❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / به‌شێک له‌ قه‌سیده‌ی نیشتیمان.....به‌ختیار عه‌لی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-09-19 11:10:45

Rega Shyaw
کازیوەی یانە
شوێن: پایته‌خت
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-24
دواترین سه‌ردان: 2013-03-15
په‌یامه‌كان: 999
WindowsXPMSIE

به‌شێک له‌ قه‌سیده‌ی نیشتیمان.....به‌ختیار عه‌لی

   
به‌شێک له‌ قه‌سیده‌ی نیشتیمان.....به‌ختیار عه‌لی

ئەی وڵاتم: بیست و سێ ساڵە بۆنی خاك و مرۆڤ و لیتە و عارەقەكەی تۆ دەچێت بەسەرمدا و وەڕزنەبووم
/ بیست و سێ ساڵە
/ چاوەنواڕم شەوێكی كپ، كچ و كوڕێكی شۆخ و شەنگ بێنەخوارێ و بۆ دورگەێكی سەوز هەڵمگرن
/ نەهاتیت و گلەیشم لێنەكردی
/ تۆش پێم دەڵێیت … خۆفرۆش و خیانەتكارم …
دڵم لە بەردە بۆ خەمت … بێ ئازارم…
/ من هەتا تۆزێ سەر لەشی چەقەڵەكانیشت دەپەرستم
/ هەتا تنۆكە بارانی سەر دەستی منداڵەكانیشت دەپەرستم/
بەڵام بڵێم چی … گەر ڕقم لەو پیاوە تەنگ ئەستور و گومڕایانە بێت، ئەو پیاوانەی شەوی دەجار خەنجەر لە دڵی جوانی دەدەن
/ ڕۆژی دە جار كچانی ئۆفیس و نێو پاس و بەر گۆگان هەڵدەمژن
/ لەدوای هەموو خامۆشبوونی لەزەتێكیشەوە
/ كاتێك زریزەی پانتۆڵەكانیان دادەخەن/
باسی شەڕی چینایەتی و بەرەی گەورەی سۆشیالیزم دەكەن
/ خوایە چی بكەم … ڕقم لەو كچ و كوڕ و مامۆستا گێلانەیە
/ كە وەكو شەمشەمەكوێرە لە داڵان و حەوشەكانی زانكۆدا دێن و دەچن
/ ڕقم لە مشك و سەرباز و گۆڤاری بێ جنێوە
/ ڕقم لە ماشێنی تازە و چاوێلكەی چێوە زێڕین و خاوەن چێشتخانە و كۆگا و كاسێتفرۆشەكانە
/ ئەی نیشتیمان … ئەو دەستانەم خۆشدەوێت
/ كە وێنەی دڵ و تیرێكیان تیا كراوە
/ ئەو كەپوانەم خۆشدەوێت، كە ئەلقەیان تێخراوە
/ حەزئەكەم لە گوندێ بژێم … لەو دوورانە
/ بەیانیان پیرێژنێكی چاو بە خەو هەڵمسێنێ
/ كە بانگ لە كچەكەی دەكات/
هۆی نێرێ … نیرگەلێ … نێرگسێ، هەستە مەشكەكەت بژەنە و كۆڵوانەكەت بكەرە مل وا بەیانە.
*            *              *
ئەی نیشتمان
/ لە ڕۆژانی قات و قڕیدا بیر لە باران دەكەمەوە
/ من بیر لەو دونیا بێدەنگەی تۆ دەكەمەوە
/ ئەو دونیایەی شەوگارانی وەكو چەقۆ … وەكو هاوار لە كۆڵانە بێدەنگەكانی نیوەشەودا دەناڵێنێ
/ ئەو جەستانە … جەستەی ئەو پیرێژنە گریاوەی لە مەرقەدی شێخ و لە ماڵی هەتیوەكاندا دەناڵێنێ/
منیش هەڵۆیەكی پیرم … پشیلەیەكی مۆمیاكراوم
/ جاڵجاڵۆكەیەكم لە سندوقێكدا
/ قالۆنچەیەكم لە پێڵاوێكی كۆندا
/ ئەویش تیشكی خەونە تەڵاییەكەی تۆیە
/ زرنگەی دەنگە زیوینەكەی تۆیە
/ بریسكەی چاوە بڕۆنزییەكانی تۆیە
/ مستێ ئاوم بدەرێ
/ هەتا ماوم دەستی چەوری كرێكارەكانت دەشۆم
/ تیكەیەكم پێبدە
/ لەگەڵ منداڵە برسییەكانت دەیخۆم
/ جوتێ چاوی شین و قژێكی زەردم بدەرێ، حەز لە كچە ڕەشتاڵە لاوازەكانت دەكەم، وەكو ڕاوكەرە پیرەكان
/ كڵاشەكەم دەخەمە ژێر سەرم و دەنووم
/ دەنووم تا پێغەمبەرەكان زیندوودەبنەوە و كتێبی نوێمان بۆ دێنن
/ دەنووم تا پیرۆمیسۆس ئاگرە دزراوەكەی دەگێڕێتەوە
/ دەنووم تا نەرسیس لە ئاو دێتەوەدەرێ .../
ئەی وڵاتم دەنووم … تا ئەم كوڕە نەفام و ڕیشن و بەدلڤاوانە تاقیاندەبڕێ
