❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / قه‌ڵه‌ویی په‌یوه‌ندیی به‌شێرپه‌نجه‌وه‌ هه‌یه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-09-29 18:57:44

leya
جوانی کوردژین
شوێن: England
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-30
دواترین سه‌ردان: 2013-08-07
په‌یامه‌كان: 376
ویبگه‌
WindowsVistaSafari

قه‌ڵه‌ویی په‌یوه‌ندیی به‌شێرپه‌نجه‌وه‌ هه‌یه‌

نوێترین لێكۆڵینه‌وه‌ی پزیشكی له‌هۆنگ كۆنگ ئه‌نجامدراوه‌ء تایبه‌ت بووه‌ به‌نیشانه‌كانی توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ و زیانی قه‌ڵه‌وی، كاریگه‌رییه‌ خراپه‌كانی ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ قه‌ڵه‌وی و زیادبوونی كێش په‌یوه‌ندیی زۆری هه‌یه‌ به‌ تووشبوون به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌وه‌، كه‌ دوای تووشبوون به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ زۆربه‌ی كات چاره‌سه‌ره‌كان هیچ سوودێكیان نابێت و له‌ئه‌نجامدا به‌گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌و كه‌سه‌ كۆتایی پێدێت.
مه‌ترسیی شێرپه‌نجه‌
پزیشكان و پسپۆرانی هۆنگ كۆنگ له‌دوا ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌كه‌یاندا گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه‌ ئه‌وانه‌ی كێشی له‌شیان زۆره‌، زیاتر مه‌ترسی تووشبوون به‌شێرپه‌نجه‌یان لێده‌كرێت و به‌شێكیش له‌وانه‌ی كه‌ قه‌ڵه‌ون و به‌ده‌ست كێشی له‌شیانه‌وه‌ ده‌ناڵێنن و هیچ هه‌وڵێك ناده‌ن بۆ دابه‌زاندنی كێشی له‌شیان، رێژه‌یه‌كی مام ناوه‌ند له‌و كه‌سانه‌ تووشی شێرپه‌نجه‌ جۆراوجۆره‌كان بوون و له‌نه‌خۆشخانه‌ی هۆنگ كۆنگ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ خوێن و شێرپه‌نجه‌ ماونه‌ته‌وه‌ رێژه‌كه‌یان گه‌یشۆته‌ (5% ).
ئه‌م توێژینه‌وه‌ پزیشكییه‌ له‌زۆربه‌ی ولاتان وه‌كو (هۆنگ كۆنگ – چین – تایوان – ژاپۆن – كۆریای باشوور) له‌سه‌ر رێژه‌یه‌كی زۆر له‌هاوولاتیانی ئه‌م ولاتانه‌ ئه‌نجامدراوه‌، ژماره‌ی ئه‌و هاوولاتیانه‌ی به‌شداربوون له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا پێكهاتبوون له‌(402) هه‌زار كه‌س كه‌ ماوه‌یه‌كی زۆری خایاندووه‌و له‌دوای ئه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌وانه‌ی قه‌ڵه‌ون و كێشی له‌شیان زۆر زیاتره‌ له‌چاو مرۆڤی ئاساییدا زیاتر مه‌ترسی تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌یان لێده‌كرێت.

گرنگیدان به‌جه‌سته‌
به‌پێی نوێترین ئامار كه‌ تایبه‌ت بوو به‌مردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی قه‌ڵه‌وییه‌وه‌ تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ بوون و گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، رێژه‌كه‌ی ته‌نها له‌هۆنگ كۆنگ گه‌یشتۆته‌ (6%) هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ یه‌كێك له‌پزیشكه‌كانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ ده‌ڵێت: قه‌ڵه‌وی په‌یوه‌ندیی راسته‌وخۆی هه‌یه‌ به‌تووشبوون به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن و خوێن و سنگ و شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك، وتیشی: پێویسته‌ هه‌مووكات مرۆڤ گرنگییه‌كی ته‌واو به‌جه‌سته‌ی خۆی بدات و هه‌مووكات خۆی بپارێزێت له‌قه‌ڵه‌وی.

           sarchwa sarbast

Kurdzhin
http://i49.tinypic.com/29vo6fl.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-09-30 05:56:10

soran xoshnaw
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: هه ولير
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-12-30
دواترین سه‌ردان: 2014-02-17
په‌یامه‌كان: 2198
WindowsXPMSIE7

Re: قه‌ڵه‌ویی په‌یوه‌ندیی به‌شێرپه‌نجه‌وه‌ هه‌یه‌

ده‌ست خۆش بۆئه‌مه‌م زانیاریه‌ .سوپاس بۆخودا قه‌ڵه‌ونیم هههههه

Kurdzhin
گـــوڵێك بــده‌ لــه‌یــه‌خه‌ی هــاوڕێكه‌ت باشتره‌لـه‌وه‌ی دوای مـردنی گومــه‌زێكی زێــڕی بۆبــكه‌ی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-09-30 07:57:50

Nigar
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: Pirmam
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-06-16
دواترین سه‌ردان: 2013-10-13
په‌یامه‌كان: 2407
WindowsXPFirefox

Re: قه‌ڵه‌ویی په‌یوه‌ندیی به‌شێرپه‌نجه‌وه‌ هه‌یه‌

dest xosh bet gyan bo am zanyaryan her sarkew to bit le jiyanet

Kurdzhin
(ھیچ سەرینێک لە کۆشی دایک نەرمتر نیە ، ھیچ گولێک لە دەمی دایک جوانتر نیە ) نیگــــــــــــار 

کــوردژیــن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net