❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ناسری ڕە زازی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-09-30 10:43:43

chraxan
کازیوەی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-24
دواترین سه‌ردان: 2013-08-20
په‌یامه‌كان: 1078
WindowsXPMSIE7

ناسری ڕە زازی

"خۆ رووتکردنەوەو ناز و خەمزەنواندن، نوێگەری نییە هونەرمەند بەکەسێک دەگوترێت کەئافڕێنەر بێت"



لەنیوانی شێوازی تازەگەریکردن لەهونەری کوردیء پاراستنی ڕەسەنایەتی هونەرمەندء هونەرکاران بۆچوونی جیاوازیان هەیە، بۆیە دەپرسین لەنێوان تازەگەریء ڕەسەنایەتییو هونەری کوردی  بەکوێدەگات؟ کێشەکانی ئەمڕۆی هونەری کوردی لەچییەوەسەرچاوەی گرتووە،   ئەی هونەرو هونەرمەند چین ؟

ئەو پرسیارانەو چەند پرسیارێکی دیکەی هونەری،  گفتووگۆیەکی نێوان ماڵپەڕی چوار ستارء هونەرمەندی ناسراوى کورد ناسری ڕەزازی هێنا ئاراوە.



چوار ستار: هونەرمەند ناسری ڕەزازی ماوەیەکە بێدەنگە هۆی ئەو بێدەنگییە چییە؟

ناسرى رەزازى: بێدەنگ نەبوومە، هەم گۆرانیی تازەم هەبوو هەم سروود، لەگوتوبێژی دیکەشدا باسم کردووە، بەڵام پەرۆشم لەوەیە کەحیزبەکانی ئێمە بەداخەوە کارێکیان کرد هەموویان دابەش بوون. لەکوردستانی بندەستی ئێران کۆمەڵەبوو بەچوار پێنج بەش، حیزبی دیموکرات بوو بەدوو بەش، یەکێتی شۆرشگیران بوو بەدوو بەش، خەبات بوو بەدووبەش، بۆچی؟ من دەڵێم ئەوانە دەبێ نەتەوەیی بن، هەندێکیان نەتەوەیی نین، یان دەتوانم بڵێم هەموویان تەواو نەتەوەیی نەبوون، بۆچی؟ بۆئەوەی کەئەگەر حیزبی دیموکراتء کۆمەڵە وەک دوو حیزبی گەورە لەلای ئێمە، لەو چەند ساڵەی خەباتیاندا لانیکەم پرۆژەیەکی نەتەوەییان بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات پێشکەش بکردبایە، ئێستا حاڵمان ئەوا نەدەبوو، ئەو هەموو دۆل و دەشت و لادێ و شارەیان بەدەستەوەبوو نەیانزانی هیچ بکەن، شەری خۆکوژیی بوو بەگەورەترین کێشە لەلای ئێمە، ئەمانەو دەیان کێشەی دیکە منیان والێکردووە کەکەمتر بەلای کاری هونەریدا بڕۆم، بەشێکیشی دەگەڕێتەوە بۆ کێشەی دیکە، واتە نەبوونی یارمەتیء پشتیوانیی هونەرییو نەبوونی کۆپیڕایتء هتد.، دەنا ئێستاش بێجگە لەباشووری کوردستان کەخاوەن دەسەڵاتێکی داڵۆسکەیە، شۆڕش هەر بەردەوامەو خەبات درێژەی هەیە، چوونکە سێ پارچەی کوردستان هێشتا لەژێر ستەمی بندەستی و دیلییدا دەناڵێنێ.



چوار ستار: دەمەوێ بۆ گۆرانیی ئێوارەیە کلیپێک درووست بکەین، بەنیاز نیت کلیپ بۆ یەکێک لەگۆرانییەکانت بکەی؟

ناسرى رەزازى: دەمەوێ بۆ گۆرانیی ئێوارەیەکلیپێک درووست بکەین و هاوڕێیەکی خۆم لەکوردسات سۆزی پێداوم، کەئەو کلیپەم بۆ دروست بکات، بزانین چۆن دەبێ هیوادارم بتوانم کلیپ بۆ چەن گۆرانیەکم بکەم، بەڵام نەک وەکو ئەم کلیپانەی کەلە ئەمرۆدا دەکرێن.



