❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هه‌ندێ له‌هه‌ڵه‌كانى رۆژوه‌وانان

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-08-15 12:52:02

یاسه‌مین
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-27
دواترین سه‌ردان: 2012-12-23
په‌یامه‌كان: 1485
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

هه‌ندێ له‌هه‌ڵه‌كانى رۆژوه‌وانان



هه‌ندێ له‌هه‌ڵه‌كانى رۆژوه‌وانان


1) یه‌كێ له‌هه‌ڵه‌كانى رۆژوه‌وانان پێشوازى كردنى ره‌مه‌زانه‌ به‌كرِینى خواردن و خواردنه‌وه‌،له‌برێتى خۆ ئاماده‌ كردن بۆ پێشوازى كردنى به‌ عیباده‌ت و پاككردنه‌وه‌ى نیه‌ت و درێژ كردنى ده‌ستى یارمه‌تى بۆ هه‌ژارو نه‌دران و ئاورِ لێدانه‌وه‌یان.

2) یه‌كێ له‌هه‌ڵه‌ى رۆژوه‌وان ،ده‌ست بڵاوى و زۆر خۆرى وزۆر خواردنه‌وه‌، هه‌ندآ رۆژوه‌وان هه‌ن ، ره‌مه‌زان دآ ئێواره‌ سه‌ر سفره‌كه‌ى پرِ ده‌كات له‌ چه‌ندین جۆر خواردن، كه‌ له‌غه‌یرى ره‌مه‌زاندا وا ناكات ، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ى حیكمه‌تى رۆژوه‌و له‌گه‌لڕ رۆحى رۆژوودا ناگونجآ ، عن أبي كَريمَةَ المِقْدامِ بن معْدِ يكَرِب ( رضي اللَّه عنه ) قال: سمِعتُ رسول اللَّه ( صَلّى اللهُ عَلَيْهِ وسَلَّم ) يقَولُ: مَا ملأَ آدمِيٌّ وِعَاءً شَرّاً مِنْ بَطنِه، بِحسْبِ ابن آدمَ أُكُلاتٌ يُقِمْنَ صُلْبُهُ، فإِنْ كَانَ لا مَحالَةَ، فَثلُثٌ لطَعَامِهِ، وثُلُثٌ لِشرابِهِ، وَثُلُثٌ لِنَفَسِهِ ـ خرابترین شتآ به‌نى ئاده‌م پر ِى بكات ورگیه‌تى! ،ئاده‌میزاد ( به‌رِاستى) چه‌ند پارویه‌ك سه‌روو زیادیه‌تى، خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر ویستى پرِى بكات و تێر بخوات ئه‌وا با بیكات به‌سآبه‌شه‌وه‌، سێیه‌كى بۆ خواردن، سێیه‌كێكى تریشى بۆ ئاو، به‌شه‌كه‌ى تریشى بۆ هه‌ناسه‌دانى. تیرمیزى به‌ژماره‌ى(2318) ریوایه‌تى ئه‌كات و شێخى ئه‌لبانى ده‌فه‌رمآ سه‌حیحه‌.

3) یه‌كێكى ترله‌هه‌ڵه‌كان ئه‌وه‌یه‌، كاتآ پێى ده‌گات كه‌ ئه‌مه‌ یه‌كه‌ شه‌وى ره‌مه‌زانه‌، نوێژى ته‌راویح ناكات ، ئه‌ڵىَ هێشتا به‌رۆژوو نه‌بوم ته‌راویحى چى بكه‌م!.

