.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















دوای ئه‌وه‌ی دوو كه‌س ژیانی هاوسه‌ریی پێكده‌هێنن ده‌بێته هۆی دروستبوونی خێزان، بێگومان به‌بوونی منداڵیش
خێزانه‌كه ته‌واو ده‌بێت، كه‌چی زۆرجاریش نه‌بوونی منداڵه ده‌بێته هۆی هه‌ڵوه‌شانه‌ی ئه‌و خێزانه، شتێكی روون و ئاشكرایه زۆربه‌ی پیاوان حه‌ز به‌بوونی منداڵی كوڕ ده‌كه‌ن و زۆرجاریش ئه‌و حه‌زه‌ی پیاوان نایه‌ته‌دی و ده‌بێته هۆی تێكچوونی په‌یوه‌ندییه‌كان.
هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی ژنان حه‌زده‌كه‌ن نۆبه‌ره‌یان كچ بێت بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌و كچه گه‌وره بوو ئه‌ركی خزمه‌ت و ئاماده‌كردنی خواردن و پاكردنه‌وه‌ی ماڵی لهئهستو بێت و هاوكاریی دایكی بكات، به‌لام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه پیاوان حه‌ز به‌كوڕ ده‌كه‌ن ناچار ده‌بن ئه‌وانیش حه‌ز به‌بوونی كوڕ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی هاوسه‌رێتیان شكست نه‌هێنێت و پیاوان بیانوویان پێنه‌گرن و مێرده‌كانیان ژنی دووه‌م به‌سه‌ریاندا نه‌هێنن.
حه‌ز ده‌كه‌ن ژنه‌كانیان كوڕیان ببێت
وریا حه‌مید ته‌مه‌ن 29 ساڵ و خاوه‌نی 2 كچ و كوڕێكهو وتی: كاتێك كه یه‌كه‌م منداڵمان كچ بوو هه‌ستم به‌ناڕه‌حه‌تییه‌كی زۆر كرد‌و هیچ مه‌یلم نه‌ما به‌رامبه‌ر به‌هاوسه‌ره‌كه‌م و منداڵه‌كه‌م، به‌لام باوه‌ڕم هه‌بوو به‌وه‌ی كه ده‌توانین لهئایندهیهدا كوڕمان ببێت، ئه‌وه بوو دیسان منداڵی دووه‌ممان كچ بوو، ئه‌مه زیاتر تووشی شۆكی كردم، به‌لام كۆڵم نه‌دا و به‌رده‌وامبووم له‌ژیانی هاوسه‌رێتی، به‌لام كه زانیم منداڵی سێیه‌مم كوڕه زۆر دڵم خۆش بوو، ئه‌وكاته زانیم ئه‌مه تاقیكردنه‌وه‌ی ژیان بوو و منیش توانیم لێی ده‌ربچم، خۆشحاڵم به‌وه‌ی كه ئێستا به‌خۆشی له‌ماڵێكدا خۆم و ژنه‌كه‌م و دوو كچ و كوڕه‌كه‌م به‌به‌خته‌وه‌ریی ده‌ژین.
هه‌ستی پیاوه‌تی ده‌خاته دڵته‌وه
كه‌مال حسێن-یش كه ته‌مه‌نی 24 ساڵه پێیوایه كه منداڵی كوڕ هه‌ستی پیاوه‌تی ده‌خاته دڵی باوكانهوهو وتی: زۆرجار من گوێبیستی ئه‌وه بوومه كه ده‌ڵین فلان كه‌س ته‌نیا سێ یان چوار كچی هه‌یه‌و ئه‌و پیاوه به‌پیاوێكی زه‌عیف وه‌سف ده‌كه‌ن، چونكه كوڕی نییه، بۆیه من وا هه‌ستده‌كه‌م كه ئه‌گه‌ر بێت و بڵێن فلان كه‌س چوار كوڕی هه‌یه زۆر جیاوازتره‌و هه‌ستێكی پیاوه‌تی ده‌خاته دڵته‌وه.
ئه‌گه‌ر كوڕت نه‌بێت ته‌لاقت ده‌ده‌م
خه‌رمان محه‌مه‌د-ی ته‌مه‌ن 39ساڵ دوای حه‌وت ساڵ له‌پێكهێنانی ژیانی هاوسه‌ری نه‌یتوانی كوڕێكی ببێت، بۆیه مێرده‌كه‌ی تهلاقیداو وتی: ئه‌وسا وه‌كو ئێستا نه‌بوو ئه‌م ئامێره پێشكه‌وتووانه نه‌بوو كه له‌دوو یان سێ مانگدا بزانی منداڵه‌كه‌ت كوڕه یاخود كچ، واته چاوه‌ڕوانت ده‌كرد تاوه‌كو منداڵه‌كه‌ت ده‌بوو ئه‌و كاته ده‌تزانی چییه، ئه‌گه‌ر كچ بوایه ئه‌وا تووشی كێشه‌و گرفتێكی خێزانی زۆر ده‌بوویت و ئه‌گه‌ر كوڕیش بووایه به‌خته‌وه‌ر ده‌بووی، من كه دوو كچم بوو و كوڕم نه‌بوو سكم به‌سێیه‌م منداڵ هه‌بوو، مێرده‌كه‌م پێیوتم(ئه‌گه‌ر كوڕت نه‌بێت ته‌لاقت ده‌ده‌م) منیش له‌ترسا نه‌مده‌زانی چیبكه‌م، ناچار هانام بۆ دوعا برد، به‌لام هه‌موو هه‌وڵه‌كانم بێسوود بوو، سێیه‌م منداڵیشم كچ بوو، له‌دوای یه‌ك هه‌فته له‌بوونی منداڵه‌كه‌م مێرده‌كه‌م تهلاقیدام به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ دهسهلاتێكم هه‌بێت.
خاتوو ئه‌میره‌ی ته‌مه‌ن 23 ساڵ-یش كه دوو ساڵه شووی كردووه‌و نۆبه‌ره‌كه‌ی كچ بووه، دوای سێ مانگ لهمنداڵبوونی مێرده‌كه‌ی ژنێكی تری به‌سه‌ردا هێناوه‌و وتی: دوای ئه‌وه‌ی مێرده‌كه‌م ژنی دووه‌می هێناو له‌یه‌ك ماڵدا پێكه‌وه ده‌ژیاین و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕی كه‌چی هه‌ر منداڵی نه‌بوو، هه‌رچه‌نده ئه‌و زۆر سه‌ردانی پزیشكی كرد بۆ منداڵبوون، به‌لام هه‌وڵه‌كانی بێ‌ئاكام بوو دوای پشكنین ده‌ركه‌وت كه هه‌رگیز منداڵی نابێت، ئه‌وه بوو من منداڵی دووه‌مم بوو كوڕ-یش بوو ئه‌وه‌بوو مێرده‌كه‌م هه‌ستی بهپهشیمانییهكی زۆر كرد‌و ژنی دووه‌می تهلاقدا.
سێ به‌سێ ژنه‌كه‌ی تهلاقدا
ته‌كنۆلۆژیای ئه‌م سه‌رده‌مه پێشكه‌وتنێكی زۆری به‌خۆوه بینیوه‌و له‌سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه‌و عهیادهكاندا ئامێری ده‌رخستنی منداڵ(سۆنار) به‌كارده‌هێنرێت، بۆیه ئێستا پیاوان په‌نا ده‌به‌نه‌به‌ر ئه‌و ئامێره بۆ پشكنینی دایكهكهو ده‌رخستنی ره‌گه‌زی منداڵه‌كه، له‌و باره‌یه‌وه د.عالیا كه پزیشكی سۆنارهو ده‌ڵێت: یه‌كه‌مجار كه ژنان دێن بۆ پشكنینی منداڵه‌كانیان، مێرده‌كانیان له‌گه‌ڵیاندا دێن بۆ ئه‌وه‌ی بزانن منداڵه‌كه‌یان كچه یاخود كوڕ، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له‌پیاوان هه‌ركه زانیان منداڵه‌كه‌یان كچه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ژنه‌كه نایه‌نه‌وه بۆ پشكنین و بۆ له‌مه‌ودوا دایكیان یان خوشكه‌كانیان له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌دا ده‌نێرن، دكتۆره عالیا له‌كاتی قسه‌كردندا چیرۆكێكی راستهقێنهی بۆ گێڕاینهوهو وتی: رۆژێكیان ژنێك له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ی هاته‌لام و داوایان كرد سۆنه‌ریان بۆ بكه‌ین هه‌ر له‌خۆمه‌وه هه‌ستم به‌ترس و هه‌ڕه‌شه‌و توقاندن كرد له‌چاوی ژنه‌كه‌وه، بۆیه هه‌ركه سۆنه‌رمان كرد‌و ده‌ركه‌وت كه منداڵه‌كه‌ی كچه یه‌كسه‌ر تووشی شۆك و گریانێكی زۆر بوو، زۆر هه‌وڵمدا له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ی قسه بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێته كێشه له‌نێوانیاندا، به‌لام هه‌وڵه‌كانم بێسوود بوو هه‌ركه مێرده‌كه‌ی زانی منداڵه‌كه‌یان كچه له‌ناو عه‌یاده‌كه سێ به‌سێ ژنه‌كه‌ی تهلاقدا.
