❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / کچە کوردێك ئەستێرەی نیوزلەندایە

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2010-08-31 09:49:33

R_kaka
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-08-31
دواترین سه‌ردان: 2011-07-30
په‌یامه‌كان: 18
WindowsMSIE7

کچە کوردێك ئەستێرەی نیوزلەندایە

کچە کوردێك ئەستێرەی نیوزلەندایە

زانا گه‌ڵاڵی
لە پێشبرکێیەك‌ دا بۆ ھەڵبژاردنی سەرکەوتووترین دەنگ بۆ ساڵی (2010) لە وڵاتی  نیوزلەندا کچە کوردێک بەناوی سۆما سیروان پلەی دووەمی بەدەستھێنا.
ئەو پێشبڕکێیە کە بەناوی (Find A Star 2010 "دۆزینەوەی ئەستێرەی 2010")، لەبەرنامەی (The Good Morning Show) کە لەتەلەفزیۆنی نیوزلەندا  بەڕێوەچوو، ئەم کچە کوردە کە لەدایکبووی شاری ھەولێرە، لەنێو (300) بەشداربووی بەرنامەکە توانی پلەی دووەم بەدەستبێنێت بەمەش توانی سەرکەوتنێکی گەورە بەدەستبێنێت‌و ببێتە ئەستێرەی ساڵ‌و خۆی ئامادەبکات بۆ تۆمارکردنی یەکەم ئەلبوومی.
سۆما سیروان-ی تەمەن (19) ساڵان کە ناسراوە بە تانیا قادر، لە لێدوانێکی بۆ کوردستانی نوێ، وتی: تەمەنم (9) ساڵان بووە گۆرانیم دەوت، ھەروەھا لەیوتیوب گۆرانییەکی زۆرم داناوە بۆئەوەی خەڵك لەھەموو وڵاتان سەیری بکەن.
وتیشی: لەوڵاتی نیوزلەندا بەشداری زۆر ئاھەنگم کردووە بەتایبەتی ئاھەنگەکانی کریسمس‌و ساڵی تازە، ھەروەھا لە خوێندنگە ساڵی (2008) لەکۆی (2000) بەشداربوو من پلەی یەکەمم بەدەستھێنا.
سەبارەت بەتۆمارکردنی یەکەم ئەلبوومیشی وتی: بەڵێنم پێدراوە یەکەم ئەلبووم تۆماربکەم، کە میوزیکژەنی ناوداری نیوزلەندی ( John Steven) پشتگیریم دەکات، بەھیوام بشتوانم لە ئایندە دا لە کوردستان ئاھەنگ ئەنجامبدەم.
سۆما لەدایکبووی شاری ھەولێرەو تەمەنی چوار مانگ بووە بنەماڵەکەیان کوردستانیان جێھێشتووە، بڕوانامەی خوێندنی لەبواری گەشتوگوزاری وەرگرتووە.
بۆ گوێگرتن لەبەرنامەی (The Good Morning Show) لەگەڵ سۆما سیروان ئەم لینکە کلیک بکە:

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-148c402b6e.jpg

كوردسات..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net