❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / جیرۆکێکی خه‌مباری کچه‌ خوێندکارێک

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-08-23 05:48:55

Rezhna
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-22
دواترین سه‌ردان: 2011-07-16
په‌یامه‌كان: 230
WindowsXPFirefox

جیرۆکێکی خه‌مباری کچه‌ خوێندکارێک

خوێندكار له‌ ته‌مه‌نێكی به‌هاریدا روو له‌ قۆناغه‌كانی خوێندن ده‌كات و بایه‌خێكی زۆریش له‌ دوای سه‌ره‌تایی و ئاماده‌یی له‌ وڵاتی ئێمه‌ به‌ بواری خوێندن  ده‌درێت، چونكه‌ له‌و ته‌مه‌نه‌ كه‌ ته‌مه‌نێكی به‌هاری كوڕان و كچانه‌ فیكرو هۆشیاریان له‌ مێشك به‌رقه‌رارده‌بێت، به‌تایبه‌تی له‌ قۆناغه‌كانی په‌یمانگاو كۆلێژدا، به‌ڵام له‌و قۆناغه‌ش زۆر گرفت و كێشه‌ رووبه‌ڕووی خوێندكار ده‌بێته‌وه‌و جۆرێك له‌و خۆیندكارانه‌ ده‌كه‌ونه‌ ناو ته‌ڵه‌ی خۆشه‌ویستییه‌وه‌ كه‌ بڕێك چیرۆك و نه‌هامه‌تی لێده‌كه‌وێته‌وه‌، دیاره‌ گه‌یشتن به‌ ئامانجیش بێبه‌ش نییه‌ له‌و چیرۆكانه‌، ئه‌مه‌ی لای خواره‌وه‌ش چیرۆكی كچێكی خوێندكاره‌ كه‌ وه‌ك هه‌موو كچێك خرایه‌ به‌ر خوێندن  و حه‌زی ده‌كرد قۆناغه‌كانی خۆیندن به‌ سه‌ركه‌وتوویی به‌سه‌ر به‌رێت، به‌ڵام خۆشه‌ویستی وایلێكرد كه‌ له‌ ته‌مه‌نی به‌هاریدا تووشی چه‌ندیین كێشه‌و گرفت ببێته‌وه‌و به‌ دابڕان له‌ خوێندن و كۆتایی به‌ژیان، ده‌رگای هه‌موو بوختان و قسه‌ له‌دواو ده‌رگای ناموس دابخات.
سروه‌ ناوی خوازیاری كچێه‌كه‌ كه‌ له‌ یه‌كێك له‌گه‌ڕه‌كه‌كانی پارێزگای كه‌ركوك نیشته‌جێ بوو، وه‌ك هه‌موو كچێكی گه‌ڕه‌كه‌كه‌ خرایه‌ به‌ر خوێندن  و چه‌ندین حه‌زو ئاوات له‌ مێشكی ئه‌و كچه‌ رۆژانه‌ نوێده‌بووه‌وه‌ كه‌ چۆن و كه‌ی ببێت به‌چی دوای ئه‌وه‌ی خوێندن ته‌واو بكات، سروه‌ كاتێك قۆناغی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندیی و ئاماده‌یی ته‌واو ده‌كات درێژه‌ به‌ خوێندن  ده‌دات له‌ یه‌كێك له‌ كۆلێژه‌كانی كه‌ركوك، وه‌كو هه‌موو  هاوڕێكانی له‌گه‌ڵ كوڕانی ناو كۆلێژ هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ كوڕان ده‌به‌ستێت، ئه‌وه‌ بوو كه‌ سروه‌ له‌ نێوان هه‌موو هاوڕێكانی ته‌نها كوڕێكی جوان و باڵا به‌رز سه‌رنجی راده‌كێشێت، ئه‌و كوڕه‌ش وه‌ك چۆن بڵێیت پێشتر سروه‌ی ناسیبێت ته‌ماشای سروه‌ ده‌كات، به‌ بۆچوونی سروه‌ش ئه‌و كوڕه‌ دیاره‌ هه‌مان بیركردنه‌وه‌ی هه‌یه‌ هه‌ر كه‌ بووچونێكی زۆر هه‌ڵه‌یه‌.
