا . كەوتمە گریان و لە خۆدان لە شەرمی دایكم مەسەلەكەم داپۆشت و كە گەڕامەوە بە داكمم ووت من و ئەو لێكجیا بووینەوە چیدی نایەتەوە بەملایەدا . دایكم زۆری لە سەر رۆیی، بەڵام مەسەلەكە بڕابۆوە . ئەمە ئەو نهێنییەم بوو، كە دەمویست بۆتی باس بكەم . برزۆ چاوی پڕ ئاو ببوو، نوتقی نەما بوو قسە بكات، تەماشایەكی هێڤی كرد و هەڵسا جگەرەیەكی داگیرساند و جلەكانی لەبەر كرد و چووە دەرەوە





سةرجاوة
كولان

Kurdzhin
مؤميكم نارد تاريكت بؤ روناك بكات بةلام مؤمةكة بةغةمبارى كةرايةوة
كوتى جؤن من ئةنيرى بؤلاى كةسيك كةئةو خؤى روناكى لةمانك ئةجيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-08-11 20:41:21

Ronyas
فریشته‌ی ناز
شوێن: ☆ سليمانى☆
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-05-29
دواترین سه‌ردان: 2013-07-11
په‌یامه‌كان: 950
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: دانپێنانەكەی(هێڤی)لەیەكەم شەوی بووكێنیدا..!!

وةى كة ناخؤشة زؤر تاوانى كجةكةى تيا نية وة كورةكةش زؤر كوناحة باوةركة حةبةسام كريانم ية ت بؤى
دةستت خؤش بيت

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-55cfa7e9d6.jpg

‌
کریستالى بیده‌نگیتان بکیشن به‌ دیواره‌کانى ده‌نگدا!!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-08-11 21:02:15

SaHaND_7_10
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-20
دواترین سه‌ردان: 2012-04-27
په‌یامه‌كان: 374
WindowsXPFirefox

Re: دانپێنانەكەی(هێڤی)لەیەكەم شەوی بووكێنیدا..!!

کوره‌که‌ی توشی مه‌وقیفێکی زۆر زۆر ناخۆش کردووه‌ .................جا هه‌رچۆنێک بێت کوره‌که‌ بووه‌ قوربانی ئه‌م رووداوه‌
ئیتر خودا روحم به‌ هه‌موولایه‌کمان بکات ............!!!!!!!!!!!!!!!!!!
ده‌سته‌کانت خۆش به‌رێزم ............

Kurdzhin

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-08-12 19:45:05

جاوشين90
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: HAWINA HAWARE DUKAN
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-05-10
دواترین سه‌ردان: 2013-01-29
په‌یامه‌كان: 779
WindowsXPMSIE

Re: دانپێنانەكەی(هێڤی)لەیەكەم شەوی بووكێنیدا..!!

daste ewae zezesh    xosh bet     

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net