.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












کاریگه‌ری ته‌نیایی له‌سه‌ر مرۆڤ
له‌نیا جه‌مال
خوێندکاری کۆلێژی ده‌روونناسی
ئه‌مه‌ریکا
ته‌نیایی: دابڕانی سه‌رجه‌م په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی تاکه له ده‌وروبه‌ری وه هه‌ستکردن به تاکڕه‌وی و ژیان کردن له‌گه‌ڵ خودی خۆیدا. هه‌ندێ جار گۆشه‌گیر بوون و په‌راوێز بوونی لێده‌که‌وێته‌وه، به‌ڵام هه‌ندێ جار یه‌کێکه له په‌نجه‌ره گه‌وره‌کان که مرۆڤ بتوانێت تێیدا به‌دوای دنیاداا بگه‌ڕێت و له واتاکانی ژیان تێ بگات.
زۆر جار مرۆڤ کاتێک به‌ته‌نها له شوێنێکی دووره ده‌ست و دوور له که‌سوکار و هاورێ و هاوژیان و که‌سه مه‌به‌سته‌کانی ژیان به‌سه‌ر ده‌بات هه‌ست به‌ته‌نیایی و نامۆیی ده‌کات، وه‌ک ئه‌و که‌سانه‌ی له تاراوگه ژیان ده‌که‌ن و دوور له که‌سوکار و خزم و نیشتمان.
به‌ڵام هه‌ندێ جار جۆرێکی تر له ته‌نیایی به‌دی ده‌که‌ین که جیاوازه، ئه‌ویش ئه‌و جۆره‌یه که کاتێک مرۆڤ له‌ناو که‌س و خانه‌واده‌و خێزانێکی قه‌ره‌باڵغیشدا ژیان ده‌کات، به‌ڵام هێشتا هه‌ست به ته‌نیاییه‌کی گه‌وره ده‌کات له ناخیدا.
ئه‌گه‌ر بپرسین ئایا تاک بۆ له‌م کاته‌دا هه‌ست به‌ته‌نیایی ده‌کات؟؟
وه‌ڵام ئه‌وه‌یه که مرۆڤ ره‌نگه ئه‌و کاته‌ی دڵی ته‌نها بێت هه‌ست به ته‌نیاییه‌کی گه‌وره بکات، کاتێک که‌سێک شک نابات که زۆر به نزیکی خۆی بزانێت جێگه‌ی متمانه‌ی ئه‌و بێت له دڵ و هه‌ست و ناخی ئه‌و تێبگات.
له‌کاتی کێشه‌کانیدا په‌نای بۆ به‌رێت و ڕازی دڵی خۆی و گرێ ده‌روونی و باره ئاڵۆزه‌کانی ناو ناخی خۆی بۆ بدرکێنێت، ئیتر لێره‌وه هه‌ست ده‌کات که ئه‌و تهنیاترینه. بۆیه بوونی که‌سه‌کانی ده‌وروبه‌ری یان ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌ی له‌کاتێکدا که ناتوانن په‌ی به ڕازه شاراوه‌کانی ئه‌و به‌رن ئیتر هیچ گرنگییه‌کی نامێنێت له که‌مکردنه‌وه‌ی هه‌ستی ته‌نیایی ئه‌ودا.
بۆیه له‌م کاته‌دا ئه‌و که‌سه توشی کۆمه‌ڵێک بۆشایی ئه‌بێت که هه‌میشه له پرسیار‌و له گه‌ڕاندایه به‌دوای ئه‌و که‌سه‌ی که ده‌توانێت ده‌ستی ئه‌و بگرێت و له‌و ته‌نیاییه ده‌ری بێنێت.
