.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















نه‌ورۆز و به‌هار
بای نه‌سیمی به‌یانی بۆنی په‌رت بوو له‌م ناوه
له‌ناو گوڵ و گوڵزاران ئه‌م بۆنه وا بڵاوه !
به‌هاتنی نه‌ورۆزمان سوس و هه‌ڵاڵه‌و به‌یبوون
بۆنی خۆشیان په‌رت ئه‌بێ له‌زۆر جێگای دنیاوه
خاكی پاكی كورد زوبان رازاوتهوه چه‌ند جوان
له‌م ره‌زو باغ و ده‌شته ژیان له‌م ناوه داوه
په‌پووله‌یی ڕه‌نگاوڕه‌نگ یه‌كێ زه‌ردو یه‌كێ سوور
ده‌فڕن له‌م گوڵ بۆ ئهوگوڵ تاكو بمژن گوڵاوه
له‌سه‌ر قه‌دی شه‌م شاخه ئاو بهخوڕڕه دێته خوار
روونه وه‌ك فرمێسكی چاو ، سارده هه‌روه‌ك به‌فراوه
له‌لوتكه‌ی چیای به‌رزو له ناوهندو له خوارێ
له‌وه‌رزی به‌هاری خۆش به‌گوڵ و گوڵزار رازاوه
له دامه‌نی ڕه‌زو باغ له رۆخی كانی و كانیاو
له‌ناو ئه‌و گوڵستانه نهشتهی به بولبول داوه
نهشتهی بولبول له‌مه‌یه بۆنی نه‌ورۆزی لێ یه
به‌گوڵ و گوڵزاری نه‌ورۆز دڵ به‌خۆشی كراوه !!
نه‌ورۆز كچی جوانه مه‌عشووقه‌ی كوردستانه
ئه‌م گوڵی چیا‌و چۆڵه له‌سه‌ر سنگی بڵاوه
ئه‌م عاشق و مه‌عشووقه سهیرێكه چه‌نده كۆكه
یه‌ك بووكه یه‌كێ زاوا به‌ده‌ست قودره‌ت نه‌خشاوه
له نه‌شئه‌ی به‌هاری خۆش له‌م دڵه‌ی واپڕ له‌جۆش
سهماوهرێ دابنێین له‌رۆخ جۆگه‌ڵه‌ی ئاوه !
چ خۆشه قاسپه‌ی كه‌وێ گوێت لهدهنگهكهی كه‌وێ
له‌گه‌ڵ چه‌هچه‌هه‌ی بولبول ژیان خۆشه له‌وناوه
( نووری ) ئه‌م جێ یه خۆشه دڵ وا له‌بۆی په‌رۆشه
جێگای باب و باپیران هه‌ر له‌بۆ ئێمه ماوه !!
نووری
شێخ جه‌لالی شێخ جه‌میلی نه‌قشبه‌ندی
ســه‌رچاوه \ په‌رتووكی ( چه‌پكی سێ یه‌م له‌دیوانی نووری )
نووسینه‌وه‌ی له نێت \ خـــهڵات هه‌ڵه‌بجه‌یی


له‌سه‌ر هێڵ نییه







له‌سه‌ر هێڵ نییه









سوپاس ئه‌زیزم بۆ په‌یامه‌كه‌ت ،،،، سه‌ركه‌وتووبیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه