❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ڕێگرن له‌نه‌خۆشی‌ "پاركینسۆن

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2007-12-03 12:41:41

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

ڕێگرن له‌نه‌خۆشی‌ "پاركینسۆن

ترشه‌ڵۆكه‌ چه‌ورییه‌كان ڕێگرن له‌توشبوون به‌نه‌خۆشی‌ "پاركینسۆن"       
Sunday, 02 December 2007 






       له‌م دواییانه‌دا توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ زانستی‌ ده‌ریخستووه‌ كه‌ ترشه‌ڵۆكه‌ چه‌ورییه‌كان "ئۆمیگا3" ڕێگرن له‌به‌رده‌م توشبوون به‌نه‌خۆشی‌ "پاركینسۆن"، یان له‌خراپترین بارودۆخدا ئاستی‌ په‌ره‌پێدانی‌ نه‌خۆشیه‌كه‌ دوا ده‌خات.
ئه‌و تیمه‌ پزیشكیه‌ كه‌ "فریدریك كاڵۆن و فرانشیسكا سیهیتی‌" له‌ زانكۆی‌ "لاڤال"ی‌ كه‌نه‌دا سه‌رۆكایه‌تی‌  ده‌كه‌ن، ته‌ئكید له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ ئه‌و مشكی‌ تاقیگانه‌ی‌ كه‌ ماده‌ی‌ ده‌وڵه‌مه‌ند به‌ترشه‌ڵۆكه‌ چه‌ورییه‌كانیان ده‌رخوارد دراوه‌، به‌رگرییه‌كیان وه‌رگرتووه‌ به‌رامبه‌ر  پێكهاته‌یه‌كی‌ ژه‌هراوی‌ كه‌به‌وه‌ ناسراوه‌ هه‌ڵده‌ستێت به‌له‌ناوبردنی‌ مێشك.
توێژینه‌وه‌كه‌ ڕونیده‌كاته‌وه‌ پێكهاته‌ی‌ "ئۆمیگا3" كه‌ ماوه‌ی‌ بیست ساڵه‌ تاقیكردنه‌وه‌ی‌ له‌سه‌ر ئه‌نجامده‌درێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی‌ زانیاری‌ له‌سه‌ر كاریگه‌ریه‌كانی‌ به‌رامبه‌ر به‌و نه‌خۆشانه‌ی‌ تووشی‌ ئه‌م نه‌خۆشیه‌ بوون، پێشانیداوه‌ كه‌ "ئۆمیگا3" كاریگه‌رییه‌كانی‌ به‌شێوازێكی‌ خێراتر كارده‌كات له‌به‌رامبه‌ر خێرایی نه‌خۆشیه‌كه‌دا.توشبوون به‌"پاركینسۆن" له‌كاتێكدا سه‌رهه‌ڵده‌دات ئه‌و خانانه‌ ده‌مرن كه‌ لێپرسراوێتی‌ "دۆبامین" له‌خۆ ده‌گرن، ئه‌ویش كه‌ گوازراوه‌یه‌كی‌ ده‌مارییه‌ له‌مێشكدا كاروباری‌ جوڵه‌كانی‌ جه‌سته‌ كۆنتڕۆڵ ده‌كات، نه‌خۆشیه‌كه‌ش كاتێك ده‌رده‌كه‌وێت  كه‌ تووشبووه‌كه‌ 50% بۆ 80% ی‌ مێشكی‌ دووچاری‌ له‌ناوچوون ده‌بێت.
له‌نیشانه‌كانی‌ نه‌خۆشی‌"پاركینسۆن" په‌شێوی و هێواشی‌ له‌ جوڵه‌كانی‌ نه‌خۆشدا به‌دی ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ له‌رزینی‌ ئه‌ندامه‌كانی‌ له‌شی‌ وه‌ك "ده‌ست، قۆڵ، قاچ، ده‌موچاو".

NNA

Kurdzhin
ئه‌گه‌ر ویستت دڵی جوانێ رابگری، ئه‌بێت بۆی بژی نابێت بۆی بمرى

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net