❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / * * * ئـــێــــمــــه‌ ڕه‌نـــگــێـــكـــیـــن لــــه‌ پــــایـــــز .... * * *

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-09-19 17:35:37

✿AsiNat✿
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: ❤سلــێـمانـی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-06
دواترین سه‌ردان: 2013-08-11
په‌یامه‌كان: 1559
WindowsXPMSIE7

* * * ئـــێــــمــــه‌ ڕه‌نـــگــێـــكـــیـــن لــــه‌ پــــایـــــز .... * * *

* * * ئــــــێـــــــمــــــه‌ ڕه‌نـــــگــــێـــــكـــــیـــــن لـــــه‌ پــــــایـــــــز .... * * *

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-c133c87c4e.gif

پایز ده‌نگی هاواره‌ پڕله‌برینه‌كانه‌و ڕازی وه‌رینه‌ و وه‌رینیش وه‌رزی خه‌زانه‌ ،،، پایز وه‌رزی ڕۆچونه‌ له‌نێودوونیایه‌ گه‌ڵادا ، هه‌ریه‌ك له‌خه‌مێ و هه‌ریه‌ك له‌ نوته‌یه‌كی مۆسیقا ، ئێمه‌ له‌نێو ڕه‌نگی پایزدا وه‌ها ڕنگمان داوه‌ته‌وه‌ كه‌ شوێن پێكانمان وشه‌ی زه‌ردی لێ جێ ئه‌مێنی ... ، له‌كوچه‌ی گشت شه‌قامه‌كاندا ڕائه‌كه‌ین تا له‌ شاری پایزێك هاواری ئه‌مانه‌بكه‌ین ....

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-641526c54f.jpg

پایز هێمای عه‌‌شق وه‌ریوه‌کانی ته‌مه‌ن ،، هێمن که‌ره‌وه‌ی بیر و هۆشی مرۆڤ و سه‌مفۆنیایه‌کی وه‌ریوی نێو ئاقاره‌کانی مه‌ست بوونی وه‌رزه‌کان ،،،هێمایه‌ک بۆ گه‌یشتن به‌ جوانترین ئادگاره‌کانی ته‌مه‌ن ،،، پایز جه‌نه‌رالی خه‌ونه‌کان و ده‌رگایه‌ک به‌ره‌و دنیای جوانی و سحر ،،،، پایزی قژ ئالتونی و ده‌م به‌خه‌نده‌یه‌کی پڕ له‌ ناز ،،، چاوێکی پڕ له‌فرمێسکاوی هێمن که‌ره‌وه‌ی گشت ته‌مه‌نه‌کان ،،، بۆ ئێمه‌ ئه‌وه‌نده‌ پایزمان خۆش ده‌وێت چونکه‌ سه‌ره‌تای بوونی ئادگارێکی جوانینێو زه‌مه‌نه‌ بوونیه‌کانی رۆحه‌ ،،، بوونی هه‌ناسه‌ پڕ تاوه‌کانی ژێر سێبه‌ری لقه‌  بێ گه‌لاکانه‌ ،،،، بوونی هه‌زاران وته‌ی شاراوه‌یه‌ که‌ له‌ ناخمان هه‌رده‌م هه‌نگاو ده‌نێت به‌ره‌و گه‌لا هه‌لوه‌ریوه‌کان و له‌گه‌لیان ده‌که‌ونه‌ سه‌ما ،،،،،،


http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-63d77062be.jpg


* بۆ له‌چوار وه‌رز پایز ڕۆمان ئه‌چینێته‌ ناخیو له‌نائارامی یه‌كی قوڵدا گه‌وره‌مان ئه‌كات ؟ ؟ بۆ ؟ ؟

* بۆ هه‌موو ئادگاره‌کان له‌ یه‌ک ئه‌چن و ته‌مه‌ن سه‌راپا ئالتونی ئه‌نوێنێت ئایا ئه‌مه‌ بوونی هه‌ناسه‌یه‌کی جوان نیه‌ ؟ ؟ ؟

