❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / * * بـــۆچـــی ده‌بــــێــــت رۆژوه‌وان هــــێــــمــــن و دوور لـــه‌ تـــــووڕه‌ بـــــوون بــــن؟ ؟ * *

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

  •  » مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز
  •  » * * بـــۆچـــی ده‌بــــێــــت رۆژوه‌وان هــــێــــمــــن و دوور لـــه‌ تـــــووڕه‌ بـــــوون بــــن؟ ؟ * *


#1 2010-08-17 12:07:36

✿AsiNat✿
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: ❤سلــێـمانـی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-06
دواترین سه‌ردان: 2013-08-11
په‌یامه‌كان: 1559
WindowsXPSafari

* * بـــۆچـــی ده‌بــــێــــت رۆژوه‌وان هــــێــــمــــن و دوور لـــه‌ تـــــووڕه‌ بـــــوون بــــن؟ ؟ * *

بـــۆچـــی ده‌بـــێـــت رۆژوه‌وان هـــێـــمـــن و دوور لـــه‌ تـــووڕه‌ بـــوون بـــن؟ ؟

ئه‌گه‌ر مرۆڤی ڕۆژووه‌وان تووڕه‌ ببێت یان تێک بچێت و گرژ ببێت ئه‌وا ڕێژه‌ی ده‌ردانی مادده‌ی ئه‌دریناڵین له‌ خوێنیدا زیاد ده‌کات به‌ ڕێژیه‌کی زۆر، که‌ له‌وانه‌یه‌ بگاته‌ (20) یان (30) ئه‌وه‌نده‌ی ڕێژه‌ی ئاسایی له‌ کاتی تووڕه‌ بوون و تێک چوونی ده‌روونی زۆر به‌هێزدا، ئه‌گه‌ر بێتو ئه‌م حاڵه‌ته‌ له‌سه‌ره‌تای ڕۆژوودا ڕووبدات ( واته‌ له‌ کاتی هه‌رس کردن و مژینی خۆراکدا) ئه‌وا ....

بۆچی پێغه‌مه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رمانی به‌ ڕۆژووه‌وان کردووه‌ که‌ هێمن بێت و دوور بکه‌وێته‌وه‌ له‌ شه‌ڕو ئاژاوه‌؟

ئه‌گه‌ر مرۆڤی ڕۆژووه‌وان تووڕه‌ ببێت یان تێک بچێت و گرژ ببێت ئه‌وا ڕێژه‌ی ده‌ردانی مادده‌ی ئه‌دریناڵین له‌ خوێنیدا زیاد ده‌کات به‌ ڕێژیه‌کی زۆر، که‌ له‌وانه‌یه‌ بگاته‌ (20) یان (30) ئه‌وه‌نده‌ی ڕێژه‌ی ئاسایی له‌ کاتی تووڕه‌ بوون و تێک چوونی ده‌روونی زۆر به‌هێزدا، ئه‌گه‌ر بێتو ئه‌م حاڵه‌ته‌ له‌سه‌ره‌تای ڕۆژوودا ڕووبدات ( واته‌ له‌ کاتی هه‌رس کردن و مژینی خۆراکدا) ئه‌وا ئه‌م کرداره‌ تێک ده‌چێت، ئه‌مه‌ هاوشانه‌ له‌گه‌ڵ تێکچونێکی گشتی که‌ له‌ هه‌موو له‌شدا ڕووده‌دات، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌دریناڵین کار ده‌کاته‌ سه‌ر ماسوولکه‌ لووسه‌کانی کۆئه‌ندامی هه‌رس و خاویان ده‌کاته‌وه‌، هه‌روه‌ها گرژ بوونه‌کانی تووره‌که‌ی زراویش که‌م ده‌کاته‌وه‌، و لووله‌ خوێنه‌کانی په‌له‌کان ته‌نک ده‌کاته‌وه‌ و گرژیان ده‌کات و له‌هه‌مان کاتدا خوێنبه‌ره‌کانی دڵ فراوان ده‌کات و ده‌بێته‌ هۆی زیاد بوونی ئه‌و بڕه‌ خوێنه‌ی که‌ ده‌چێته‌وه‌ بۆ دڵ و ژماره‌ی لێدانه‌کانیشی له‌ ده‌قیقه‌یه‌کدا زیاد ده‌کات.
ئه‌گه‌ر بێتو ئه‌و تووڕه‌ بوون و شه‌ڕه‌ له‌ نیوه‌ڕۆ یان له‌کاتی کۆتایی ڕۆژدا ( واته‌ له‌ قۆناغی دوای مژینی خۆراکدا) ببێت، ئه‌وه‌ی که‌ ماوه‌ له‌ گلایکۆجین له‌ جگه‌ردا شی ده‌بێته‌وه‌، و پاشان پڕۆتینی له‌ش شی ده‌بێته‌وه بۆ ترشه‌ ئه‌مینی‌یه‌کان، و بڕێکی زۆر تریش له‌ ترشه‌ چه‌وری‌یه‌کان ده‌ئۆکسێنرێن، ئه‌مانه‌ هه‌مووی بۆ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ڕێژه‌ی گلوکۆز له‌ خوێندا به‌رز ببێته‌وه‌، که‌ پاشان ده‌سووتێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی ووزه‌ی پێویست بدات به‌ له‌ش بۆ ئه‌و حاڵه‌تی شه‌ڕو ئاژاوه‌یه‌، هه‌روه‌ها ووزه‌که‌ به‌ شێوه‌یه‌کی ژیرانه‌ سه‌رف ناکرێت، ته‌نانه‌ت هه‌ندێک له‌ گلوکۆز له‌ڕێ‌ی میزه‌وه به‌ فیڕۆ ده‌ڕوات کاتێک که‌ له‌ ڕێژه‌ی ئاسایی خۆی زیاتر ده‌بێت، لێره‌وه‌ له‌ش بڕێکی زۆر له‌ ووزه‌ی پێویست له‌ ده‌ست ده‌دات، که‌ پاشان شانه‌کان ناچار ده‌بن هه‌ستن به‌ ئۆکساندنی ڕێژه‌یه‌کی زیاتر له‌ ترشه‌ چه‌وری‌یه‌کان، که‌ ئه‌مانیش ده‌بنه‌ هۆی په‌یدا بوونی ته‌نه‌ کیتۆنی‌یه‌ مه‌ترسیداره‌کان له‌ خوێندا.

هه‌روه‌ها زیاد بوونی زۆری ڕێژه‌ی ئه‌دریناڵین له‌ خوێندا ده‌بێته‌ هۆی فه‌وتانی ڕێژه‌یه‌کی باش له‌ شله‌مه‌نی له‌ له‌شه‌وه‌ به‌هۆی زیاد بوونی پاڵاوتنی خوێن و میزکردنی زۆر(Diuresis)، هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی زینده‌چالاکی بنه‌ڕه‌تی له‌ش (Basal Metabolic Rate) له‌کاتی تووڕه‌یی و دڵه‌ڕاوکێ‌دا به‌رز ده‌بێته‌وه‌ به‌هۆی زیاد بوونی ڕێژه‌ی ئه‌دریناڵین و گرژ بوونی ماسوولکه‌کان، به‌رز بوونه‌وی ڕێژه‌ی ئه‌دریناڵین له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ دروست بوونی نۆره‌ی دڵ یان مردنی کتو پڕی له‌لای هه‌ندێک که‌س، ئه‌ویش به‌هۆی به‌رز بوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن و زیاد بوونی پێویستی ماسوولکه‌کانی دڵ بۆ ئۆکسجین به‌هۆی خێرا بوونی لێدانی، هه‌روه‌ها تووڕه‌ بوون له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ هۆی جه‌ڵته‌ و نۆره‌کانی مێشک له‌لای ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ به‌رزی په‌ستانی خوێن و ڕه‌قبوونی خوێنبه‌ره‌کانیان هه‌یه‌ هه‌روه‌ها به‌رز بوونه‌وه‌ی ئه‌دریناڵین به‌هۆی په‌ستانه‌ ده‌روونی‌یه‌کان له‌ حاڵه‌تی تووڕه‌یی و دڵه‌ ڕاوکێدا ده‌بێته‌ هۆی زیاتر دروست بوونی کۆلیستڕۆڵ له‌ پڕۆتینی چه‌وری‌داری چڕی نزمه‌وه‌، که‌ له‌وانه‌یه‌ له‌ کاتی ڕۆژوودا زیاد بکات، و په‌یوه‌ندی کۆلیستڕۆڵ به‌ نه‌خۆشی ڕه‌قبوونی خوێنبه‌ره‌کانه‌وه‌ سه‌لماوه‌.
له‌به‌ر ئه‌مانه‌ و شتی تریش- که‌ زانراوه‌ یان هێشتا نه‌زانراوه‌- پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ئامۆژگاری ڕۆژووه‌وانی کردووه‌ که‌ ئارام و هێمن بێت، و دوور بێت له‌ ئاژاوه‌و تێکچوونه‌ ده‌روونی‌یه‌کان و هاوار و ناڵه‌ و شه‌ڕکردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵکانی تردا، ئه‌وه‌تا (ئه‌بو هوره‌یره‌) (ڕه‌زایخوای لێبێت) له‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) بۆمان ده‌گێڕێته‌وه‌ که‌ فه‌رموویه‌تی: ( إذا کان يوم صوم أحدکم فلا يرفث، ولا يصخب، فإن سابه أحد أو قاتله، فليقل: إني صائم ) متفق عليه‌، واته‌: هه‌ر که‌سێک له‌ ئێوه‌ که‌ به‌ڕۆژوو ده‌بێت له‌ ڕۆژه‌که‌یدا با ڕه‌فتارو ئاژاوه‌ و ووته‌ی ناشرین و هاوار نه‌کات، هه‌ر که‌سێکیش جنێوی پێدایت یان شه‌ڕی پێفرۆشتیت با ئه‌و ته‌نها بڵێت: من به‌ڕۆژووم و (وه‌ڵامی تری ناشرینی نه‌داته‌وه‌).


                                  http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-ca47e82e13.jpg

                                                                                    سه‌رچاوه‌ : به‌خته‌وه‌ری

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن vivi (2010-08-17 12:08:38)

Kurdzhin

❤:✿سُـــبْــحَـــانَ اللهِ وَبِــحْــــمــــدِهْ❤:✿
❤:✿سُــبْـــحَـــانَ اللهِ الــعًــظِـــيــــمْ❤:✿


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-92dc455286.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 
  •  » مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز
  •  » * * بـــۆچـــی ده‌بــــێــــت رۆژوه‌وان هــــێــــمــــن و دوور لـــه‌ تـــــووڕه‌ بـــــوون بــــن؟ ؟ * *


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net