.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1

زۆر جار مرۆكان ئه‌وه‌یان به زه‌یندا دێت كه داخوا ده‌شێت خوای به‌رزوو بڵند (سبحانه وتعالی) له خه‌ودا ببینرێت یاخود نا, وه ئایا ئه‌گه‌ر ببینرێت وه‌ك خۆی ده‌بینرێت، یا به‌شێوه‌ی تر؟ وه ئایا بینینی خوا لای به‌نده‌كان هه‌ر یه‌ك جۆر لێكدانه‌وه‌ی بۆ هه‌یه؟ وه ئایا جیاوازی چییه له نێوان خه‌وی پیاوچاكان و پیاوخراپان؟ بۆ وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌مانه ده‌چینه‌وه لای زانا به‌ڕێزه‌كان و بزانین له‌باره‌ی ئه‌م پرسیارانهوهی چی‌یان فه‌رمووه؟
(1) \"شێخولئیسلام ئیبنووتهیمیه\" (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت):
\"شێخولئیسلام\" (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) ده‌فه‌رموێت: ئه‌گه‌ر بشێ كه مرۆڤ خوا له خه‌ودا ببینێت، ئه‌وه درووست نییه كه وا بزانیت خوای له شێوه‌ی خۆیدا بینیوه، به‌ڵكوو ئه‌بێ له‌بریتی وێنه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خوا وێنه‌یه‌ك یا شتێكی تری بینی بێ. بۆیه زانایان ئه‌ڵێن: ئه‌گه‌ر هه‌ر شتێكت له‌خه‌وا بینیبێت و واتزانیبێ ئه‌وه خوایه كه بینیوته، ئه‌وه بزانه ئه‌وشته‌ی كه بینیوته په‌رده‌ی نێوان خوا پاشان تۆ بووه. هه‌روه‌ها به‌رده‌وام پیاوچاكان پهردوهردگاری خۆیان له خه‌ودا بینیوه و قسه‌یان له‌گه‌ڵدا كردووه.. وه واش نازانم كه هیچ مرۆیه‌كی ئاقڵ نكووڵی له‌م ڕاستییه بكات، ئه‌مه‌ش شتێكی به‌ڵگه نه‌ویسته كه زانایان به‌رپه‌رچی موعتیزهلهكانیان داوه‌ته‌وه كه نكووڵیان له بینینی خوا كردووه له خه‌ودا! هه‌روه‌ها زانایان گوتویانه بینینی خوا له خه‌ودا له گه‌وره‌یی خوا كه‌م ناكاته‌وه، به‌ڵكوو بینینی خوا له حاڵه‌تی كه‌سێك بۆ كه‌سێكی تر ده‌گۆڕێت، چه‌نده ئه‌و كه‌سه بڕوای به‌هێز بێت له ڕاستیێتی بینینی خوا نزیكتر ده‌كه‌وێته‌وه. (بیان تلبیس الجهمیه 1/73).
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: ڕه‌نگه بڕواداران خوا له خه‌ودا به‌چه‌ندین شێوه ببینن، ئه‌ویش به ئه‌ندازه‌ی ئیمانی ئه‌و كه‌سه شێوه‌كان ده‌گۆڕێن، ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه ئیمان و یه‌قینی له دڵدا درووست و بێخه‌وش بێت، ئه‌وه خوا له خه‌دا نابینێت به شێوه‌یه‌كی لایه‌ق و گونجاو نه‌بێت، ئه‌گه‌ریش ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌موكوڕتی له ئیمانی دا هه‌بێت، به ئه‌ندازه‌ی ئیمانی خۆیه‌وه خوا له خه‌ودا ده‌بینێت. هه‌روه‌ها بینینی خوا له خه‌ودا وه‌ك بینینی خوا نییه له ئاگاییدا، وه خه‌ونه‌كانیش له‌كه‌سێك بۆ كه‌سێك مانای لێكدانه‌وه‌كه‌ی ده‌گۆڕێت. (الفتاوی 3/390).
