.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1

**ده‌مه‌و ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ بوو له ئاسمانه‌وه میوانێكی سپی نورانی هات و ووتی : سلاَو ...سلاَ.و....
واهاتمه‌وه,,,, تا له‌ده‌رگای ده‌رونتان بده‌م .. به شه‌ونمی به‌ر شنه‌ی شه‌ماڵی ده‌مه و به‌یانێكی زۆر فێنك ئاورشێنی ناختان بكه‌مه‌وه .. خوێنتان ته‌واو گه‌ش و پڕ به‌ره‌كه‌ت بێ و هێزی شه‌یتان له‌ناویدا بسڕمه‌وه ...مژده‌ی لێبورده‌یی گشتی ودیاری به‌هه‌شتان بۆ بێنمه‌وه ..
**هاتمه‌وه ....تا ببمه كه‌شتی ِرزگاریتان .. پردی ده‌رباز بونتان . ..به‌ره‌و كه‌ناری ئارامی و نوێبونه‌وه‌ی باوه‌ری دڵتان ...ئاوه‌دان بونه‌وه‌ی ویژدانی هه‌واری ده‌رونتان ...نزیكتر ببنه‌وه له به دیهێنهر و په‌روه‌ردگارتان ..شاد بونه‌وه‌ی دیده‌تان به سونه‌ت و پیرۆزی قورئان .. هاورێیه‌تی مزگه‌وت و میوانی خوای میهره‌بان .... ژیانه‌وه‌ی ژینتان ..
**هاتمه‌وه ..تا ئاشنای هه‌ژارو نه‌دارو غه‌ریبان .. بێ نه‌واو نازداران بین ..نزا خوازی شیفا بۆ نه‌خۆش و ده‌رده‌دارو غه‌مباران بین ...نیوه شه‌وان پارانه‌وه‌و كڵپه‌ی گریانی په‌شیمانی به‌ر قاپی یه‌زدان ته‌واو بێ‌دار بین ...سینه سافی و خۆشه‌ویستی و خۆنه‌ویستی و گه‌ردن ئازایی بۆ هه‌موان ..دهسبیحات و یادی خوا و صه‌له‌وات و ته‌راویح خرۆشان بێ ...... ..
** هاتمه‌وه .. تا میوانی سفره‌و خوانی شادی به‌خشی ئێواران بین ....چاوه‌ڕوانی.. الله اكبر.. الله اكبر .. تامی ئاو‌و ناز و نیعمه‌تی به‌رفراوان و ناڵه‌ی سكی مناڵێكی برسی و هه‌تیوان بێ ... مل كه‌چی فه‌رمانه و نوێبونه‌وه‌ی په‌یمان دان بێ . وا بانگه‌شه‌ی .تاقی كردنه‌وه‌ی سه‌رتاسه‌ری ده‌ی با زاڵ بین به‌سه ر نه‌فسی سه‌ركه‌شی دنیا ویستی ,,,چراخانه و پڕ نوره شه‌وانی كۆتایی ... هه‌لێكی زێرینه .هیوا زۆره بۆ خاوه‌ن سۆز‌و به‌زه‌یی ..
**هاتمه‌وه .. تا له گوناه و تاوان پاك ببنه‌وه ....توێشوی ئه‌وسه‌ر زۆرتر كۆكه‌نه‌وه ...ساغ و ته‌ندروست هێمن بیربكه‌نه‌وه ...له‌م میهره‌جانه بریاری به‌ندایه‌تی خوا و( بلغوا عنی ولو ایه) ی خۆشه‌ویستی ئازیز بنوسنه‌وه ..دوژمنی گه‌وره ده‌ركه‌ن و. ئالاَی .ئاشته‌وایی به‌رزكه‌نه‌وه ...به‌سه‌ر كێویی جوانیه‌كان ..دواجار سهركهونهوه . سوپاس بۆ .سه‌ر له‌نوێ له‌دایك بو نه‌وه ...بۆ مانه‌وه له پێشوازی ڕه‌مه‌زانی میوانه‌وه ... یاخوا به خێر بێیه‌وه .. ئه‌ی شاهی مانگان ..ئازیزی هه‌موان …. مایه‌ی به‌ره‌كه‌تی دنیا‌و دوارۆژمان ....
به پێنوسی : نیگار حمد علی
له‌سه‌ر هێڵ نییه







dastakant xosh bet

له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
