.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی كورد ..مامۆستا عه‌دنان كه‌ریم له‌م ماوه‌یه‌دا ئه‌لبوومێكی تازه‌ی بڵاو كرده‌وه به ناوی (وه‌فایی) که له 8 تراك پێك هاتووه ،،کاری مۆسیقای ئه‌م به‌رهه‌مه له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندانی گروپی كامكاران ئه‌نجام دراوه ،،هه‌روه‌ك ئۆركێسترای تاران به‌شدار بووه ..من ته‌نها هۆنراوه‌كانی واته تێكستی ئه‌م ئه‌لبومه‌م داناوه ..ئه‌لبومه‌که له بازاڕه‌كان ده‌ست ئه‌که‌وێت..به‌و هیوای به‌دڵتان بێت.
______________
______________
ڕیشه‌ی دڵ
ڕه‌گ و ڕیشه‌ی دڵم هه‌ر ده‌نگ و ناڵه‌ی عیشقی تۆی لێ دێ
بڵێ موتریب وه‌ره ساقی سه‌راپا بوومه تاری تۆ
به‌چاوت كه‌وتووم بۆ زاری تۆ ئاگر له من به‌ربوو
سوپه‌ندم هه‌ر بسوتێم چاكه من بۆ چاوه‌زاری تۆ
عه‌زیزم ڕوحی شیرینم له من بۆچی كه‌ناری تۆ
وه‌ره سه‌ر هه‌ردوو چاوی من كه‌سه‌روی جۆبیاری تۆ
نه‌خۆشی چاوه‌كانت بووم و خه‌نده‌ی تۆ سه‌بوری دام
شیفای بیماری خۆت دا گوڵ شه‌كه‌ر باری له زاری تۆ
له لایێك تاره داوی دڵ له لایه‌ك ماره قه‌سدی سه‌ر
چ سیحرێكه عه‌جه‌ب ماوم له زوڵفی تار و ماری تۆ
..::وه‌فایی::..
______________
______________
خه‌نده‌ی گوڵ
هێشتا دڵه‌که‌م سه‌رخۆشه نایه‌ته‌وه سه‌ر خۆ
ساقی که به‌ناز دوێنێكه جامێكی به‌من دا
بۆ خاتری خه‌ندێكی به‌ڕه‌نگی گوڵ و باران
عاشق ئه‌وه‌تا هه‌ر كوڵی گریانی له ده‌مدا
قوربان وه‌ره سه‌یرێكی دڵ و عاله‌می دڵ كه
هه‌ر زه‌وقه به‌دڵ شه‌وقه له‌سه‌ر ئاهه له‌ده‌مدا
تا هه‌وری به‌هاری نه‌بزوت خونچه نه‌پشكوت
بۆیه ده‌گری خه‌نده به‌سه‌ر گریه‌یی مندا
خه‌نده‌ی گوڵی زارت که نه‌بۆه باعیسی مه‌ستیم
بۆچی دڵی من ده‌ستی له گوڵزاری ئیره‌مدا
تیرت که قه‌راری جگه‌رم بوو وه دڵم که‌وت
تا ڕۆژی حه‌شر داخی خه‌نده‌گت له جگه‌ر دا
تاتا که به دا‌و زوڵفی وه‌كوو سونبولی بادا
گوڵ ده‌سته‌یی شه‌وبۆ بوو به به‌رگی گوڵی دادا
..::وه‌فایی::..
_____________
_____________
هیجری تۆ
هیجری تۆ چه‌ند سه‌خته‌دولبه‌ر ماڵه‌که‌م وه‌رانه‌بۆت
ڕۆژ و شه‌و غه‌مباری ڕووتم دیده‌که‌م گریانه‌بۆت
ئه‌شكی چاوم باده‌یه‌ناڵه‌ی دڵم عه‌ینی نه‌یه
خاك به‌سه‌ر بێكه‌س له‌حه‌سره‌ت جه‌رگه‌كه‌م بوریانه‌بۆت
ئه‌ی نیگاری نازه‌نین له‌و ڕۆژه‌وه‌یدووری له‌من
سه‌یلی پشتم بڕا جه‌رگم له‌حه‌سره‌ت ورده‌خاڵانی
خودایا بۆ نه‌ما عه‌هد و قه‌رار و مه‌یلی جارانی
ئه‌ی دڵه‌به‌سیه‌له‌غه‌م بۆچی ئه‌ناڵی ڕۆژ و شه‌و
شه‌هدی لیوی دولبه‌رت بۆ ده‌ردی تۆ ده‌رمانه‌بۆت
ده‌مێكه‌من له‌غوربه‌تدا غه‌ریقی به‌حری حیرمانم
به‌بێ گوڵ خونجه‌ده‌م دائیم موقیمی کونجی گریانم
دڵم هاوینه‌بۆ وه‌سڵی به‌ڵام ئه‌و مه‌یلی زستانه
خه‌زانی بۆیه‌کرد خه‌ڵقینه‌عومری وه‌ك به‌هاری من
..::ئه‌حمه‌د موختار به‌گی جاف / ناری ::..
_____________
_____________
له‌رزانێ
بیكه بۆ خاتر زه‌رده‌كه‌ی خۆراوه
سه‌ری بێنه ده‌ر وه‌ی له توێی كه‌ژاوه
یاران له‌جه‌رگم ئاخ یاران له‌جه‌رگم
تیری شه‌م ئه‌مشه‌و وه‌ی درا له‌جه‌رگم
شه‌هیدم کفن وه‌ی مه‌که‌ن به به‌رگم
سه‌دای لایه لایه‌که‌ت هات له دووره‌وه
سه‌ربه گێلگێله ئازیز زه‌رد و سووره‌وه
چریکه‌ی سرناو پڕیکه‌ن خه‌نده
په‌شێوی زولفان ڕیشه‌ی دڵ که‌نده
ئیشاره‌ی وه‌ناو له‌بخه‌نده‌ی وه‌نه‌رم
نمانای خالان نه توێی په‌رده‌ی شه‌رم
سه‌رچۆپی وه‌ناز قۆڵ هوردای ده‌سماڵ
بریقه‌ی شیشه و له‌ره‌ی لیمۆی كاڵ
چه‌و به‌زم شیرین منیش که‌ر وه‌یاد
به‌زمتان جه‌م بۆ دایم وه دڵشاد
..::مه‌وله‌وی / وه‌لی دێوانه ::..
_____________
_____________
ناڵه‌ی بولبول
بولبول وه‌ره تا ڕۆحی من و تۆیه بناڵین
تۆ باخی گوڵانت چوو ئه‌من داخی دڵانم
تابادی خه‌زان دایه گوڵ و به‌رگی ڕه‌زانم
سه‌د جێ وه‌كو بولبول به جگه‌ر داخی خه‌زانم
ئه‌ی مه‌عده‌نی شیر و شه‌كر ئه‌وی گوڵبه‌ر و دڵبه‌ر
ئه‌ی تازه گوڵی داره گوڵی باخی جێنانم
که‌س سیڕی ده‌م و عه‌شقی میانینه ده‌زانین
ئه‌شکم بووه خه‌مبزای هه‌موو ڕازی نیهانیانم
تۆ چونکه له له‌یلێ گه‌لێ شیرین تره بۆیه
مه‌جنونی ده‌ر و ده‌شتم و فه‌رهادی زه‌مانم
ئیشم هه‌موو ناڵینه له‌ئیشی دڵی ڕیشم
کارم هه‌موو گریانه له‌به‌ر ده‌ردی گرانم
فه‌رموو که له‌گه‌ڵ هاتم ئه‌تۆ ڕوح بده چاوم
ساساقی ده‌سا جامێ که‌هه‌روه‌ها نیگه‌رانم
جزبه‌ی نیگه‌هت خۆشی نه‌هێشتم به‌برۆی تۆ
قیبله‌م چووه تا مه‌ستی مه‌ی پیری موغانم
..::وه‌فایی:..
____________
____________
ئه‌مه دڵه‌م
ئه‌م دڵه‌م و دیاره مه‌یلی ڕووی گوڵی یاری هه‌یه
بولبول ئاسا بۆیه دایم ناڵه و زاری هه‌یه
گه‌ر له‌ده‌ست جه‌وری ڕه‌قیبان من بناڵم حه‌ق نی‌یه
چونکه مه‌علومه که گوڵ بوو دایمه خاری هه‌یه
وا له عه‌شقی پڕته‌وی سه‌ركوڵمی ئاڵت چاوه‌كه‌م
سینه‌که‌م شوعله و بڵێسه‌ی كووره‌یی ناری هه‌یه
فه‌رموو بێره حوچره‌یی دڵ خه‌ڵوه‌ته بۆ به‌زمی تۆ
غه‌یری تۆ قوربان نه نامه‌حره‌م نه ئه‌غیاری هه‌یه
ئه‌شكی چاوم وا له حه‌سره‌ت له‌علی لێوت ده‌م به ده‌م
جارییه و سوور و سوێره ڕه‌نگی گوڵناری هه‌یه
دڵ له خه‌وفی زوڵفی تۆ بۆ گه‌نجی ڕووت ڕێگه‌ی نی‌یه
چونکه ده‌وری ئه‌و ته‌لیسمه جووتێ ڕه‌شماری هه‌یه
..::ئه‌حمه‌د موختار به‌گی جاف::..
_____________
_____________
یادی جاران
ده‌مێكه ئازیز شای ناو نه‌مامان
كاغه‌زی نایه‌مۆ شیفای جاران
یادی ڕێی دڵی له‌بیر چۆته‌وه
مه‌یلی ئێجگاری سارد بوه‌ته‌وه
هه‌ناسه‌یه‌کم هه‌ر به‌زۆر ماوه
بمگه‌یێ ساقی کارم ته‌واوه
زیندوم که‌ره‌وه به‌جامێكی پڕ
به‌ڵکو بمێنین بۆ غه‌مێكی تر
ساقی دادبگه‌ره فریام
له‌ڕووی نازه‌وه‌ده‌ست بده‌ره‌جام
پیاڵه‌یه‌ك نۆشكه‌م دیسان وه‌ك جاران
به‌ڕه‌غمی گه‌رمی گه‌رووی مه‌ی خۆران
شه‌ماڵ چه‌ند جاران ڕێت ته‌ی كردوه
ته‌شریفت بۆ لای ئازیز بردوه
ئه‌من له‌جاران حاڵم خۆشتره
نه‌ئازیز وێنه‌ی یارانی تره
..::مه‌وله‌وی::..
______________
______________
نه‌خشه‌ی باده
ئه‌پرسی بۆچی جامی دڵ به نه‌خشه‌ی باده مست نابێ
ئه‌ڵێ لێوڕێژی باده‌ی عه‌شقی تۆم و هه‌ر به تۆمه‌ستم
له‌وه‌سفی خۆشه‌ویستیتا زمانی لاڵه هه‌ڵبه‌ستم
ئیتر تۆ پێ بزانی یا نه‌زانی من چ ده‌ربه‌ستم
ئه‌گه‌ر باوه‌ڕ به من ناکه‌ی وه‌ره سه‌یری ده‌رونم که
له‌دنیای خۆشه‌ویستیتا چ دیارده‌یه‌كی پڕ هه‌ستم
له‌به‌ر سۆزی دڵم دوور و نزیكی بۆنییه چاوم
خوڕه‌ی دێ ئاوی سه‌رچاوه‌ی ئه‌گه‌ر شادم ئه‌گه‌ر مه‌ستم
جگه له‌و یاده شیرنه‌ت سه‌ڕه‌رای تاڵه ژینی من
كه‌چی ئه‌توێته‌وه خه‌م چۆن له‌گه‌ڵ ئه‌و یاده په‌یوه‌سته
به‌هیوای ئاوڕێكی تۆیه خۆ هه‌ڵبه‌سته‌کانی من
له‌ڕێی ته‌یری نیگایه‌كتا ئه‌بێ هێلانه هه‌ڵبه‌ستم
..::کاكه‌ی فه‌لاح::..
_____________
--------------------
_____________
--------------------
----------------
به‌و هیوایه‌ی ببێته جێی ڕه‌زامه‌ندیتان
----------------
ئاماده‌كردنی و دانانی : بــــڕوا
***تایبه‌ت به كوردژین***
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