زۆر جار فریاد ره‌سی ئه‌م ته‌نیاییه {هاورێ یه‌ک، هاوتهمهنێک، هاوسه‌ری ژیان، هاوکارێک له شوێنی کاره‌که‌ت، ئه‌ندامێکی خێزانه‌که‌ت که له پله‌دا له‌وانی تر نزیکتره لێت …..}.
کاتێک گه‌یشتینه ئه‌و که‌سه‌ی که‌وا هه‌ست ده‌که‌ین لێمان تێ ئه‌گات له هه‌موو بارێک‌دا ئیتر هه‌ست ده‌که‌ین ته‌نیایی ئێمه کۆتایی هات.
کاریگه‌ری یه‌کانی ته‌نیایی له‌سه‌ر هه‌ست و سۆز‌و که‌سایه‌تی ئێمه:
زۆر که‌س ته‌نیایی وه‌ک مامۆستایه‌ک سه‌یر ده‌کات که به‌بێ ده‌نگ فێری وانه‌کانی ژیانمان ده‌کات، وامان لێده‌کات که خۆمان بخوێنینه‌وه‌و که‌موکورتییه‌کانی خۆمان ببینین وه‌ک ئاوێنه‌یه‌ک لێی بڕوانین که تێیدا ژیانی خۆمان ببینین به هه‌موو جوانی و ناشیرینییه‌کانیه‌وه، وه تیایدا پلان و چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ خۆمان بدۆزینه‌وه.
به‌ڵام هه‌ندێ که‌سی تر ته‌نیایی به له‌ناوبردنی ئیراده و کوشتنی هه‌ست و سۆز و که‌سایه‌تی سه‌یرده‌که‌ن. هه‌میشه له‌ته‌نیاییدا بێزار و بێتاقه‌ت و گۆشه‌گیر ده‌بن، به‌بازنه‌یه‌کی داخراوی پێناسه ده‌که‌ن و هه‌مووکات هه‌وڵی هاتنه ده‌ره‌وه ئه‌ده‌ن، ره‌نگه په‌نا بۆ زۆر کار و پیشه و خوو به‌رن له‌پێناو پرکردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه‌دا که ته‌نیایی هۆکاری دروستبوونیه‌تی.
چاره‌سه‌ر بۆ ته‌نیایی:
- تێکه‌ڵ بون له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگه و دروستکردنی په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی پته‌و.
- هاوڕێی گونجاو هه‌ڵبژێره و نزیک به‌ره‌وه له‌و که‌سانه‌ی به هاوفکری خۆتی ئه‌زانی، تا له‌ته‌نهایی ڕزگارت بکه‌ن، یان له‌کاتی ته‌نهاییدا په‌نایان بۆ ببه‌ی.
- که‌ڵک له ته‌نیایی وه‌رگره بۆ دوباره نه‌بوونه‌وه‌ی.
- هه‌وڵ بده له‌و شوێنه‌ی که‌هه‌ست به‌ته‌نیای ده‌که‌یت بۆ ماوه‌یه‌کی کورت و کاتی به‌جێی بهێڵیت، یان خۆت سه‌رقاڵ بکه‌ی به خوێندنه‌وه سه‌یرکردنی هه‌ندێ به‌رنامه‌ی به‌سود یان سه‌ردان کردنی که‌سێک.
یه‌که‌م بابه‌تی خۆم له بواری ده‌رونی هیوادارم هاورێ یان ره‌خنه‌و پێشنیاری خۆتان بنوسن له‌سه‌ر بابه‌ته‌که