چوار ستار: دەبێچی بکەین هەتا کێشەی مۆسیقای کوردیی چارەسەر بکرێت؟

ناسرى رەزازى: من هیچکات لەگەڵ ئەوەنیم مۆسیقای کوردیی لەجێگەدا بمێنێتەوەو هەر بەدەوری رەسەنایەتیدا بخولێتەوە، کورد جارێ خۆی لەسەردەمی خەباتی نەتەوایەتیدا دەژیء هێشتا ئەو قۆناخەی تێپەڕ نەکردووە کەکیژە گۆرانیبێژەکانمان بەتایبەت ئەو کیژە گۆرانیبێژانەی لەدەرەوەی وڵات دەژین، وەکوو کیژە گۆرانیبێژەکانی ئەورووپاء ئەمریکا هەڵسوکەوت بکەن. خۆ دەرخستن و خۆ رووتکردنەوەو ناز و خەمزەنواندن، نوێگەری نییە. مەگەر جیاوازیی نێوان ئەو کیژە گۆرانیبێژەی لەکەرکووک یان سلێمانی دەژی چییە لەگەڵ ئەو کیژە گۆرانیبێژەی لەسوید یان هوڵەند دەژی؟! جلی رەنگاو ڕەنگ لەبەرکردن و سمتء پووز دەرخستن کامەشوێنی نوێگەرییە؟! گۆرانیی نەجات سەغیرە بکرێتە کوردییء کیژە کوردی دەنگخۆشی کورد بێچڕێ لەکوێ نوێگەرییە؟! نوێگەریی ئەوەیە کەئاوازی تازە، وشەی تازەی لەسەر بێ، بەکورتیی بەستە (شێعری گۆرانی)دەبێ نوێ بێء مۆسیقاش دەبێ کارێکی تازەی کردبێ، هەتا پێی بگوترێ نوێگەریی! کورد هێشتا بندەستەو خۆی لەبندەستیی ڕزگار نەکردووەو جارێ مۆسیقاء گۆرانیی کوردیی هێشتا هەر لەژێر کاریگەریی مۆسیقای نەتەوەی باڵادەستدایەو نەیتوانیوە رێچکەیەکی رێکء خاڵی لەکاریگەرییەکانی مۆسیقای نەتەوەی سەردەست بگرێتەبەر. کورد وەکوو نەتەوە، کەخاوەن دەسەڵاتێکی نیوە داڵۆسکەی جارەنووس نادییارە لەباری سیاسییەوە، کێشەی زۆرەو پێویستە لەهەموو بارێک و لەهەموو ئاستێکو لەهەموو بوارێکەوە، چی سیاسی؟ چی ئابووری؟ چی کۆمەڵایەتیء هتد.ید.یەک هەنگاو هەڵبگرێء بۆ ئاوەدانکردنەوەی کوردستانء پاککردنەوەی شوێنەواری داگیرکەران خەبات بکات، هەر ئاوهاش دەبێ تێبکۆشێ کەلەباری فەرهەنگییەوە زمانەکەمانء مۆسیقاکەشمان لەکاریگەرییء کارتێکەریی ئەو داگیر کەرانە پاک بکاتەوە، بەڵام گوناە نییەکەڵک لەهەموو شتێکی ئەم دنیا پانء بەرینە وەربگیردرێ بۆ پێشکەوتنء هەڵچوونی کۆمەڵگای کوردەواری. لەم سەردەمەدا کەسەردەمی گەشەی تەکنۆلۆژیایە. گەشەو خێراییء کارتێکەریی تەکنۆلۆژیا ئەوەندەبڕێنەرء کاریگەرە، بەدەستی منء تۆ نییەو شوێنەواری خۆی هەر بەجێ دێڵێ، بەڵام ئەوانەی دانسە بەرهەمی عەرەبیی لەقاڵبی کوردییدا دەرخواردی خەڵکی کورد دەدەن نوێگەر نین، چونکە ئەگەر ڕاست دەکەن بۆچی ناوێرن بێنەتەلەفزیۆنء دیالۆگێک بەرپا بکەن هەتا خەڵک ئەم نوێگەرییەیان بناسێ؟! ئەوانەی ئەمە بەنوێگەریی دادەنێن، یان نەخوێندەوارء نەزانن یان قەڵەمفرۆشن کەلە رۆژنامەدا بەرگرى لەکاری وادەکەنء بەنوێگەریی دادەنێن!

