.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












ژیان کردن له‌نێوان خه‌یاڵ و ڕاستیدا
له‌نیا جه‌مال
خوێندکاری کۆلێژی ده‌روونناسی
ئه‌مه‌ریکا
به‌م ڕسته‌یه ده‌ستپێده‌که‌م {له‌خه‌یاڵێکی ئه‌رخه‌وانی دا مناڵێک هه‌ڵمه‌ت بۆ ڕومه‌تی مانگ ئه‌بات و پیرێژنێک بهچارۆکهیهک تریفه‌وه بۆ ماڵ ئه‌گه‌رێته‌وه، ئێمه نه له هه‌ڵپه‌ی مناڵه‌که حاڵین و نه له چارۆکه‌ی پیرێژنه‌که‌ی دایک تێئه‌گه‌ین}.
ژیان وه‌ك که‌شتی یه‌ک وایه، نازانین که‌ی و له کوێ له‌نگه‌ر ئه‌گرێت. به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌و کاتانه‌ی له‌ناو کهشتییهکهداین به‌چییه‌وه به‌ڕێی ئه‌که‌ین. هه‌ندێ جار مرۆڤ له ژیانی ئاسایی خۆیدا پێی وایه له بازنه‌یه‌کی داخراودایه و پێویسته ئه‌و تا مردن به‌بێ ده‌نگی له‌و بازنه‌یه‌دا بخولێته‌وه، به‌ڵام هه‌ندێ که‌سی تر پێی وایه ژیان پێویستی به هه‌وڵ و کۆشش و گه‌یشتن به ئامانجه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێته که‌سێکی دۆڕاو، هه‌وڵ ئه‌دات بۆ ته‌نها جارێکیش بێت سه‌رکه‌وتوو بێت له ژیاندا. واته هه‌ندێ جار ئاره‌زوو ده‌که‌ین ببینه ئه‌کته‌رێک که ڕۆڵێکی سه‌ره‌کی ده‌بینێت له شانۆی ژیاندا.
به‌ڵام ئه‌و کاته‌ی که دڵنیا ده‌بین یان بێ هیوا ده‌بین له به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌کانمان هیواکانمان، خواسته‌کانمان به‌رنامه ڕه‌نگاو ڕه‌نگه‌کانمان، ئیتر له‌م کاته‌دا ئه‌و شته‌ی که له ژیانی راستیدا پێی ناگه‌ین، هه‌وڵ ئه‌ده‌ین له خه‌یاڵدا به‌ده‌ستی بێنین.
لێره‌وه خه‌یاڵ ده‌بێته به‌شێکی گه‌وره له ژیانمان، به‌شێوه‌یه‌ک داگیرمان ده‌کات ئاره‌زوو ناکه‌ین که‌س له‌و خه‌یاڵه به ئاگامان بێنێته‌وه، وا هه‌ست ئه‌که‌ین ژیان کردن له خه‌یاڵدا پڕه له ئاسوده‌یی، چونکه به‌ده‌ستی خۆمان ئه‌کته‌ره‌کان ئه‌گۆڕین خۆمان ئه‌که‌ینه پاڵه‌وانی چیرۆکه‌کان.
له ژیانی ئاسایی خۆماندا له هه‌ر شتێک که‌ممان هه‌بێت ئیتر ئه‌و شتانه ده‌بنه ته‌وه‌ری خه‌یاڵه‌کانمان.
دیل کارنجی مامۆستای گه‌وره‌ی هونه‌ری مامه‌ڵه کردن و گفتوگۆ ده‌گێرێته‌وه ده‌ڵێت:
ڕۆژێک سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌یه‌کی ده‌روونیم کرد پرسیارم کرد له دکتۆرێک له‌سه‌ر نه‌خۆشێکی ده‌روونی که له بارێکی زۆر ئاڵۆزدا بوو، پێم وت ئه‌م نه‌خۆشه تا چه‌ند هیوای چاکبوونه‌وه‌ی هه‌یه؟ ئایا باری ده‌روونی ئه‌م له چ ئاستێکدایه؟ دکتۆره‌که‌ی له وه‌ڵامدا ووتی من حه‌ز ناکه‌م ئه‌م نه‌خۆشه‌م چاک ببێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م ئافره‌ته له ژیانی راستی خۆیدا نه‌زۆکه و منداڵی نابێت هه‌موو خه‌ونی ئه‌م بوون به دایک بووه به‌ڵام هه‌رگیز پێی نه‌گه‌یشتووه، به‌ڵام ئێستا هه‌ر به‌یانی یه‌ک سه‌ردانی ئه‌که‌م لێی ئه‌پرسم ئه‌مڕۆ چۆنی؟ باشتری؟ ئه‌و له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێ دکتۆر ئه‌م شه‌و مناڵێکم بوو زۆر جوان بوو، بۆیه هه‌ست ئه‌که‌م ئه‌وه‌ی له ژیانی ڕاستیدا پێی نه‌گه‌یشت ئێستا هه‌موو شه‌وێک به‌ده‌ستی دێنێت.