له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده سته كانت خؤش هه ربژی
له‌سه‌ر هێڵ نییه








- تێکه‌ڵ بون له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگه و دروستکردنی په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی پته‌و.
- هاوڕێی گونجاو هه‌ڵبژێره و نزیک به‌ره‌وه له‌و که‌سانه‌ی به هاوفکری خۆتی ئه‌زانی، تا له‌ته‌نهایی ڕزگارت بکه‌ن، یان له‌کاتی ته‌نهاییدا په‌نایان بۆ ببه‌ی.
- که‌ڵک له ته‌نیایی وه‌رگره بۆ دوباره نه‌بوونه‌وه‌ی.
- هه‌وڵ بده له‌و شوێنه‌ی که‌هه‌ست به‌ته‌نیای ده‌که‌یت بۆ ماوه‌یه‌کی کورت و کاتی به‌جێی بهێڵیت، یان خۆت سه‌رقاڵ بکه‌ی به خوێندنه‌وه سه‌یرکردنی هه‌ندێ به‌رنامه‌ی به‌سود یان سه‌ردان کردنی که‌سێک.
ده‌سته‌كانت خۆشبێت هاوڕی ی به‌ڕێز ئه‌وچاره‌سه‌رانه‌ی تۆنوسیوته تائاستی پێویست زۆرگونجاوهو له‌جێی خۆیه‌تی هه‌ربژیت به‌هیوام له‌م بوارهوگشت بواره‌كانی ژیانت سه‌ركه‌وتوبیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌سته‌كانت خۆش بێت بۆ نوسین و ئاماده كردنی ئه‌م بابه‌ته
به‌ڕاستی ته‌نیایش وه‌ك پێویستیه‌كانی تری ژیان یه‌كێكه له‌پێویستیه زۆر به‌نرخه‌كانی ژیان ئێمه وه‌ك پیشه ته‌نیایمان كردووه به‌عاده‌ت ئه‌گینا ته‌نیایی ئه‌و كاته‌یه كه‌مرۆڤ هه‌ست بكات كه خۆیه‌تی پشت به‌خۆی ببه‌ستێ خۆی بۆ خۆی هه‌وڵ بدات ،،،، ڕاسته وه‌ك پێویست بوون له‌ژیان پێویستمان به‌كه‌سی گوێگر هه‌یه...تا ڕووداوه ناخۆشه‌كان و خۆشه‌كانی ژیانمان و كار‌و كرده‌وه‌كانی ڕۆژانه‌مانی بۆ بگێڕینه‌وه ئه‌مه له ڕاستیدا ئه‌توانین ناوی بنێین خاڵی كردنه‌وه‌ی ئه‌و شتانه‌ی كه‌مێشك و ده‌روونمانی پڕ كردووه زۆر جار ئه‌توانی هه‌ست به‌وه بكه‌یت كه ته‌نیا نیت،،....ئه‌گینا ته‌نیایی ووشه‌یه‌كی ڕۆتینهو له ڕاستیدا بوونی نیه،،،، ڕاسته له‌جێگه‌یه‌كی وه‌هادا كه به‌ڕێزت ئاماژه‌ت پێكرد كه‌س نهناسیو هه‌ست به‌غه‌ریبی بكه‌یت.... هه‌میشه په‌روه‌ردگار گوێگره بۆ مرۆڤه‌كان،،،،،وه ئه‌گه‌ر نا ئه‌توانیت هه‌ستێك بۆ خۆت دروست بكه‌یت....بڕۆ له‌گه‌ڵ تاریكی و مانگ و ئه‌ستێره‌كانی شه‌ودا بدوێ،،،له‌گه‌ڵ خۆتتدا بدوێ ڕوو له‌ده‌ریا بگره به‌قه‌ده‌ر زۆرێك له‌مرۆڤه‌كان ده‌نگی خۆشتره‌و ئاسوده‌یت پێ ده‌به‌خشێت...
ده‌سته‌كانت خۆش بێت بابه‌ته‌كه‌ت زۆر جوانه هیوادارم بێ به‌شمان نه‌كه‌یت

زیره‌کی سنوری هه‌یه،،به‌ڵام هیچ سنورێک نیه بۆ بێ ئه‌قڵی.
له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ستی ئێوه‌ی به‌رێزیش خۆش بێت بۆ په‌یامه‌کانتان هاورێ یان
به‌رێز خۆزگه
به‌رێز فه‌نا بوون
به‌رێز مه‌ریوان باوه‌نوری
سوپاسی هه‌ستی ئێوه‌ی ئازیز ئه‌که‌م خۆشحاڵ بوم به په‌یامه‌کانتان
به‌راستی جێگه‌ی دڵ خۆشی یه که به‌رێزتان به دڵتانه بابه‌ته‌که هیوادارم له ئاستی
پێناسه‌کانی ئێوه‌دا بێت ، سه‌رنجی به‌رێزتان زۆر جوانه بۆ ته‌نیای به‌رێز که‌ک مه‌ریوان باوه‌نوری راسته
ته‌نیای ئه‌گه‌ر که‌ڵک له دیوه جوانه‌که‌ی وه‌رگری بۆ خۆ خوێندنه‌وه بۆ بیر کردنه‌وه بۆ بیر کردنه‌وه ئه‌وا سودی خۆی هه‌یه
دوباره سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان
له‌سه‌ر هێڵ نییه









هه ربزيت هاورئ كيان بؤ ئه م بابه ته جوان و سه رنج راكيشه ته مه ن دريزو به خته وه ربيت


له‌سه‌ر هێڵ نییه






سوپاس کاکه دڵدار گیان ده‌ستی تۆی ئه‌زیزیش خۆش بێت بۆ په‌یامه‌که‌ت
سه‌رکه‌وتن و ته‌مه‌ن درێژی بۆ به‌رێزتان خۆشحالم که په‌یامی به‌رێزتانم بینی له‌سه‌ر بابه‌ته‌که
له‌سه‌ر هێڵ نییه








dest xosh bet lanya gyan bo am babate jwana her sarkew to bit le jiyanet

له‌سه‌ر هێڵ نییه




دةستةكانت خؤش


له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ستی ئێوه‌ی گوڵیش خۆش بێت بۆ په‌یامه‌کانتان سوپاسی هه‌ستی ئیێوهی به‌رێز ئه‌که‌م
سه‌رکه‌وت و بن ،خۆشحاڵم که به دڵی ئێوه‌ی ئازیزه
له‌سه‌ر هێڵ نییه