❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ژیانی‌ پۆلیسێك‌ كه‌ له‌كاتی‌ ده‌وامدا قاچێكی‌ له‌ده‌ستداوه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-08-12 20:12:48

جاوشين90
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: HAWINA HAWARE DUKAN
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-05-10
دواترین سه‌ردان: 2013-01-29
په‌یامه‌كان: 779
WindowsXPMSIE

ژیانی‌ پۆلیسێك‌ كه‌ له‌كاتی‌ ده‌وامدا قاچێكی‌ له‌ده‌ستداوه‌


ئا: ئاوێنه‌، هه‌ولێر


باهر تاهیر عه‌بدولروحمان ئه‌و پۆلیسه‌ په‌ككه‌وته‌یه‌یه‌ كه‌ له‌كاتی ده‌وامی فه‌رمی له‌هه‌ولێر قاچێكی شكاوه‌‌و به‌هۆی سه‌ختی شكانه‌كه‌وه‌ له‌2005 تائیستا قاچه‌كه‌ی برینی تیایه‌و وه‌ك خۆی ده‌ڵێت "پزیشكه‌كان ده‌ڵێن گه‌ر نه‌ڕۆیته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات مه‌ترسی نه‌شته‌رگه‌ریت لێده‌كرێت" وێرای ئه‌مه‌ش نه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر‌و نه‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئاماده‌نین یارمه‌تی بده‌ن.


 

روودای هاتوچۆو بریندار بوونی..

باهیر له‌سه‌ره‌تادا به‌م شێوه‌یه‌ رووداوه‌كه‌ی‌ گێڕایه‌وه‌ "شه‌وی 11/12 -3-2005 له‌كاتی ده‌وامی فه‌رمی خۆم له‌په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌ شاهێدی ئه‌و پۆلیسانه‌ی له‌ده‌وامدا له‌گه‌ڵم بوون، به‌هۆی رووداوێكی هاتووچۆ كه‌ ئێمه‌ چوینه‌ لای، ئۆتۆمبێلێكی دیكه‌ هات‌و خۆی بۆ نه‌گیرایه‌وه‌و له‌سێ پۆلیسی دا، ئه‌و شه‌وه‌ من به‌سه‌ختی بریندار بووم‌و قاچی لای چه‌پم زۆر به‌سه‌ختی شكا، دوو رۆژ دوای ئه‌م رووداوه‌ له‌نه‌خۆشخانه‌ی ژینی تایبه‌ت به‌بڕی نزیكه‌ی 500 دۆلار نه‌شته‌رگه‌رییه‌كم له‌سه‌ر حسابی خۆم ئه‌نجامدا، به‌ڵام هه‌ر سوودی نه‌بوو، دواتر 3 نه‌شته‌رگه‌ریم له‌نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ولێری فێركاری بۆ ئه‌نجامدران، به‌ڵام هه‌ر چاره‌سه‌ری نه‌بوو، دوای ئه‌مه‌ چووینه‌ به‌غداو له‌نه‌خۆشخانه‌ی جادریه‌ عه‌لی عه‌بدولحه‌سه‌ن دوو نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كردم، به‌ڵام ئه‌ویش هه‌ر سوودی‌ نه‌بوو، ئه‌و دوو نه‌شته‌رگه‌رییه‌ی به‌غداش هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆم بووو وه‌سڵه‌كانیشم ماوه‌، دوای ئه‌وه‌ش دكتۆرێكی كورد له‌ده‌ره‌وه‌ هاتبوو، چوومه‌ لای‌و ئه‌ویش به‌ دكتۆر حه‌سه‌ن كازمی ناساندم، دكتۆر حه‌سه‌ن دوو نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌نجامدام، ئیستا ئێسكه‌كه‌ی باشبووه‌، به‌ڵام پێیوتم ئه‌و گۆشت‌و پێسته‌ی تۆ توانای ئه‌وه‌ی نه‌ماوه‌ به‌رگه‌ی ئه‌و ئێسكه‌ بگرێت. دوای زیاتر له‌ساڵێك دووباره‌ قاچم هه‌ڵاوسایه‌وه‌و دكتۆر ئیسماعیل بابه‌ ره‌سوڵ نه‌شته‌رگه‌ریه‌كی بۆ كردم‌و وتی كیسێكی ئیلتهاب له‌سه‌ر ئێسكه‌كه‌ دروستبووه‌، ئه‌گه‌ر فریای گۆشت‌و پێستی قاچه‌كه‌ت نه‌كه‌ویت، ئه‌و كیسه‌ ده‌گاته‌ ئێسكه‌كه‌و ئێسكه‌كه‌ش سه‌قه‌ت ده‌بێت‌و مه‌ترسی شێرپه‌نجه‌ی لێده‌كرێت، ئه‌مه‌ ساڵ‌و نیوێك به‌ر له‌ئێستا بوو. وێرای هه‌موو ئه‌وانه‌ تائێستا چاره‌سه‌ر نه‌كراوم".

چاره‌سه‌ری له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمه‌

ئه‌و پۆلیسه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ ئێستا قاچی‌ بووه‌ته‌وه‌ به‌ برین‌و دكتۆریش ده‌ڵێت "ده‌بێت برۆیته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات یان به‌غدا"، له‌و رووه‌شه‌وه‌ وتی‌ "له‌به‌غدا چاره‌سه‌ره‌كه‌ نزیكه‌ی 8 تا 10 ملیۆن دیناری پێویسته‌و منیش توانای ئه‌و مه‌بله‌غه‌م نییه‌، بۆیه‌ داواكاریه‌كم به‌رزكرده‌وه‌ بۆ وه‌زیری ناوخۆ، جه‌نابی وه‌زیر دوای 2 جار چاو پێداخشاندنه‌وه‌ له‌سه‌ری‌ نوسیوه‌ په‌یوه‌ندی بكاته‌وه‌ به‌مه‌رجه‌ع، دوای گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ مه‌رجه‌ع، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیس له‌سه‌ری نوسیوه‌ په‌یوه‌ندی به‌ئێمه‌وه‌ نه‌ماوه‌، منیش به‌ سكرتێره‌كه‌یم وت باشه‌ من چیبكه‌م؟، وتی كه‌یفی خۆته‌ برۆ واسیته‌ بكه‌، ئێ من ده‌پرسم واسیته‌ له‌كوێ بكه‌م؟".


باهیر په‌نا ده‌باته‌ به‌ر لقی 16...

باهر باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌و جگه‌ له‌پێشمه‌رگایه‌تی، ئه‌ندامی حزبه‌و سه‌ر به‌ناوچه‌ی تارینی لقی 16 یه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ له‌ڕێگه‌ی لقی (16)ه‌وه‌ داوای هاوكاری كردووه‌ بۆئه‌وه‌ی قاچی له‌مه‌ترسی شێرپه‌نجه‌ رزگاری بێت‌و ده‌ڵێت "له‌10/2/2010 لقی 16 به‌ نوسراوێكیان ژماره‌ 102 بۆیان به‌رزكردمه‌وه‌ بۆ مه‌كته‌بی جه‌نابی سه‌رۆك، ئه‌وه‌ بوو ژماره‌ ته‌له‌فۆنێكیان پێدام‌و وتیان په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ بكه‌ره‌وه‌، ئه‌وه‌ دوای مانگ‌و نێوێك په‌یوه‌ندیم به‌مه‌كته‌بی جه‌نابی سه‌رۆك كرده‌وه‌، ئه‌وانیش وتیان داوای لێبوردن ده‌كه‌ین ناكرێت"، ئه‌و پۆلیسه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ وێرای چه‌ندین ساڵ پێشمه‌رگایه‌تی‌و دواتر بوون به‌ پۆلیس، به‌م شێوه‌یه‌ پاداشتی ده‌درێته‌وه‌.

لیژنه‌ی ته‌ندروستیش هیچیان بۆ نه‌كردووه‌

باهیر جه‌ختی‌ له‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌ چه‌ندینجار نوسراوی‌ بۆ كراوه‌ بۆ ئه‌و لیژنه‌ ته‌ندروستییه‌ی كه‌ سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروسیتییه‌‌و دواین نوسراویشی‌ نزیكه‌ی ساڵ‌و نیوێك له‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ماوه‌ته‌وه‌، دوای ئه‌و ماوه‌یه‌ نوسراوه‌كه‌یان دامه‌وه‌و وتیان (كسور) راگیراوه‌و ناینێرینه‌ ده‌ره‌وه‌، ته‌نها مێشك‌و دڵ ده‌نێرینه‌ ده‌ره‌وه‌.


داوا له‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم‌و حكومه‌ت ده‌كات فریای بكه‌ون

باهیر داوا له‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی پێشووی حكومه‌ت ده‌كات كه‌ چاوێك به‌و دۆخه‌یدا بخشێننه‌وه‌و ژیانی له‌مه‌ترسی‌و له‌ده‌ستدانی قاچی بپارێزن‌و ده‌ڵێت "من داوا ناكه‌م پاره‌م بده‌نێ، ته‌نها ده‌مه‌وێت چاره‌سه‌رم بكه‌ن، جا گرنگ نییه‌ له‌ناوه‌وه‌ یان ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بێت، من ته‌مه‌نم 28 ساڵه‌، تائێستا 11 نه‌شته‌رگه‌ری‌و 3 ساڵ له‌سه‌ر جێگه‌ كه‌وتوم، به‌راستی وام لێهاتووه‌ له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیشمدا ژیانمان تێكده‌چێت، توشی ره‌شبینی بووم له‌ژیان".

