❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / یکری دوای نوێژە فەرزەکان....

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-08-21 08:19:30

Kchi Pashay Faransa
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-22
دواترین سه‌ردان: 2010-09-21
په‌یامه‌كان: 485
WindowsXPSafari

یکری دوای نوێژە فەرزەکان....

سلام عليكم ورحمة الله وبركاته
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-60d77c93b0.jpg

زۆر کەس هەن کە بێئاگان لە خوێندنی زیکری دوای نوێژەکان کە لای پێغەمبەر( صلى الله عليه وسلم ) زیکرێکی جێگیر بوە ، وەتا ئێستاش هەندێک کەس هەر نەیان بیستوە یان گەر بیستبێتیشیان بەرچاویان نە کەوتووەو بۆیان دەستەبەر نەکراوە ، بۆیە بە گرنگم زانی ئەو خوشک و برا ئیماندارانەم بەم زیکرە ئاشنا بکەم گەر چی لای زۆرێکیشمان نامۆ نیە، سوپاس بۆ خوا کە بەشێوەیەکی زۆر ئاسان و جوان شێخی پایە بەرز (عبد العزيز بن عبد الله بن باز) خوای گەورە لێی ڕازی بێت بەم شێوەیە بۆی ڕونکردونیەتەوە.

لەپاش تەواو بونت لە هەر نوێژێکی فەرز، جا ئەگەر هات و بە کۆمەڵ نوێژت کرد یاخود بە تەنها ، هیچ جیاوازیەکی نیە چی بۆ تۆ یان بۆ پێش نوێژ (امام )یان بۆ یاریدەدەری پێش نوێژ (المأموم) دوای سەلام دانەوەت 3 جار ( أستغفر الله ) دەخوێنیت، پاشان

دەڵێت ( اللَّهُمَّ أَنْتَ السَّلَامُ وَمِنْكَ السَّلَامُ، تَبَارَكْتَ يَا ذَا الْجَلَالِ وَالْإِكْرَامِ , لَا إِلهَ إِلَّا اللهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ ، اللَّهُمَّ لَا مَانِعَ لِمَا أَعْطَيْتَ، وَلَا مُعْطِيَ لِمَا مَنَعْتَ، وَلَا يَنْفَعُ ذَا الْجَدِّ مِنْكَ الْجَدُّ , لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ، لَا حَوْلَ وَلَا قُوَّةَ إِلَّا بِاللهِ، لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ، وَلَا ن�
�عْبُدُ إِلَّا إِيَّاهُ، لَه النِّعْمَةُ وَلَهُ الْفَضْلُ وَلَهُ الثَّنَاءُ الْحَسَنُ، لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ وَلَوْ كَرِهَ الْكَافِرُونَ )

ئەگەر هاتو پێش نوێژ بوو ئەوا ڕوو دەکات لە موسڵمانان و ئینجا دەیخوێنێت ، پاشان هەموو ئەوانی کەش دەیخوێنن بە دەنگێک کە نابێت ئەوەندە بەرز بێت کاریگەری هەبێت لە سەر چوار دەورت وە نابێت ئەوەندەش نزم بێت کە خۆیشت گوێت لە دەنگی خۆت نە بێت . وە بە هیچ شێوەیەکیش زیکری بە کۆمەڵ کە هەموو بە یەک دەنگ ئەیڵێنەوە شەرعی نیەو بیدعەیە ! وە کو ئەوەی کە لە ناو دەروێش سۆفیەکاندا دەبینرێت.

ئینجا 33 جار (سبحان الله) وە 33 جار ( الحمد لله ) ، وە 33 جار (الله أكبر) کە کۆی گشتی دەکات بە 99 جار ، پاشان دەڵێیت ( لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ) بەم زیکرەش دەبێت بە 100 جار.

تێبینی :بەڵام تەنها دوای نوێژی بەیانیان و نوێژی شێوان(المغرب) 10 جار ئەم زیکرەشی بۆ زیاد ئەکرێت ( لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ وَحَدْهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ يُحْيِي وَيُمِيتُ، وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ) کە دەکەویتە نێوان ئەو بەشەی سەرەوە و ئەو بەشەی کە 100 جارە . بەڵام بۆ نوێژەکانی تر ئەم بەشە ناخوێندرێت.