کورد بانگەشەی ئەوەدەکات دوو هەزارء حەفتسەدء پەنجا و شتێک ساڵەبوونی هەیە، ئێ باشەلەرۆژی وەکوو ئەمڕۆدا ئەگەر چووار تووریست و چووار گەڕۆکء کۆمەڵێک میوان هاتنە ئەم وڵاتە، چییان پێ نیشان دەدەن؟ خۆ ناکرێ هەر باسی گۆرانیبێژە کۆنەکانیان بۆ بکەن، ئەدی دوای 35 ساڵ حوکمی بەعسی گۆڕبەگۆڕ، نابێ لەپلەوپای ئەوەدا بن شتێکی نوێ بخولقێنینء گەشە بەمۆسیقاکەمان بدەین! گەلێکی وەکوو تورک، لەبنەڕەتدا خاوەنی هیچ کولتوورێک نییە، کەچی ئەمڕۆ بووەتەخاوەن مۆسیقایەک لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەستی چەندین نەتەوەی وەکوو عەرەبء فارسیء هیدیکەی لەپشتەوە بەستووەء کاریشی کردۆتە سەر ئێمە! کورد بێزمان و بێفەرهەنگ نییە، کورد بێخاک و بێمێژوو نییە، هەرچەند زمانء فەرهەنگء خاکء مێژووەکەشمان پڕە لەڕووداو کارەساتء بێخاوە نین، بەڵام ئەگەر ئاوەها بڕوا، تەمەنێک تووشی کێشەدەبین کەهەین و کێشەی فەرهەنگییش کێشەیەکە هەروەها بەئاسانی چارەسەر نابێ. لەکوردستانی بندەستی تورکیا، لەو کاتەوە کەزمان قەدەغەکراء کوردی پەیڤین لەم پارچەیە یاساغ کرا، زمانی تورکیی بوو بەزمانی ئاخافتنی ئەو خەڵکەو تێکستی سەدان گۆرانیی کوردیش لەلایەن کۆمەڵێک کوردی دەنگخۆشی کوردی نەزانی تورکیفێرکراو، کەنەیان دەوێرا ببڕایببڕ باسی وشەی کورد بکەن، کرا بەتورکیی و تێکست یان بەستەی ئەو گۆرانی گەلەبزر بوون و نەمان! ئەم کارەساتەبوو بەهۆی ئەوە لەچەندین لاوە زەرەر لەکولتووری کورد بدا، کەئێستاء ئێستاش ئەم برینە چارەسەر نەکراء هۆنراوەی ئەو گۆرانییانە بۆهەتا هەتایە نەماء لەناو چوون! مۆسیقای تورکیش وا خۆی راِگرت و هێزی وەرگرت کەئەمڕۆ دەبینین چۆن کاریگەریی لەسەر گۆرانیبێژە تازەکارەکانمان داناوەو مۆسیقای کوردییان چەواشە کردووە! 

پێمخۆشەدیسان بڵیمەوە کەئەم بارودۆخەی کەبەرۆکی گۆرانیی کوردیی گرتووە، گرفتێکی جددییە لەکوردستان، من داوا لەئەنجومەنی وەزیران دەکەم پێش بەم پاشاگەردانییە بگرێء داوایان لێدەکەین گوناحە لەریگای ئەم جۆرەکارانەدا تێچوون دەکرێء پارەیەکی زۆر و زەبەن هەروا بەخۆڕا لەکیس دەدرێء گۆرانیی عەرەبی دەقاودەق دەکەنە کوردیی! ئەم دۆخەی کەئەمڕۆ داوێنگری گۆرانیی کوردیی بووە، هیچ خزمەتێک بەگۆرانیی کوردیی ناکاء بەپێچەوانەوە تووشی شەڵتەی دەکاء کردوویەتی، هەتا ئێستاش چەندین هونەرمەندی دڵسۆزی نەتەوەکەمان لەسەر ئەم کارە نووسیویانە، بەڵام بەجێگای چارەسەرکردنی لەلایەن هەندێ ئینسانی ناشارەزاء نەخوێندەوارەوە، بەخراپ وەڵام دراوەتەوەو، ئەمەیان بەدژی نوێگەریی زانیوەء پاشان وای نیشان دەدەن کەئێمە دژی حیزبء دەسەڵاتین! ئەمە تەنیا دڵسۆزییە، بۆ ئەو بارودۆخەی کەداوێنگری مۆسیقای کوردیی بووەء هیچی دیکە!