* بۆسه‌یركردنه‌كانمان ئه‌كاته‌ خه‌موو له‌ڕوخساری گه‌ڵایه‌كی زه‌رددائه‌نه‌خشێنێ وبه‌رده‌وامی پێ ئه‌دا ؟ ؟ بۆ ؟ ؟

* بۆ روانینه‌کانمان له‌ دیده‌ی گه‌لاکانا ئه‌کا به‌ تابلۆیه‌کی رووت بۆ ؟ ؟

* بۆ هه‌ناسه‌ گه‌رمه‌کانی ژیان به‌ چه‌ند دیمه‌نێکی خه‌ماوی ئه‌خاته‌ به‌ر دیدی گه‌لاکان ؟ بۆ هه‌موو جوانیه‌کان له‌ نێو ره‌نگه‌ ئالتونیه‌که‌ی خۆی ون ئه‌کات بۆ ؟ ؟ ؟

* بۆ له ‌كۆشكه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات گشت گه‌ڵاكان په‌له‌یانه ‌له بۆگه‌یشتن به‌ گه‌شبینییه‌كی ڕوون ؟ ؟ بۆ ؟ ؟ بۆ گه‌یشتن به‌ ئاوازێک بۆ ؟ ؟

* ئه‌وه‌ چ ساتێكه‌ له‌ ژیان كه‌ شڵه‌ژاوییه‌ك له‌ پاكێتییه‌كان ئه‌خاته‌ مه‌ترسی له‌ناوچوون ،مه‌گه‌ر زانراوه‌ هه‌منا دیمه‌ن بێت و له‌ چاوی ته‌مه‌نا بێت  ؟ ؟

* ئه‌وه‌ چ ساتێكه‌ فرمێسكه‌كان له‌ گه‌ڵ گه‌ڵاكانی پایز هێمن هێمن دێنه‌ خوارێ و ماچی خاكیك ئه‌كه‌ن له‌ خاكێتی ڕۆحێك ،، کام رۆحه‌ ؟ ؟

* ئه‌وه‌ چ ساتێكه‌ تاریكێكان له‌ ڕوناكییه‌كان ئه‌ستێره‌ ئه‌خوازن بۆ هاوده‌م بوونی شه‌وێكی دی  له‌ ژوانێكا تا بگه‌ن به‌ زیباترین په‌یڤی ته‌مه‌ن ؟ ؟


http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-ec34a2269e.jpg

**********************************************
************************
************


پایز ده‌رونێكی هه‌یه‌ له‌ گشت ناڕه‌حتییه‌كاندا ئه‌ژی و هه‌ڵئه‌كات ، هاوارناكات بۆ بێزارییه‌ك نزیك له‌ ناشكوری ،،، به‌رده‌وام ئه‌یه‌وێت له‌ هه‌ڵوه‌رینه‌كانی ماڵئاوایشی دا فرمێسكێك له‌ جوانی بژیه‌نێ ،،، پایزخۆڵی سه‌ر هه‌موو په‌نجه‌ره‌كانی ماڵه‌كانمانی لابردووه‌و داوێتی له‌ ده‌رگای گشتمان ، ئه‌گه‌ر چی ده‌نگی زۆر بووبی یا كه‌م ،كه‌سمانی له‌ وه‌رینی گه‌ڵاكانی بێبه‌ش نه‌كردووه‌ ، له‌گه‌ڵ مانگدا به‌رده‌وام بۆ شه‌وه‌ پڕ له‌ سامناكییه‌ كان كردوینیه‌ته‌ گفتووگۆكردنه‌وه‌ ،  له‌گه‌ڵ قه‌ڵه‌مه‌ سوره‌كاندا چه‌ندان جار ڕه‌نگی گه‌ڵایه‌كی پێ سوركردووین ، له‌گه‌ڵ قه‌ڵه‌مه‌ ڕه‌شه‌كانیش چه‌ندان په‌خشراوێکی له‌ بۆنی مه‌رگ پێ نه‌خشاندوین ....

