❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / که‌ی بۆ یه‌که‌م جار شه‌بقه‌ دۆزرایه‌وه‌؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-08-14 17:41:02

Kchi Pashay Faransa
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-22
دواترین سه‌ردان: 2010-09-21
په‌یامه‌كان: 485
WindowsXPSafari

که‌ی بۆ یه‌که‌م جار شه‌بقه‌ دۆزرایه‌وه‌؟

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-6a22c8484f.jpg

له‌ زمانی ئینگلیزی(HAT) شه‌بقه‌ کڵاوێکه‌ ڕۆژئاواییه‌کان له‌سه‌ری ده‌که‌ن، وشه‌ی (HAT) له‌ زمانی ئینگلیزی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات بۆ هۆکاری سه‌ره‌تای کڵاو له‌سه‌ر کردن، ئه‌م وشه‌یه‌ (HAT)ی ئه‌نگلۆ-ساکسۆنی کۆنه‌وه‌ هاتووه‌ که‌ واتای دایده‌بۆشێت ده‌دات.هه‌ر هه‌مان ئه‌و وشه‌یه‌ که‌ له‌زمانی ئینگلیزی واتای ماڵ و که‌پر ده‌دات،وه‌ یه‌که‌م جار مرۆڤ بۆ مه‌به‌ستی کردن له‌ تیشکی خۆر و به‌فر و باران شه‌بقه‌ی کردۆته‌ سه‌ر له‌ باکووریه‌کانی گۆی زه‌وی.ڕه‌نگه‌ سه‌ره‌تا شه‌بقه‌ بۆ ئه‌وه‌ش درووستکرابێت که‌ گه‌رما بداته‌ سه‌ری مرۆڤ. وه‌ له‌ ناوچه‌ باشوریه‌کاندا یه‌که‌م جار شه‌بقه‌ له‌ پوش و په‌ڵاش درووستکراوه‌ ، شه‌بقه‌ی سه‌ربازی دووه‌مین پێشکه‌وتن بووه‌ له‌ پیشه‌سازی شه‌بقه‌دا ،هه‌ر هه‌موو نه‌ته‌وه‌کان کڵاوی سه‌ربازیان بۆ مه‌به‌ستی جۆراو جۆر به‌کار هێناوه‌ ، زۆر جار شه‌بقه‌کانیان له‌ کانزا درووستکردووه‌ ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ر له‌ تیری و شمشێر پارێزراو بێ. لای خێڵه‌ سه‌ره‌تاییه‌کانیش زۆر جار شه‌بقه‌ بۆ مه‌به‌ستی ترساندنی دووژمن بووه‌ ، به‌ تێپه‌ڕبوونی رۆژگار هه‌ر وڵات و نه‌ته‌وه‌یه‌ک شه‌بقه‌و کڵاوی تایبه‌ت به‌ خۆی درووستکرد ، ئیتر بۆ جوانی بووبێت یان بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێکی تر ، بۆ نمونه‌ پێشکه‌وتنی (ته‌ڕبووش) به‌ ڕه‌نگه‌ سووره‌که‌ی له‌ چه‌ند وڵاتێکی رۆژئاوای ئاسیادا ، عه‌ره‌ب عه‌گالیان داهێنا به‌ هه‌موو شێوه‌و ڕه‌نگه‌ جیاوازه‌کانیه‌وه‌ ، درووستکردنی شه‌بقه‌ بۆ مه‌به‌ستی بازرگانی پێش 500 ساڵ به‌ر له‌ ئێستا ده‌ستیپێکردووه‌ ، سه‌ره‌تا شه‌بقه‌ له‌ خوری درووست ده‌کرا ئینج له‌ تووکی ورچ ، ئێستا شه‌بقه‌ بۆ مه‌به‌ستی ئایینی و سیاسیش به‌کاردێ ، مه‌ لا و راهیب و قه‌شه‌کان هه‌ریه‌که‌و کڵاوی تایبه‌ت له‌سه‌ر ده‌نێن شه‌بقه‌کانیش ناوی خۆیان هه‌یه‌ ناوه‌کانیشیان له‌و که‌سانه‌ وه‌رگیراوه‌ که‌ بۆ یه‌که‌م جار له‌سه‌ریان کردووه‌ ، یان له‌و که‌سانه‌ وه‌رگیراوه‌ که‌ دایانهێناوه‌ وه‌کوو شه‌بقه‌ی(پاوله‌ر) که‌ به‌ناوی ئه‌و ناوچه‌یه‌ ناونرا که‌ بۆیه‌که‌مجار تیایدا له‌سه‌ر کراوه‌ ، یان شه‌بقه‌ی (هامبۆرگ) هه‌روه‌ها شه‌بقه‌ی (په‌نه‌ما) که‌ پێش 300 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ په‌نه‌ما درووستکراوه‌.

کانیاو

Kurdzhin

Bir arkadaşım arkadaşına ne zaman 
düşmüş siz olduğunuz kadar size alır bir
yere, bir ses, ısınıyor olan bir karşılama
♥ ses geceleri bir

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net