بۆیه‌ رۆژێكیان ئارام كه‌ ئه‌و كوڕه‌یه‌ به‌ سروه‌ ده‌ڵێت كه‌ حه‌ز ده‌كات پێكه‌وه‌ له‌ كافتریای كۆلێژ شه‌ربه‌ت بخۆنه‌وه‌، سروه‌ش به‌ په‌رۆشه‌وه‌ قبوڵی ئه‌و داواكاریه‌ ده‌كات، بۆیه‌ رۆژ به‌ رۆژ دۆستایه‌تی و هاوڕێیه‌تی نێوان ئارام و سروه‌ بته‌وتر بوو، تا رۆژێكیان ئارام پرسیاری ئه‌وه‌ی له‌ سروه‌ كرد كه‌ ئایا دوای ته‌واو بوونی كۆلێژ نیازی هاوسه‌رگه‌رێتی هه‌یه‌، سروه‌ش وه‌ك هه‌موو كچێك وه‌ڵامی دایه‌وه‌و وتی: به‌ ته‌ئكید هه‌موو كه‌س بیر له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ژیانێكی كامه‌رانی و پڕ خۆشی به‌سه‌ر ببات، ئارامیش خۆشه‌ویستی خۆی بۆ سروه‌ راده‌گه‌یه‌نێت و سروه‌ش بێ وه‌ستان و بێ بیكردنه‌وه‌ قبوڵی خۆشه‌ویستییه‌كه‌ی ئارام ده‌كات و ده‌ڵێت تۆ یه‌كه‌م كوڕ بووی له‌ كۆلێژ سه‌رنجی راكێشام بۆیه‌ ئاماده‌م خۆشه‌ویستیت له‌گه‌ڵ ببه‌ستم به‌ڵام به‌شه‌رتێك ئه‌گه‌ر بۆ هاوسه‌رگه‌رێتی بێت، ئارامیش ده‌ڵێت منیش هه‌ر ئه‌وه‌م ده‌وێت.
چه‌ند مانگێكی پێ ده‌چێت كه‌ به‌ته‌واوی سروه‌ له‌ ئارام دڵنیا ده‌بێت، دواتر بۆ چه‌ند جارێك دوای ته‌واوبوونی ده‌وامی كۆلێژ ئارام به‌ ئۆتۆمبێلی خۆی سروه‌ ده‌باته‌ ده‌ره‌وه‌ی شارو چه‌ند ساتێك پێكه‌وه‌ ده‌به‌نه‌ سه‌ر، هه‌ر بۆیه‌ هه‌فته‌یه‌ك دوای ئه‌وه‌ له‌ ناو كۆلێژ قسه‌و باس بڵاوده‌بێته‌وه‌ كه‌ ئارام و سروه‌ دۆستایه‌تییه‌ك یان خۆشه‌ویستییه‌كیان به‌ستووه‌ چونكه‌ له‌ ناوچه‌ عه‌شایه‌ره‌كان به‌تایبه‌تی كه‌ركوك كه‌ به‌ كۆمه‌ڵگایه‌كی عه‌شایه‌ر ناو ده‌برێت خۆشه‌ویستی بوونی نیه‌ به‌ئاشكرا چونكه‌ به‌ لادان له‌ داب و نه‌ریت و شه‌رع داده‌نرێت، ئه‌وه‌ بوو له‌ لایه‌ن هاوڕێكانی سروه‌وه‌ سوكایه‌تییه‌كی زۆر به‌سروه‌ ده‌كرا وه‌ك ئه‌مڕۆ له‌ كوێ بوون، ئه‌مڕۆ دوای ده‌وام به‌ته‌مای كوێن، ئیتر له‌م قسه‌ ناخۆشانه‌ كه‌ زۆر جار له‌ ده‌رگای ناموسی سروه‌شیان ده‌دا، دیاره‌ سروه‌ش ترس و دڵه‌ راوكێیه‌كی زۆر له‌ دڵیا په‌یدا ببوو به‌ئارامی ده‌وت ئارام با چاوه‌ڕێ نه‌كه‌ین خوێندن  ته‌واوبێت وه‌ره‌ خواست بێنیم، ئارامیش ده‌یوت سه‌برت هه‌بێت، تاكو رۆژێكیان ئارام به‌ سروه‌ ده‌ڵیت ئه‌مڕۆ دوای ده‌وام ده‌چینه‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی باسی چۆنیه‌تی هاته‌ خواسبێنیت بكه‌م سروه‌ش قبوڵ ده‌كات، به‌ڵام ئارام زۆر بێ شه‌رمانه‌ دوو هاوڕێی خۆی له‌ سندوقی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی قایم ده‌كات تاكو په‌ند به‌ سروه‌ بكات، چونكه‌ ئارام گه‌یشته‌ ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه‌ سروه‌ تازه‌ ناوی زراندراوه‌ له‌ كۆلێژو به‌ باشی باس ناكرێت بۆیه‌ ناتوانێت هاوسه‌رگه‌رێتی له‌گه‌ل َ ببه‌ستێت، كه‌ سروه‌ دێت و له‌گه‌ڵ ئارام ده‌ڕۆنه‌ ده‌ره‌وه‌ی شار، ئارام هه‌وڵده‌دات ده‌ست بۆ سروه‌ ببات، سروه‌ش ده‌ڵێت ئارام ئه‌مه‌ یه‌عنی چی، ئه‌ویش ده‌ڵیت ئه‌ی ئێمه‌ خۆشه‌ویست نین، ئه‌ویش ده‌ڵێت به‌ڵێ به‌ڵام هه‌رگیز قبوڵ ناكه‌م تاكو نه‌بم به‌ هاوسه‌رت ئه‌و شتانه‌م له‌گه‌ڵدا بكه‌یت، ئارام هه‌وڵیكی زۆر ده‌دات به‌ڵام بێ كه‌ڵك ده‌بێت، بۆیه‌ ده‌یباته‌ شوێنكی چۆڵ و پێی ده‌ڵێت ئێستا كێ ده‌گات به‌ هانات، ده‌بێت رازی ببی به‌وه‌ی لێت داواده‌كه‌م، ئه‌ویش ده‌ڵیت مه‌حاڵه‌، دواتر ئارام سندوقی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ده‌كاته‌وه‌و دوو هاوڕێكه‌ی داده‌بزن و سروه‌ توشی شۆك دێت، چونكه‌ ده‌زانێت مه‌حاڵه‌ به‌رنگاری سێ كه‌س ببێته‌وه‌، بۆیه‌ دوای هه‌وڵ و ته‌قه‌لایه‌كی زۆر جله‌كانی به‌ زۆر هه‌مووی لێده‌كه‌نه‌وه‌و به‌كامێرا وێنه‌ی ده‌گرن و دواتر چه‌ند خوله‌كێك به‌زۆر ده‌ست درێژی ده‌كه‌نه‌ سه‌ری تاكو سروه‌ بێ هۆش ده‌بێت و جله‌كانی له‌به‌ر ده‌كه‌ن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌.
كاتێك نزیك ده‌بنه‌وه‌ له‌شار ده‌ڵین لێره‌ دابه‌زه‌و ئه‌گه‌ر قسه‌یه‌ك بكه‌ێت ئه‌وه‌ ئێمه‌ وێنه‌تمان گرتووه‌ له‌ناو كۆڵیژ بڵاویده‌كه‌ینه‌وه‌و هه‌ر كاتێك ویستمان ده‌بێت بێیته‌ ده‌ره‌وه‌ له‌گه‌ڵمان، سروه‌ی بێ ئاوات و پڕ له‌كێشه‌ ده‌گه‌ڕێته‌ ماڵه‌وه‌و شه‌و له‌ ژوره‌كه‌ی خۆی ئه‌م چیرۆكه‌ ده‌نوسێت و ناوی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی تێدا ده‌نوسێت كه‌ ده‌ست درێژیان كردووه‌ته‌ سه‌رو له‌ كۆتایدا ده‌نوسێت "له‌م وڵاته‌ خۆشه‌ویستی بوونی نیه‌" بۆ دواجار ده‌چێته‌ ژوری دایكی و ته‌ماشی ده‌كات دواتر ژوری باوكی و ژوری ته‌نها براكه‌ی و ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ژوره‌كه‌ی خۆی و بڕیار ده‌دات كۆتایی به‌ ژیانی خۆی بهێنیت، بۆیه‌ ده‌ڕوات به‌گاڵونێك نه‌وت له‌سه‌ر بانی ماڵی خۆیان خۆی ده‌سوتێنیت و كۆتایی به‌ژیانی دێت.