موچه‌كه‌ی 500 هه‌زاره‌، 200 هه‌زار ده‌داته‌ كرێ

باهر وه‌ك خۆی باس ده‌كات له‌ساڵی 1995 به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆ ئاواره‌ بوون‌و خانه‌واده‌كه‌ی هاتووه‌ته‌ مه‌سیف سه‌ڵاحه‌دین، برایه‌كیشی شه‌هیدی پارتییه‌، ئه‌و، خێزانداره‌و دوو منداڵی هه‌یه‌، ئێستا له‌كه‌سنه‌زان له‌خانوویه‌كی كرێدا ژیان به‌ڕێده‌كات‌و ده‌ڵێت "ئه‌وه‌ی هه‌م بوو هه‌موویم له‌خۆمدا سه‌رفكرد"، بۆیه‌ ئێستا تاكه‌ سه‌رچاوه‌ی ژیانی پاره‌ی خانه‌نشینییه‌، كه‌ به‌ فه‌رمانی وه‌زاری ژماره‌ 16317 ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌30/11/2008 تیایدا هاتووه‌ به‌پێی راپۆرتی پزیشكی‌و به‌هۆی په‌ككه‌وته‌یی ناوبراو به‌ رێژه‌ی 65%، خانه‌نشین كراوه‌‌و ده‌ڵێت "ئێستا مووچه‌كه‌م 500 هه‌زار دیناره‌، به‌ڵام 200 هه‌زار ده‌ده‌مه‌ كرێی خانوو، مه‌سره‌فی ژنێك‌و دوو منداڵیشم له‌ئه‌ستۆیه‌، جگه‌ له‌سه‌ردانی عیاده‌و نه‌خۆشخانه‌، نازانم چی بكه‌م، وێرای ئه‌وانه‌ش به‌هۆی ئه‌و په‌ككه‌وته‌ییه‌وه‌ هیچ كارێكم بۆ ناكرێت، ئیدی ئه‌وانه‌ی كه‌ دوو قاچیان هه‌یه‌ فریای ئه‌و ژیانه‌ ناكه‌ون، منێكی په‌ككه‌وته‌ چۆن گوزه‌ر بكه‌م‌و چۆن چاره‌سه‌ری خۆم بكه‌م؟".

ئاوێنه‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ په‌یوه‌ندی كرد به‌ نه‌قیب عیماد ئیبراهیم به‌رێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی پۆلیس، ناوبراو رایگه‌یاند "من رێزم هه‌یه‌ بۆ ئه‌و براده‌ره‌و له‌نزیكه‌وه‌ش ده‌یناسم، چونكه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ كارمان كردووه‌، به‌ڵام شته‌كان به‌و جۆره‌ نیه‌و قسه‌كه‌ی ئه‌و وانییه‌، یاسایه‌ك هه‌یه‌ یاسای خزمه‌ت‌و خانشینی سه‌ربازی پێده‌ڵێن، ئه‌و پۆلیسه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ قاچی‌ وایلێهاتووه‌، خانشین بووه‌، واتا موسته‌حه‌قاتی خۆی وه‌رگرتووه‌، ئێستاش مووچه‌ی خانشینی مانگانه‌ی وه‌رده‌گرێت، چونكه‌ له‌كاتی ئه‌رك‌و له‌پێناوی ئه‌ركدا قاچی وایلێهاتوه‌، به‌ڵام ناكرێت كه‌سێك موسته‌حاقاتی خۆی وه‌ربگرێت، خانه‌شین بكرێت‌و هه‌ر زوو بێته‌وه‌ فه‌رمانگه‌كه‌و داوای شتیتر بكات".

ناوبراو وتی "ئه‌و پۆلیسه‌ له‌كاتی خۆی نوسراوێكیشی بۆ كراوه‌ بۆ دارایی جارێك یارمه‌تیشی وه‌رگرتووه‌، من دڵنیام له‌یارمه‌تی وه‌رگرتنه‌كه‌ی، خۆشتان ده‌زانن دارایی ته‌نها یه‌ك جار یارمه‌تی ده‌دات، هه‌روه‌ها به‌ پێی ته‌علیماتی وه‌زاره‌تی ناوخۆ كه‌ بۆمان هاتوه‌و ده‌ڵێت هیچ كه‌سێك ناتوانێت بۆ داواكردنی هاوكاری به‌مه‌به‌ستی نه‌خۆشی بۆ كه‌س داوا بكات، ته‌نها بۆ خودی خۆی نه‌بێت، واتا بۆ كوڕی‌و دایكی‌و باوكی‌و كچی‌و تا دوایی بۆ كه‌س ناكرێت، ئیدی ئێمه‌ چۆن بۆ ئه‌و نوسراو بكه‌ین".

Kurdzhin
مؤميكم نارد تاريكت بؤ روناك بكات بةلام مؤمةكة بةغةمبارى كةرايةوة
كوتى جؤن من ئةنيرى بؤلاى كةسيك كةئةو خؤى روناكى لةمانك ئةجيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net