❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / (7) ڕێنمایی‌ بۆ كاتی‌ نانخواردن

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-09-23 16:14:47

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsXPMSIE7

(7) ڕێنمایی‌ بۆ كاتی‌ نانخواردن

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-d86a85f98d.gif



خۆراك گرنگییه‌كی‌ زۆریان بۆ ته‌ندروستی‌ مرۆڤ هه‌یه‌، به‌هه‌مان شێوه‌ش به‌كارهێنانی‌ خۆراك به‌شێوه‌یه‌كی‌ ته‌ندروست له‌كاتی‌ نانخواردندا سوودی‌ زۆر به‌مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نن، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ ئه‌گه‌ر له‌كاتی‌ نانخواردندا خۆراك به‌باشی‌ به‌كار نه‌هێنرێت، ئه‌وا زیان به‌ته‌ندروستی‌ مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت.

پسپۆڕانی‌ بواری‌ خۆراك چه‌ند ڕێنماییه‌كیان داناوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌كاتی‌ نانخواردندا پیاده‌یان بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی‌ ته‌ندروستییه‌كی‌ بشامان هه‌بێت:


1-    پێویسته‌ دوای‌ نان خواردن ڕاسته‌وخۆ میوه‌و سه‌وزه‌ نه‌خورێت، چونكه‌ خواردنی‌ میوه‌ دوای‌ نان خواردن، ده‌بێته‌ هۆكاری‌ ئاوسانی‌ گه‌ده‌، كه‌ پێویسته‌ دوو كاتژمێر دوای‌ نان خواردن یاخود كاتژمێرێك پێش نان خواردن بخورێت، سووده‌كه‌ی‌ زیاتره‌.


2-    نه‌خواردنی‌ چایی‌ له‌دوای‌ نان خواردن ڕاسته‌وخۆ، چونكه‌ گه‌ڵاكانی‌ چا ڕێژیه‌كی‌ زۆر ترشیان تێدایه‌، ئه‌و ترشانه‌ش ده‌بنه‌ هۆكاری‌ وشككردنی‌ خواردنه‌كه‌و به‌ئاسانی‌ هه‌رس نه‌كرێت.

3-    قایشی‌ پانتۆڵه‌كه‌ت شل نه‌كه‌یته‌وه‌ له‌كاتی‌ نان خواردندا، چونكه‌ ئه‌بێته‌ هۆكاری‌ پێچخواردن له‌ڕێخۆڵه‌كاندا.
4-    دوای‌ نان خواردن جگه‌ره‌ مه‌كێشن، چونكه‌ كێشانی‌ جگه‌ره‌یه‌ك دوای‌ نان خواردن، وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ (10) جگه‌ره‌ت خواردبێت له‌كاتێكی‌ ئاساییدا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ ڕێژه‌ی‌ تووشبوون به‌شێرپه‌نجه‌ زۆر زیاتره‌ له‌كاتی‌ دیكه‌.

5-    (نوستن) ڕاسته‌وخۆ دوای‌ نانخواردن ده‌بێته‌ هۆكاری‌ كه‌مبوونه‌وه‌و خابوونه‌وه‌ی‌ هه‌رس، كه‌ ئه‌مه‌ش هۆكاری‌ تووشبوون به‌نه‌خۆشی‌‌و هه‌وكردنی‌ ڕیخۆڵه‌كان زیاد ده‌كات.

6-    خۆشتن دوای‌ نانخواردن، ده‌بێته‌ هۆكاری‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ په‌ستانی‌ خوێن له‌ده‌ست‌و قاچدا، كه‌ كاریگه‌ری‌ ده‌بێت له‌سه‌ر نه‌ڕۆشتنی‌ خوێن بۆ ده‌وروبه‌ری‌ گه‌ده‌، ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆكاری‌ ئه‌وه‌ی‌ گه‌ده‌ نه‌توانێت به‌باشی‌ كاره‌كانی‌ خۆی‌ جێبه‌جێ بكات.

7-    ڕۆیشتن دوای‌ نانخواردن، هه‌ندێك كه‌س له‌و باوه‌ڕه‌دان، كه‌ ڕۆیشتن ته‌مه‌نی‌ مرۆڤ درێژتر ده‌كاته‌وه‌، به‌ڵام له‌ڕاستیدا وا نییه‌‌و ڕۆیشتن ده‌بێته‌ هۆكاری‌ له‌كارخستنی‌ كرداری‌ هه‌رسكردنی‌ ئه‌و خواردنه‌ی‌، كه‌ تازه‌ خوراوه‌.


radoi nawxo

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-09-27 12:59:20

Frishtai Jwani
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: suli.
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-29
دواترین سه‌ردان: 2013-02-19
په‌یامه‌كان: 3208
WindowsXPMSIE

Re: (7) ڕێنمایی‌ بۆ كاتی‌ نانخواردن

ده‌ست خۆش گیان .... سه‌رکه‌وتووبیت

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-de9e3dce39.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-09-27 16:54:47

KARO_AKRE
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: ❤❤ ئــاكـرێ❤❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-01
دواترین سه‌ردان: 2014-02-02
په‌یامه‌كان: 400
WindowsXPFirefox

Re: (7) ڕێنمایی‌ بۆ كاتی‌ نانخواردن

ده ست خؤ ش سه ر كه و تو بي ,,,,,,,,,,

Kurdzhin
http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13064787911.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net