4) یه‌كێكى تر له‌هه‌ڵه‌كان، نه‌خوێندنى سوننه‌تى ویتره‌ له‌گه‌لڕ ئیمامدا به‌بیانوى ئه‌وه‌ كه‌ كاتى پارشێو یا شه‌و شه‌ونوێژ ده‌كات ، كه‌ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆى له‌ده‌ست دانى ئه‌و ئه‌جرو پاداشته‌ى كه‌ بۆ ئه‌و كه‌سه‌ برِیار درواه‌ كه‌ نوێژى ته‌راویح له‌گه‌لڕ ئیمامدا ده‌كات، عَنْ أَبي ذَرٍ (رضى اله عنه) قَالَ : صُمْنَا معَ رَسُولِ الله (صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) رَمَضَانَ فَلَمْ يَقُمْ بنا شَيءٌ مِنَ الشَّهرِ حَتَّى بَقيَ سَبعٌ فَقَام بنا حتَّى ذَهَبَ ثُلُثُ اللَّيلِ، فلمَّا كَانتْ السَّادسَةُ لم يَقُم بِنَا، فلمَّا كانت الخَامِسَةُ قام بِنَا حتَّى ذَهَبَ شطْرُ اللَّيلِ فَقُلتُ: يا رَسُولَ الله (صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) ، لو نَفَلْتَنَا قِيَامَ هذهِ اللَّيلةِ، قَالَ: فَقَالَ: إنَّ الرَّجُلَ إذا صَلَّى مَعَ الإِمَامِ حَتَّى يَنصَرِفَ حُسِبَ له قِيَامُ لَيلَةٍ، ـ له‌ خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ردا ( سه‌لات و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت ) مانگی ره‌مه‌زان رۆژومان گرت ، به‌شه‌ودا نوێژی بۆ نه‌كردین تا حه‌وت مایه‌وه‌ نوێژی بۆ كردین تا یه‌ك له‌سه‌ر سێ ی شه‌و چوو ، كه‌ شه‌ش رۆژی ما نوێژی بۆ نه‌كردین ، كه‌ پێنج رۆژی ما نوێژی بۆ كردین و درێژه‌ی كێشا تا نیوه‌ی شه‌و چوو ، عه‌رزمان كرد ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ( سه‌لات و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت ) ئه‌گه‌ر ئه‌مشه‌و هه‌موی نوێژمان كردبا ؟ فه‌رموی : هه‌ركه‌س له‌ گه‌ڵ ئیمامدا نوێژی كرد و له‌گه‌ڵیدا بو تا ئیمام ته‌واو بو ، ئه‌و شه‌وه‌ی هه‌مو بۆ ئه‌ژمار ده‌كرێت. ئه‌بوداود به‌ژماره‌ى (1375) ریوایه‌تی ئه‌كات وشێخى ئه‌لبانى ده‌فه‌رمآ فه‌رموده‌یه‌كی سه‌حیحه‌ .

5) یه‌كێكى تر له‌و هه‌ڵانه‌، زوو هه‌ڵچون و توورِه‌ بوون ، كه‌س ناوێرآ قسه‌یه‌كى له‌گه‌ڵدا بكات به‌تایبه‌ت دواى نیوه‌رِۆ ، هه‌ڵئه‌چآ و له‌گه‌لڕ سێبه‌رى خۆیدا به‌شه‌رِ دآ، ئه‌گه‌ر ئامۆژگاریشى بكه‌ى ئه‌ڵىَ بابه‌ وازى لێبێنه‌ به‌رِۆژووه‌، كه‌ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ى حیكمه‌تى رۆژووه‌، كه‌ ده‌بێت مه‌دره‌سه‌یه‌ك بێت بۆ فێربونى سه‌بر و دان به‌خۆدا گرتن ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كه‌سێكیش قسه‌یه‌كى پێبڵێت ده‌بآ ئه‌م رۆژوه‌ى قه‌ڵغان بێت بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م هیچى پێنه‌ڵىَ، عن أَبِي هُرَيْرَةَ (رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ)يَقُولُ قَالَ رَسُولُ اللَّهِ (صلى الله عليه وسلم ) : قَالَ اللَّهُ عَزَّ وَجَلَّ .... وَالصِّيَامُ جُنَّةٌ فَإِذَا كَانَ يَوْمُ صَوْمِ أَحَدِكُمْ فَلَا يَرْفُثْ يَوْمَئِذٍ وَلَا يَسْخَبْ فَإِنْ سَابَّهُ أَحَدٌ أَوْ قَاتَلَهُ فَلْيَقُلْ إِنِّي امْرُؤٌ صَائِمٌ .... ـ خوای گه‌وره‌ له‌ ( فه‌رموده‌یه‌كی قودسیدا ) ده‌فه‌رمێ .... رۆژوو قه‌ڵخانه‌ ، جا هه‌ر رۆژێ به‌رۆژوو بوی قسه‌ی پرِووپوچ هه‌را و هۆریا و شاته‌ شات مه‌كه‌ن ، وه‌ هه‌ر كه‌سێ جنێوی پێدان یا شه‌ری پێفرۆشت با بڵێ من بابایه‌كی به‌رۆژوم .... ئیمامی بوخاری به‌ژماره‌ى (1904)و ئیمامی موسلم به‌ژماره‌ى (1151) ریوایه‌تی ئه‌كه‌ن. ئه‌م بێژه‌ لای ئیمامی بوخاری هاتووه‌.