لە پاشا ئەمانای سەرەوە (آية الكرسي) "اللهُ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ الْحَيُّ الْقَيُّومُ لَا تَأْخُذُهُ سِنَةٌ وَلَا نَوْمٌ لَهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ مَنْ ذَا الَّذِي يَشْفَعُ عِنْدَهُ إِلَّا بِإِذْنِهِ يَعْلَمُ مَا بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُمْ وَلَا يُحِيطُونَ بِشَيْءٍ مِنْ عِلْمِهِ إِلَّا بِمَا شَاءَ وَسِعَ كُرْسِيُّهُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ وَلَا يَئُودُهُ حِفْظُهُمَا وَهُوَ الْعَلِيُّ الْعَظِيمُ" و ئەم 3 سورة بە بێدەنگێکی نزمتر لەوانیتر ئەخوێنیت .

سورة الإخلاص: قُلْ هُوَ اللَّـهُ أَحَدٌ ﴿١﴾ اللَّـهُ الصَّمَدُ ﴿٢﴾ لَمْ يَلِدْ وَلَمْ يُولَدْ ﴿٣﴾ وَلَمْ يَكُن لَّهُ كُفُوًا أَحَدٌ ﴿٤﴾

سورة الفلق: قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ الْفَلَقِ ﴿١﴾ مِن شَرِّ مَا خَلَقَ ﴿٢﴾ وَمِن شَرِّ غَاسِقٍ إِذَا وَقَبَ ﴿٣﴾ وَمِن شَرِّ النَّفَّاثَاتِ فِي الْعُقَدِ ﴿٤﴾ وَمِن شَرِّ حَاسِدٍ إِذَا حَسَدَ ﴿٥﴾

سورة الناس: قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ النَّاسِ ﴿١﴾ مَلِكِ النَّاسِ ﴿٢﴾ إِلَـٰهِ النَّاسِ ﴿٣﴾ مِن شَرِّ الْوَسْوَاسِ الْخَنَّاسِ ﴿٤﴾ الَّذِي يُوَسْوِسُ فِي صُدُورِ النَّاسِ ﴿٥﴾ مِنَ الْجِنَّةِ وَالنَّاسِ ﴿٦﴾

تێبینی بەڵام لە دوای نوێژی بەیانیان و شێوان ئەم 3 سورة (سورة الإخلاص ، سورة الفلق ، سورة الناس) هەر سورەتێکی 3 جار دووبارە ئەکەیتەوە .

ئەمەی کە ئاماژەمان پێکرد باشترین و راسترین زیکرە کە پێغەمبەری ئازیزمان( صلى الله عليه وسلم ) لە دوای نوێژە فەرزەکان ئەنجامی داون ، وە لە خوای گەورە دەپاڕێمەوە لە گوناهی من هەموو موسڵمانان بەگشتی و خوێنەرانی ئەم بابەتە بە تایبەتی خۆش بێت. امين ان شاء الله

وصلى الله وسلم على نبينا محمد وآله وصحابته وأتباعه بإحسان إلى يوم الدين . اللهم اجعلها في سبيلك

یانه‌ی هه‌کاری


Kurdzhin

Bir arkadaşım arkadaşına ne zaman 
düşmüş siz olduğunuz kadar size alır bir
yere, bir ses, ısınıyor olan bir karşılama
♥ ses geceleri bir

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-09-09 12:14:34

Muslim
کازیوەی یانە
شوێن: Suli
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-05
دواترین سه‌ردان: 2024-11-22
په‌یامه‌كان: 1977
WindowsXPSafari

Re: یکری دوای نوێژە فەرزەکان....

بابه‌تێکی گرنگه‌ ده‌سته‌کانت خۆش بێت بۆدانانی، هه‌رسه‌رکه‌توو و ئاسوده‌بیت.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net