❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ناسینی “جاك كرواك”و رۆمانه‌ به‌ناوبانگه‌كه‌ی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-09-26 10:39:12

چالاک
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-06-17
دواترین سه‌ردان: 2013-01-28
په‌یامه‌كان: 143
WindowsFirefox

ناسینی “جاك كرواك”و رۆمانه‌ به‌ناوبانگه‌كه‌ی

ناسینی “جاك كرواك”و رۆمانه‌ به‌ناوبانگه‌كه‌ی
سه‌عید كه‌ماڵی دێهقان
له‌مێژبوو ناوی (جاك كرواك)م نه‌بیستبوو. هاوینی‌ ئه‌مساڵ، كاتێك له‌ماڵپه‌رو بڵاوكراوه‌ جیاوازه‌كاندا به‌شوێن باشترین رۆمانه‌كانی‌ سه‌ده‌ی‌ بیسته‌مدا ده‌گه‌ڕام، چاوم به‌كتێبك كه‌وت به‌نێوی (له‌جاده‌)ی كرواك. رۆمانێك كه‌ له‌ئێران له‌به‌رده‌ستدا نییه‌و ده‌رباره‌ی‌ نووسه‌ره‌كه‌شی هیچ بابه‌تێكم به‌زمانی فارسی نه‌خوێندووه‌ته‌وه‌. دوای تێپه‌ڕبوونی ماوه‌یه‌ك (حه‌ساسیه‌ت)م به‌ناوی جاك كرواك زۆرتر بوو تا ئه‌وه‌ی رۆژێك چاوم به‌ به‌رگی  كتێبه‌كه‌ كه‌وت كه‌جاك كرواك له‌ته‌نیشت هاوڕێیه‌كه‌ی (نیل كسدی) هاتبوو. زۆر حه‌زم به‌خوێندنی رومانه‌كه‌ كرد.

جاك كرواك یه‌كێك له‌سه‌رده‌مدارانی به‌ره‌ی‌ (بیت)ی ئه‌مریكایه‌. به‌ره‌یه‌ك كه‌دوای شه‌ڕی جیهانی‌و له‌ساڵی 1950 له‌ئه‌مریكا پێكهات. له‌نیشانه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م به‌ره‌یه‌ ئاكارشكێنی كۆمه‌ڵایه‌تی، باوه‌ڕی‌و جنسی، دژایه‌تی له‌گه‌ڵ به‌هاو باوه‌ڕه‌ عورفییه‌كانی كۆمه‌ڵگاو حه‌ز به‌شیعرو مۆزیك‌و ئه‌زموونی ماده‌ سڕكه‌ره‌كان‌و هتد ...و دژ به‌جوڵه‌بوونه‌. جاك كرواك وێڕای چه‌ند كه‌س له‌هاوڕێیانی نزیكی خۆی وه‌كو نیل كێسدی، ئالن گینزبێرگ‌و ویلیام ئێس. بوروز  كه‌زۆربه‌ی كاته‌كان سه‌رقاڵی خۆشگوزه‌رانی‌و خوێندنه‌وه‌ی شیعر، كاتبه‌سه‌ربردن‌و سه‌فه‌رو ته‌نانه‌ت به‌كارهێنانی ماده‌سڕكه‌ره‌كان بوون له‌گرنگترین سیماكانی نه‌وه‌ی بیتی ئه‌مریكان. له‌راستییدا بۆ یه‌كه‌مین جار به‌كارهێنانی وشه‌ی‌ (بیت) له‌لایه‌ن جاك كرواكه‌وه‌ بوو كه‌بۆ باسكردن‌و باسیاری ژیان‌و هه‌ڵسوكه‌وتی‌  هاوڕێیانی كه‌ڵكی لێوه‌رگرت. هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی رۆمانی (له‌جاده‌) له‌ساڵی 1957 زۆربه‌ی ره‌خنه‌گه‌رانی ئه‌ده‌بی‌و رۆژنامه‌وانان داوایان له‌جاك كرد كه‌ له‌سه‌ر به‌ره‌ی‌ بیت زۆرتر بۆیان بدوێت‌و قسه‌و باسیان بۆ بكات. به‌ره‌یه‌ك كه‌دواتر ئیلهام به‌خشی زۆر له‌هونه‌رمه‌ندان‌و نووسه‌رانی ئه‌مریكایی بوو و كه‌سانێكی‌ وه‌ك ریچارد براتیگان، باب دیلان‌و چارلز بوكۆڤسكی شه‌یدای خۆی كرد. باب دیلان له‌سه‌ر رۆمانی جاده‌ ده‌ڵێت: “ژیانمی وه‌كو ژیانی هه‌موو خه‌ڵكانی دیكه‌ گۆڕی”.