چوار ستار: لەیەکێک لەڕۆژنامەکان بەریزتان وتبووتان هونەری کوردی جەڵدە لێداوە، دەکرێت مەبەستتان زیاتر لەم قسەیەروونبکەنەوە؟

ناسرى رەزازى: بۆئەوەیکە یەک دوو کەسێک بوونەتەهۆی ئەوەى کەهونەری گۆرانیی تووشی کێشەو گرفت ببێ، بەتایبەت کاناڵە راگەیاندنەکانیش یارمەتییان دەدەن، من پێشتر لەسەر ئەمە دوواومء ئیتر نامەوێ نێویان بێنم، چونکە زۆربەی خەڵک لەڕۆژهەڵاتء باشووریش دەزانن مەبەستم کێیە؟ ئێمەچەند کەسێک داوامان لەوەزارەتی رۆشنبیرییء ئەنجومەنی وەزیران کردووەو کەفریای ئەم کیشەیە بکەون، بالەمە زیاتر لاوانء گەنجانی کوردستان تووشی کیشەنەبنء گۆرانیبێژە تازەکارەکانیش خزمەتی مۆسیقای نەتەوەکەی خۆیان بکەن، نەک مۆسیقای داگیرکەرء بێگانە. من وەڵامی ئەم پرسیارەم لەپرسیاری پێشوو داوەتەوە.

چوار ستار: شێواوی هونەری کوردی لەئەمرۆدا بۆچی دەگەرێتەوە؟

ناسرى رەزازی: لەڕاستیدا من لەزۆربەی رۆژنامەو گۆڤارەکاندا باسی ئەم شێواوییەی ئەمرۆم کردووە، من هەمیشە گوتوومەو ئێستاش دەیڵێمەوە هونەر تەنیا لەناو کورددا نەگەیشتۆتە شێواویی، بەڵکو لەهەموو دونیادا وایلێهاتووە، بەبروای من دەگەڕێتەوە بۆ پێشکەوتنی خێرای تەکنەلۆژیا بۆیە ئەم کێشەیەی دروست کردووە، ئێمە دێموکراسی وەک دەفرێک دابنێین، کاتێک کەدێتەناو وڵاتێک هەموو شتێکی تێدایە، چاکیش و خراپیش، بەڵام بەدبەختیەکە ئەوەیە کەئەم دیموکراسیەتە بەشیوەی بەرەڵاییء بەشیوەیەک دەگات لای ئێمە، کەهێشتا ناتوانین هەزمی بکەین، چونکە هێشتا لای ئێمە هیچ بنەمایەکی نییەو سەرەتایەو هونەریش بۆ خۆی کەوتووەتە ناو ئەم گێژاوە، هیوادارم خەڵک ئەمە لەبەر چاو بگرێت، کەمن دەسەڵاتی ئەمرۆ لەگەل دەسەڵاتی دوێنێی بەعس بەراورد ناکەم، بەڵکو شانازی دەکەم بەم دەسەڵاتە بەچاکء خراپیەوە، ئەم ئەزموونە رووناکی چاوی ئێمەیە، بەڵام بەشێکیشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەیەک هەستی نیشتمانپەروەریی لەکۆندا زیاتر بوو لەئێستا، لەکۆندا ئەگەر گۆرانیبێژێک شۆرشگێر بوایەو خزمەتی نەتەوەکەی بکردایە، ئەو کاتە دەکەوتە ژێر چاودێریء دەیانگرتء ئەشکەنجە دەکراء دواتریش لەسێدارەیان دەدا، بەڵام بەداخەوە ئەوە کەهیچ بایەخ بەو گۆرانیبێژانە نادرێ، بەڵکو ئەمرۆ بایەخ بەگۆرانیبێژی وادەدرێت کەشایانی ئەوەنیە هەر گوێشی لێ بگیردرێت.



چوار ستار: خوێندنەوەی ناسری ڕەزازی بۆ هونەرمەندانی ئەمرۆ چۆنەو؟ بۆچی زۆرێک لەگۆرانیبێژانی ئەمرۆ گۆرانییەکانیان وەرزییەو بەسەر دەچێت ؟