هه‌روه‌ها له (منهاج السنه) دا ده‌فه‌رموێت: هه‌ر به‌نده‌یه‌ك به پێی ئیمانی خۆی خوای خۆی له خه‌ودا ده‌بینێت! بۆیه ئه‌بینین كه پێغه‌مبه‌ری خوا \"صَلّی اللهُ عَڵیْهِ وَعَڵی ێلِهِ وسَلَّم\" چون خاوه‌نی گه‌وره‌ترین باوه‌ڕ بوو، له مه‌دینه خوای له جوانترین شێوه له‌خه‌ودا بینی! هه‌روه‌ك له هه‌ندێ فه‌رمووده ئاماژه به‌م ڕاستییه دراوه.
(2) \"شێخ عه‌بدولعه‌زیز بن باز\" (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت):
كاتێ پرسیاریان له شێخ كرد سه‌باره‌ت به بینینی خوا له خه‌ودا و گوتیان: ئایا حوكمی ئه‌و كه‌سه چییه كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ده‌كات كه گوایه خوای له خه‌ودا بینیوه، وه ئایا ڕاسته كه \"ئیمام ئه‌حمه‌دی كوڕی حه‌نبه‌ل\" (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) زیاتر له 100 دانهجار خوای له‌خه‌ودا بینیوه؟ ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت فه‌رمووی: \"شێخولئیسلام ئیبنوته‌یمییه\" (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) و غه‌یره ئه‌ویش ڕایانگه‌یاندووه كه بینینی خوا له خه‌ودا شتێكی مومكینه، به‌ڵام ڕه‌نگه ئه‌وه‌ی كه له خه‌ودا بینرا بێت خوا نه‌بووبێت! چونكه خوا وه‌هیچ شتێك ناچێت [ڵیْسَ كَمِپْلِهِ شَیْوٌ وَهُوَ السَّمِیعُ الْبَصِیر]، به‌ڵام ده‌گونجێ كه خوا له خه‌ودا قسه له‌گه‌ڵ به‌نده‌كانی خۆی بكات، به‌ڵام هه‌ر وێنه‌یه‌ك له‌خه‌ودا ببینیت گومانی تیا نییه كه ئه‌و شته خوا نییه، به‌ڵكوو په‌رده‌ی نێوان خودا‌و ئه‌و كه‌سه‌یه.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: گومانی تیا نییه كه پێغه‌مبه‌ر \"صَلّی اللهُ عَڵیْهِ وَعَڵی ێلِهِ وسَلَّم\" خوای له‌خه‌ودا بینیوه، هه‌روه‌ك له فه‌رمووده‌ی \"موعازی كوڕی جه‌به‌ل\" (خوا لێی ڕازی بێت) هاتووه كه پێغه‌مبه‌ر \"صَلّی اللهُ عَڵیْهِ وَعَڵی ێلِهِ وسَلَّم\" خوای له‌خه‌ودا بینیوه كه ده‌ستی خستۆته نێوان شانهكانییهوه هه‌تا له نێوان هه‌ردوو مه‌مكه‌كانیدا هه‌ستی به ساردایی كردووه. بۆیه \"حافز ئیبنوڕهجهب\" (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) نووسراوێكی نووسیوه به ناوی [اختیار اڵ‌ولی فی شرح حدیپ اختصام المڵ اڵعلی] له‌وێدا ده‌فه‌رموێت: ئه‌مه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه كه پێغه‌مبه‌ران خوایان له خه‌ودا بینیوه، به‌ڵام بینینی خوا له دونیادا له كاتی ئاگاییدا مه‌حاڵه. بۆیه پێغه‌مبه‌ری خوا \"صَلّی اللهُ عَڵیْهِ وَعَڵی ێلِهِ وسَلَّم\" فه‌رموویه‌تی: هیچ كه‌س خوا به‌شێوه‌ی خۆی نابینێت مه‌گه‌ر له‌و دیو كه قیامه‌ته. (رواه مسلم)، وه كاتێ كه پرسیاریان له پێغه‌مبه‌ر \"صَلّی اللهُ عَڵیْهِ وَعَڵی ێلِهِ وسَلَّم\" كرد كه ئایا په‌روه‌ردگاری خۆی بینیوه؟ فه‌رمووی: من ڕووناكیم بینی! (رواه مسلم عن ابی ژر –رچی الله عنه-). هه‌روه‌ها پرسیار له \"عائیشه\" كرا (خوا لێی ڕازی بێت) له‌باره‌ی بینینی خوا له دونیادا، ئه‌ویش فه‌رمووی: كه‌س له دونیا خوای خۆی نابینێ؟ چونكه بینینی خوا له به‌هه‌شت گه‌وره‌ترین نیعمه‌ته‌كانی خوایه بۆ بڕواداران، كه‌س به چاوی سه‌ر خوا نابینێت ته‌نها به‌هه‌شتییه‌كان نه‌بێت كه له‌به‌هه‌شتدا به چاوی سه‌ر خوای خۆیان ده‌بینن.
به‌ڵام بینینی خوا له خه‌ودا كه هێندێ كه‌س بانگه‌شه‌ی ئه‌كه‌ن، ئه‌وه به‌پێی خه‌ونی كه‌سه‌كان ده‌گۆڕێت!چه‌نده سه‌ڵاح و ته‌قوات هه‌بێت به ئه‌ندازه‌ی سه‌ڵاح و تهقواكهت له ڕاستی بینینی خوا له خه‌ودا نزیك ده‌كه‌ویته‌وه! بۆیه ده‌بینین كه هه‌ندێ له به‌دكاران وا ده‌زانن كه له خه‌ودا خوایان بینیوه، به‌ڵام له ڕاستیدا شه‌یتانیان بینیوه نه‌وه‌كوو خوا، به‌جۆرێ شه‌یتان خۆی لێ كردوون به‌خواو پێێیا ئێژێت من خودام!!! بۆیه ده‌گێڕنه‌وه كه‌وا شه‌وێك \"عه‌بدولقادری گه‌یلانی\" كه‌سێ له‌خه‌ودا ده‌بینێت و ده‌ڵێت: من خودای تۆم، وه ته‌كلیف و داواكانم له‌سه‌ر تۆ هه‌ڵگرتووه!! ئه‌ویش وه‌ڵامی ده‌داته‌وه‌و پێی ده‌ڵێت: ده‌مت داخه ئه‌ی دوژمنی خوا تۆ په‌روه‌ردگاری من نیت، چونكه فه‌رمانه‌كانی خوا له‌سه‌ر كه‌س هه‌ڵناسێت. به‌ڵام بینینی خوا له دونیادا شتێكی مه‌حاڵه، هه‌تا پێغه‌مبه‌رانیش خوایان له دونیادا نه‌بینیوه، هه‌ر بۆیه كاتێ كه مو‌سا (علیه السلام) داوای له خوا كرد كه خۆی پێ‌نیشان بدات! خوای گه‌وره فه‌رمووی: تۆ هه‌رگیز ناتوانی من ببینیت! به‌ڵام كاتێ كه ڕووناكی خۆی به شاخه‌كان نیشان دا، له بینینی ڕووناكییه‌كه‌ی ئه‌م شاخه گه‌وره‌یه شاخه‌كان بوون به‌تۆزو ته‌خت بوون!! به‌ڵام ده‌گونجێ كه پێغه‌مبه‌ران و پیاو چاكان خوا له خه‌ودا ببینن. بۆ ئاشكرا بوونی ئه‌وه‌ش كه ئایا ئه‌وه‌ی تۆ له خه‌ودا بینیوته خوا بووه یان شتی تر، ئه‌وه یه‌كێ له نیشانه‌كانی ئه‌وه كه بۆت دیار كه‌وێ كه خوات له خه‌ودا نه‌بینووه، ئه‌وه‌یه كه دێت و فه‌رمانی شتێكی ناشه‌رعیت پێ ده‌كات.. بۆیه له فه‌رمووده‌ی \"موعازی كوڕی جه‌به‌ل\" هاتووه (خوا لێی ڕازی بێت) كه پێغه‌مبه‌ر \"صَلّی اللهُ عَڵیْهِ وَعَڵی ێلِهِ وسَلَّم\" فه‌رموویه‌تی: ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی له‌خه‌ودا بینیوته فه‌رمانی شتێكی پێ كردیت كه موخالیف به شه‌رعی خوا بووه، ئه‌وه بزانه كه شه‌یتانت له خه‌ودا بینیوه. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر گوتی: نوێژ مه‌كه، یان زه‌كات مه‌ده، یان ته‌كلیفی شه‌رعیت له‌سه‌ر لاچووه وه هه‌روه‌ها!! به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌وه كه ئیمام ئه‌حمه‌د خوای له‌خه‌ودا بینیوه ئه‌وه سیحهتهكهی نازانم. به‌ڵكوو هه‌ر ده‌ڵێن: كه خوای له‌خه‌ودا بینیوه! (مجموع فتاوی ابن باز 367/6).