6) یه‌كێكى تر له‌و هه‌ڵانه‌ ، چوونى ئافره‌تانه‌ بۆ نوێژى ته‌راویح به‌ بۆنى خۆشو عه‌تریان له‌خۆیان داوه‌، به‌ بیانوى ئه‌وه‌ى كه‌ جێى نوێژى ئافره‌تان جودایه‌ له‌ جێى نوێژى پیاوان ، عَنْ ڕَبِی هُرَیْرَه‌َ قَاڵ: قَاڵ رَسُولُ الڵّهِ (ێلى الله علیه وسلم ) : أَيُّمَا امْرَأَةٍ أَصَابَتْ بَخُورًا فَلاَ تَشْهَدْ مَعَنَا الْعِشَاءَ الآخِرَةَ ـ هه‌ر ئافره‌تێك بۆنێكى له‌خۆى دابێت با له‌گه‌ڵمانا نوێژى خه‌وتنان نه‌كات. ئیمامى موسلم به‌ژماره‌ى (444) ریوایه‌تى ئه‌كات.

عَنْ ڕَبِی مُوسَى الاشعری قَال: قَاڵ رَسُولُ الڵّهِ ( صلى الله علیه وسلم ) : أَيُّمَا امْرَأَةٍ اسْتَعْطَرَتْ فَمَرَّتْ عَلى قَوْمٍ لِيَجِدُوا رِيحَهَا فَهِيَ زَانِيَةٌ ـ هه‌ر ئافره‌تآ به‌لاى كۆمه‌ڵێكدا بچێت و بۆنى له‌خۆى دابێت و ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ بۆنى ببیسن ئه‌وه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ زیناى كردبێت( واته‌گوناهێكى گه‌وره‌ى ئه‌نجامداوه‌). نه‌سائى به‌ژماره‌ى (5141) ریوایه‌تی ئه‌كات شێخى ئه‌بانى ده‌فه‌رمآ فه‌رموده‌یه‌كی سه‌حیحه‌ .