ناسر رەزازى: لەبەر ئەوەیە کەلەکۆندا وەکو ئەمرۆ نەبوو، کە دەوری ئینتەرنێتء سەتەلایت بێ، کاتێک گۆرانیبێژێک دەکەوتە دوای کاری هونەریی، دەبوو (حەوت خانی رۆستەمی تێپەراندبا) واتە دەبوو هەوڵی زۆری بدابایە، تاوەکو کاری هونەریی بکردبایە، ئەو کاتەی ئێمە گۆرانیبێژ بووین چوار دەورمان پربوو لەهونەرمەندی گەورە من لەوانەوە ئەزموونم وەردەگرت، من لەوانەوە فێری گۆرانیی بووم، کەچی ئەمرۆ گۆرانیبێژمان هەیە کەتەنیا دوو گۆرانیی گوتووەو تەلەفزیۆنەکان دەیهێنن بەرامبەر بەگۆرانیبێژێک کەتەمەنێک لەناو کێشەی هونەری کوردیدا بووە، دایدەنێن کەبەربەرەکانێ لەگەڵدا بکات، ئەمانە شارەزاییەکی ئەوتۆیان لەمۆسیقای کوردیدا نییە، هێشتا لەکاری هونەرییدا ساوان. هیچ گۆرانیبێژء هونەرمەندێکیش لەزکی دایکا نەیهێناوەو هەتا لە کۆنەکارەکان کەڵکیان وەرنەگرتبێء ئەزموونیان لەتێشودا هەڵنەگرتبێ، نەگەییشتوونەتە ئەمرۆ! دنیای هونەر زۆر لەوە گەورەترە کەئێمە دەیزانین.



چوار ستار: لەم بارودۆخەی هونەر، کێ بەرپرسیارە؟ هەندێ لەهونەرمەندان؟ یان میدیای کوردی؟  یاخۆ هۆکاری دیکە؟

ناسرى رەزازى: من پێموایە وەزارەتی رۆشنبیری کەبەشێکە لەم دەسەڵاتە، دەبێ ئەم پرسگرێکە کۆنترۆڵ بکاء ئەم کێشەیە چارەسەر بکات، کێشەکە دەگەریتەوە بۆ پەیوەندی تاکەکەسیء کەسایەتی ئەو کارمەندانەی کەلەوەزارەتی رۆشنبیرییء ئەنجومەنی وەزیرانداندا ماوەیەکی زۆر موستەشاری هونەری کوردیی بوون لەئەنجومەنی وەزیراندا. ئەمرۆ چەندین گۆرانیبیژ هەن کەتەنیا بەسیدیەک هاتوونەتە ناو کاری هونەری کوردیییەوە، نەوەکوو هونەرمەندێکی گەورەو ناسراو، بەڵکوو وەکوو گۆرانیبێژێکی تازەکار، لەلایەن وەزارەتی ئەو کاتەوە یارمەتی دراون، چونکە ئەو گۆرانیبیژە یەکێکی لەوەزارەتی ڕۆشنبیریدا ناسیوە، یان بەرپرسێکی ناسیوەو هاوکاریی کراوە. ئەو کارە هونەرییانەی کەئەمرۆ زۆرێک لەگۆرانیبێژە تازەکان بەناو تازەگەریی دەیکەنء هەموویان تورکییء عەرەبیین، وەرزییەو بۆ ماوەیەکی کەم بڕدەکاتء ئیتر نامێنێء هیچ فڕێکی بەسەر تازەگەرییء نوێخوازییەوە نییە، چونکە پێشتریش گوتوومە تازەگەرییء نوێخوازیی خۆبادانء لەش دەرخستنء جەستە سووردانء نازء ئیفادە فرۆشتن نییە! کاتی خۆی ئێمە لەئێران کۆمەڵێک گۆرانی بێژمان هەبوو کەلەدەرەوەی وەزارەتی فەرهەنگ و هونەر ئیشیان دەکردو بەمانەیان دەگوت گۆرانیبێژی (کۆڵان بازاڕ) یان گۆرانی بێژی (کوچە بازار) ئەمانە ڕێگا نەدەدران لەڕادیۆء تەلەفزیۆن دەربکەون، ئەوانەی کەڕێگە دەدران لەتەلەفزیۆنەکان دەرکەون، ئەو گۆرانیبێژانە بوون کەکاری فۆلکلۆریء ڕەسەنیان دەکرد، بەڵام ئەمرۆ لێرەدا وانییەو کارەکان پێچەوانە بوونەتەوە، کاری بازاڕی لەڕاگەیاندنەکاندا پێشکەش دەکرێتء کاری ڕەسەنء جوان پێشکەش ناکرێت، ئێستا لەکەناڵە ڕاگەیاندنەکان ناوی "عەلی مەردان و حەسەن زیرەک و ماملێ و تایەر تۆفیق" چەندین کەسی تر سڕاوەتەوە، ئەو هونەرەی کەبەسەرکەوتوویی دەمێنێتەوەو بناغەی باشی هەیە، تەنیا هونەری ڕەسەنە، بەڵام هونەری ئەمرۆ بێ بناغەیە، ڕاگەیاندن دەتوانێت کاری جوانء کاری ناشرین بباتە ناو ماڵانەوە، بەڵام ڕاگەیاندنەکانی ئەمرۆی ئێمە بەشێکیان تەنیا کاری ناشرین پیشان دەدەنء خراپەیان زیاترە.