(3) \"شێخ ساڵح ئهلعوسێیمن\" (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت):
پرسیاریان له شێخ عوسێیمن كرد ئایا هیچ بڕوادارێك ده‌شێ كه خوا له‌خه‌ودا ببینێت؟
ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت\" فه‌رمووی: بینینی خوا له خه‌و له دونیادا شتێكی مومكینه، چونكه له دوا ڕۆژدا خه‌و نییه، هه‌روه‌ها بینینی خوا له لایه‌ن پێغه‌مبه‌ره‌وه \"صَلّی اللهُ عَڵیْهِ وَعَڵی ێلِهِ وسَلَّم\" شتێكی سابت و جێگیر بووه. به‌ڵام هه‌رچی بینینی خوایه بۆ غه‌یری پێغه‌مبه‌ر \"صَلّی اللهُ عَڵیْهِ وَعَڵی ێلِهِ وسَلَّم\" وا نازانم كه سابت و جێگیر ببێت، وه نازانم ئه‌شێت یاخود نا!! به‌ڵام باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئیمام ئه‌حمه‌د خوای چه‌ند جاران له‌خه‌ودا بینیوه. شێخولئیسلامیش (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ده‌شێ مرۆكان خوا له خه‌ودا ببینن. خوای گه‌وره به ئه‌ندازه‌ی ئیمانی به‌نده‌كان ده‌شێ بێته خه‌وی به‌نده‌كان، به‌ڵام ناشێت كه وێنه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی به‌كه‌س نیشان بدات. (اللقاو المفتوح 30/17).
(4) شێخی ئه‌ڵبانی (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) :
پرسیاریان له \"شێخی ئه‌ڵبانی\" (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) كرد كه ئایا ده‌شێت كه بڕوادار خوای خۆی له‌خه‌ودا ببینێت؟ وه ئایا لای سه‌له‌ف ئه‌مه جێگیر بووه یاخود نا؟
ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت\" ده‌فه‌رموێت: هیچ به‌رهه‌ڵستییه‌ك له بینینی خوا نییه له خه‌ودا، هه‌روه‌ك له‌فه‌رمووده‌ی \"موعاز\" و \"عه‌بدولڕه‌حمانی كوڕی عائیش\" هاتووه كه‌وا پێغه‌مبه‌ر \"صَلّی اللهُ عَڵیْهِ وَعَڵی ێلِهِ وسَلَّم\" خوای له خه‌ودا بینیوه.
\"حافز ئیبنووكهسیر\" (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) له ته‌فسیری ئایه‌تی [ما كان لی من علم بالملإ اڵعلی إژ یختصمون] ده‌ڵێت: ئه‌مه بینینی خه‌وه، وه وانازانم كه هیچ به‌رهه‌ڵستییه‌ك له‌مه‌دا هه‌بووبێت. واته: پێغه‌مبه‌ری خوا \"صَلّی اللهُ عَڵیْهِ وَعَڵی ێلِهِ وسَلَّم\" خوای له‌خه‌ودا بینیوه. به‌م شێوه له \"ئیمام ئه‌حمه‌دی كوڕی حه‌نبه‌ل\"یش ده‌گێڕنه‌وه كه خوای خۆی له‌خه‌ودا بینیوه. هه‌روه‌ك باس له هه‌ندێ له سه‌له‌فیش ده‌كه‌ن كه خوایان له خه‌ودا بینیوه.. به‌ڵام ئه‌گه‌ر مرۆڤێك خوای خۆی له‌خه‌ودا ببینێت و پاشان شتێكی ناشه‌رعی له كرده‌وه‌كانیدا ئاشكرا بووبێت، ئه‌وه ڕه‌نگه ئه‌و خه‌وه‌ی هه‌قیقه‌تێكی هه‌بووبێت، خه‌وێك كه له وهسوسهی نه‌فسی ئه‌و كه‌سه‌وه ههرقوڵابێت!! ئاشكرایشه كه خه‌ونی به‌نده‌كان له سێ شت به‌ده‌ر نین، یان ئه‌م خه‌وه له خواوه‌یه، یان له شه‌یتانه‌وه‌یه، یان له نه‌فسی ئه‌و كه‌سه‌وه‌یه.
پوخته‌ی قسان:
له‌م چه‌ند وه‌ڵامه‌ی زانا به‌ڕێزه‌كان كه ئاماژه‌م پێدان ئه‌وه ڕوون ده‌بێته‌وه كه:
1. كه‌س له دونیا خوا نابینێت، هاتا پێغه‌مبه‌ران له دونیادا خوای خۆیان نه‌بینیوه.
2. شتێكی گونجاوه كه له‌خه‌ودا خوا ببینرێت.
3. خوا به وێنه‌ی هه‌قیقی خۆیه‌وه له خه‌ودا خۆی به‌كه‌س نیشان نادات.
4. بابای چاكه‌كار ئه‌گه‌ر خوا له خه‌ودا ببینێت، ئه‌وه‌ی كه بینیویه‌تی په‌رده‌ی نێوان خۆی و خوا بووه. (ئه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و خه‌وه خه‌وی پیاوچاكان بووبێت).
5. هه‌ركه‌س له‌خه‌وا بێته خه‌وت بڵێت: من خودام، ئه‌گه‌ر فه‌رمانی به‌خراپه‌ی پێكردی و ڕایگه‌یاند كه ته‌كلیفه شهرعییهكانم له‌سه‌ر هه‌ڵگرتوویت.. ئه‌وه بزانه ئهكهسه كه شه‌یتانه!
6. پیاوخراپانیش خوا له خه‌ودا ئه‌بینن، به‌ڵام ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌وكه‌سه خوا نییه‌و شه‌یتانه خۆی لێ كردوون به خوا.
7. هه‌ركه‌س به ئه‌ندازه‌ی ئیمان و باوه‌ڕی خۆی خوا له خه‌ودا ده‌بینێت، ئه‌گه‌ر ئه‌وكه‌س ئیمان بڕوادی سه‌حیح و دروستی هه‌بوو، ده‌شێت كه خوای له خه‌ودا بینیبێت. ئه‌گه‌ریش به‌دكارو به‌دفه‌ر بووبێت، ئه‌وه‌ی بینیویه‌تی و گوتوویه‌تی كه من خوای تۆم ئه‌وه بزانه شه‌یتان هاتۆته خه‌ونت و خۆی لێ كردوویت به خوا!
9. هه‌ندێ جار بینینی خوا له خه‌ودا له شێوه‌ی نووڕ ده‌بێت.
8. خهونهكان له سێ شت به‌ده‌ر نین، یان له خواوه‌ن، یان له شه‌یتانه‌وه‌ن، یان له نه‌فسی خۆته‌وه.ن
هیودارام به‌م چه‌ند ڕوونكردنه‌وه هه‌قیقه‌تی بینینی خوام له خه‌ودا شی كردبێته‌وه.. له خوای گه‌وره داوكارم خوا ئیمان وبڕوای هه‌موولامان هێنده پته‌وبكات تا خوای خۆمان له خه‌ودا بینین و له به‌هه‌شتی به‌رینیش له بینینی ئه‌و زاته پاكه‌ی په‌روه‌دگار بێبه‌ش و مه‌حڕووم نه‌بین. (ئامین).
سه‌رچاوه:ماڵپه‌ڕی به‌خته‌وه‌ری هێمن عه‌بدولعه‌زیز
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن HaDi-Kurd (2010-09-16 17:55:14)

له‌سه‌ر هێڵ نییه





ده‌ست خۆش زۆر زۆر جوان بوو
به‌راستی شتێكی زۆر جوان و پێویستت وروژاند

له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌سته‌كانت خۆشبێت
به‌راستی بابه‌تێكی زۆر به‌سووده
هیوادارم به‌رده‌وامبی
كاتت شاد


له‌سه‌ر هێڵ نییه








dastakant xosh bo aw babata jwana
barasti ba swd bu sarkatu bet xwa padashtt batwa


له‌سه‌ر هێڵ نییه








Zor spwas dastt xoshbet

له‌سه‌ر هێڵ نییه








dest xoshe babateki zor jwana xoa patsetet bedatewe

له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
