❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / تواناكانی Visual Basic

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-09-27 08:57:09

چۆڤین
کازیوەی یانە
شوێن: هــه‌ولـێـر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-10
دواترین سه‌ردان: 2014-02-11
په‌یامه‌كان: 1275
ویبگه‌
WindowsSafari

تواناكانی Visual Basic

Visual Basic ئامرازێكی به‌ توانا و كاریگه‌ره‌ بۆ دروستكردنی به‌رنامه‌ به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ له‌گه‌ڵ ژینگه‌ی ویندۆز بگونجێت،
ژینگه‌یه‌كی پێشكه‌وتوی ته‌واوت بۆ ئاماده‌ ئه‌كا كه‌ به‌كارهێنانی زۆر ئاسانه‌ بۆ دروستكردنی به‌رنامه‌ چ به‌رنامه‌ی تایبه‌ت بێ
یان به‌رنامه‌ی گشتی له‌ ڕێگای پروگرام سازی بینراوه‌وه‌ ، له‌ ڕێگای كرته‌كردنی ماوس و جوڵانه‌وه‌ی زۆر سوك به‌رنامه‌كانت دروست ئه‌كه‌ی
هه‌ر وه‌كو چۆن وێنه‌ی چوارگۆشه‌ و بازنه‌ بكێشی له‌ به‌رنامه‌كانی وێنه‌كێشان.

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-aa035b782c.jpg
Visual Basic وه‌كو جاران نیه‌:
له‌وانه‌یه‌ زمانی پروگرامسازی BASIC ت یستبێ و خۆت ئه‌پارێزی له‌ فێر بونی به‌ هۆی ئه‌و سنوره‌ی كه‌ توانكانی ته‌سك ئه‌كاته‌وه‌ هه‌ر وه‌كوو ته‌واوی زمانه‌ پرۆگرامسازه‌كان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ داهێنانی وه‌شانه‌ نوێكانی Visual Basic ئه‌و كاره‌ گۆڕا ، ئێستا تواناكانی برنامه‌داڕشتن بێ سنوره‌ و بواری گه‌شه‌پێدانی بێ كۆتاییه‌ بۆیه‌ خاوه‌ن كۆتاییه‌كی كراوه‌یه‌ ، له‌ ڕێگه‌ی زیادكراوه‌كانی Add-Ins و ئامرازه‌كانی كۆنتڕۆلی ده‌ره‌كی ActiveX Control و پێكهاته‌كانی COM به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌توانی هه‌موو ئه‌و به‌رنامانه‌ی كه‌ به‌ زمانی جیاواز دره‌ستت ئه‌كرد دروستی بكه‌ی ، زیادكراوی COM ی نوێ هیچی له‌ تۆ ناوێ ته‌نها دیاری كردن و په‌ڕگه‌ی پێكهاته‌ و دواتر به‌ كارهێنانی ڕاسته‌وخۆ.


گونجان له‌ گه‌ڵ Windows:
ئه‌و به‌رنامانه‌ی كه‌ دروست ئه‌كرێ به‌ Visual Basic له‌ 100% گونجاوه‌ له‌ گوڵ هه‌موو جۆره‌ ویندۆزه‌كان چونكه‌ ناووكی به‌رنامه‌ دروستكراوه‌كان به‌ Visual Basic بریتیه‌ له‌ ته‌وژمێك له‌ كاری API كه‌ گیانی سیستمی ویندۆزه‌ ، وه‌ كرداره‌ زیادكراوه‌كان له‌ زمانی پرۆگرامسازیدا له‌ په‌ڕاوگه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ هه‌یه‌ به‌ ناوی MSVBVM60.DLL كه‌ ئه‌ركی كارپێكردنی به‌رنامه‌كه‌ ئه‌گرێته‌ ئه‌تۆ كه‌ دروستت كردوه‌ به‌ Visual Basic.

چاره‌سه‌ركاری ئینته‌رنێت:
Visual Basic چه‌ندین چاره‌سه‌ری گونجاوت پێشكه‌ش ئه‌كات كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ ئینته‌رنێت، ئه‌توانی ئامرازی كۆنتڕۆڵ ActiveX Control دروست بكه‌ی كه‌ جێبه‌جێ ئه‌كرێ له‌ په‌ڕه‌ی ئینته‌رنێتدا یان دیزاینی به‌رنامه‌ی پێشكه‌وتوو وه‌كو ActiveX بۆ كاركردن له‌ سه‌ر Internet Explorer و زۆری تر، به‌رنامه‌ی Visual Basic ژینگه‌یه‌كی پێشكه‌وتووت بۆ ئاماده‌ ئه‌كات بۆ دروستكردنی به‌رنامه‌ی تایبه‌ت به‌ ڕاژه‌خواز Client وه‌كو به‌رنامه‌ له‌ جۆری DHTML Applications یان به‌رنامه‌ی تایبه‌ت به‌ ڕاژه‌كار Server وه‌كوو برنامه‌ له‌ جۆری ASP Applications.


دواڕۆژی Visual Basic :
به‌رنامه‌ی Visual Basic سه‌ركه‌وتنێكی بێ وێنه‌ی به‌ده‌ستهێنا له‌ نێو پرۆگرامسازه‌كانا و بواری كاركردن بۆ پرۆگرامسازه‌كانی Visual Basic هه‌رده‌م له‌ سه‌ره‌وه‌یه‌، ئه‌و مڵپه‌ڕانه‌ی كه‌ باس له‌ Visual Basic ئه‌كا له‌ زیادبوونێكی بێوێنه‌یه‌ ، ئامرازی په‌ره‌پێدانی تایبه‌ت به‌ Visual Basic وه‌كوو پێكهاته‌كانی COM له‌ هه‌موو شوێنێك ده‌ستده‌كه‌وێ، ژماره‌ی كۆچكه‌ران بۆ Visual Basic له‌ زیادبونی ڕۆژانه‌دایه‌ ، ئه‌مه‌و Visual Basic.NET نزیكه‌ له‌وه‌ی كه‌ پرشنگی وه‌شانه‌ كۆتاییه‌كانی جیهان بگرێته‌وه‌ كه‌ گه‌شه‌پێده‌ری به‌رنامه‌كانی ئینته‌رنێته‌.
ئاماده‌کردن و وه‌رگێــڕان له‌ ئینگلیزیه‌وه‌ : زانــ چۆڤین ـــا
سه‌رچاوه‌ : کتێبی "Advanced Microsoft Visual Basic 6.0 Second Edition"
کــوردژیــن KurdZhin

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-09-29 17:14:28

hama-guitar
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-08-15
دواترین سه‌ردان: 2011-01-13
په‌یامه‌كان: 78
WindowsXPFirefox

Re: تواناكانی Visual Basic

dast xosh

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-5372527055.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-09-29 17:48:49

چۆڤین
کازیوەی یانە
شوێن: هــه‌ولـێـر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-10
دواترین سه‌ردان: 2014-02-11
په‌یامه‌كان: 1275
ویبگه‌
WindowsSafari

Re: تواناكانی Visual Basic

سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت به‌ڕێز : hama-guitar
ئاسووده‌ بیت هاوڕێ گیان ،،،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net