چوار ستار: چۆن دروانیتە کلیپە کوردییەکان؟ کلیپ دەبێت چۆن بێت؟

ناسر رەزازى: من پێموانییە ئەو کلیپانە وەڵامی داخوازییەکانی گەنجى ئەمرۆ بدەنەوە، چاولێکردنیان تەنیا لەبەر دەرکەوتنی کچء جوانی یان جەستەی ئەو کیژانەیە کە لەو کلیپانەدا دەردەکەون، دیارە زۆربەشیان کورد نینء لەئەستەنبوڵ لەکۆمپانیای روسیء ئۆکرانیی بەکڕێیان دەگرن، ئەم کلیپگەلە نەتەنیا گەنج دڵکاو (راچی) ناکا، بەڵکوو بەلاڕێشیدا دەبات، من بەهیچ جۆرێک لەگەل ئەم کلیپانەدا نیم، چونکە کلیپ مرۆڤ دەکات بەدوو جەستەوە، هەستت دابەش دەکا، یان سەیری کلیپەکەدەکەیت، یان گوێ دەگریت، کلیپ بەمانای پارچە پارچەکراوەکەى دەبێت لەگەل ناوەرۆکی گۆرانییەکەدا ڕێکبکەوێت، من کلیپی واشک نابەم کەلەگەڵ گۆرانیدا یەک بگرێت. کلیپیش وەکوو گۆرانیی دەبێ لەکەناڵی لێژنەو فیلتەرەوە تێپەڕێء وەزارەتی ڕۆشنبیرییء پەروەردەش دەبێ هەنگاو بۆ کۆپیڕایت هەڵبگرنء تێبکۆشن کەلایەکیان کێشەی (هونەر) لەئەستۆ بگرنء کێشەی هونەرمەندانیش بەکێشەی خۆیان بزاننء لەبەرانبەریدا بەرپرس بنء قسەکانی سەرۆکی کوردستان بەڕێز کاک مەسعوود بارزانیی بەهەند وەربگرن، کەلەمەڕ هونەر و کێشەی هونەرمەندان لەتەلەڤزیۆندا کردی.



چوار ستار: بەشیوەیەکی  گشتی کێشەکانی ئەمرۆی هونەری کوردی لەچی دەبینییەوە؟

ناسرى رەزازى: کۆمەڵێک هۆکار هەیە ئەوانیش، یەکەم: ئەو کێشەو گرفتگەلەی کەبوونەتە لەمپەر بۆ پێشوەچوونی گۆرانیی کوردیی، چەند کۆسپن کەبەڕای من، بەسراوەتەوە بەبندەستبوونی نەتەوەی کوردء نەبوونی دەوڵەتء دەسەڵاتء ئورگانەوە، چونکە گرفتەکان زەقء بەرچاون! بۆ نموونە ئەگەر لەکوردستان تێچوون بۆ کاری هونەریی تەرخان بکرێء وەکوو هەموو بەشەکانی دیکەی ئورگانی دەوڵەتی بوودجەی بۆ دابین بکرێ، هونەری کوردیی ناکەوێتە ناو ئەو پاودانەی کەئەمڕۆ بەرۆکی زۆربەی هونەرمەندانی کوردی گرتووەو کێشەی بۆ درووست کردووین. چونکە ئەگەر دەسەڵات لەکوردستان وەکو کێشەکانی دیکەی کۆمەڵگا چاو لەهونەر و کاری هونەریی بکات و پشتیوانی هونەرمەندان بێت، گرفتەکە هەر هیچ نەبێ، بەشێکی چارەسەر دەبێ، ئەویش تەرخانکردنی بوودجەی ساڵانەیە بۆکاری هونەرییء درووستکردنی ستۆدیۆی تۆمارکردنی دەنگء دەرەتان و تێچوون بۆ هەموو لقوپۆپەکانی هونەر. واتە ئەگەر ئاوەها چاو لەهونەر بکرێ کە: هونەر دەتوانێ خزمەتێکی بەرچاو بەکۆمەڵگا و فەرهەنگی نەتەوەکەمان بکاء ئالەم ڕوانگەیەوە چاو لەهونەر بکرێ، نەک بۆ ڕابواردنء خۆشگوزەرانیی، هونەری کوردیی ئالەو ئاستەدا قەتیس نامێنێتەوە کەئەمڕۆ دەیبینین! لەهەموو وڵاتانی دنیا ساڵانە تێچوونێکی زۆر دادەنرێ بۆ پێشکەشکردنی کاری هونەریی، کەچی لەکوردستان بۆتە پاشاگەردانی و خزموخزمالێ و بەرتیل و سفارەش و سەختی.

دووهەم: هونەری کوردی، بەتایبەت گۆرانیی، تا ئێستا وەکوو هونەر، نەیتوانیوە وەڵامی خواست و ویستەکانی کۆمەڵگای کوردەواری و جیهانی ئەمڕۆی کۆمەڵگاکەمان بداتەوە! ئەگەر وانییە، بۆ گەنج و لاوی کورد و تەنانەت گەورەکانیشمان، بەزۆریی گوێ لەگۆرانیی عەرەبییء فارسییء تورکییء هتد. دەگرن؟! نەک وەکوو هونەری نەتەوەیەکی دیکە، بەڵکو وەکو هونەرێک کە لەباری چۆنیەتىء چەندیەتىء دەوڵەمدنبوونییەوە لەئاستی هونەرییدا لەکوردیی خۆشترء پێشکەوتو ترە! ئەگەر وانییە، بۆ گۆرانیبێژە تازەکارەکان، من ناڵێم گەنج، دەڵێم تازەکار، هەر هەموویان پەنایان بردوەتەبەر شێوازی گۆرانیبێژگەلێکی وەکو جۆرج وسووف، ئیبراهیم تاتڵیساس، موعینء زۆری دیکە، بەلای شێوازی گۆرانیبێژ گەلێکی وەکو تاهیر تۆفیقء حەسەن زیرەکء ئەوانى تردا ناڕۆن؟! ئەمانە هەموو گرفت و پرسیارن! داخۆ نابێ وەڵامەکانیان وەربگرینەوەو بەدوای چارەسەریدا بڕۆین؟



چوار ستار: تاچەند گوێ لەهونەرمەندە تازەکان دەگریت؟

ناسرى رەزازى: گۆرانیبێژیش وەکوو نووسەر وایە، هەتا نەخوێنێتەوە ناتوانێ بنووسێ، گۆرانیبێژ دەبێ ئەو گۆرانییانەی کەدێنەدەرێ گوێیان لێبگرێ، منیش ئەو کارە دەکەم و گوێ لەهەموو گۆرانیبێژەکان دەگرمء بڕێ جاریش گۆرانیی چەند گۆرانیبێژ دەکەم بەکاسێتێک یان باشتر بلێم گوڵبژێرێکیان لێدەکەمء گوێیان لێدەگرم. ئەم کارەدەبێتە هۆی ئەوەى کەببی بەخاوەنی ئەزموون.



چوار ستار: بەکێ دەوترێت هونەرمەند؟

ناسرى رەزازى: من زیاتر لە40 ساڵە گۆرانیی دەڵێم، تاوەکو ئەمرۆ بەخۆمم نەگوتوە هونەرمەند، تەنیا دەڵێم گۆرانیبێژ، بەڵام گۆرانیبێژ هەیە نازانێت ئەلفء بێی هونەری چییە؟ کەچی بەخۆی دەڵێت هونەرمەند، ئەمەش زۆربەی ڕاگەیاندن و رۆژنامەو گۆڤارەکان لەبەرانبەر ئەم پرسگرێکەدا بەرپرسن، بەڵام خەڵک تێگەیشتووەو باش دەزانن بەکێ دەووترێت هونەرمەند. ئێمەنابێ وابیربکەینەوە کەخەڵک  ناشارەزاء ناتێگەییشتوون، نا، ئەوە هەندێ ئینسانی نەخوێندەوارە کەلە تەلەڤزیۆنەکاندا بونەتە شەوگێڕ یان بەرنامەیەک بەرێوەدەبەنء بەهەندێ گۆرانیگێژ، نەک گۆرانیبێژ، دەڵێن هونەرمەند!