دواتر ئه‌و پارچه‌ نوسینه‌ی سروه‌ كه‌ باسی له‌و چیرۆكه‌ كرد ته‌سلیم به‌ پۆلیس ده‌كرێت و ئارام و هاوڕێكانی ده‌ستگیر ده‌كرێن و دان به‌ تاوانه‌كه‌یاندا ده‌نێن، سه‌باره‌ت به‌و چیرۆكه‌ پسپۆڕێكی ده‌رون ناسی ده‌ڵێت، به‌داخه‌وه‌ له‌ كۆمه‌ڵگای ئێمه‌ به‌ تایبه‌تی گه‌نجان به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت ده‌یانه‌وێت بگه‌ن به‌ ئامڕازه‌كانی خۆیان كه‌ ئه‌گه‌ر به‌خۆشی نه‌بێت به‌ ناخۆشی، بۆیه‌ له‌م چیرۆكه‌ ئه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ئه‌و گه‌نجه‌ ئه‌و بۆچونه‌ی هه‌بووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و هاوسه‌رگه‌رێتی بكات له‌گه‌ڵ ئه‌و كچه‌ ئه‌وه‌ هه‌موو رۆژ له‌ كۆلێژ باسیان ده‌كرێت بۆیه‌ ویستی حه‌زێكی خۆی به‌و شێوه‌یه‌ تاقی بكاته‌وه‌، بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌ دوا رۆژی ئه‌و كچه‌ بكاته‌وه‌، بۆیه‌ ئێستا له‌ كۆلێژه‌كان به‌ تایبه‌تی كۆلێژه‌كانی كه‌ركوك و په‌یمانگاكان ساڵانه‌ ده‌یان چیرۆكی له‌م جۆره‌ ده‌بیستین و ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات كه‌ زۆر له‌ خوێندكاران، خوێندن  بۆ كاری له‌م جۆره‌ به‌كار ده‌هێنن و مه‌رامه‌كانیان بهێننه‌ دی، داب و نه‌ریتی عه‌شایه‌ریش كاریگه‌ری زۆری هه‌یه‌ بۆ نمونه‌ كه‌ كوڕێك و كچێك یه‌كیان خۆشده‌وێت له‌م كۆمه‌ڵگایه‌ هیچ كامیان ناتوانن له‌ ماڵه‌وه‌ به‌ ئه‌ندامانی خێزانه‌كانیان بڵێن بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ روو نه‌دات و بتوانن چاره‌سه‌ری گونجان دابین بكه‌ن بۆیان و یان هه‌ر به‌قسه‌ش بێت بڵێن ئه‌گه‌ر خوێندن  ته‌واو بوو ئه‌و كاته‌ زۆر ئاساییه‌ مادام یه‌كترتان خۆش ده‌وێت ژیان پێكه‌وه‌ ساز بكه‌ن.
ئێمه‌ ته‌نها ئه‌وه‌ ده‌بیستین له‌لایه‌ن خێزانی كچه‌كه‌ ئه‌وه‌ بێ شه‌رمی و بێ ئێولیه‌ و له‌ده‌رگای ناموس دانه‌ و ره‌نگه‌ له‌ خوێندنیش قه‌ده‌غه‌ بكرێت، به‌هه‌مان شێوه‌ له‌لایه‌ن خێزانی كوڕه‌كه‌ به‌ به‌رده‌وام ئێمه‌ ئه‌وه‌ ده‌بیستین ده‌ڵێن خوا ده‌زانێت كچێك ئه‌وها له‌گه‌ڵ تۆ بكات له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سی تر په‌یوه‌ندی به‌ستووه‌، بۆیه‌ زۆر به‌داخه‌وه‌ ده‌ڵێم هێشتا نه‌گه‌یشتووین به‌و ئاسته‌ی كه‌ هۆشیاری ته‌واومان هه‌بێت له‌و بوارانه‌وه‌.


pukmedia

Kurdzhin
http://kurdup.com/up/uploads/picture/80ac30da27.jpg

به‌وه چاك ده‌بى چاكى بنوێنى           نه‌ك به‌خه‌مه‌وه خه‌ڵكى بنوێنی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net