.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













هاوده‌م عه‌تا قه‌ره‌داغی
شووكردنی له خوار ته‌مه‌نی 18 ساڵی، چه‌ندین كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و یاسایی‌و جه‌سته‌یی لێده‌كه‌وێته‌وه
تریفه محه‌مه‌د، سێ ساڵ پێش ئێستا له ته‌مه‌نی 14 ساڵیدا، به مێرد درا، به‌هۆی كه‌میی ته‌مه‌نه‌كه‌یه‌وه، نه‌یتووانی بچێته دادگا‌و گرێبه‌ستی هاوسه‌رێتی ده‌ربكات.
تریفه كه ئێستا ته‌مه‌نی 17ساڵه، ئه‌و كاته لای مه‌لا مارهكراوه، بهلاَم ئه‌مساڵ له‌دادگا گرێبه‌ستی هاوسه‌رێتی ده‌ركردووه‌و دادگاش مێرده‌كه‌ی غرامه كردووه.
شووكردنی كچان له ته‌مه‌نێكی كه‌مدا، به‌لای هه‌ندێك لهخێزانهكانهوه،وه‌كو هه‌لێك سه‌یرده‌كرێت، بۆ دۆزینه‌وه‌ی مێردێك كه له‌رووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه به دڵی ماڵی كچه‌كه بێت، بهلاَم دواتر له‌به‌رده‌م یاسادا دووچاری كێشه ده‌بنه‌وه.
ئه‌وانه‌ی كه له خوار ته‌مه‌نی 18 ساڵیه‌وه شووده‌كه‌ن، هه‌رچه‌نده به پێی عورفه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان شتێكی باوه، به‌تایبه‌ت له ناوچه گوند نشینه‌كاندا، بهلاَم له‌دادگا به‌ئاسانی ماره ناكرێن، ئه‌گه‌ر رون نه‌بێته‌وه كه كچه‌كه له روی جه‌سته‌ییه‌وه، ئاماده‌یی تێدایه بۆ شووكردن.
زۆرجار كچان خۆیان ڕازیده‌بن له‌سه‌ر شووكردن له ته‌مه‌نێكی كه‌مدا، جاری‌واش هه‌یه خێزانه‌كانیان ناچاریاندهكهن بۆ كۆتاییهێنان به‌په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی كچه‌كانیان، له‌گه‌ڵ یه‌كێكی تردا، له‌ده‌ره‌وه‌ی خواستی خێزان.
له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كاندا، دادگاكان قبوڵناكه‌ن تۆماری هاوسه‌رگیریه‌ك بكه‌ن، كه كچه‌كه تیایدا كه‌مته‌مه‌ن بێت، له‌م حاڵه‌تدا خێزانه‌كان، له دره‌وه‌ی یاسا كچه‌كانیان ماره ده‌كه‌ن.
ئه‌و خێزانانه‌ی كه له‌دره‌وه‌ی یاسا، كچ‌و كوڕه‌كانیان له یه‌كتر ماره ده‌كه‌ن، یاسا گرێبه‌ستی هاوسه‌رێتیان له كاتێكی تردا بۆ ده‌رده‌كات، بهلاَم له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا، به‌بڕێك پاره غرامه‌یان ده‌كات.
تریفه كه دوای سێ ساڵ له هاوسهرگێریی له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌یدا چوونه به‌رده‌م دادگا، ده‌ڵێت كه به‌هۆی كه‌می ته‌مه‌نه‌كه‌یه‌وه كێشه‌ی زۆریی بۆ دروستبووه، «كه چووینه لای پۆلیس، مێرده‌كه‌م ده‌ستبه‌سه‌ركراو به كه‌فاله‌تی 500هه‌زار به‌ربوو«
هه‌رچه‌نده، شووكردن له ته‌مه‌نێكی كه‌مدا عورفێكی ساڵانی پێشووتره، بهلاَم له ئێستادا لای هه‌ندێك خێزان هه‌روه‌كو نه‌ریت ماوه‌ته‌وه.
له ساڵانی پێشووتردا، گوندنشینه‌كان ڕازیدهبوون له‌سه‌ر شووكردنی كچه كهمتهكهنهكانیان، له‌لایه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی مه‌سره‌فی كه‌سێكیان له خێزانه‌كه‌دا له كۆڵبێتهوه، له‌لایه‌كی تریشه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌له له‌ده‌ستنه‌ده‌ن، كه زاوا كوڕێكی په‌سه‌ندكراوی لای بنه‌ماڵه‌بووه له رووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، ئه‌گه‌رچی كوڕه‌كه به چه‌ند ساڵیش له‌كچه گه‌وره‌تر بووبێت.
ئاسكه 54 ساڵ، كه ژنی ماڵه‌وه‌یه‌و له ته‌مه‌نێكی كه‌مدا شووی كردووه،وتی ئه‌و كاته‌ی هاتونه‌ته خوازبێنی، له ته‌نیشت دایكی دانیشتووه، بۆ ئه‌وه‌ی فێریی نانكردن ببێت.
رونیشیكرده‌وه كه له‌وكاته‌دا ژێر فشاری باوكی‌دا شووی به داخوازیكارهكهی كردووه «كچانی ئه‌و كاتهوهك ئێستا نه‌بوون، بڵێن شو به‌و كه‌سه ناكه‌ین، ئه‌گه‌ر ئێمه‌وامان بووتایه ده‌یانكوشتین«
ئاسكهوتی «بۆیه به ناچاریی شوم كرد، مێرده‌كه‌م له‌دوای چه‌ند مناڵێك ژنێكی تری هێنا«
ئه‌و كچانه‌ی كه ئێستا له ته‌مه‌نێكی كه‌مدا شوو ده‌كه‌ن، كه‌متر فشار ده‌خرێته سه‌ریان، به‌ڵكو هه‌ندێكیان به‌خواستی خۆیانه‌و ده‌ڵێن هیچ مه‌ترسییو فشارێك له‌سه‌ر ژیانیان نه‌بووه، بهلاَم به‌ده‌ر نین له كێشه.
باخان، 14ساڵ، كچی ماڵه‌وه، ماوه‌ی سێ مانگه به‌خواستی خۆی شووی كردووه،وتی «هاوسه‌رگیرییه‌كه‌م كێشه‌ی كۆمهلاَیهتی لێكه‌وته‌وه‌و به‌هۆی منه‌وه باوكم دایكمی تهلاَقدا«
پارێزه‌ر عوسمان شێخ سدیق، رونیده‌كاته‌وه به پێی یاسا ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه ته‌مه‌نیان له‌سه‌رووی 18 ساڵییه‌وه‌یه، ته‌نها به ره‌زامه‌ندیی خۆیان گرێبه‌ستی هاوسهرگێرییان بۆ ده‌كرێت.
بهلاَم ئه‌وانه‌ی له‌وه كه‌مترن، به‌بێ ئامادهبوونیوهلی ئه‌مری شه‌رعی یاسا ماره‌یان ناكات.
ئه‌گه‌ر كچه باوكی مابێت، لهوكاتهداوهكووهلی ئه‌مری شه‌رعی رایوهردهگیرێت، ئه‌گه‌ر باوكیشی نه‌مابێت، ئه‌وا دایك یان برا جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه.
به پێیوتهی ئه‌و پارێزه‌ره، ئه‌گه‌ر كچه‌كه 17 ساڵ، یان كه‌متر بێت، جگه له‌وه‌ی یاساوهلی ئه‌مری شه‌رعی ده‌وێت، مه‌رجێكی دیكه‌شی هه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی گرێبه‌ستی هاوسه‌رێتی، كه ئه‌وه‌یه كچه‌كه له‌ڕووی جه‌سته‌ییه‌وه لاواز نهبیتو پێگه‌یشتوو بێت.
عوسمان شێخ سدیق زیاتر رونیكرده‌وه، له‌م حاڵه‌تاندا دادوه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی هه‌یه، بڕیار بدات كه ئه‌و كچه له رووی جه‌سته‌ییه‌وه ئاماده‌یی بۆ شووكردن تێدایه یان نا؟ یاخود دادوه‌ر ده‌توانێت، ره‌وانه‌ی لیژنه‌یه‌كی پزیشكیی بكات‌و پاشان بڕیار بدات.
شووكردن له ته‌مه‌نی كه‌مدا، جگه له‌وه‌ی له روویی یاساییهوهوه كێشه‌ی تێده‌كه‌وێت، زۆرجار كێشه‌ی جهستهییو كۆمه‌ڵایه‌تیشی لێده‌كه‌وێته‌وه.
چیا یاسین توێژه‌ری كۆمهلاَیهتیوتی كه دیاره‌ده‌ی «به‌زۆر به‌شودان«و «شوكردن له‌ته‌مه‌نی منداڵی‌دا«،وه‌كو یه‌كن، ئه‌و توێژه‌ره پێیوایه هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه له دره‌وه‌ی خواستی كچه‌یه، «من ئه‌م دوو دیاردهیهوهكو یه‌ك سه‌یرده‌كه‌م«.
چیا رونیكرده‌وه، كه هاوسه‌رگیریی پرۆسه‌یه‌كه، به‌رپرسیارێتی زۆری تێدایه،وتی «ئه‌وكه‌سانه‌ی كه له‌پێش 18 ساڵیدا شودهكهن، هه‌ست به‌و به‌رپرسیارێتییه ناكه‌ن«.
له‌ناو هه‌ندێك لهخێزانهكانداواباوه، كه كچان ده‌بێ ته‌نها شوبكهنو منداڵ به‌خێوبكه‌ن، بۆیه زۆرجار به‌شوودانی كچهكانیانی له ته‌مه‌نێكی كه‌مدا لێده‌كه‌وێته‌وه. ئه‌مه‌ش زیاتر له‌ده‌ره‌وه‌ی شار ڕوده‌دات.
هه‌ندێك جاریش ئه‌وانه‌ی له ته‌مه‌نێكی كه‌مدا شووده‌كه‌ن،وا رێكده‌كه‌وێت كێشه‌یان نابێت‌و خۆیان به ئاسووده ده‌زانن.
كه‌نار محه‌مه‌د 17ساڵ كچی ماڵه‌وه، ماوه‌ی سێ مانگه به‌دڵی خۆی شووی كردووه‌و ماڵه‌وه‌ش رازی بوون به شووكردنه‌كه‌ی،وتی «هیچ په‌شیمان نیم له‌وه‌ی، له‌م ته‌مه‌نه‌دا زه‌واجم كردووه«
وتیشی «لهولاَتی ئێمه‌دا، ئه‌گه‌ر كچان ته‌مه‌نیان زۆربێت ئه‌ڵێن ئه‌و كچه قه‌یره‌یه، بۆیه مافی خۆمه كه‌ئێستا زه‌واجم كردووه«.
ناوی كچه‌كان خوازراون

له‌سه‌ر هێڵ نییه