بۆیه زۆر جار مرۆڤه‌کان له‌م باره‌دا زۆر ئاسووده‌ن، زۆر خۆشحاڵن به ژیان کردنیان له خه‌یاڵدا. به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو بۆ هه‌موو کارێکی بێ ئه‌نجام و هه‌موو شتێکی به‌ده‌ست نه‌هاتوو په‌نامان برد بۆ دنیا خهیاڵییهکهمان، هه‌وڵدانی خۆمان ڕاگرت و بێ سێ و دوو بێ هیوابوونمان هه‌ڵبژارد، ئه‌وکات ئه‌بێته هۆکارێک بۆ دابڕانمان له ده‌وروبه‌ر و دواکه‌وتنمان له کاروانی ژیان، که‌شتی ژیانمان به وه‌ستاوی ئه‌مێنێته‌وه و چاوه‌ڕێی ڕه‌حمی شه‌پۆلێک ده‌کات یان شنه‌بایه‌ک بدا لهچارۆکهی که‌شتییه‌که و که‌مێک له شوێنی خۆمان بمانجوڵێنێت. بۆیه ڕه‌نگه هه‌موو جار شه‌پۆله‌کان نه‌رم و نیان نه‌بن و شنه بایه‌کان به‌سۆزو میهره‌بان نه‌بن، ڕه‌نگه زریان و تۆفانی به‌هێز به ئاگامان بێنێته‌وه .
که‌واته با سوود له خه‌یاڵه‌کانمان وه‌رگرین، خه‌یاڵه جوانه‌کان بکه‌ینه کردار تا به‌رهه‌می خه‌یاڵی خۆمان ده‌ست بکه‌وێت.
وته‌یه‌کی ئه‌نشتاین به بیری ئێوه‌ی خوێنه‌ر ئه‌هێنمه‌وه که ده‌ڵێت {خه‌یاڵ له زانست گرنگتره}، واته هه‌موو داهێنانێک سه‌ره‌تا له خه‌یاڵێکه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت که‌واته با داهێنه‌ر بین خه‌یاڵه‌کانمان داهێنه‌رانه بێت.
هیچ کارێک بێ که‌مو کورتی نی یه ،برینی هه‌زاران میل به هه‌نگاوێک ده‌ست پێ ده‌کات چاوه رێی ره‌خنه‌و پێشنیاری
ئێوه‌ی به‌رێزم له‌سه‌ر بابه‌ته‌که‌م هیوادارم جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی ئێوه بێت


له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌سته‌كانت خۆش بێت له‌نیا گیان به‌ڕاستی ووشه‌كانت هه‌مووی جێی خۆیه‌تی
ڕاسته بمانه‌وێت و نه‌مانه‌وێت ژیان له‌گه‌ڵ ڕاستی و خه‌یاڵدا كراوه بهدووبهشهوهو هه‌ریه‌ك له‌ڕاستی و خهیاڵێش كراون به‌چه‌ند به‌شێكه‌وه
بۆ نموونه هه‌ندێك جار ئێمه خه‌یاڵ و بیركردنه‌وه‌مان بۆ شتانه‌یه كه كه به‌ده‌ستمان نه‌هاتوون به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان پێی نه‌گه‌شتووین و خۆمان له‌دنیای خه‌یاڵدا ئه‌و شتانه درووست ئه‌كه‌ین ،،،،،وه شێوه‌كه‌ی یان جۆره‌كه‌ی تری ئه‌وه‌یه ئه‌و شتانه‌ی یان ئه‌و ڕووداوانه‌ی له ڕاستیدا به‌سه‌رمان هاتووه و دێت له ئێسته‌و ڕابردوو داهاتووشدا به‌ڵام له ده‌ستمان چوون یان ئه‌چن ،،،به‌خۆشی و ناخۆشیه‌وه ئه‌مه وامان لێئه‌كات ناچار وه‌ك بیره‌وه‌ریه‌ك زیاتر خه‌یاڵی لێبكه‌ین و تاو تاوێكیش هه‌ست به‌خۆشی وه‌بیر هێنانه‌وه‌ی ئه‌و ڕوداوانه ئه‌كه‌ین هه‌رچه‌ند ناخۆشیش بن له‌وه ده‌چێت به‌زه‌رده خه‌نه‌وه بیریان لێبكه‌ینه‌وه
