❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ته‌نیایی..كؤرانى كاكه زكرياتراك(9)

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-09-28 19:03:29

DLDAR-H
پڕشنگی یانە
شوێن: بايته ختHawLErY
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-02
دواترین سه‌ردان: 2012-11-22
په‌یامه‌كان: 4259
WindowsXPMSIE

ته‌نیایی..كؤرانى كاكه زكرياتراك(9)

كه‌س به‌ هاناى دڵم نایه‌ .. هه‌ستى ته‌نیایی ده‌مخوا

دوور له‌ تۆ دنیام خامۆش بوو ‌.. تۆ كه‌ى دێیته‌وه‌ توخوا

ته‌مه‌ن له‌ دووریت به‌ سه‌ر چوو .. كوا گه‌ڕانه‌وه‌ت ئه‌ى كوا؟

ساڵه‌هایه‌ چاوه‌ڕێتم .. گوڵى ئومێدم نه‌ڕوا



ژیان بێ تۆ به‌ڵایه‌ .. ده‌ردێكه‌ بێ ده‌وايه‌‌‌

خه‌مى دووریت ئه‌زیزم .. ده‌ريايه‌ له‌ بن نايه‌

دڵى بێ تۆم ته‌نیایه‌ .. بێ په‌نا و بێ هانایه‌

شه‌وى بێ تۆیی گیانه‌ .. تاریك و بێ چرایه‌



ئه‌سیرى دوو چاوى خومارم شێتانه‌

بێ چاره‌ى ته‌نیاییم غه‌ریبم لێرانه‌

هه‌تا دێى دڵى من گیرۆده‌ى گریانه‌

ده‌سا تۆش چاره‌ی كه‌ ئه‌م ده‌رده‌ گرانه‌‌



وه‌ره‌ خه‌نده‌م بۆ بێنه‌ .. تۆ ته‌نیاییم بشكێنه‌

له‌ باخى دڵى شه‌یدام .. گوڵى ئه‌وین بڕوێنه‌





هه‌ر چیم هه‌بێ بێ تۆ ته‌نیام .. ڕۆحیشم بێ نه‌وایه‌

هه‌موو دنیا له‌ ده‌ورم بێ .. هه‌ر وه‌ك بیابان وایه‌

هه‌ستى ته‌نیایی ده‌مكوژێ و .. ئۆقره‌م هه‌ر له‌ تۆدایه‌

تا كه‌ى من هه‌ر چاوه‌ڕێ بم .. ده‌سا ڕه‌حمێك خودایه‌



بیرت ده‌كه‌م من گیانه‌ .. ته‌نیایی ده‌رد و ژانه‌

گوێ بگره‌ له‌ ترپه‌ى دڵ .. بۆ تۆیه‌ ئه‌م لێدانه‌

زامى ئه‌م دابڕانه‌ .. دنيای كردمه‌ وێرانه‌

ده‌با به‌س بێ ته‌نیایی .. ژیان به‌ تۆوه‌ جوانه‌




                   سامى ئه ركوشى

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-c18bd3283e.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net