ئه‌مه دڵه‌م
ئه‌م دڵه‌م و دیاره مه‌یلی ڕووی گوڵی یاری هه‌یه
بولبول ئاسا بۆیه دایم ناڵه و زاری هه‌یه
گه‌ر له‌ده‌ست جه‌وری ڕه‌قیبان من بناڵم حه‌ق نی‌یه
چونکه مه‌علومه که گوڵ بوو دایمه خاری هه‌یه
وا له عه‌شقی پڕته‌وی سه‌ركوڵمی ئاڵت چاوه‌كه‌م
سینه‌که‌م شوعله و بڵێسه‌ی كووره‌یی ناری هه‌یه
فه‌رموو بێره حوچره‌یی دڵ خه‌ڵوه‌ته بۆ به‌زمی تۆ
غه‌یری تۆ قوربان نه نامه‌حره‌م نه ئه‌غیاری هه‌یه
ئه‌شكی چاوم وا له حه‌سره‌ت له‌علی لێوت ده‌م به ده‌م
جارییه و سوور و سوێره ڕه‌نگی گوڵناری هه‌یه
دڵ له خه‌وفی زوڵفی تۆ بۆ گه‌نجی ڕووت ڕێگه‌ی نی‌یه
چونکه ده‌وری ئه‌و ته‌لیسمه جووتێ ڕه‌شماری هه‌یه
..::ئه‌حمه‌د موختار به‌گی جاف::..
_____________
ده‌ستت خۆش برواگیان به‌راستی هه‌موو هۆنراوه‌کان جوانن که هۆنه‌رمه‌ندی گه‌وره که‌که عه‌دنا که‌ریم هه‌ڵی بژاردوون
دووباره ده‌ستی تۆش خۆش سه‌رکه‌وتوبیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