له‌جاده‌، رۆمانێكه‌ كه‌ به‌شێك له‌ژیانی جاك كرواك له‌ساڵه‌كانی 1947 تا 1950، ده‌گرێته‌ به‌ر. ساڵانێك كه‌كرواك هه‌رچه‌نده‌ بێ پاره‌یه‌و نه‌داره‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی خۆی كاتێكی زۆر ته‌رخانده‌كات به‌رابواردن‌و هاوكات بڕیار ده‌دات كه‌پانایی‌و درێژایی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بپێوێت. ساڵانی نێوان 1947 تا1950 بۆ كرواك زۆر گرنگ بوو، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ ئاشنابوونی كرواك به‌كه‌سایه‌تییه‌ك به‌ناوی نیل كێسدی كه‌دواتر هاوڕێی زۆر نزیكی كرواك ده‌بێت‌و هه‌ر به‌هۆی نیله‌وه‌ به‌شێكی دیكه‌ له‌ژیانی كرواك كه‌هه‌مان سه‌فه‌ر بۆ رۆژئاواو رۆژهه‌ڵاته‌،  شكڵ ده‌گرێت‌و ناوی ده‌نێ “له‌جاده”. راستییه‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌ كه‌پێش له‌جاك كرواك ده‌بێ باسی نیل كێسدی بكرێت. هه‌رچه‌ند خۆی نووسه‌رێكی به‌ناوبانگ نه‌بوو، به‌ڵام توانی كاریگه‌ری له‌سه‌ر چه‌ند كه‌س له‌نووسه‌رانی به‌ناوبانگی ئه‌مریكی دابنێت‌و هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ كرواك بوو به‌هۆی نووسینی رۆمانی “له‌جاده‌”. كرواك له‌سه‌ره‌تای لاپه‌ڕه‌ی له‌جاده‌ له‌سه‌ر نیل كێسدی كه‌ له‌رۆمانه‌كه‌ی ناوی (دین مۆریاتی) لێناوه‌، قسه‌ده‌كات‌و ده‌ڵێ به‌هاتنی دین موریاتی به‌شێك له‌ژیانم ده‌ستیپێكرد كه‌ده‌توانین ناوی بنێین ژیان له‌جاده‌.
نیل كێسدی كێ بوو؟ نیل كه‌هه‌مان كه‌سایه‌تی دین مۆریاتی نێو رۆمانی “له‌جاده‌“یه‌و وێنه‌كه‌شی له‌گه‌ڵ كرواك له‌سه‌ر به‌رگی كتێبه‌كه‌ هاتووه‌، لاوێكی پڕ وزه‌ بووه‌ كه‌كه‌سانێكی زۆر له‌نه‌وه‌ی بیتی شه‌یدای خۆی كرد. ئلن گینزبرگی شاعیر عاشقی بوو كه‌ته‌نانه‌ت كاریان به‌پێوه‌ندی جینسی كێشرا. نیل ته‌مه‌نی بیست‌و یه‌ك ساڵان بوو كه‌ له‌گه‌ڵ كرواك ئاشنا بوو. له‌ته‌مه‌نی ده‌ساڵان دایكی له‌ده‌ستداو به‌رپرسیاریه‌تی كه‌وته‌ ئه‌ستۆی باوكی كه‌ئه‌ویش هه‌موو كات سه‌رخۆش بوو . نیل له‌ته‌مه‌نی لاویدا كوڕێكی شه‌ڕانگێز بوو و چه‌ندین جار به‌هۆی شه‌ڕو ته‌نانه‌ت دزیكردن ره‌وانه‌ی ناوه‌ندی چاكسازی‌و بارهێنان كرا. ته‌مه‌نی چوارده‌ساڵ بوو كه‌ به‌هۆی دزینی سه‌یاره‌ ده‌ستگیركرا.
له‌پانزده‌ساڵان دزی له‌دوكانه‌كان ده‌كردو بوو به‌شازده‌ساڵ بوو به‌ده‌ستبڕێكی‌ لێهاتوو. له‌ته‌مه‌نی هه‌ژده‌ساڵان خرایه‌ زیندان‌و یازده‌ مانگ ده‌ستبه‌سه‌ركرا، دوای ئازادبوونی له‌زیندان هاوسه‌رگیری كردو له‌نیویۆرك بوو كه‌ له‌گه‌ڵ  ئلن گینزبێرگ ئاشنا بوو. نیل كێسدی له‌رێگه‌ی ئالن گینزبرگه‌وه‌ له‌گه‌ڵ جاك كرواك ئاشنابوو و دواتر دۆستایه‌تیه‌كی زۆریان پێكه‌وه‌ بوو كه‌ئه‌م دۆستایه‌تییه‌ لایه‌نێكی تریشی به‌خۆوه‌ گرت.