.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه









[ چاوەکانى نوها لەنێوان فرمیسک و خویندا ]
زور جار پێنوس شەرمەزار دەبێت لە نوسینى جورە بەسەر هاتێک لەبەر ئەوەنا بەسەر هاتەکە راستى نەبێت بەڵکو پێنوس شەرمەزارە کە رابردوو لەو جورە بەسەرهاتانەى لەهەگبەى خۆى گرتوە من زۆرم بەپێنوسەکەى خۆم ووت کە هێزو بازوى یەک بخات بۆ نوسینى بەسەرهاتێک کە سەدا و سەد راستەقینەیەو چۆن خۆر بەچاو دەبینین ئاواش دڵنیابن ئەم بەسەرهاتە بەچاوى چەندەها کەس بینراوە بەڵام پێنوسەکەم بیانوى ئەوەى هەبوو دەى ووت من چۆن بابەتێک بنوسم کەئازارو خەمەکانى بەپەرتوکێکش تەواو نابێت ئەو دەى ووت ئەوسا من تاوان باردەبم هەقى بەسەرهاتەکەم نەداوە بەڵی رازی نەبوو بەڵام من زۆر هەوڵمدا پێم ووت ئەمە رووداوێکى خانەوادەى خۆمە و پێم ووت هەر چەندە تاوانە نوسینى بابەتێکى ئاوها لە چەند دێرێکدا بەڵام زۆر بە سوودە بۆ کەسانى خاوەن هۆش و بیر و ئەوانش دەبنە بەربەستێک لە دووبارە نەبوونەوەى ئەو هەڵانەى ئەم قوربانیانەى لێکەوتۆتەوە پاشان بە نادڵیەکەوە هاتە نوسین نوسى ......... نوها کچێکى تەمەن 17 ساڵ بوو باوکى ژن بە ژن داى بە رۆستەم کە تەمەنى 37 ساڵ بوو هەر چۆنێک بوو نوهاى بێ ئاگا لە ژیان لە رۆستەم مارەکرا پاشان ئاهەنگى بووک گواستنەوەکەشى کۆتاى هات و نوها بووە خێزانى رۆستەم بەڵى لێرەوە خەمەگوێ بیست نەبووەکان و نەبینراوەکان وەک گرکان لەسینەى نوها هەڵ دەقوڵا سەرەتا رۆستەم کەمێک باش بوو بەرێکەوت خەندە لەروخسارى دەبینرا پاشماوەیەک نوها کچێکى بوو بەراستى ئەمە زۆر خراپ بوو نەدەبوو کچ بوایە دەبوایە کور بێت ئەلێرەوە لێدان و قسەى سوک و ناشرین دەستى پێ کرد هەرجۆنیک بوو نوها توانى بەرگەى ئەمانە بگرێت بەڵى زۆرى نەبرد دووبارە نوها کچێکى ترى بوو ئەمەیان زۆر ئەستەم بو دایک و خوشکەکانى رۆستەم هێندەى تر رۆستەمیان وەک کورەى ئاگر لێکرد لەبەرئەوەى رۆستەم تاقانە بوو دەیانویست بەهەر شێوەیەک بێت نوها کۆرى ببێت ئەو زاڵمانە رۆستەمیان وەکو دێو لێکردبوو بۆ گیانى نوهاى نەگبەت چەندەها جار نوها بەلێدان لە ماڵ دەردەکرا ئەویش کوێى هەبوو ناچار دەچوە ماڵى باوکى تاوەکو ببێتە پەناگەیەک و کەمێک ئارام بێتەوە بەڵام زۆر بەداخەوە وشەى ئارام بونەوە بۆ نوها دوژمن بوو لەوێش هێندەى تر سەرژەنست دەکرا و لەژێر چەپۆکى براکەى جەستەى خوێناوى دەبوو وەرووخسارى مۆر و شین دەکرا چونکە تۆرانى نوها واتا گەرانەوەى خێزانى براکەى بۆ ماڵى رۆستەم لەبیرتان نەچێت مەسەلەکە ژن بە ژن بوو جا براکەى نوها لەبەرماڵ و خێزانى خۆى چۆن دەیەڵێت کارى وا رووبدات بە زۆر لێدان نوها ى رەوانەى ماڵى رۆستەم دوکردەوە نوها ى شەکەت و شێواوش بەم هەموو ئازارەوە دەچووە ناو دەمى شێرە تیرەکە و ئەویش تێر بە ددانەکانى دەى جووى نەى دەخوارد و بەشەق و لێدان دەى کردە فەرشى زەوى تەمەن زۆرى نەبرد دووبارە نوها منداڵێکى ترکەوتە زگیەوە بەڵێ وەک جارى جاران نوها دەچووە ماڵى باوکى تاوەکو لەوێ منداڵى ببێت چونکە بێگومان لەماڵى رۆستەم لەکاتى مندال بووندا کەس خزمەتى نەدەکرد وە هەروەها ئەگەر لە ماڵى رۆستەمى مێردى بوایە و منداڵەکەش کچ بوایە ئەوە بیگومان خۆی و منداڵەکەى لەخوێنى سوورا دەگەوزاند بەڵام زۆربەداخەوە دیارە ویستى خودا هەرکچ بوو بروام پێبکەن نوها وەکو پەرۆى رزیوى لێهات بوو ئاخر نوها چ گوناهێکى هەبوو کە کچى دەبوو خۆ ئەمە ویستى خودایە و ناتوانرێت قەبووڵ نەکرێت نوهاى بێ دەسەڵات بەرامبەر رۆستەمى بێ بەزەى و خەسو و پینچ خوشکى رۆستەم چى پێ دەکرێت کەخۆى تەمەنى تەنها 17 ساڵ بوو لەراستى دا نوها ش لەبر رۆستەم حەزى نەدەکرد کچى ببێت بەڵام خەم و حەز هۆکار نیە بۆ ئازار نەدانى نوها . رۆژێکیان نوها تازە منداڵى
سێ یەمى بوو بە جەستەیەکى ماندوو شەکەت کەوتبووە خەوێکى قووڵ بیر و هۆشى لە خەیاڵى دونیا نەمابوو رۆستەمى زاڵم بێ گوێدانە هیچ بەهایەکى مرۆڤایەتى بە خانکەناس هەردوو دەستى نوهاى شکاند ئاخر دەبێت نوها بواى لێبکرێت خۆ ئەمە ویستى خودایە چ کوربێت یان کچ پێدراوى خودایە دەبێت مرۆف پیى رازى بێت بەڵام رۆستەم ئەمانە نازانێت جارێکى تر رۆستەمى نالەبار وەک درندەیەک فشەکیک بەسەرى نوها وە دەنێ خەریکبوو مێشکى بپرژێنێ بەڵام فیشەکەکە کەمێک لەسەر پۆشەکەى و کەمێک لە قژى دەسوتینێت ئەگەر خودا رۆژت تەواو نەکات نامریت لەراستى دا دوا ئەوەى نوها کچى سێێەمى بوو ژیان هێندەى تر بۆ نوها تەسک بوەوە و لاشەى لە لێدانە تێک شکێندرا هەموو دەزانین گەر بەرد بیت دەتوێتەوە هێندە ئازار بدرێیت بویە نوها چى تر بەرگەى نەگرت و بە هەر شێوەیەک بێت بێوەژنى پێ باشتربوو نەک نێچیر بێت لەدەم شێردا ئەمەش بۆ رۆستەم زۆر باش بوو چونکە دەى ویست کورى هەبێَت
بۆیە نوها تەڵاقدرا بەڵام خەمێکى ترى زۆرگەورە هاتە سەر چیا سەختە خەمەکەى نوها ئەویش هەرسێ کچەکەى لێسنرایەوە بە تەنها ژیانى تەنهاى هەڵبژارد و هاتەوە ماڵى باوکى ئیتر چاوەکانى ئەو دایکە دوور لەکچەکانى بوون بە رووبارێکى وشک هێندە گریا تاکو چاو شەرمەزار بوو لەنەمانى فرمێسک نزا و پارانەوەى نوها بۆ خوداى میهرەبان بەردەوام بوو داوى دەرگایەکى بە بەزەى دەکرد بەڵام دەبێت ئەم داواکاریانە بەبى وڵام بەردەوام بێت نا هەرگیز نابێت هەر چەندە خەمەکان سەنگیان هێندەى کیشى گەردوون بێت بێگومان خۆشى لەچیلکە پوشێک سوکترى دەکات بێگومان پایز وەرزى خەزانە گەڵاکان هەڵدەوەرێنێت بەڵام هەمیشە بەهارى سەوز بەجوانیکەى هەموو درەختەکان و دەشتەکان دەکاتە یەک پارچە لە گول و گولزار ئەمانە و چەندانى تر لە ژێر دەسەڵاتى خودا زۆر بەئاسانى دەبێ . دەبێت خودا ستەم لێکراوەکان پشت گوێ بخات نا هەرگیز ناکرێت ( میهرەبان ) زۆر زۆر لەوە میهرەمبان ترە و هەموو دڵەکان دەکاتە مەڵبەندى خۆشی و کامەرانى رۆژگار زۆرى نەبرد نوها ژیانێکى نوێى دەست پێکردوو مێردێکى ترى کرد بێگومان رۆستەمش ژنێکى تازەى هێنا نوها پاش ماوەیەک لە هاوسەرە تازەکەى کورێکى جوانى بوو دەبێت میهرەبانى خودا بەوەندە بوستێت نا هەرگیز ناوەستیت نوها دوو کورى یەک لەدواى یەکى بوو واتا بوو بە دایکى سێ کور ئاخر خودا دروست کەرە نەک نوها خودا بریاردەرە نەک رۆستەم رۆستەمیش لە ژنە تازەکەى کورێکى بوو بەڵام کورکەى مرد بەڵى مرد ئاخر کور هەموو شتێک نیە ئەوەتا رۆستەم کورى بوو بەڵام مرد ئەزانن پاشماوەیەک رۆستەم منداڵێکى ترى بوو بەڵام کچ بوو ئیستا رۆستەم 9 ساڵە ژنى هیناوە تەنها خاوەنى یەک کچە و نوها ش لە ژیانێکى نوێى پر لەخوشی و کامە رانى دایە
و خاوەن سێ کورى جوانە سێ کچەکەى نوها ش لە ژێر چەپۆکى باوەژن دان بونەتە کویلە و خزمەتى باوە ژن دەکەن هەموو رۆژێک لە دۆزەخا تیشکى خۆر دەبینن بەهۆى ئەوەى خوشکەکەى رۆستەم هەر لەلاى براکەى نوها ماوەتەوە ساڵى جارێک یان دوو جار ئەو سێ کچە بێنازە بە ئامێزى نوها شاد دەبنەوە بەڵام چ سوودێکى هەیە پاشان هەر دەگەرێنەوە لاى رۆستەم و باوەژنەکەیان کاتێک مرۆڤ رووداوى بەم جورە دەبیستێت یەکسەر مەست دەبێت و لەگەڵ خەما ژوان دەبەستێ ئەو رووداوانە بەهۆى نەریتى کۆنى باو باپیرانەوە دروست دەبن هەزاران مخابل ئەو باو باپیرانە بە ناوەى ئیسلام ئەم کارانە دەکەن بەڵام بەرنامەى ئیسلام ئیدانەى هەموو کارێکى لەم جۆرە دەکات ژن و مێرد یا خود کور و کچ دروست کراوى خودان و جیاوازیان نیە ئیسلام موژدەدەرى ژیانێکى خۆشە بۆ ستەم لێکراوانى وەکو نوها و سزاى هەزارانى وەکو رۆستەم دەدات تەنها ماوە بلێم ئیسلام بەرنامەى ژیانە ئەوەى ژیانى دەوێت با بەرنامەى ئیسلامى بوێت
نوسينى \ كارزان بايز
لهسهر هێڵ نییه










دهستت خۆش بێت کاکه گیان بۆ نوسینی ئهم بابهته
ماندوو نهبیت کاکه گیان هیوادارم بهردهوام بیت و بێ بهشمان نهکهیت له بابهتهکانت
سهبارهت به فۆنتهکه کاکه گیان ئهوه به فۆنتی یونی کورد نهتنوسیوه بۆیه وا دهرچوو ئێستا فۆنتهکهم بۆت گۆڕی
ئهگهر فۆنتی کوردیت نیه فهرموو لهم بهستهرهدا دایبهزێنه لهگهل ریزمدا 


لهسهر هێڵ نییه