/ تا ئەم كچە خڕوخۆڵە پاشەڵپیسە دڵڕەقانە تاقیاندەبڕێت خوایە … خوایە … دەنووم تا هەتاهەتایە.
*            *              *
هەندێ جار وا هەستدەكەم
/ وەك مووشەك لە شەوەزەنگدا
/ وەك كچ لە ترومبیلی سەفەردا زەق و دیارم
/ هەندێ جاریش وا هەستدەكەم
/ وەك قورئان لە ماڵی سۆزانیدا
/ وەك كاتژمێر لە دۆزەخدا بێكار و فەرامۆشكراوم
/ خوایە كەی بێت لەم زێرابە ڕەش و لیخن و پیسەوە
/ جارێكی تر یەكێكی تر لەدایكبێت
/ لە كتێبخانە و شەقام و بەر سینەماكاندا بۆم بگەڕێت
/ یادی ڕۆژگارەكانم بكات
/ ئاواتبخوازێ و حەزبكات
/ ئەو كوڕە چاوكاڵە بچكۆلانەیە سەرلەنوێ زیندووبێتەوە
/ بێت گۆڕەكەم هەڵباتەوەو ئێسقانەكانم بژمێرێت
/ كەلەسەرەكەم بگرێت بە دەستییەوە و بیلاوێنێ
/ مەگەر بە تەنها ئەوكاتە
/ ئا، ئەو مناڵە بێباكە
/ لەم تاریكییە دەرمبكات/
ئەی وڵاتم … گوناحی من چییە
/ ئەگەر دز و شۆفیز و لانەواز و ژنە مەمك چرچەكانتم خۆشبوێت
/ ئەو پیرەمێردانەم خۆشبوێت كە فرمێسكی خۆیان دەفرۆشن
/ ئەو كچە بچكۆلانەیەم خۆشبوێت
/ كە وەك كچی گەورەپیاوان
/ حەزیان لە كراسی سوور و جلی مەخمەڵ و قەیفەیە
/ حەزیان لە بۆنی عەتر و پەنجەی ئەستوری لاوخاس و لەزەتی ئەودیو پەردەیە.
ئەی ولاتم
/ كوێر باڵداری پێناپێكرێت و منیش كوێرم
/ بەڵام كوێریش دەزانێت
/ كۆشكی سەد نهۆم و كۆڵیتی وێرانە مانای چی
/ دەزانێت … شمشێرێكی لە ئارەزووی شاژن درێژتر و گەردنێكی لە پیاوەتی شا باریكتر، مانای چی دەزانێت مانای چی بیست و سێ ساڵ لەسەر دەستت بەناو بەفردا بڕۆیت
/ بیست و سێ ساڵ، بە كامی دڵ قەپاڵ لە هەرمێیەك نەگریت
/ بە دیدو هوڕ لە ماشێنێكی سەوزدا شەقامەكان جەنجاڵنەكەیت
/ ئەی وڵاتم
/ ئەم پلەكە پێچاوپێچانە فڕێدە
/ با پزیشك و دانسازەكان لەو باڵەخانە و جێگە چەپ و كۆڵانە خەمگینانە بێنەدەرێ
/ با بەندیخانەكان لەم شەقامانەدا بكەینەوە
/ هەر دیلەی بە كالیپتوسێكی سەوزەوە دەبەستینەوە
/ وەرە ئەی وڵاتم، حەزێكی دوور و درێژ
/ وەكو دوكەڵكێشی كارگە گەورەكان دروستدەكەین
/ وەكو سمۆرە چۆن لەسەر دار دادەنیشێت … دادەنیشین
/ تۆ چاوێلكەیەكی ڕەش و بریقەدارت لە چاودایە و پێدەكەنی
/ منیش ئارەزوو لەناو زگمدا وەكو دوكەڵ لە شوشەیەكی باریكدا … دێت و دەچێت
/ ئەی وڵاتم … من ئالێرانە و تۆ لەوێ
/ بمانەوێ و نەمانەوێت … خۆشەویستی یەكمان دەوێت
/ تۆ پیاوێكی سمێڵ زەرد و چاوكاڵ و بازوو ئەستوریت
/ منیش كچێكی لاواز و بێنەوام
/ خۆم بە گەردنتدا هەڵدەواسم … دەڵێم بمبە … بمفڕێنە
/ بمخەرە سەر هەردوو شانت …
/ ئەی نیشتمان … حەزەكەشمان هەتا بێت گەورەتر دەبێت/
دەڵێم … بمنێرە پشتی ئەسپە سورە كێوییەكەت
/ وەكو تاڵانی بمبە بۆ كوڕانی خێڵەكەت
/ منیش پرچە ڕەشەكانم
/ بەسەر سینەی تۆپزیمدا، هاتۆتەخوار
/ تا لەزەتی هەرچی لە خوا ترسی دنیایە دەیتەقێنم، عیشوەدەكەم
/ تا بە لەزەت چاوی یاسا و شەریعەتە ئاسمانییەكان كوێردەكەم، عیشوەدەكەم
/ دەی ئەی وڵاتم … بمڕفێنە … بمڕفێنە
/ بە ڕووتی لە پێش دەمی سەرۆك و جەنگاوەرە ئازاكانتدا سەمادەكەم … ئەگەر نەمبەیت … دوا پەردەی شەرم و شكۆ دەدڕێنم
/ دەبمەوە بە كچە چاونەترسەكانی ناو دارستان /
دەڕۆم و دەبم بە هاوەڵی ئەسپ و گورگە بریندارەكان
/ دەبم بە دەستگیرانی سەگ و نێرە ورچە چەتوونەكان.   



هیوادارم به‌ دلتان بێت هه‌روه‌کو خۆم .. هه‌رچه‌نده‌ی ده‌یخوێنمه‌وه‌ لێی تێر نابم ...

س:ماڵپه‌ری سه‌ره‌کی مامۆستا به‌ختیار عه‌لی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-09-20 17:41:44

خۆزگه‌
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-19
دواترین سه‌ردان: 2012-04-16
په‌یامه‌كان: 509
WindowsXPFirefox

Re: به‌شێک له‌ قه‌سیده‌ی نیشتیمان.....به‌ختیار عه‌لی

ده‌ستت خۆش بێت هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-09-20 18:09:16

Nigar
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: Pirmam
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-06-16
دواترین سه‌ردان: 2013-10-13
په‌یامه‌كان: 2407
WindowsXPFirefox

Re: به‌شێک له‌ قه‌سیده‌ی نیشتیمان.....به‌ختیار عه‌لی

dest xxosh zor jwana her sarkew to bit

Kurdzhin
(ھیچ سەرینێک لە کۆشی دایک نەرمتر نیە ، ھیچ گولێک لە دەمی دایک جوانتر نیە ) نیگــــــــــــار 

کــوردژیــن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-09-20 19:50:27

Rega Shyaw
کازیوەی یانە
شوێن: پایته‌خت
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-24
دواترین سه‌ردان: 2013-03-15
په‌یامه‌كان: 999
WindowsXPMSIE

Re: به‌شێک له‌ قه‌سیده‌ی نیشتیمان.....به‌ختیار عه‌لی

زۆر سوپاس خۆزگه‌ گیان هیوادارم سودت لێی وه‌رگرتبێت ...

سوپاسی تۆش ده‌که‌م نیگار گیان خوازیارم یه‌ک یه‌ک له‌ وشه‌کان گه‌یشتبێتیت..

ڕێگا شیاو

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net