رۆحیه‌تی نیل كێسدی كاریگه‌ری زۆری بوو له‌سه‌ر كرواك تا ئه‌و جێگایه‌ی له‌مانگی یه‌كی 1947 بۆ یه‌كه‌مین جار بڕیاریدا له‌گه‌ڵ هاوڕێیانی له‌رۆژهه‌ڵاتی ئه‌مریكا بۆ رۆژئاوای ئه‌م وڵاته‌ سه‌فه‌ر بكات. هه‌ر له‌م سه‌فه‌ره‌دایه‌ كه‌رۆحیه‌تی سه‌ركه‌شی جاك‌و هاونه‌وه‌كانی درده‌كه‌وێت. جاك دوای گه‌ڕانه‌وه‌ له‌نیویۆرك دوو ساڵ دواتر سه‌فه‌ر ده‌كات بۆ رۆژئاواو سه‌فه‌ری سێیه‌می له‌ساڵی 1950 بۆ باشووری ئه‌مریكا به‌تایبه‌ت مه‌كسیك ده‌بێت. له‌م نێوه‌دا دۆستایه‌تی جاك‌و نیل توشی ئاڵوگۆڕی نوێ ده‌بێت. هه‌ر كامیان بۆ ماوه‌یه‌ك هاوسه‌رگیر ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت نیل هاوكات دوو هاوسه‌ر ده‌گرێت‌و هه‌مان كاتیش له‌گه‌ڵ ئالن گینزبرگ پێوه‌ندی هه‌یه‌. سه‌ره‌نجام له‌كۆتایی یه‌كێك له‌سه‌فه‌ره‌كاندا، جاك كرواك توشی نه‌خوشی ده‌بێ، به‌ڵام نیل به‌جێیدێڵێت‌و به‌شوێن ژیانی ده‌كه‌وێت. به‌ڵام بۆ جارێكی دیكه‌ له‌نیویۆرك دیسان یه‌كتر ده‌گرنه‌وه‌ .له‌جاده‌ له‌كۆتاییدا به‌م رسته‌یه‌ كۆتایی پێ دێت: “بیر له‌دین موریارتی (نیل كسدی) ده‌كه‌مه‌وه‌، بیر له‌دین موریارتی ده‌كه‌مه‌وه‌، بیر له‌و باوكانه‌ی‌ كه‌هیچ كات نه‌ماندۆزینه‌وه‌. بیر له‌دین موریارتی ده‌كه‌مه‌وه‌”.
جاك كراواك رۆمانی “له‌جاده‌“ی به‌سێ هه‌فته‌ نووسی، به‌ڵام نۆ ساڵی پێچوو تا رۆمانه‌كه‌ی چاپ‌و بڵاوكرده‌وه‌. له‌سه‌ره‌تادا به‌كه‌سایه‌تییه‌كانی چیرۆكه‌كه‌ی نێوی راسته‌قینه‌ی نا، به‌ڵام دواتر نێوه‌كانی گۆڕا،”سل پارادایس” له‌جێی ناوی خۆی دانا، “دین موریارتی” به‌جێی نیل كێسدی‌و “كارلۆماركس”ی به‌جێی ئالن گینزبێرگ داناوه‌. رۆمانه‌كه‌ له‌ساڵی 1957 بڵاوبووه‌وه‌و سه‌رنجی ره‌خنه‌گرانی ئه‌ده‌بی راكێشا. نیویۆرك تایمز چاپه‌كه‌ی به‌كاره‌ساتێكی میژوویی ناوبردو خێڵێكی زۆر له‌هه‌واڵنێران‌و رۆژنامه‌وان ره‌وانه‌ی بینینی كرواك كران.
بڵاوكردنی “له‌جاده” له‌ئه‌مریكا ده‌نگوهه‌رایه‌كی زۆری لێكه‌وته‌وه‌. وینه‌ی ناباوی به‌ره‌ی‌ بیتی كه‌كرواك له‌رۆمانی “له‌جاده” هێنابووی، دژی دونیای كۆنسێرڤاته‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ساڵه‌كانی 1950 بوو و زۆر كه‌سی تووڕه‌كرد.  به‌ڵام دژه‌ ئه‌م كاره‌ نامۆیه‌ی‌ كرواك، لاوه‌كان به‌تایبه‌ت (هیپی)یه‌كانی شه‌یدای خۆی كرد. ستایلی نووسینی‌ ئه‌م رۆمانه‌ بوو به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ بۆچوونی‌ جیاوازی‌ لێ بكه‌وێته‌وه‌ له‌ناو نووسه‌ران‌و ره‌خنه‌گرانی‌ ئه‌ده‌بیدا. ترۆمه‌ن كاپوتی ده‌ڵێت:  “كارێك كه‌كرواك ده‌یكات نووسین نییه‌، تایپكردنه‌.” به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ك “له‌جاده‌” بوو به‌یه‌كێك له‌پڕخوێنه‌رترین رۆمانه‌كانی ئه‌مریكا. رۆمانێك كه‌ئیستاش ساڵانه‌ ژماره‌یه‌كی‌ زۆری‌ لێ چاپ ده‌كرێت، له‌ناو گه‌نجاكانی‌ ئه‌مریكاشدا زۆر خۆشه‌ویسته‌. ئه‌مه‌ش بووه‌ به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌م رۆمانه‌ زیاتر له‌ناو ئه‌مریكاییه‌كاندا خوێنه‌ری‌ هه‌بێت، نه‌ك ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكاو وڵاتانی‌ تر.
وه‌رگێڕانی‌: سامان ریشه‌ساحێب
له‌ ماڵپه‌ری ده‌ستوور وه‌رگیراوه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net