.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















یه‌ك له كێشه‌كانی گه‌نجان، زیبكه‌ی ده‌م و چاوه كه ده‌بێته هۆی دڵه‌ڕاوكێ و ناخۆشی و زۆربه‌ی
چاره‌سه‌رییه‌كانیش دوای ماوه‌یه‌كی كورت كاریگه‌ری نامێنێت و زیبكه‌كان سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان ده‌رمانێكی به‌سوود دۆزراوه‌ته‌وه كه زیبكه‌كان له‌ناو ده‌بات.
به پێی هه‌واڵی (ئێرانیانی به‌ریتانیا)، گیای (ئالونه ڤێرا) له زۆربه‌ی كه‌ل و په‌لی جوانكاری به‌كارده‌هێنریت و دوای چه‌ند گۆڕانكارییه‌ك وه‌ك مادده‌یه‌كی پێكهێنه‌ر له كرێمی پێست به‌كارده‌هێنرێت.
ئه‌و گیایه كاریگه‌رییه‌كی به‌رچاو له‌سه‌ر پێست داده‌نێت و به‌كارهێنانی به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی و به‌بێ گۆڕانكاری كیمیایی كاریگه‌رییه‌كی باشتر له‌سه‌ر پێست داده‌نێت.
ئه‌و گیایه له فرۆشگای ده‌رمانه سروشتییه‌كان به‌ده‌ست ده‌كه‌وێت و بۆ به‌كارهێنانی هه‌موو جارێك پێویسته هه‌ندێك له خواره‌وه‌ی چڵهكهی ببڕدرێت و ئه‌و ئاوه‌ی كه له‌ناوی دێته ده‌ر له‌سه‌ر زیبكه‌كان دابنرێت تا وشك ده‌بێته‌وه.
ئه‌و خاڵانه‌ی كه پێویسته ره‌چاو بگیرێن:
1. پێش به‌كارهێنانی گیایه‌كه پێویسته ده‌م و چاو به ئاو و سابون بشۆردرێت و به‌باشی وشك بكرێته‌وه.
2. بۆ وشك نه‌بوونی خێرا و نوێ مانه‌وه‌ی ئه‌و گیایه باشتره له‌ناو سه‌لاجه رابگیرێت.
3. بۆ باشتر كاریگه‌ر بوونه‌كه‌ی له به‌یانییان و شه‌وان پێش خه‌و لێبدرێت و دوای ته‌واو بوون بكردرێته‌وه.
4. به‌یانییان دوای وشك بوونه‌وه‌ی ده‌توانرێ جوانكاری له‌سه‌ر بكردرێت.
5. هه‌ر چڵێك بۆ یه‌ك مانگ به‌سه و دوای ته‌واوبوونی دانه یه‌كی نوێ بكردرێت.
shafaq

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش به‌ڕێز فریشته‌ی کورد
ئه‌و گیایه به کوردی چ ناوێکی هه‌یه به‌ڕێز چونکه پێم وابێت ئه‌و ناوه کوردی نیه

که ئه‌زانیت خودا له خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به گه‌وره ئه‌زانیت؟!

له‌سه‌ر هێڵ نییه