پایز بوونی پاکیزه‌کی روونی به‌ر ئاوێنه‌کان هه‌موو کات له‌ نێو رۆحی زۆرێکمان به‌ هێمنی هه‌نگاو ئه‌بێ به‌ سه‌ر شۆسته‌ی ته‌مه‌نا و له‌ ناکاو به‌ هێمنی رۆحه‌ جوانه‌کانی ده‌وربه‌ری ماچ ئه‌کات و له‌ هه‌ر ماچێکا سه‌دان نهێنی شاراوه‌ ئه‌نه‌خشێنێت و له‌ ده‌رگا خه‌یاله‌کانا فه‌نامان ئه‌کات ،،،له‌ نێو سه‌دان گه‌لای زه‌ردا نێرڤانه‌یه‌ک ئه‌کات به‌ ئاواتی گشت دله‌کان که‌ ره‌نگه‌ زۆرێک له‌ ئێمه‌ له‌ بوونی ئه‌م نێرڤانه‌یه‌ بێزاربین به‌لام ناشزانین که‌ نێرڤانه‌بوون گه‌یشتنه‌ به‌پله‌ی بالا له‌ زکر به‌لام زکرێک له‌ شێوه‌ی هه‌به‌ست و گۆرانی له‌ شێوه‌ی پڕ بوون له‌ جیهانێکی سه‌رسورمان ،،، نێرڤانه‌بوون  له‌ شیرینترین خه‌ون له‌ هێمنترین خه‌و ،،،،له‌ جوانترین تابلۆ .... کام تابلۆ ؟ ئه‌و تابلۆیه‌ی هه‌رده‌م له‌ چاوانمان به‌ هێمنی له‌گه‌ل سه‌مفۆنیای که‌مانێکی گه‌نم ره‌نگی هه‌له‌وه‌رێت ،،،  به‌لام له‌ چاوتروکانێکا هاکا نه‌ماو له‌ ئاقاره‌کانی ئه‌یه‌وێت به‌ هێمنی ..... پێی ئه‌لێین ::


http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-2ef33cdd76.jpg

* ئه‌ی شای وه‌رزه‌کان ... ئه‌ی جوانترین پۆرتریتی سه‌مفۆنیاکانی ته‌مه‌ن و وێنه‌ کۆچ کردووه‌کان  نه‌مانزای له‌ هه‌نگاوێکی کورتا پێمان ئه‌گه‌یت و هه‌ر له‌ هه‌مان هه‌نگاوه‌وه‌ به‌ره‌و ژووه‌ره‌کانی ته‌نیای هه‌نگاو ده‌نێیت ....

* چه‌ند له‌ئامێزم گرتی پایز... ،، له‌گه‌ڵت به‌رده‌وام هه‌نگاوم ئه‌نا ، كه‌ ئه‌مزانی نزیكی ڕۆشتنته‌و ماڵئاوای ئه‌كه‌ی پڕ به‌ بونی ئازاره‌كان هاوارم ئه‌كرد تا له‌ نیوانا له‌ ماچێكی مانه‌وه‌یت ئاگادارئه‌بومه‌وه‌ ، ئاخر تۆ له‌گه‌ڵم گه‌وره‌بویت دووریت ئه‌م مرێنێ به‌مانه‌وه‌یم ....

* تۆ نیشتمانیكی جیا له‌ وه‌رزی نیشتمانه‌كانی دی ، له‌گه‌ڵ هاتنت هه‌ناسه‌كان گه‌وره‌یی یه‌ك له‌ بونت وه‌رئه‌گرن ،،ده‌ریاكان ئه‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵت شه‌پۆل بده‌ن تا له‌كه‌نارت وشه‌یه‌ك فێربن ... تا ئه‌م وشه‌یه‌ بکه‌ن به‌ نۆته‌یه‌کی سحراوی و له‌ هه‌موو ژوانێکا له‌گه‌ل که‌مانه‌ سه‌رشێته‌که‌ی ژیان بگه‌ن به‌ فه‌نابوون و له‌ هێمترین خالی ته‌مه‌ن به‌ یه‌ک بگه‌ن ....