ئه‌ک ده‌ســـتت خۆشبێت کاکه بـــڕوا گیان، وه‌لله کـــاکه عـــه‌دنانی مه‌زن ئه‌مجاره‌ش دڵـــمان ئه‌گه‌شێـــنته‌وه له‌گه‌ڵ کـــامکاران و ئه‌م نـــاسکه و ته‌ره هۆنراوانه و ئـــاوازه ده‌گمه‌نکانی خۆی..
هه‌ر بـــژیت...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
زۆر سوپاس ئاراگۆن گیان سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت بژیت
زۆر سوپاس سوپاس كاك شاد گیان برای ئازیزی به‌ڵێ وه‌ك هه‌میشه کارێكی زۆر جوان و نایابی کردووه
کاتێكی خۆش بۆ ئێوه
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
dastw panjat xhosh bet


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
ياخوا دةستت خؤش بيت بةس هاورى كيان
ئةمةت بيرجووة
سةيلى ديدةم وا بة خور ديت هةروةكو سيروانة بؤت شكا بشتم برا جةركم
لة هيجرى تؤ
دوستت خؤش بيت كيانةكةم


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
زۆر سوپاس بۆ تۆ ڕۆنیاس خان بژیت ئه‌زیزم
سوپاس بۆ تێبینیه‌که‌ت ڕاستیه‌که‌ی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌خێرایی ئه‌منووسی ئیتر ئه‌وه بۆیه بیرمچووه سوپاس بۆ تۆ
ئێستا هۆنراوه‌کانم لانییه دواتر چاكی ئه‌که‌م.
کاتت گوڵ بێت
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








dastt xoshbet gyana

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








dest xoshe gyana be rasti honrawekan zor xoshen

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









كوره قوربانی عه‌دنان كه‌ریم و هه‌موو ئه‌و شاعیرانه بم
قوربانی تۆش بم بۆ ئه‌و ئه‌ركه كێشاوته
یاره‌بی ده‌سته‌كانت خۆشبێت

زیره‌کی سنوری هه‌یه،،به‌ڵام هیچ سنورێک نیه بۆ بێ ئه‌قڵی.
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه




دەستت خۆش سەرکەوتووبیت
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه