❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / عەزیزى وەیسى

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-09-30 04:16:38

chraxan
کازیوەی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-24
دواترین سه‌ردان: 2013-08-20
په‌یامه‌كان: 1078
WindowsXPMSIE7

عەزیزى وەیسى

عەزیزى وەیسى
  " بەبێ ئاگادارى خۆم ریکلامم هەڵواسراوە بۆ ئاهەنگـگـێران "

میلى عەزیزى وەیسى دەربارەى سیدیە تازەکەو ئیشکردنى لەهەندێ بەرنامەى تەلەفزیۆنى بەم شێوەیە بۆ ناوەندى راگەیاندنى چوار ستار دوا.
سیدیە تازەکەم جیاوازییەکى وەها نیە لەگەڵ بەرهەمەکانى ترمدا
سەبارەت بەسیدیە تازەکەى هونەرمەندى میلى عەزیزى وەیسى وتى: ئەم سیدییە تازەم (سروە) کەبڵاوبووەتەوە جیاوازییەکى وەهاى نیە لەگەڵ سیدیەکانى ترمدا، تەنها ئەوەندە نەبێت ئالەتى مۆسیقى زیاترى تێدا بەکارهاتووە، دوو گۆرانیشم جیاوازتر وتووە کەیەکێکیان ئەوەى هەرمێء هەڵوژەو قەیسیە کەلەسەر خۆمە، مامۆستا سەید ئەحمەدو ئەوان کاریان تێدا کردووە، لەتاران میکسء ماسترین کراوە، تەنها کلیپم بۆ ئەو گۆرانیە کردووە کەلەسەر خۆمە، ئەکتەرێکى سینەمایى دەورى تێدا بینیوە(شوکا شامبایەتى) خۆشم ئەو ئەکتەرەم لەتارانەوە هێناوە بۆ ئەحمەد ئاواو لەوێ دەورى بینیوە، کاک بەختیار لەسویدەوە هاتووەتەوەو ئەو ئیشەى بۆ کردوم، هیوادارم بەدڵى بینەران بێت.
دەبێت سەرەتا ئەکتەر بیت ئەوکات گۆرانى بڵێیت
دەربارەى دەور بینین لەبەرنامەى بەرنامەو یاخود بەرنامە تەلەفزیۆنیەکانى تر تاچەند کاریگەرى هەبووە لەسەر هونەرى ئەو، عەزیزى وەیسى وتى: هونەرمەند دەبێت ئەکتەر بێت ئەوکات گۆرانى بڵێت، چونکە تۆ ئەگەر دەور نەبینیت لەگۆرانیەکانى خۆتدا چۆن دەتوانیت ئیشێکى جوان بکەیت، ئەگەر من تەنها سەیرى ئەوکەسانە بکەم کەهەڵپەرکێ (دانسم) بۆ بکات، کلیپەکە ناچێتە دڵى بینەرەوە، بەراى من تەواو باوەرم بەوە هەیە دەبێت سەرەتا ئەکتەر بیت ئەوکات گۆرانى بڵێیت، ئەو پرۆگرامەى تاتڵیساس کەکردوم بەبێ بەرامبەر بووە زیاتر بۆ خزمەتى ئەو ماڵە هەژارانە بووە بۆیە بەگۆرانیەوە دەچمە ماڵەکان هەتا هەست بەهەژارى نەکەن، چونکە ئەگەر من بەگریانەوە یان بکڕوزێمەوە ئەو ماڵە زیاتر هەست بەفشارى دەرونى دەکەن، سەبارەت بەبەرنامەى بەرنامەش من ئەگەر جەماوەر پێم بڵێن بڕۆ بەشدارى بکە لەبەرنامەى بەرنامەدا ئەوە بەبێ دودڵى بەشدارى دەکەم، چونکە من موڵکى جەماوەرم.

هەتا ئێستا لەخەیاڵمدا نیە کەبەرنامەیەکى تایبەتم هەبێت
سەبارەت بەریکلام کردنەکانى لەتەلەفزیۆنەکان وەیسى وتى: من دوو ریکلامم کردووە، بەڵام من جیاوازتر ریکلام دەکەم، هیچ مەرجێکم نەبووە بۆ بەشداریکردن لەریکلامدا.
سەبارەت بەبونى بەرنامەیەکى تایبەتى کەخۆى پێشکەشکارى بێت عەزیز وەیسى وتى: من هەتا ئێستا شتێکى وەها لەخەیاڵمدانیە  کەبەرنامەیەکى تایبەتم هەبێت لەتەلەفزیۆنەکان، بەڵام پێیان وتوم کەبۆ بەرنامەیەکى تایبەتى لە 15/9/2010 منء براهیم تاتڵساس پێشکەشى بکەین.
لەئێستاش زیاتر سەرقاڵى ئەو پرۆگرامە خێرخوازییەم کەتەواو بوو دەچمەوە بۆ ئێران، من لەو کەسانە نیم سەرمایەکى زۆر بەیەکەوە بنێم ئەوەى هەمە بەسمە، سوپاسى هەموو ئەو کەناڵانە دەکەم کەهاوکارییان کردووە لەریکلام کردن بۆ سیدیە تازەکەم(سروە). ئەوەش بزانن لەئێسادا ئەوەندەى خەڵکى سەیرى سایتە ئەلکترۆنیەکان دەکەن ئەوەندە سەیرى کەناڵەکانى تر ناکەن.
لەکۆتایدا هیواى سەرکەوتنتان بۆدەخوازم، حەزدەکەم ئەوەش بڵێم کەبەبێ ئاگادارى خۆم ریکلامم لەپۆستەرێکدا بینیوە کەلەگەڵ (فارس کەرەمء ساریا سەواس)کەهیچ ئاگادار نیم کەنوسراوە 30/9/2010 لەهەولێر.
ئاماده کردن: سالار جـــاف
chwarstar

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن **rayan-taqana** (2010-09-30 10:41:38)

Kurdzhin
گەورەترین هەڵە کە لەلایەن زۆرینەی مرۆڤەکانەوە دەکرێت ئەوەیە :
تەنها گوێ لە نیوەی دەگرن، لە چارەكێکی تێدەگەن و دوو ئەوەندەش قسەدەکەن !!!!!! "

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net