* له‌خه‌یالی ئێمه‌دا ئاسمانێك بونی هه‌یه‌ له‌ گه‌وره‌یی ڕامانێك بۆ چاوه‌ داخراوه‌كان له‌وێشه‌وه‌ بۆ ده‌سته‌ كه‌له‌پچه‌كان و له‌وێشه‌وه‌ بۆ قاچه‌ چه‌قیوه‌كان ،،،هه‌زاران خه‌یالی دابڕاو و سه‌دان بیر و ڕای جیاواز و له‌یه‌ک نه‌گه‌یشتوو ،،، بوونی چه‌ند ده‌رگایه‌ک که‌ هه‌ریه‌که‌یان ناوی ئه‌وی تریان له‌ خۆی ئه‌نێت و ناگه‌ن به‌ جوانی و خۆشه‌ویستی یه‌کتری ...  كه‌ بونی ئه‌مانه‌ دروست كه‌ری خۆیانن ته‌نها نه‌ك تۆ ...


http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-f2719530f5.jpg

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-5845df7d02.gif

* * * نـــــوســـــــیــــــنـــــی : ڤــــــــیــــــان ....... * * ....... ســـــــیـــــــروان * * *
* * * ڕۆحـــێــــكــــی دی بـــــۆ كــــــوردژیـــــن لــــه‌ پـــــایــــزێـــــكـــی هــــێــــمــــــنـــدا * * *

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-5845df7d02.gif

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن Viyan (2010-09-21 13:47:01)

Kurdzhin

❤:✿سُـــبْــحَـــانَ اللهِ وَبِــحْــــمــــدِهْ❤:✿
❤:✿سُــبْـــحَـــانَ اللهِ الــعًــظِـــيــــمْ❤:✿


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-92dc455286.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-09-20 17:05:42

m.b bawanoori
جوانه‌مه‌رگ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: باوه‌نور/گرمیان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-04
دواترین سه‌ردان: 2012-04-04
په‌یامه‌كان: 1624
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: * * * ئـــێــــمــــه‌ ڕه‌نـــگــێـــكـــیـــن لــــه‌ پــــایـــــز .... * * *

ده‌سته‌كانتان خۆش بێت ڤیان و كاكه‌ سیروان
به‌ڕاستی بابه‌تێكی پڕ به‌هایه‌
ڕاسته‌ پایز نیشانه‌ی فڕێ دانی بیری كۆنه‌و خۆ ئاماده‌كردنه‌ بۆ به‌رگێكی نوێ
به‌ڕاستی سروشت زۆر جوان خۆی ده‌گۆڕیت له‌پایزدا
ئه‌توانم بڵێم ئێمه‌ له‌پایزو پایزیش له‌ ئێمه‌ ئه‌چێت....ده‌سته‌كانتان خۆشبێت

Kurdzhin

زیره‌کی سنوری هه‌یه‌،،به‌ڵام هیچ سنورێک نیه‌ بۆ بێ ئه‌قڵی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-09-20 17:14:32

Nigar
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: Pirmam
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-06-16
دواترین سه‌ردان: 2013-10-13
په‌یامه‌كان: 2407
WindowsXPFirefox

Re: * * * ئـــێــــمــــه‌ ڕه‌نـــگــێـــكـــیـــن لــــه‌ پــــایـــــز .... * * *

dest xosh b et gyan be rasti babateki jwana her sarkew to bin

Kurdzhin
(ھیچ سەرینێک لە کۆشی دایک نەرمتر نیە ، ھیچ گولێک لە دەمی دایک جوانتر نیە ) نیگــــــــــــار 

کــوردژیــن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-09-20 17:34:23

شازه‌
کازیوەی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-16
دواترین سه‌ردان: 2013-08-03
په‌یامه‌كان: 1363
WindowsXPMSIE7

Re: * * * ئـــێــــمــــه‌ ڕه‌نـــگــێـــكـــیـــن لــــه‌ پــــایـــــز .... * * *

dastt  xosh  vieyan  geyan  ,,jwantin  warz  lam  paiza 
dwbara  bast  xosh  basaqa

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-09-20 17:48:51

★SoZi★
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ❤ ســـلێـمانی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2013-08-30
په‌یامه‌كان: 5238
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: * * * ئـــێــــمــــه‌ ڕه‌نـــگــێـــكـــیـــن لــــه‌ پــــایـــــز .... * * *

* تۆ نیشتمانیكی جیا له‌ وه‌رزی نیشتمانه‌كانی دی ، له‌گه‌ڵ هاتنت هه‌ناسه‌كان گه‌وره‌یی یه‌ك له‌ بونت وه‌رئه‌گرن ،،ده‌ریاكان ئه‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵت شه‌پۆل بده‌ن تا له‌كه‌نارت وشه‌یه‌ك فێربن ... تا ئه‌م وشه‌یه‌ بکه‌ن به‌ نۆته‌یه‌کی سحراوی و له‌ هه‌موو ژوانێکا له‌گه‌ل که‌مانه‌ سه‌رشێته‌که‌ی ژیان بگه‌ن به‌ فه‌نابوون و له‌ هێمترین خالی ته‌مه‌ن به‌ یه‌ک بگه‌ن ....

ده‌ست و په‌نجه‌تان خۆش بێت بۆ هۆنینه‌وه‌ی وشه‌ مرواری ئاسایانه‌،،
سه‌رسام بووم به‌ بینینی وشه‌کان!!!
هیوای سه‌رکه‌وتن و به‌رده‌ومیتان بۆ ده‌خوازم
ئومیدم وایه‌ بێ به‌شمان نه‌که‌ن له‌ بابه‌ته‌ ڕازاوه‌کانتان،،
سه‌رکه‌وتوو بم.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2010-09-21 15:42:55

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: * * * ئـــێــــمــــه‌ ڕه‌نـــگــێـــكـــیـــن لــــه‌ پــــایـــــز .... * * *



    some_text
  ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت ئازیزانم سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان .......
 
m.b bawanoori
ده‌ستی تۆش خۆش بێت کاکه‌ مه‌ریوان گیان سوپاسی ئه‌م هه‌تسته‌ ده‌که‌ین به‌ قوربان خۆشحال بووین به‌
به‌شداری ڤه‌رێزتان له‌ بابه‌ته‌که‌ سوپاس بۆ وشه‌ جوان و ناسکه‌کانت به‌خته‌وه‌ری تۆ ئاواتی ئێمه‌یه‌
ته‌مه‌ن درێژو به‌خته‌وه‌ر بیت له‌ ژیان و هه‌رده‌م له‌ خۆشیا بیت کاکه‌ گیان


Nigar
ده‌ستی تۆش خۆش بێت به‌رێزم بۆ په‌یامه‌که‌ت خۆشحال بووین
هیوادارین که‌ هه‌رده‌م له‌ خۆشی و به‌خته‌وه‌ری دابیت و ته‌مه‌ن درێژو سه‌رفراز بیت


yaldz
سوپاسی هه‌ستی به‌رێزتان ده‌که‌ین
به‌خته‌وه‌ر بیت و هه‌رده‌م پایزت لا خۆشه‌ویست  و جوانتر بێت و له‌گه‌ل ئه‌م وه‌رزه‌یا
خۆشبه‌خت بیت ته‌مه‌ن درێژ و به‌خته‌وه‌ر بیت و هه‌رده‌م له‌ خۆشیا بیت