هه‌ندێك جاریش بۆ ڕابردووه شیرینه‌كانی ژیانمان كه خۆشیش به‌ڕێمان كردوون فرمێسك ئه‌ڕێژین ،،،،،ده‌سته‌كانت خۆش بێت وه‌ك خۆت وتت وه‌زۆر كه‌سیش ئه‌یڵێت و وتوویانه ژیان به‌بێ كه‌م و كورتی به‌ڕیوه ناچێت له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌و كه‌م و كهرتیانه كه‌م بكه‌ینه‌وه و ورده ورده نه‌یانهێڵین و له‌ناوی به‌رین ،،،،به‌ڕاستی مامۆستای گه‌وره دیل كارنگی ئامۆژگار كه‌رێكی گه‌وره‌ی جیهانی مرۆڤایه‌تیه وه من زۆرم خۆش ئه‌وێت و عاشقی نووسینهكانیشیم...له‌سه‌ر خهیاڵێش ویستم ئه‌م دوو دێڕه هۆنراوهیهت بۆ بنوسم كه‌له ڕابردوویه‌كی دوری ژیانمدا له‌یه‌كێك له‌گونده‌كانی گه‌رمیان شوان بووم به‌لای ئاژه‌ڵه‌وه نوسیومه و ماوه‌ته‌وه وه‌ك ئه‌رشیف لای خۆم وابزانم پڕاو پڕ بابه‌ته‌كه‌ت نه‌پێكێ شتێكی له‌و باره‌یه‌وه باس ئه‌كات:
خــهیاڵ ئاوێــنهی ژیـــانه ،،وێنه‌ی ڕابـــردووی لـــــێ دیاره
خه‌یاڵ وه‌كو گوللـــــــــة وایــه ،،جـــهرگ و دڵ ئه‌كا پـــاره
خه‌یاڵ خۆشه له‌هه‌ندێك جێ،،،ناخۆشه لهههندێكیـــــا..
له‌لایه‌ك تاڵی شیرینه‌و ،،،له‌لایه‌ك شیرین زه‌هری ماره.......
نوسینی//مریوان باوه‌نوری
ده‌سته‌كانت خۆش و هیوای به‌رده‌وامی و سه‌ركه‌وتنت بۆ ده‌خوازم له‌سه‌رجه‌م بواره‌كانی ژیاندا

زیره‌کی سنوری هه‌یه،،به‌ڵام هیچ سنورێک نیه بۆ بێ ئه‌قڵی.
له‌سه‌ر هێڵ نییه






یاخوا دهستو چاوت خۆش بێت کاکه مه‌ریوان باوه‌نوری به‌رێز
به‌راستی خۆشحاڵ و به‌خته‌وه‌ر بوم که ئه‌و پیامه جوانه‌ی تۆی ئازیزم بینی که ئه‌وه‌نه به جوانی
رونکردنهوهت داوه له‌سه‌ر بابه‌ته‌که ، سه‌رکه‌وت و بیت هه‌میشه ،سه‌رنجه‌کانی تۆی ئازیز بۆ بابه‌ته‌که
زۆر زۆر له جێ ی خۆیه‌تی بابه‌ته‌که‌و زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند تر کرد به بۆچونه جوانه‌کانت
دهستو په‌نجه‌ت ره‌نگین بێت بۆ ئه‌و هۆنراوه جوانه
زۆر زۆر کاڵای پر به باڵایه بۆ پێناسه‌ی خه‌یاڵ
هه‌میشه به‌خته‌وه‌ر بیت وه به‌رده‌وام بیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه