❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ڕۆژوو شكاندن به‌بێ عوزرێكی شه‌رعی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-08-17 14:42:38

islamhouse
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-06-18
دواترین سه‌ردان: 2010-12-16
په‌یامه‌كان: 24
WindowsXPFirefox

ڕۆژوو شكاندن به‌بێ عوزرێكی شه‌رعی

ڕۆژوو شكاندن به‌بێ عوزرێكی شه‌رعی





پرسیار : ئایا حوكمی ڕۆژوو شكاندن له‌ مانگی ڕه‌مه‌زاندا به‌بێ بوونی هیچ عوزرێكی شه‌رعی چیه‌ ؟

وه‌ڵام : ڕۆژووی ڕه‌مه‌زان خوای گه‌وره‌ و میهره‌بان فه‌رزی كردووه‌ له‌سه‌ر موسڵمانان و فه‌رمانی كردوه‌ به‌گرتنی وه‌ك فه‌رموویه‌تی : ( كُتِبَ عَلَيكُمْ الصّياَمُ كَمَا كُتِبَ عَلى الّذينَ مِنْ قَبْلِكُمْ .... ) { البقرة : } واته‌ : خوای گه‌وره‌ ڕۆژووی له‌سه‌رتان فه‌رزكردووه‌ وه‌ك چۆن فه‌رزیشی كردبوو له‌سه‌ر ئوممه‌تانی پێش ئێوه‌ .

پاشان ڕۆژوو وه‌ك ووتمان واجبه‌ كه‌ مانگی ڕه‌مه‌زان هات ته‌واوی موسڵمانان به‌ڕۆژووبن هیچ كه‌سێكیش ڕێگای پێنه‌دراوه‌ كه‌ ڕۆژوو نه‌گرێت ئه‌و كه‌سانه‌ نه‌بێت كه‌ خاوه‌نی عوزر و بیانوویه‌كی شه‌رعین، وه‌ك پیر وپه‌ككه‌وته‌ و نه‌خۆش و موسافیر و ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه‌ ده‌كه‌ونه‌ سوڕی مانگانه‌ و زه‌یسانیه‌وه‌، جگه‌ له‌مانه‌ هه‌ر كه‌س به‌بێ هۆ ڕۆژوو نه‌گرێت یان بیشكینێت تاوانی گه‌وره‌ی كردووه‌، چونكه‌ پیغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) له‌فه‌رمووده‌یه‌كدا فه‌رموویه‌تی : " مَن أفطَرَ يَوماً مِنْ رَمضان في غَيرِ رُخصَةٍ رَخصَها اللهُ لَهُ, لَمْ يَقضِ عضتهُ صِيامُ الدّهرِ كُلِهِ وَإنْ صَامَهُ " { رواه أبود داود والترمذي } واته‌ : هه‌ركه‌سێك ڕۆژێك له‌ڕۆژووی مانگی ره‌مه‌زان نه‌گرێت یان بیشكێنێت به‌بێ هیچ ڕوخصه‌ وعوزرێكی شه‌رعی كه‌ خوای گه‌وره‌ ڕێگای پێداوه‌، ئه‌وه‌ ئه‌گه‌ر ته‌واوی ئه‌و ساڵه‌ش به‌ڕۆژوو بێت قه‌ره‌بووی ئه‌و ڕۆژه‌ی بۆ ناكاته‌وه‌ كه‌ شكاندویه‌تی به‌بێ هۆ .

جا خوشك وبرایانی به‌ڕێز شه‌یتان فریوتان ده‌دات و هه‌لتان نه‌خه‌ڵه‌تێنێت كه‌ خێروپاداشتی ئه‌م مانگه‌ پیرۆزه‌تان له‌كیش به‌رێت چونكه‌ گرتنه‌وه‌ی یه‌كساڵ ڕۆژوو له‌غه‌یری ره‌مه‌زاندا خێروپاداشتی ته‌نها ڕۆژێكی ره‌مه‌زانی نیه‌ وه‌ك ڕوونمان كرده‌وه‌ .

خوای گه‌وره‌ و زاناش له‌هه‌موان شاره‌زاتره‌ .
سه‌رچاوه‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-08-17 19:01:56

Eng-Xalat
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-16
دواترین سه‌ردان: 2014-01-04
په‌یامه‌كان: 3706
WindowsXPFirefox

Re: ڕۆژوو شكاندن به‌بێ عوزرێكی شه‌رعی

ده‌ستت خۆشبێت یاخوا ، خوای گه‌وره‌ پاداشتت بداته‌وه‌ ...
خودای گه‌وره‌ هاوكار و پشتیوانمان بێت انشاالله ...

Kurdzhin
له‌ 01-01-2011 ه‌وه‌ http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2929747&c=8789554 جـــــار بابه‌ت و په‌یامه‌كانم بینراوه‌!
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-b19ac2cfbc.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net