7) یه‌كێكى تر له‌و هه‌ڵانه‌ ، كه‌ باس له‌نزیك بوونه‌وه‌و هاتنى مانگى ره‌مه‌زان ده‌كرآ لاى هه‌ندآ ئه‌وه‌نده‌ قورس و گرانه‌ وه‌ك بڵێى دونیایان له‌سه‌ر هاتبێته‌وه‌ یه‌ك ، شه‌وو رۆژیان لا نارِه‌حه‌ت و دژوار ده‌بآ ، له‌كاتێكدا كه‌ موسڵمان ده‌بآ خۆشحالڕ بآ به‌هاتنى ئه‌م مانگه‌و كه‌یف خۆش بێت، چونكه‌ ئه‌مه‌ ئاكارو سیفاتى ئه‌هلى ئیمانه‌ ، یه‌على كورِى فه‌زل ده‌فه‌رمآ : ( موسڵمانانى پێش ئێمه‌ شه‌ش مانگ له‌خوا ده‌پارِانه‌و به‌ره‌مه‌زانیان بگه‌یێنآ و شه‌ش مانگه‌كه‌ى تریش ده‌پارِانه‌وه‌ بۆ وه‌رگیرانى رۆژوه‌كانیان) .چونكه‌ ده‌یانزانى كه‌ ره‌مه‌زان مانگى تیجاره‌ت و كۆكردنه‌وه‌ى سه‌روه‌ت و سامانه‌ بۆ رۆژآ كه‌ به‌هانایه‌وه‌ دآ ، هه‌میشه‌ش چاویان برِی بویه‌ ئه‌م فه‌رمودانه‌، عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ ( رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ) قَالَ كَانَ رَسُولُ اللَّهِ (صلى الله عليه وسلم ) يُرَغِّبُ فِي قِيَامِ رَمَضَانَ مِنْ غَيْرِ أَنْ يَأْمُرَهُمْ فِيهِ بِعَزِيمَةٍ فَيَقُولُ : مَنْ قَامَ رَمَضَانَ إِيمَانًا وَاحْتِسَابًا غُفِرَ لَهُ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذَنْبِهِ ـ ئه‌بو هوره‌یره‌ ده‌فه‌رمآ :پێغه‌مبه‌رى خوا ( سه‌لام و سه‌لاتى خواى له‌سه‌ر) هانى خه‌ڵكى ده‌دا له‌سه‌ر شه‌و بێدارى ره‌مه‌زان، به‌بآ ئه‌وه‌ى زۆریان لێبكات و ده‌یفه‌رموو: كه‌سێ مانگی ره‌مه‌زان به‌رۆژو بێت و باوه‌ری پێی هه‌بێت و چاوه‌رِێ پاداشتی باشه‌ی هه‌بێ و ( ته‌نها له‌به‌ر خوا بیگرێ ) خوا له‌گوناهی له‌وه‌و پێشی خۆش ده‌بێت. ئیمامی بوخاری به‌ژماره‌ى (6403) و ئیمامی موسلم به‌ژماره‌ى (759)ریوایه‌تی ئه‌كه‌ن .

عَنْ أَبي هُرَيْرَةَ (رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ) قَالَ: قَالَ رَسُولُ الله (صلى الله عليه وسلم ): مَنْ قَامَ لَيْلةَ القَدرِ إيماناً واحتِسَاباً غُفِرَ له مَا تَقَدَّمَ من ذَنبِهِ ـ هه‌ر موسڵمانێك به‌ ئیمان و باوه‌رِو چاوه‌رِێی پاداشتی خوای گه‌وره‌وه‌ شه‌وی قه‌در به‌شه‌و نوێژ زیندوو بكاته‌وه‌ خوا له‌ گوناهه‌كانی له‌وه‌و پێشی خۆش ده‌بێت. ئیمامی بوخاری به‌ژماره‌ى (2014)و ئیمامی موسلم به‌ژماره‌ى (760)ریوایه‌تی ئه‌كه‌ن .

8) یه‌كێكى تر له‌و هه‌ڵانه‌ ، په‌له‌ كردن له‌پارشێو كردندا و زوو ده‌ستگرتنه‌وه‌ له‌ خواردن و خواردنه‌وه‌ و دره‌نگ رۆژوو كردنه‌وه‌ ، به‌بیانوى ئیحتیات كردنه‌وه‌، كه‌ ئه‌مانه‌ هه‌ردووكیان پێچه‌وانه‌ى سوننه‌تى پێغه‌مبه‌رمانه‌( سه‌لات و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت ) ، عَنْ سَهْلِ بنِ سَعْدٍ (رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ) أَنَّ رَسُولَ الله (صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) قَالَ : لا يَزَالُ النَّاسُ بِخَيْرٍ مَا عَجَّلوا الفِطْرَ ـ خه‌ڵكی تا په‌له‌ بكه‌ن له‌به‌ر بانگ نیشانه‌ی ئه‌وه‌ی باشن و له‌رِاسته‌رِێ لایان نه‌داوه‌. ئیمامی بوخاری به‌ژماره‌ى (1957) و ئیمامی موسلم به‌ژماره‌ى (1098)ریوایه‌تی ئه‌كه‌ن .

9) یه‌كێكى تر له‌و هه‌ڵانه‌ ، دره‌نگ ده‌ستگرتنه‌وه‌ له‌خواردن و خواردنه‌وه‌ ته‌نانه‌ت له‌كاتى بانگدانیشدا هه‌ر خه‌ریكى خواردنه‌ ، كه‌ئه‌مه‌ش شتێكى هه‌ڵه‌یه‌ ، عَنْ عَبْدِالله بنِ عُمَرَ (رَضيَ الله عَنْهُمَا )أَنَّ رَسُولَ الله (صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) قَالَ : إِنَّ بِلالاً يُؤَذِّنُ بِلَيْلٍ فَكُلُوا وَاشْرَبُوا حَتَّى يُنَادِيَ ابنُ أُمِّ مَكْتُومٍ ثُمَّ قَالَ: وَكَانَ رَجُلاً أَعْمَى لا يُنَادي حَتَّى يقَالَ لَهُ: أَصْبَحْتَ أَصْبَحْتَ ـ بیلال له‌ شه‌ودا بانگ ده‌دا بخۆن و بخۆنه‌وه‌ تا ئیبنو ئوم مه‌كتو بانگ ده‌دات دواتر فه‌رموی : ئیبنو ئوم مه‌كتوم پیاوێكی نابینابوو بانگی نه‌ده‌دا تا پێی ده‌وترا رۆژبۆته‌وه‌و رۆژبۆته‌وه‌. ئیمامی بوخاری به‌ژماره‌ى (2656)و ئیمامی موسلم به‌ژماره‌ى (1092) ریوایه‌تی ئه‌كه‌ن .

10) یه‌كێكى تر له‌و هه‌ڵانه‌ ،بێده‌نگ بوون به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ له‌به‌ر چاودایه‌ و بیرى نیه‌ به‌رۆژوه‌ شت ئه‌خوات یا ئه‌خواته‌وه‌،كه‌ ده‌بێت ئاگادارى بكه‌یته‌وه‌.

11) یه‌كێكى تر له‌و هه‌ڵانه‌ ، به‌كار نه‌هێنانى سیواك له‌ره‌مه‌زاندا كه‌ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ى سوننه‌ته‌، عَنْ ‏ ‏ڕَبِی هُرَیْرَه‌َ ‏ ‏قَاڵ ‏، قَاڵ رَسُولُ الڵّهِ (صڵّى الڵّهُ عَڵیْهِ وَسَڵّمَ) ‏ : ‏لَوْلَا أَنْ أَشُقَّ عَلَى أُمَّتِي لَأَمَرْتُهُمْ بِالسِّوَاكِ عِنْدَ كُلِّ صَلَاةٍ ‏ـ ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئومه‌تم گرانو قورس نه‌بوایه‌ فه‌رمانم پێده‌كردن به‌ سیواك كردن له‌گه‌لڕ هه‌موو نوێژێكدا. له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئیمامى بوخارى ده‌فه‌رمآ : ( پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ویست( سه‌لات و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت ) رۆژوه‌وانى جیا نه‌كردۆته‌وه‌ له‌وانى تر) وه‌ هیچ به‌ڵگه‌یه‌كى شه‌رعى یه‌هێز نیه‌ كه‌ نه‌هى بكات له‌به‌كار هێنانى له‌دواى نیوه‌رِۆى رۆژوه‌وانه‌وه‌.

