❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ژێرده‌ریایی (غه‌واسه‌)یه‌ك كه‌ له‌سه‌ر شێوه‌ی ماسی قرش دروستكراوه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-09-02 21:22:18

jwja hawleri
کازیوەی یانە
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-01
په‌یامه‌كان: 1302
WindowsXPMSIE

ژێرده‌ریایی (غه‌واسه‌)یه‌ك كه‌ له‌سه‌ر شێوه‌ی ماسی قرش دروستكراوه‌

وه‌ك ئاشكرایه‌ كه‌ ژێرده‌ریایی (غه‌واسه‌) زیاتر له‌ كاروباری سوپا و جه‌نگدا به‌كاردێت، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانین كه‌ جۆره‌ ژێرده‌ریاییه‌كی كه‌سیی بچووكیش هه‌یه‌، ئه‌وه‌ی كه‌ له‌م وێنه‌یه‌دا ده‌یبینین ژێرده‌ریاییه‌كی كه‌سیی تایبه‌ته‌، به‌ڵام سه‌یر له‌وه‌دایه‌ كه‌ له‌سه‌ر شێوه‌ی ماسی قرش دروستكراوه‌، ئه‌مه‌ش بۆ یه‌كه‌مین جاره‌ كه‌ ژێرده‌ریاییه‌ك له‌سه‌ر شێوه‌ی ماسی قرش دروست بكرێت. ئه‌م ژێرده‌ریاییه‌ ناوی (ئێكس سیابرێچه‌ر)ه‌ و جێگه‌ی دوو كه‌سی تێدا ده‌بێته‌وه‌.. هه‌روه‌ها ماكینه‌یه‌كی هه‌یه‌ كه‌ توانای 250 ئه‌سپی هه‌یه‌ و له‌سه‌ر ئاودا له‌ یه‌ك كاتژمێردا 80 كیلۆمه‌تر ده‌بڕێت و له‌ ژێر ئاویشدا له‌ یه‌ك كاتژمێردا 40 كیلۆمه‌تر ده‌بڕێت. هه‌روه‌ها ئه‌م ژێرده‌ریاییه‌ وه‌ك ماسی قرش توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ كه‌ خۆی هه‌ڵبدات و به‌مه‌ش زۆر له‌ ماسی قرشی راسته‌قینه‌ نزیك ده‌بێته‌وه‌. شایانی باسه‌ ئه‌م ژێر ده‌ریاییه‌ دوو عه‌یبی هه‌یه‌، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ته‌نها بۆماوه‌ی 20 ده‌قیقه‌ توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ كه‌ ئیش بكات و دوای 20 ده‌قیقه‌ ده‌بێت پشوو بدات. دووه‌میش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌م ژێرده‌ریاییه‌ نرخه‌كه‌ی زۆر گرانه‌ و نرخه‌كه‌ی 76 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكییه‌. ئه‌وه‌ی ماوه‌ له‌باره‌ی ئه‌م ژێرده‌ریاییه‌ بیڵێین ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كۆمپانیای (ئینیسپیه‌یس پڕۆدێكشن) ئه‌م ژێرده‌ریاییه‌ی به‌رهه‌م هێناوه‌.



  دووركة

Kurdzhin
QWRBANT BM ZAKARIA GYAN

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net