هونەر، چەندین پێناسەی هەیەو هەر هونەرمەند یان هونەروەرێکیش بەپێی بیرو بۆچوونی خۆی لێکی دەداتەوەو شیدەکاتەوە. هونەر ئاوێنەی ئەو کۆمەڵگایەیە کەهونەرمەند تێیدا دەژی. هونەرمەند دەبێ هەر رووادوێک یان کارەساتێک کەدێتەپێش، لەگەڵیا دەستوپەنجە نەرم بکاتء وەڵامدەری ئەو رووداوانە بێت، بۆ وەدیهێنانی خواستەکانی کۆمەڵگا. هونەر هەستێکی ئینسانییە کەلەهەموو کەسێکدا نییە، هونەر ئەگەر تەنیا بۆ زەوقء رابوواردن چاوی لێنەکەینء وەکو یەکێ لەهەلومەرجەکانی ژیانی دابنێین، بیرکردنەوەیەو کەرەستەی پێوەندی نێوان ئینسانەکانە. هونەر دەربڕی پاودان و چۆنیەتی ژیانەو بەسەر بناغەی ئەو هەستە ئینسانییەوە بەندە کەبەهۆی یەکێکەوە کار دەکاتە سەر ئەویدیکە. هەر ئینسانێک ئەم تایبەتمەندیگەلەی تێدا هەبێء لەبوویەرء کارەساتەکانی کۆمەڵگای ئینسانی تێبگاء بتوانێ بیرو ئەزموونی کۆمەڵگا، لەڕێگای ئەو بەرهەمە هونەرییەوە کەدەیخولقێنێ بگۆڕێ، هونەرمەندە. هونەرمەند ڕواڵەتی جێکەوتووی ئەو کۆمەڵگایەیە کەتێیدا دەژیء لەسەردەمی جۆربەجۆردا دەردەکەوێ. هونەرمەند بەکەسێک دەگوترێت کەئافڕێنەر بێت، ئەو شتەی یان ئەو بەرهەمەی کەدەیخولقێنێ هی خۆی بێتء لەکەسی دیکەی نەدزیبێء  بەرهەمی رەنج و تێکۆشانی خۆی بێ.

 

چوار ستار: زانستی موزیکی کوردی لەچ ئاستێکە؟

ناسرى رەزازى: هەرچەند گەلی کورد، گەلێکی بندەستء چەوساوەیەو تووشی کارەساتی گەورە هاتووەو هونەرەکەی لەژێربەرانی زمانء کولتووری داگیرکەرەکەیدا کلێڵەبووەو بۆ مانەوەی پەرچە لەخۆی دەکاء هێشتا لەپاودانی خۆپاراستندایە، بەڵام سەرەڕای ئەمانە توانیویەتی هونەرەکەی بگەیێنێتە ئاستێک کەشانلەشانی هونەری گەلێکی خاوەن دەسەڵاتء دەوڵەت بداء بەدنیاشی نیشان بدا کە هەیەو دەتوانێ خۆشی بەڕێوەبەرێء شیاوی ئەوەشە کەدەوڵەتیشی هەبێ.

هەرچەند خەباتی سیاسی هەندێ لەپارتء رێکخراوەکانی کوردستان، بەجێگای ئەوەی کەگەلی بندەستء چەوساوەی کورد بەلای ئەوەدا رابکێشن کەکورد دەبێ خۆی بناسێء ببێ بەخاوەن خۆیء رێز لەزمانء ئەدەبء کولتوورەکەی خۆی بگرێ، خەباتی ئەم گەلەیان بەلاڕێدا بردووە، وەلێ دیسان جێگای خۆشحاڵییە کەکورد ئێستا قۆناغێکی دیکەی بڕیوەو وردەوردە تێگەییشتووە کەدەبێ بۆ ئەوە تێبکۆشێ کەتێدا نەچێء بەوە گەییشتووە کەدەبێ بۆ مافی رەوای خۆی خەبات بکاء تەنیا شتێک کەبەسەرکەوتنی دەگەیێنێ، خەباتی نەتەوایەتییە، هەرچەند هۆکارء فاکتەری دیکەش ه?

Kurdzhin
گەورەترین هەڵە کە لەلایەن زۆرینەی مرۆڤەکانەوە دەکرێت ئەوەیە :
تەنها گوێ لە نیوەی دەگرن، لە چارەكێکی تێدەگەن و دوو ئەوەندەش قسەدەکەن !!!!!! "

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net