12) یه‌كێكى تر له‌و هه‌ڵانه‌ ، ئه‌و ئافره‌تانه‌ى كه‌ له‌خوێنى عاده‌ پاك ده‌بنه‌وه‌ به‌ر له‌ نوێژى به‌یانى یا كاتى بانگى به‌یانى خۆیان ناشۆن، به‌ بیانوى فریا نه‌كه‌وتن بۆ خۆشۆردنو به‌رۆژوو نابن، كه‌ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ى شه‌رعه‌.

13) یه‌كێكى تر له‌و هه‌ڵانه‌ ،هه‌ندآ كه‌س فریا ناكه‌ون به‌ر له‌نوێژى به‌یانى خۆیان بشۆن كه‌ له‌شگرانیان به‌سه‌ردا هاتوه‌، ئیتر به‌و بیانوه‌وه‌ به‌رۆژوو نابن، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ى سوننه‌ته‌، عَنْ عَائِشَةَ (رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا) أَنَّ رَجُلًا جَاءَ إِلَى النَّبِيِّ (صلى الله عليه وسلم ) يَسْتَفْتِيهِ وَهِيَ تَسْمَعُ مِنْ وَرَاءِ الْبَابِ فَقَالَ : يَا رَسُولَ اللَّهِ تُدْرِكُنِي الصَّلَاةُ وَأَنَا جُنُبٌ أَفَأَصُومُ فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ (صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) وَأَنَا تُدْرِكُنِي الصَّلَاةُ وَأَنَا جُنُبٌ فَأَصُومُ فَقَالَ لَسْتَ مِثْلَنَا يَا رَسُولَ اللَّهِ قَدْ غَفَرَ اللَّهُ لَكَ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذَنْبِكَ وَمَا تَأَخَّرَ فَقَالَ وَاللَّهِ إِنِّي لَأَرْجُو أَنْ أَكُونَ أَخْشَاكُمْ لِلَّهِ وَأَعْلَمَكُمْ بِمَا أَتَّقِي ـ عائشه‌ ده‌فه‌رمێ پیاوێك هاته‌ خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ر ( سه‌لات و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت ) پرسیاری لێكرد ، ئه‌ویش له‌پشت ده‌رگاكه‌وه‌ گوێی لێ بوو، وتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا( سه‌لات و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت ) جاری واده‌بێ كاتی نوێژ دێ و من له‌شم گرانه‌ ، ده‌توانم به‌رۆژوو بم ؟ پێغه‌مبه‌ر ( سه‌لات و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت ) فه‌رموی ( منیش جاری واده‌بێ ) كاتی نوێژ دێت و له‌شم گرانه‌و به‌رۆژوش ده‌بم.كابرا عه‌رزی كرد ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ( سه‌لات و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت ) تۆ له‌ كوێ و ئێمه‌ له‌ كوێ ، خوا له‌ هه‌موو گوناهه‌كانت خۆشبو ، گوناهی سه‌ره‌تاو كۆتایی ، پێغه‌مبه‌ر ( سه‌لات و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت ) فه‌رموی : سوێند به‌خوا من هیوام وایه‌ له‌ هه‌موتان خواترس تر بم، شاره‌زاو زاناترم به‌وه‌ی كه‌ چۆن خۆم له‌سزای خوا بپارێزم. ئیمامی موسلم به‌ژماره‌ى (1110) ریوایه‌تی ئه‌كات .

14) یه‌كێكى تر له‌و هه‌ڵانه‌ ، دواخستنى نوێژى نیوه‌رِۆو عه‌سر به‌ بیانوى خه‌و لێكه‌وتنه‌وه‌،كه‌ئه‌مه‌ش یه‌كێكه‌ له‌و هه‌ڵه‌ گه‌ورانه‌،خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمآ : الَّذِينَ هُمْ عَن صَلَاتِهِمْ سَاهُونَ(5) وة ئةوانةى كة لةنويَذةكانياندا بيَئاطان ( طرنطى ثيَنادةن). الماعون. هه‌ندآ له‌زانایان فه‌رمویانه‌(ئه‌وانه‌ ئه‌وانه‌ن كه‌ دواى ده‌خه‌ن.).

15) یه‌كێكى تر له‌و هه‌ڵانه‌ ، سه‌رگه‌رم بوونى رۆژوه‌وانه‌ به‌رۆژو كردنه‌وه‌و پشت گوآ خستنى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى بانگ بێژه‌ ، كه‌ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ى سوننه‌ته‌، عن ڕبی سعید الخدری رچی الله عنه قال : قال رسول الله( ێلى الله علیه وسلم ): إذا سمعتم المؤذِّن فقولوا مثل ما يقول المؤذِّن ـ كاتآ طويَتان لةبانط دةبآ بانط بيَذةكة ضى دةلَىَ ئيَوةش ئةوة بلَيَنةوة. ئیمامى موسلم به‌ژماره‌ى (384) ریوایه‌تى ئه‌كات.

16) یه‌كێكى تر له‌و هه‌ڵانه‌ ، به‌فێرِۆ دانى كاته‌كانه‌ به‌سه‌یر كردنى ته‌له‌فزیۆنو هه‌ندآ شتى بێسوودو بێكه‌ڵكى وه‌ك موسولسه‌لات و فلیمى دۆبلاژه‌وه‌. هه‌یه‌ له‌مزگوتدا په‌له‌یه‌تى بۆ ئه‌وه‌ى زوو ته‌واو بێت و فریاى فلیمه‌كه‌ بكه‌وآ ، كه‌ئه‌مه‌ش یه‌كێكه‌ له‌هه‌ڵه‌ گه‌وره‌كانى رۆژوه‌وان، كه‌ عیباده‌ت و خواپه‌رستیه‌كه‌ى به‌ فلیمآ ده‌گۆرِێته‌وه‌.

17) یه‌كێكى تر له‌و هه‌ڵانه‌ ، زیاده‌رِه‌وى كردن له‌ئاو له‌ده‌مو لووت وه‌ردان به‌ مه‌به‌ستى خۆ فێنك كردنه‌وه‌، نه‌هێشتن و لابردنى تینوێتى.كه‌ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ى سوننه‌ته‌، عن لَقِيطِ بْنِ صَبِرَةَ قَالَ : قُلْتُ : يَا رَسُولَ اللَّهِ أَخْبِرْنِي عَنْ الْوُضُوءِ قَالَ : أَسْبِغْ الْوُضُوءَ وَخَلِّلْ بَيْنَ الْأَصَابِعِ وَبَالِغْ فِي الِاسْتِنْشَاقِ إِلَّا أَنْ تَكُونَ صَائِمًا ـ له‌قیت ده‌ڵىَ عه‌رزى پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ویستم ( سه‌لات و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت ) كرد: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا ( سه‌لات و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت ) ده‌ست نوێژم پآ بڵىَ و فێرم بكه‌؟فه‌رموى: ده‌ست نوێژێكى پاكو جوان بگره‌، ده‌ست بخه‌ره‌ به‌ینى په‌نجه‌كانت،زۆر ئاو له‌ده‌مو لوتت وه‌رده‌، ئه‌گه‌ر به‌رۆژوو نه‌بوى. تیرمیزى به‌ژماره‌ى (788) ریوایه‌تى ئه‌كات و فه‌رموده‌یه‌كى ێه‌حیحه‌.

18) یه‌كێكى تر له‌و هه‌ڵانه‌ ، كاتآ خورما ده‌خۆن سآ یا پێنج یا ...هتد. وا ده‌زانن كه‌ به‌تاك خواردنى خورما سوننه‌ته‌ كه‌ئه‌وش پێچه‌وانه‌ى سوننه‌ته‌و هه‌ڵه‌یه‌، عن أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ (رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ) قَالَ : كَانَ النَّبِيُّ ( صلى الله عليه وسلم ) يُفْطِرُ قَبْلَ أَنْ يُصَلِّيَ عَلَى رُطَبَاتٍ فَإِنْ لَمْ تَكُنْ رُطَبَاتٌ فَتُمَيْرَاتٌ فَإِنْ لَمْ تَكُنْ تُمَيْرَاتٌ حَسَا حَسَوَاتٍ مِنْ مَاءٍ ـ ئه‌نه‌س ده‌گێرِێته‌وه‌ پێغه‌مبه‌ر(سه‌لات و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت ) پێش نوێژی شێوان به‌چه‌ند ده‌نكه‌ فه‌ریكه‌ خورمایه‌ك رۆژوه‌كه‌ی ده‌شكاند . ئه‌گه‌ر فه‌ریكه‌ خورما نه‌بوایه‌ ، به‌چه‌ند ده‌نكۆله‌ خورمایه‌ك ده‌یشكاند ئه‌گه‌ر خورماش نه‌بوایه‌ به‌چه‌ند قومه‌ ئاوێك رۆژوه‌كه‌ی ده‌شكاند. ئه‌بوداود به‌ژماره‌ى (2040) و تیرمیزی به‌ژماره‌ى (696) ریوایه‌تی ئه‌كه‌ن و شێخى ئه‌لبانى ده‌فه‌رمآ فه‌رموده‌یه‌كی سه‌حیحه‌.

19) يه‌كێكى تر له‌و هه‌لآنه‌ ، هةندێ هه‌ن هيچ گرنگى به‌ پارشێو ناده‌ن و هه‌لَناسن پارشێو بكه‌ن، كه‌ ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی سوننه‌ته‌، عَنْ عَمْروِ بنِ العَاصِ (رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ) أَنَّ رَسُولَ الله (صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) قَالَ: فَصْلُ مَا بَينَ صِيامِنَا وصِيَامِ أَهْلِ الكِتَابِ أَكَلَةُ السَّحَر ـ جیاوازی رۆژوی ئێمه‌ و رۆژوی ئه‌هلی كیتاب خواردنی پارشێوه‌ . ئیمامی موسلم به‌ژماره‌ى (1096) ریوایه‌تی ئه‌كات .

عَنْ عَبْدِالله بنِ الحَارِثِ عَنْ رَجُلٍ مِنْ أَصْحَابِ النَّبيِّ (صلى الله عليه وسلم ) : أنَّ رَجُلاً دَخَلَ عَلى النَّبيِّ ( صلى الله عليه وسلم ) وَهُوَ يَتَسَحَّرُ فقَالَ : إِنَّ السَّحُورَ برَكَةٌ أَعْطَاكُمُوهَا اللهُ عَزَّ وَجَلَّ فَلا تَدَعُوهَا ـ پیاوێك له‌ هاوه‌ڵان ده‌فه‌رمێ چومه‌ خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر ( سه‌لات و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت ) له‌ كاتێكدا پارشێوی ده‌كرد، فه‌رموی: ئه‌مه‌ خێر و فه‌رِێكه‌ خوای گه‌وره‌ پێ ی به‌خشیون وازی لێ مه‌هێنن. نه‌سائی به‌ژماره‌ى (2161)ریوایه‌تی ئه‌كات،فه‌رموده‌یه‌كی سه‌حیحه‌.

20) یه‌كێكى تر له‌و هه‌ڵانه‌ ، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خه‌ڵكى له‌كاتى نیه‌تى رۆژودا ده‌ڵێن ( نیه‌تم هه‌یه‌ به‌یانى به‌رۆژوو بم له‌فه‌رزى ره‌مه‌زانى .............. بۆ خوا الله اكبر) ، كه‌ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ى سوننه‌ته‌، چونكه‌ نیه‌ت ئه‌وه‌یه‌ له‌دڵدا بێت و زمان رۆلڕ نابینآ تێیدا ، وتنى (الله اكبر)یش ،راى هیچ زانایه‌كى له‌سه‌ر نیه‌و زیاده‌یه‌.


islapmik

ئاماده‌ كردنى : عه‌فان شێخ صدیق سه‌رگه‌تى

8/8/2010 11:57:32 AM

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net