له‌ڕووی شه‌رع و ئایینه‌وه
منداڵ به‌جوانی ناسراوه له‌ڕووی ئایینه‌وه پیرۆزه‌و خودای مه‌زن له‌قورئانی پیرۆزدا ده‌فه‌رموێت(المال والبنون زینه الحیاه الدنیا) هیچكات خودای مه‌زن رێگه‌ی به‌وه نه‌داوه كه جیاوازی له‌خۆشه‌ویستی كوڕان و كچان بكرێت له‌لایه‌ن باوك و دایكیانه‌وه، له‌و باره‌یه‌وه مه‌لا یوسف وتارخوێنی مزگه‌وت وتی: له‌كاتی جه‌هاله‌تی قه‌ومه‌كانی پێش ئایینی ئیسلام كچانیان زینده‌به‌چاڵ ده‌كرد به‌حیساب بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان لهنامووس بپارێزن، به‌لام كه ئایینی ئیسلام هات ئه‌وه‌ی قه‌ده‌غه كرد و رێزی بۆ ئه‌و كچانه به‌رقه‌رار كرد‌و مافی ژیانی بۆیان پاراست، وتیشی: ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی منداڵی كوڕیان نابێت و به‌و هۆیه‌وه ژنه‌كانیان تهلاقدهدهن و ماڵ و حاڵ له‌خۆیان تێكده‌ده‌ن ئه‌وانه له‌كارو به‌رنامه‌كانی خودای خۆیان رازی نابن وه‌ك چۆن خودا له‌قورئانی پیروزدا ده‌فه‌رمووێت( وإن ربك لذو فضل علی الناس ولكن أكثرهم لا یشكرون).
له‌ڕووی ده‌روونییه‌وه
وه‌ك پسپۆرانی بواری ده‌روونی باسی لێوه ده‌كه‌ن كه كه‌لتووری عه‌شایه‌ری له‌سه‌رجه‌م شاره‌كانی عیراقدا خۆی سه‌پاندووه به‌سه‌ر بیروبۆچوون و دابونه‌ریت، بۆیه پیاوان وا بیر ده‌كه‌نه‌وه كه پیاو مافی هه‌موو شتێكی هه‌یه و ژنان یان كچان به‌ئه‌ندامێكی بچووك له‌خێزانه‌كانیاندا له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، بۆیه به‌رده‌وام پیاوان حه‌ز ده‌كه‌ن كه ژنه‌كانیان كوڕیان ببێت له‌و باره‌یه‌وه د.حسێن پسپۆڕ له‌بواری ده‌روونی پێیوایه كه پیاو كاتێك منداڵی كوڕی ده‌بێت له‌لای خه‌ڵكی باسی ئه‌و به‌وه ده‌كرێت كه ئه‌م غیره‌تی پیاوه‌تی زۆر به‌رزه، بۆیه ئه‌و منداڵی كوری بووه، بێگومان ئه‌مه بۆچوونیكی هه‌ڵه‌یه، چونكه یه‌كه‌م شت ئه‌وه‌یه كه ئه‌وه خه‌لاتێكی خواییه‌و دووه‌میش ئه‌گه‌ر كوڕ بێت یاخود كچ ئه‌وا بوونه‌وه‌رێكی رووح له‌به‌ره‌و لهئهمڕودا پێویسته‌و ژیانیش بێ ئه‌و ته‌واو نابێت، چونكه ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و كه‌سانه بیر له‌وه بكه‌نه‌وه كه هه‌موو كه‌س هه‌ر كوڕی ببێت، ئه‌وا به‌مشێوه‌یه ژیان ناڕواتهڕێوه، دیاره ئه‌وه‌ش خودای مه‌زن خۆی ده‌زانێت چۆن ئه‌و ژیانه‌ی دابینكردووه‌و چۆن ده‌زانێت بیپارێزێت، بۆیه من ده‌ڵێم دابونه‌ریت و بیری نادروست له‌و كه‌سانه وایانلێده‌كات كه به‌و شێوه‌یه بیر بكه‌نه‌وه‌و به‌شێوه‌یه‌كی خراپ هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن.
شه‌فه‌ق

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه