.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














له په‌نده‌کان په‌ند وه‌ربگره1
په‌ندی پێشیان هه‌مووی ته‌واوه
ههرپهنده و له‌جێی خۆی دانراوه
شتێ ڕوویدابێ زه‌مانی پێشوو
یه‌كسه‌ر به‌دوایدا په‌ندێ وتراوه
******* *******
له په‌نده‌کان په‌ند وه‌ربگره2
وتراوه ئه‌گه‌ر تۆ نابی به‌گوڵ
بهدڕكیش مه‌به و ئازار مه‌ده دڵ
هه‌ر به چاكه‌یه گره‌و ئهبهیتۆ
كاری ناڕه‌وا هیچ ناكا حاصڵ
***************
له په‌نده‌کان په‌ند وه‌ربگره3
ئه‌گه‌ر له دنیا نه‌بی پیاو خراو
گورگ و مه‌ڕ به‌جووت ئه‌یخوارده‌وه ئاو
شه‌مشه‌مه‌كوێره تاریكی ئه‌وێ
بۆیه كه‌س به‌ڕۆژ نایبینێ به‌چاو
********** ******
له په‌نده‌کان په‌ند وه‌ربگره4
وتیان به‌یه‌كێ كام جێیه خۆشه
وتی:ئه‌و جێیه‌ی كه دڵ لێی خۆشه
نان و ئاو بخۆ كه دڵت خۆشبێت
ئه‌وه به‌ڕاستی خۆشترین نۆشه
********** *****
له په‌نده‌کان په‌ند وه‌ربگره5
ئاوێ كه ڕژا كۆ نابێته‌وه
دڵێ كه شكا چاك نابێته‌وه
ئه‌و كه‌سه‌ی تۆوی دڕك بچێنێ
دڵنیابێ گوڵ نادورێته‌وه
********** ********
له په‌نده‌کان په‌ند وه‌ربگره6
ئاگر به ئاگر ناكوژێته‌وه
به‌فر به باران ئه‌توێته‌وه
كاتێ شه‌ڕت كرد ئاگات له خۆت بێ
به‌شی ئاشتی تیا بهێڵه‌ره‌وه
********** *********
له په‌نده‌کان په‌ند وه‌ربگره7
ئه‌وه‌ی له مشك بێ جه‌واڵ ئه‌دڕێ
قسه‌ی ناشرین وه‌ك تیر ئه‌ت بڕێ
به‌ڵام جێگای تیر چاك ئه‌بێته‌وه
هه‌رگیز قسه‌ی به‌د به هیچ ناسڕێ
********* ******
له په‌نده‌کان په‌ند وه‌ربگره8
ئه‌گه‌ر سه‌گ هار بوو كورته ته‌مه‌نی
ئیتر ده‌رئه‌چێ ڕۆحی بۆ گه‌نی
له دیوانی (خوا)یش شه‌رمه‌زار ئه‌بێ
لێی ده‌بنه شاهید جه‌سته و به‌ده‌نی
*********** *******
له په‌نده‌کان په‌ند وه‌ربگره9
ئه‌گه‌ر برسیت بوو پێ خۆر‌ت ناوێ
ئه‌گه‌ر خه‌وت هات سه‌رینت ناوێ
مه‌خۆ و مه‌خه‌وه به‌بێ ئاره‌زوو
زۆر خۆر و ته‌ممه‌ڵ كه‌س خۆشی ناوێ
*********** ********
له په‌نده‌کان په‌ند وه‌ربگره10
ئه‌گه‌ر هات و مار باڵی ببوایه
ئه‌بوا ئاده‌می چی بكردایه
خودا قه‌ت ئیشی نابه‌جێ ناكا
علیم و حكیم زاتی الله یه
************ *********
له په‌نده‌کان په‌ند وه‌ربگره11
ئه‌گه‌ر خوا غه‌زه‌ب له مێروو بگرێ
دهرییهكا له كون باڵی پێ ئه‌گرێ
یان ئه‌ڵێن بزن نانی شوان بخوا
به‌سه‌ریا ناڕوا عیلاجی ئه‌كرێ
************* *********
له په‌نده‌کان په‌ند وه‌ربگره12
كاتێ كه‌ڵك و كار ئه‌كان كا به‌یار
دێته پێشه‌وه ته‌نها به‌سه‌ر زار
له‌ژێریشه‌وه وه‌ك مار ئهتگهزێ
جوانیان وتووه شه‌رعی مار به‌دار
سه‌رچاوه
مه‌کۆی بۆجوانێکی بێ وه‌فا

له‌سه‌ر هێڵ نییه