SoZi
ده‌ست و په‌نجه‌ی به‌رێزتانیش خۆش بێت بۆ به‌هشداریت و به‌سه‌ر کردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌که‌
زۆر خۆشحال بووین به‌به‌شداری به‌رێزتان ئومێد ده‌که‌ین که‌ به‌خته‌وه‌ر بیت و هه‌رده‌م له‌ خۆشی دا بژیت
دووباره‌ ده‌ستت خۆش بێت و ته‌مه‌ن درێژو سه‌رکه‌وتوو بیت له‌ کاره‌کانت ئازیزم






Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-cb44b44495.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2010-09-21 16:00:00

✿AsiNat✿
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: ❤سلــێـمانـی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-06
دواترین سه‌ردان: 2013-08-11
په‌یامه‌كان: 1559
WindowsXPMSIE7

Re: * * * ئـــێــــمــــه‌ ڕه‌نـــگــێـــكـــیـــن لــــه‌ پــــایـــــز .... * * *

ده‌سته‌كانت خۆش به‌ڕێز m.b bawanoori ،،خۆشحالین به‌ په‌یامه‌ جوانه‌كه‌ت گیان ،،،،
ڕاست ئێمه‌ له‌ پایز ئه‌چین و پایزیش له‌ ئێمه‌ ،، ئه‌گۆڕێین و ئه‌گۆڕێت ،،،
به‌ڵام ئه‌و له‌ وه‌رزی نیشتمانی خۆیا ئێمه‌ش له‌ ئامێزی خودی خۆمانا ،،
هیوامانه‌ هه‌میشه‌ شادو سه‌ركه‌وتوبیت له‌ ژیانتا اینشاالله‌ گیان .


*******************************

ده‌سته‌كانی تۆش خۆش نیگار گیان ،،  مه‌منون بۆ په‌یامت ،،،
هیوامان ته‌ندروست باشیت و خۆشیته‌ هه‌میشه‌ گیان .


*******************************

ده‌ست خۆش بۆتۆش yaldz ،، پایز وه‌رزێكی جوانه‌ونوێبونه‌وه‌یه‌ ،،
بۆیه‌ ئه‌خوازین هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵی خۆشحاڵبیت و ئاسوده‌بیت گیان .


*******************************

ده‌سته‌كانت خۆش سۆزی گیان ئه‌زیزم ،، سوپاس بۆ هه‌سته‌ جوانه‌كه‌ت ،،،
خشحاڵتكردین به‌ په‌یامه‌ جوانه‌كه‌ت ،،گیان هیوامان به‌خته‌وه‌ری و سه‌لامه‌تیته‌ .


*******************************

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2010-10-04 17:25:11

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsFirefox

Re: * * * ئـــێــــمــــه‌ ڕه‌نـــگــێـــكـــیـــن لــــه‌ پــــایـــــز .... * * *

ده‌سته‌كانتان خۆش بێت ڤیان و كاكه‌ سیروان
به‌ڕاستی بابه‌تێكی پڕ به‌هایه‌
ڕاسته‌ پایز نیشانه‌ی فڕێ دانی بیری كۆنه‌و خۆ ئاماده‌كردنه‌ بۆ به‌رگێكی نوێ
به‌ڕاستی سروشت زۆر جوان خۆی ده‌گۆڕیت له‌پایزدا
ئه‌توانم بڵێم ئێمه‌ له‌پایزو پایزیش له‌ ئێمه‌ ئه‌چێت....ده‌سته‌كانتان خۆشبێت

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2010-10-04 18:21:24

✿AsiNat✿
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: ❤سلــێـمانـی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-06
دواترین سه‌ردان: 2013-08-11
په‌یامه‌كان: 1559
WindowsXPMSIE7

Re: * * * ئـــێــــمــــه‌ ڕه‌نـــگــێـــكـــیـــن لــــه‌ پــــایـــــز .... * * *

ده‌سته‌كانت خۆش تینا گیان ئه‌زیزم ،،مه‌منون بۆ به‌ژدارییه‌ كه‌ت ،،
هیوام بۆت ئاسوده‌ی و ژیانێكی پڕ له‌ به‌خته‌وه‌رییه‌ بۆت گیانه‌ .


*******************
*******

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net